پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ب‌ڕ بە‌ش ١٢ لاپهڕهکان ٢٨-‏٢٩
  • نیشانی بدە کە تۆ خاوە‌ن باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یت

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • نیشانی بدە کە تۆ خاوە‌ن باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یت
  • باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
  • ماددەی ھاوشێوە
  • باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە چییە؟‏
    باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
ب‌ڕ بە‌ش ١٢ لاپهڕهکان ٢٨-‏٢٩

بە‌ش ١٢

نیشانی بدە کە تۆ خاوە‌ن باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یت

خودا خزمە‌تکارە‌کانی ئاگادار دە‌کاتە‌وە بۆ ئە‌و کاتە‌ی کە باوە‌ڕیان تاقی دە‌کرێتە‌وە.‏ وشە‌کە‌ی دە‌فە‌رمووێ:‏ «چاوکراوە بن و ئێشک بگرن،‏ شە‌یتانی دوژمنتان وە‌ک شێرێکی بە نە‌ڕە‌نە‌ڕ دە‌سووڕێتە‌وە،‏ دە‌گە‌ڕێ بە‌دوای یە‌کێک تا بیخوات» (‏١ پە‌ترۆس ٥:‏٨)‏.‏ ئایا شە‌یتان چۆن هە‌وڵ دە‌دات باوە‌ڕی تۆ تێکبشکێنێ؟‏

ئە‌م کە‌سە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنێتە‌وە کە‌سە‌کە‌ی تر پێی خۆش نییە

ئایا تا ئێستا ڕوودە‌ڕووی ئە‌م جۆرە دژایە‌تیە بوویە‌تە‌وە؟‏

شە‌یتان دە‌توانێ کە‌سانی تر بە‌کاربهێنێ،‏ تە‌نانە‌ت ئە‌وانە‌ی کە خۆشت‌دە‌وێن،‏ تاکو بتخە‌نە ژێر فشارە‌وە بۆئە‌وە‌ی واز لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بهێنیت.‏ لە‌و بارە‌یە‌وە عیسا پێشبینی کرد:‏ «دوژمنی مرۆڤیش لە خانە‌وادە‌کە‌ی خۆی دە‌بێت» (‏مە‌تا ١٠:‏٣٦)‏.‏ ئە‌ندامانی بنە‌ماڵە‌کە‌ت و هاوڕێیە‌کانت لە دڵپاکی خۆیان،‏ لە‌وانە‌یە نە‌زانن کە پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌و ڕاستییە نایابانە‌ی تێدایە.‏ یان لە‌وانە‌یە لە بیروبۆچوونی خە‌ڵکی تر بترسن.‏ بە‌ڵام پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «ترسی مرۆڤ تە‌ڵە دە‌نێتە‌وە،‏ بە‌ڵام ئە‌وە‌ی پشت بە یە‌زدان ببە‌ستێت پە‌ناگیر دە‌بێت» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٩:‏٢٥)‏.‏ ئایا ئە‌گە‌ر تۆ واز لە فێربوونی پە‌رتووکی پیرۆز بهێنی بۆ ئە‌وە‌ی دڵی خە‌ڵکی خۆش بکە‌ی،‏ بە‌و جۆرە دڵی خودا خۆش دە‌کە‌یت؟‏ بێگومان نا!‏ لە لایە‌کی ترە‌وە،‏ کاتێک ئێمە باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە نیشان دە‌دە‌ین،‏ خودا یارمە‌تیمان دە‌دات.‏ «جا ئێمە سە‌ر بە‌و هە‌ڵگە‌ڕاوانە نین کە بۆ لە‌ناو چوونن،‏ بە‌ڵکو سە‌ر بە باوە‌ڕین بۆ ڕزگاری خۆمان» (‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏٣٩)‏.‏

بیر لە نموونە‌کە‌ی دوماس بکە‌وە کە پێشتر باسمان کرد.‏ سە‌رە‌تا،‏ ژنە‌کە‌ی لە‌سە‌ر باوە‌ڕە‌کە‌ی گاڵتە‌ی پێدە‌کرد.‏ بە‌ڵام دواتر لە‌گە‌ڵ مێردە‌کە‌ی لە خوێندنی وشە‌ی خودا بە‌شدار بوو.‏ بە‌هە‌مان شێوە،‏ ئە‌گە‌ر تۆ لە‌سە‌ر ئە‌نجامدانی کاری چاک بە‌ردە‌وام بیت،‏ لە‌وانە‌یە هاوڕێکانت و خێزانە‌کە‌ت چاو لە تۆ بکە‌ن.‏ زۆر جار ئە‌ندامی خێزانێک کە باوە‌ڕی بە هیچ نە‌بووە «بێ وشە .‏.‏.‏ بە ڕە‌وشتی ڕێکوپێک» و «ڕێز» لە‌لایان ئە‌وانە‌ی کە باوە‌ڕدارن هاتۆتە ناو ڕاستییە‌وە (‏١ پە‌ترۆس ٣:‏١،‏ ٢)‏.‏

