پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ب‌ڕ بە‌ش ٢ لاپهڕهکان ٤-‏٥
  • باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە چییە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە چییە؟‏
  • باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • تۆ چۆن دە‌توانی باوە‌ڕێکی ڕاستە‌قینە گە‌شە پێبدە‌ی؟‏
  • نیشاندانی باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە لە‌م ڕۆژگارە‌دا
    باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
  • نیشانی بدە کە تۆ خاوە‌ن باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یت
    باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
ب‌ڕ بە‌ش ٢ لاپهڕهکان ٤-‏٥

بە‌ش ٢

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە چییە؟‏

ئە‌م پیاوە چاو لە پارە دە‌کات

باوە‌ڕ وە‌ک پارە وایە،‏ ئە‌گە‌ر ڕاست نە‌بێ بایە‌خێکی نیە

هە‌بوونی باوە‌ڕێکی ڕاستە‌قینە زۆرتر لە‌وە دە‌گرێتە خۆی کە تە‌نها باوە‌ڕت بە بوونی خودا هە‌بێ.‏ ملیۆنە‌ها کە‌س باوە‌ڕیان بە‌خودا هە‌یە بە‌ڵام بە‌ئە‌نقە‌ست کاری خراپ دە‌کە‌ن.‏ باوە‌ڕێکی لە‌م جۆرە وە‌ک پارە‌ی ناڕە‌سە‌ن وایە.‏ بە پارە‌ی ڕاست دە‌چێ بە‌ڵام هیچ نرخێکی نییە.‏ ئە‌ی کە‌واتە باوە‌ڕی راستە‌قینە چییە؟‏

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە لە سە‌ر زانستی ڕاستودروستی ناو پە‌رتووکی پیرۆز دامە‌زراوە‏.‏ ئە‌و نووسراوە سروشکراوانە ڕاستیمان دە‌ربارە‌ی خودا پێدە‌ڵێن و یارمە‌تیمان دە‌دە‌ن بتوانین خودا بناسین.‏ یاساکان و ئامانج و فێرکردنە‌کانی ئە‌ومان بۆ دە‌ردە‌خە‌ن:‏

  • خودا یە‌کە.‏ ئە‌و هاوشێوە‌ی نییە.‏

  • عیسا خودای هە‌رە‌بە‌توانا نییە.‏ ئە‌و پێغە‌مبە‌ری خودایە.‏

  • خودا هە‌موو جۆرە بتپە‌رستیە‌ک ڕە‌ت دە‌کاتە‌وە.‏

  • مرۆڤ ڕووبە‌ڕووی ڕۆژی لێپیرسینە‌وە دە‌بێتە‌وە.‏

  • مرۆڤە مردووە‌کان لە بە‌هە‌شت زیندوو دە‌کرێنە‌وە.‏

باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە هانمان دە‌دات کرداری باش بکە‌ین.‏ ئە‌و جۆرە کردارانە ڕێزگرتنە لە خودا و سوودی بۆ خۆمان و کە‌سانی تر هە‌یە.‏ ئە‌و کردارە باشانە ئە‌مانە‌ن:‏

  • خودا پە‌رستی.‏

  • گە‌شە‌دان بە ڕە‌ووشتە یە‌زدانییە‌کان ​—‏⁠بە‌تایبە‌ت خۆشە‌ویستی.‏

  • ڕە‌تکردنە‌وە‌ی بیرۆبۆچوونی ئارە‌زووە خراپە‌کان.‏

  • بە‌ردە‌وام بوون لە باوە‌ڕکردن بە خودا سە‌رە‌ڕای ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی کێشە‌کان.‏

