پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ٢٤ لاپهڕهکان ٢٧-‏٢٨
  • پۆلس بۆ کۆمە‌ڵانی مە‌سیحییە‌ت دە‌نووسێ

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • پۆلس بۆ کۆمە‌ڵانی مە‌سیحییە‌ت دە‌نووسێ
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • ئامۆژگاری لە‌سە‌ر باوە‌ڕو هە‌ڵسووکە‌وت و خۆشە‌ویستی
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • بە‌هە‌شت لە‌دە‌ست چوو
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ئافە‌ریدگار بە‌هە‌شتی دا بە مرۆڤ
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ٢٤ لاپهڕهکان ٢٧-‏٢٨
لە‌زینداندا پۆلس نامە‌یە‌ک دە‌بێژێ

بە‌ش ٢٤

پۆلس بۆ کۆمە‌ڵانی مە‌سیحییە‌ت دە‌نووسێ

نامە‌کانی پۆلس رێکخراوە مە‌سیحییە‌کە بە‌هێزدە‌کات

کۆمە‌ڵی تازە سە‌قامگیربووی مە‌سیحییە‌ت لە بە‌دیهێنانی مە‌بە‌ستی خودادا دە‌ورێکی گرنگ دە‌بینێ.‏ بە‌ڵام مە‌سیحییە‌کانی سە‌دە‌ی یە‌کە‌م زۆر زوو دە‌کە‌ونە ژێر پە‌لامارە‌وە.‏ ئایا بێگە‌ردی خۆیان بۆ خودا دە‌پارێزن،‏ کاتێك لە‌دە‌رە‌وە‌ی کۆمە‌ڵی مە‌سیحییە‌ت ڕووبە‌ڕووی چە‌وساندنە‌وە دێن‌و هە‌روە‌ها کە لە‌ناوە‌وە‌ی کۆمە‌ڵدا دە‌کە‌ونە ژێر مە‌ترسی شاراوە‌وە؟‏ نووسراوە مە‌سیحیە یۆنانیە‌کان بریتیە لە ٢١ نامە کە ئامۆژگاری پێویست دە‌کە‌ن‌و هانی کۆمە‌ڵی مە‌سیحییە‌ت دە‌دات.‏

چواردە نامە لە‌وانە کە لە پە‌رتووکی ڕۆماوە دە‌ستپێدە‌کا تا عیبرانییە‌کان بە‌دە‌ستی پۆلس نووسراون.‏ نامە‌کان ناوی ئە‌و کۆمە‌ڵە یان ئە‌ندامانە‌ی کۆمە‌ڵی مە‌سیحیان لە‌سە‌رە کە نامە‌کانیان بۆ نووسراوە.‏ تێبینی هە‌ندێ لە‌و بابە‌تانە بکە‌ین کە بە‌دە‌ستی پۆلس نووسراون.‏

ئاگادارکردنە‌وە لە‌سە‌ر داوێن پاکی‌و هە‌ڵسووکە‌وت.‏ ئە‌وانە‌ی کە‌داوێن پیسی،‏ گڵاوی‌و گوناهی بێئابڕوویانە‌ی تر بکە‌ن «میراتگری پادشاهێتی خودا نیین» (‏غە‌ڵاتیە ٥:‏١٩-‏٢١؛‏ ١ کۆرنسۆس ٦:‏٩-‏١١)‏.‏ خوداپە‌رستان دە‌بێ یە‌کگرتووبن بێ جیاوازی نە‌تە‌وایە‌تی (‏ڕۆما ٢:‏١١؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٤:‏١-‏٦)‏.‏ ئە‌وان دە‌بێ بە‌ئارە‌زووی خۆیان یارمە‌تی هاوڕێیانی بڕوادار بدە‌ن (‏٢ کۆرنسۆس ٩:‏٧)‏.‏ پۆلس دە‌فە‌رمووێ «بە‌ردە‌وام نوێژ بکە‌ن» خوداپە‌رستان هاندە‌درێن لە ڕێگای پاڕانە‌وە‌وە هە‌موو سکاڵای دڵیان بۆ یە‌هوە دە‌رببڕن (‏١ تە‌سالۆنیکی ٥:‏١٧؛‏ ٢ تە‌سالۆنیکی ٣:‏١؛‏ فیلیپی ٤:‏٦،‏ ٧)‏.‏ بۆئە‌وە‌ی پاڕانە‌وە‌کانمان لە‌لایە‌ن خوداوە قە‌بوڵ بکرێن دە‌بێ بە باوە‌ڕە‌وە پێشکە‌ش بکرێن (‏عیبرانیە‌کان ١١:‏٦)‏.‏