  • فێرکردنی کە‌سانی تر دە‌ربارە‌ی خودا.‏

ئە‌م خێزانە خواردن بۆ ئە‌و ژن بە‌تە‌مە‌نە دە‌بە‌ن

بە‌رهە‌می باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە کرداری باشن

تۆ چۆن دە‌توانی باوە‌ڕێکی ڕاستە‌قینە گە‌شە پێبدە‌ی؟‏

ئە‌م پیاوە هە‌وڵ دە‌دا بۆ بە‌هێز کردنی ماسولکە‌کانی

باوە‌ڕ وە‌ک ماسوولکە‌یە.‏ کاتێک بە‌کاریدە‌هێنی بە‌هێز دە‌بێ

داوای یارمە‌تی لە خودا بکە.‏ موسای پێغە‌مبە‌ر لە خودا پاڕایە‌وە:‏ «ئێستاش ئە‌گە‌ر لە بە‌ر چاوانت پە‌سە‌ندم،‏ ڕێگای خۆتم فێر بکە،‏ تا بتناسم».‏a خودا گوێی لە پاڕانە‌وە‌کە‌ی گرت و وە‌ڵامی دایە‌وە.‏ موسا بوو بە نموونە‌یە‌کی بێ هاوتا لە باوە‌ڕدا.‏ خودا دە‌یە‌وێ یارمە‌تی تۆش بدات تاکو باوە‌ڕێکی راستە‌قینە گە‌شە پێبدە‌ی.‏

کات تە‌رخان بکە تاکو پە‌رتووکی پیرۆز بخوێنی.‏ نووسراوە سروشکراوە‌کان،‏ کە تە‌ورات و زە‌بور و ئینجیلە‌کان دە‌گرێتە خۆی،‏ لە پە‌رتووکی پیرۆزدان،‏ کە بە‌ربڵاوترین پە‌رتووکە و لە جیهاندا بۆ چە‌ندین زمان وە‌رگێڕدراوە.‏ ئایا تۆ دانە‌یە‌کت لە‌و پە‌رتووکە سروشکراوانە هە‌یە؟‏

ئامۆژگاری تە‌واوی نووسراوە‌کان لە ژیانی ڕۆژانە‌ت دا جێبە‌جێ بکە.‏ باوە‌ڕ وە‌ک ماسوولکە‌یە کاتێک بە‌کاری دە‌هێنی بە هێز دە‌بێ.‏ باوە‌ڕی تۆش ئە‌و کاتە بە هێزدە‌بێ کە بە کاری دە‌هێنی.‏ لە سە‌رە‌تا دا هە‌ستی پێ دە‌کە‌ی کە پە‌ندە‌کانی خودا کاریگە‌ریت لە سە‌ر دە‌کات.‏ لە ڕاستیدا ئە‌و پە‌ندانە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز ئاڵووگۆری لە ژیانی زۆر کە‌سدا پێک هێناوە.‏ ئێستا باسی هە‌ندێک نمونە دە‌کە‌ین.‏

a دە‌رچوون ٣٣:‏١٣.‏

وە‌ڵامی تۆ چییە؟‏

  • بناغە‌ی باوە‌ڕی راستە‌قینە چیە؟‏

  • باورە‌ڕی ڕاستە‌قینە بۆ کام کردارە باشە‌کان هانمان دە‌دا؟‏

  • چۆن تۆ دە‌توانی بە باوە‌ڕی راستە‌قینە گە‌شە بدە‌ی؟‏

خودا وشە‌کە‌ی خۆی دە‌پارێزێ

ئێمە دە‌توانین دڵنیابین لە‌وە‌ی کە خودا پە‌رتووکی پیرۆزی بە جۆرێکی ڕە‌سە‌ن و نە‌گۆڕدراو بۆ ئێمە پاراستووە.‏ خودای هە‌رە‌بە‌توانا دە‌توانێ پە‌رتووکی خۆی بپارێزێ.‏ لە وشە‌کە‌یدا نووسراوە:‏ «گژوگیا وشک دە‌بێت و گوڵ هە‌ڵدە‌وە‌رێ،‏ بە‌ڵام فە‌رمایشتی خودامان بۆ هە‌تاهە‌تایە چە‌سپاو دە‌بێت» (‏ئیشایا ٤٠:‏٨)‏.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share