چ شتێك یارمە‌تی خێزانە‌کان دە‌دات کامە‌ران بن؟‏ مێردە‌کان دە‌بێ ژنە‌کانی خۆیان وە‌ك لە‌شی خۆیان خۆشبوێ.‏ ژنە‌کان دە‌بێ ئە‌وپە‌ڕی ڕێز بۆ مێردە‌کانیان دابنێن.‏ منداڵان دە‌بێ گوێڕایە‌ڵی دایك‌و باوکیان بن،‏ چونکە ئە‌مە دڵی خودا شاد دە‌کات.‏ دایك‌و باوك دە‌بێ بە بە‌کارهێنانی بنە‌مای خودایی منداڵە‌کانیان بە خۆشە‌ویستییە‌وە پە‌روە‌ردە‌و ڕێنماییان بکە‌ن (‏ئە‌فە‌سۆس ٥:‏٢٢-‏٦:‏٤؛‏ کۆلۆسی ٣:‏١٨-‏٢١)‏.‏

نە‌خشە‌ی ئە‌و ناوچە‌ی پۆلس نامە‌کانی تێدا نووسی

ڕوونکردنە‌وە لە‌سە‌ر مە‌بە‌ستە‌کانی خودا.‏ زۆر لە‌بڕگە‌کانی یاساکە‌ی موسا بۆ ئە‌وە‌بوون ڕێنمای‌و پارێزگاری ئیسرائیلییە‌کان بکە‌ن تا هاتنی مە‌سیح (‏غە‌ڵاتیە ٣:‏٢٤)‏.‏ لە‌گە‌ڵئە‌وە‌شدا مە‌سیحییە‌کان بۆ خزمە‌تکردنی خودا پێویست ناکا یاساکە‌ی موسا لە‌بە‌رچاو بگرن.‏ کاتێك پۆلس نامە‌ی بۆ مە‌سیحییە عیبرانییە‌کان نارد،‏ ئە‌وانە‌ی کە لە‌بنە‌ڕە‌تدا جوولە‌کە بوون،‏ تێیادا لە‌سە‌ر مانای یاساکە‌ی موساو هە‌روە‌ها چونیە‌تی هاتنە‌دی مە‌بە‌ستە‌کانی خودا لە عیسای مە‌سیحدا بە‌شێوە‌یە‌کی بە‌هێز بۆ ڕوونکردنە‌وە.‏ پۆلس شیکردە‌وە کە هە‌ندێك بڕگە‌ی ئە‌و یاسایە نرخێکی پێشبینیانە‌یان هە‌بوو.‏ بۆ نموونە قوربانیکردنی ئاژە‌ڵان پێش دە‌رخستێنك بوو بۆ قوربانییە‌کە‌ی عیسای مە‌سیح ئە‌وە‌ی دە‌بێتە لێخۆشبوویی ڕاستە‌قینە لە گوناهە‌کان (‏عیبرانیە‌کان ١٠:‏١-‏٤)‏.‏ بە‌هۆی مردنی عیساوە خودا پە‌یمانی یاساکە‌ی هە‌ڵوە‌شاندە‌وە،‏ چونکە ئیتر ئە‌و یاسایە پێویست نە‌بوو (‏کۆلۆسی ٢:‏١٣-‏١٧؛‏ عیبرانیە‌کان ٨:‏١٣)‏.‏

کۆمە‌ڵێکی مە‌سیحی سە‌رە‌تایی خە‌ریکی گوێ گرتنن کاتێک نامە‌یە‌کی پۆلس دە‌خوێندرێتە‌وە.‏

ڕێنمایی گونجاو بۆ ڕێکخستنی کۆمە‌ڵی مە‌سیحی.‏ پیاوێك کە دە‌یە‌وێ لە‌کۆمە‌ڵی مە‌سیحی ببێ بە چاودێر دە‌بێ ئاستی ڕە‌ووشتی زۆر بە‌رز بێت‌و لە‌بواری ڕۆحییە‌وە لێهاتوو بێت (‏١ تیمۆساوس ٣:‏١-‏١٠،‏ ١٢،‏ ١٣؛‏ تیتۆس ١:‏٥-‏٩)‏.‏ خزمە‌تکارانی یە‌هوە دە‌بێ بە‌شێوە‌یە‌کی بە‌ردە‌وام لە‌گە‌ڵ هاوڕێیانی باوە‌ڕداریان کۆببنە‌وە بۆئە‌وە‌ی ورە‌ی یە‌کتر بە‌رزکە‌ن (‏عیبرانیە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥)‏.‏ ئە‌و کۆبوونە‌وانە‌ی بۆ خزمە‌تکردن دە‌بە‌سترێن دە‌بێ فێرکە‌رو بوژێنە‌وە‌ر بن (‏١ کۆرنسۆس ١٤:‏٢٦،‏ ٣١)‏.‏

پاش ماوە‌یە‌ك پۆلس نامە‌ی دووهە‌می بۆ تیمۆسی نارد،‏ پۆلسی گە‌ڕابۆوە بۆ ڕۆما؛‏ سە‌ر لە‌نوێ گرتبوویان‌و چاوە‌ڕوانی دادگایی کردنە‌کە‌ی بوو.‏ تە‌نها چە‌ن کە‌سێکی بە‌جە‌رگٔ وێرایان سە‌ردانی بکە‌ن.‏ پۆلس دە‌یزانی کاتێکی کورتی بە‌دە‌ستە‌وە ماوە،‏ ئە‌و فە‌رمووی:‏ «تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم،‏ قۆناغی خۆم بڕیوە،‏ پارێزگاری باوە‌ڕم کردووە» (‏٢ تیمۆساوس ٤:‏٧)‏.‏ وادیارە ماوە‌یکی کورت لە‌دوای ئە‌مە پۆلس بە‌ئازرکێشانە‌وە شە‌هید کرا.‏ بە‌ڵام نامە‌کانی تاکو ئە‌م ڕۆژگارە‌ی ئە‌مڕۆ ڕێنماین بۆ ئە‌و کە‌سانە‌ی کە دە‌یانە‌وێ خودا بە‌ڕاستی بپە‌رستن.‏

بە‌گوێرە‌ی ڕۆما؛‏ بە‌ندی ١ و ٢ کۆرنسۆس؛‏ غە‌لاتیە؛‏ ئە‌فسۆس؛‏ فیلیپی؛‏ کۆلۆسی؛‏ ١ و ٢ تە‌سالۆنیکی؛‏ ١ و ٢ تیمۆساوس؛‏ تیتۆس؛‏ فیلیمۆن؛‏ عیبرانیە‌کان‏.‏

  • لە نامە‌کانی پۆلسدا لە‌سە‌ر خووڕە‌شت‌و پە‌یوە‌ندییە‌کان لە‌گە‌ڵ یە‌کتری چی ئاگادارکردنە‌وە‌یە‌کمان بە‌رچاودە‌کە‌وێت؟‏

  • پۆلس چۆن بە‌دیهاتنی مە‌بە‌ستی خودای لە‌مە‌سیحدا ڕوونکردە‌وە؟‏

  • پۆلس چ ڕێنماییە‌کی گونجاوی بۆ ڕێکخستنی کۆمە‌ڵی مە‌سیحی دا؟‏

نە‌وە بە‌ڵێندراوە‌کە کێیە؟‏

دوای ئە‌وە‌ی ئادە‌م‌و حە‌وا گوناهیان کرد،‏ خودا زمانێکی هێمایی (‏سیمبۆڵ)‏ بە‌کارهێنا کاتێك بە مارە‌کە‌ی فە‌رموو:‏ «دوژمنایە‌تیش دە‌خە‌مە نێوان تۆ و ژنە‌وە،‏ نێوان نە‌وە‌ی تۆ و نە‌وە‌ی ئە‌وە‌وە.‏ نە‌وە‌ی ئە‌و سە‌رت پان دە‌کاتە‌وە،‏ تۆش پاژنە‌ی پێی دە‌کوتی» (‏پێکهێنان [١ موسا] ٣:‏١٥)‏.‏ پە‌رتووکی پیرۆز شە‌یتان بە «مارە دێرینە‌کە» دە‌ناسێنێت (‏بینین ١٢:‏٩)‏.‏ ناساندنی نە‌وە بە‌ڵێندراوە‌کە‌ی خودا،‏ یاخود ڕزگارکە‌ر،‏ نهێنییە‌ك بوو کە لە‌ماوە‌ی سە‌دە‌کاندا هە‌نگاو بە هە‌نگاو لە‌پە‌رتووکی پیرۆزدا دە‌رخرا.‏

نزیکە‌ی ٢٠٠٠ ساڵ دوای ئە‌وە‌ی کە ئادە‌م‌و حە‌وا گوناهیان کرد،‏ خودا ڕوونیکردە‌وە کە نە‌وە بە‌ڵێندراوە‌کە لە ڕێگای بنە‌ماڵە‌ی ئیبراهیم دە‌بێت (‏پێکهێنان [١ موسا] ٢٢:‏١٧)‏.‏ چە‌ندین سە‌دە دواتر پۆلسی قوتابی دە‌ریخست کە بە‌شی سە‌رکیی نە‌وە‌کە عیسای مە‌سیحی دە‌ستنیشانکراوە (‏غە‌ڵاتیە ٣:‏١٦)‏.‏ بە‌گونجاوی لە‌گە‌ڵ پێکهێنان ٣:‏١٥ عیسا بە شێوە‌کی هێمایی «پاژنە‌ی» کوترابوو کاتێك کە کوژرا.‏ بە‌ڵام خودا عیسای زیندوو کردە‌وە کە «زیندوو بوو بە ڕۆح» (‏١ پە‌ترۆس ٣:‏١٨)‏.‏

هە‌روە‌ها ئە‌وە‌ش مە‌بە‌ستی خودا بوو کە ١٤٤٠٠٠ مرۆڤ ببنە بە‌شی دووهە‌م لە نە‌وە‌کە (‏غە‌لاتیە ٣:‏٢٩؛‏ بینین ١٤:‏١)‏.‏ ئە‌وان بۆ ژیانی ڕۆحانی زیندووکراونە‌وە تاکو لە‌گە‌ڵ عیسای مە‌سیحدا پادشاهێتی ئاسمانی خودا بە‌میرات وە‌رگرن (‏ڕۆما ٨:‏١٦،‏ ١٧)‏.‏

عیسای مە‌سیح وە‌ك پادشایە‌کی بە‌توانا لە ئاسمان،‏ لە‌ماوە‌یە‌کی کورتی داهاتوودا شە‌یتان‌و نە‌وە‌کانی لە‌ناودە‌با،‏ واتە مرۆڤی بە‌دکارو جنۆکە‌کان ئە‌وانە‌ی کە بە‌دوای شە‌یتان کە‌وتوون (‏یۆحە‌ننا ٨:‏٤٤؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٦:‏١٢)‏.‏ فە‌رمانڕە‌وایە‌تی عیسای مە‌سیح ئاشتی و خۆشگوزە‌رانی بۆ هە‌موو مرۆڤی گوێڕایە‌ڵ دابین دە‌کات.‏ بۆ بە‌دیهێنای ئە‌مە عیسای مە‌سیح لە‌کۆتاییدا سە‌ری شە‌یتان پان دە‌کاتە‌وە‌و کۆتایی بە‌بوونی دە‌هێنێت (‏عیبرانیە‌کان ٢:‏١٤)‏.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share