شە‌یتان هە‌روە‌ها هە‌وڵ دە‌دا وا لە خە‌ڵک بکات کە وابزانن سە‌رقاڵن و کاتیان بۆ خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز نییە.‏ ئە‌و پێی خۆشە فشاری ژیان،‏ پە‌ژارە و نیگە‌رانی دە‌ربارە‌ی ماڵ و سامان «وشە‌کە بخنکێنێ» و باوە‌ڕی تۆ «بێ بە‌رهە‌م بێت» (‏مە‌رقۆس ٤:‏١٩)‏.‏ ئە‌و جۆرە بیروبۆچوونە کورتبینانە رە‌تبکە‌وە!‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «ژیانی هە‌تاهە‌تاییش ئە‌وە‌یە،‏ کە تۆ بناسن،‏ تە‌نها خودای ڕاستە‌قینە و عیسای مە‌سیح،‏ ئە‌وە‌ی ناردووتە» (‏یۆحە‌نا ١٧:‏٣)‏.‏ بە‌ڵێ،‏ بۆ گە‌یشتن بە ژیانی هە‌میشە‌یی لە بە‌هە‌شت زۆر گرنگە لە سە‌ر ناسینی خودا و عیسای مە‌سیح بە‌ردە‌وام بن.‏

ئە‌م پیاوە دە‌پاڕێتە‌وە

لە پاڕانە‌وە‌کانتدا داوای یارمە‌تی لە خودا بکە

بیر لە موسا بکە‌وە،‏ ئە‌و ئە‌ندامێکی بنە‌ماڵە‌ی پاشای میسر بوو.‏ ئە‌و دە‌یتوانی پارە،‏ ناوبانگ و دە‌سە‌ڵات بە دە‌ست بهێنێ.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە‌ش موسا هە‌ڵیبژارد لە‌گە‌ڵ نە‌تە‌وە‌ی خودا سوکایە‌تی پێ بکرێ تاکو چێژ لە خۆشی گوناه وە‌رگرێ.‏ بۆ چی؟‏ ئە‌و بە یە‌کدڵی بە‌ردە‌وام بوو لە سە‌ر بینینی ئە‌وە‌ی کە بە چاو دیار نە‌بوو (‏عیبرانییە‌کان ١١:‏٢٤،‏ ٢٥،‏ ٢٧)‏.‏ بە‌ڵێ موسا باوە‌ڕێکی بە‌هێزی هە‌بوو.‏ ئە‌و بە جێهێنانی یاساکانی خودای لە خواستە‌کانی خۆی پێ گرنگتر بوو و بۆیە خودا پیرۆزییە‌کی زۆری دایە.‏ ئە‌گە‌ر تۆش وابکە‌ی،‏ خودا تۆش پیرۆز دە‌کا.‏

شە‌یتان لە‌وانە‌یە بە ڕێگای جۆراوجۆر هە‌وڵبدات بتخاتە یاخییت بکات.‏ بە‌ڵام تۆ پێویست ناک خۆت بکە‌ی بە قوربانی ئە‌و.‏ وشە‌ی خودا پێمان دە‌سە‌لمێنێ:‏ «بۆیە ملکە‌چی خودا بن.‏ بە‌رهە‌ڵستی شە‌یتان بکە‌ن،‏ لێتان هە‌ڵدێت» (‏یاقوب ٤:‏٧)‏.‏ چۆن دە‌توانی لە بە‌رامبە‌ر شە‌یتان خۆت بپاپێریزی؟‏

لە خوێندنی پە‌رتوکی پیرۆز بە‌ردە‌وام بە.‏ هە‌موو ڕۆژێ وشە‌ی خودا بخوێنە‌وە.‏ ئامۆژگاریە‌کانی فێر بە.‏ نە‌سێحە‌تە‌کانی بە کار بهێنە.‏ بۆیە چە‌کی تە‌واوی خودا هە‌ڵبگرن،‏ تاکو بتوانن لە ڕۆژی بە‌دکاردا بچە‌قن و دوای تە‌واوبوونی هە‌موو شتێك،‏ بە‌ردە‌وام بن (‏ئە‌فە‌سۆس ٦:‏١٣)‏.‏

لە‌گە‌ڵ ئە‌و کە‌سانە پە‌یوە‌ندی بکە کە باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یان هە‌یە.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌و کە‌سانە کات تێپە‌ڕ بکە،‏ کە پە‌رتوکی پیرۆز دخوێننە‌وە،‏ فێر دە‌بن چۆن بنە‌ماکانی بە کار بهێنن.‏ «هە‌روە‌ها با ئاگاداری یە‌کتری بین بۆ هاندان لە سە‌ر خۆشە‌ویستی و کاری چاک .‏.‏.‏ یە‌کتری هان دە‌دە‌ین».‏ ئە‌وان یارمە‌تیت دە‌دە‌ن باوە‌ڕت بە هێز بێت (‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥)‏.‏

ئە‌م کە‌سانە لە تە‌مە‌نە جیاوازە‌کان بە‌یە‌کە‌وە کاتی خۆش بە‌سە‌ردە‌بە‌ن

لە‌گە‌ڵ باوە‌ڕداران پە‌یوە‌ندی ببە‌ستە

لە یە‌هوە نزیک ببە‌وە.‏ لە پاڕانە‌وە‌کانتدا داوای یارمە‌تی لێ بکە،‏ و متمانە‌ت بە‌و هە‌بێ.‏ هیچ کاتێک لە بیری مە‌کە خودا دە‌یە‌وێ یارمە‌تیت بدا.‏ «هە‌موو خە‌مێکتان بخە‌نە سە‌ر ئە‌و،‏ چونکە ئە‌و بایە‌ختان پێ دە‌دات» (‏١ پە‌ترۆس ٥:‏٦،‏ ٧)‏.‏ «خودا دڵسۆزە،‏ کە نایە‌ڵێت زیاتر لە توانایی خۆتان تاقی بکرێنە‌وە،‏ بە‌ڵکو لە‌گە‌ڵ تاقیکردنە‌وە ڕێگای دە‌رچوون دە‌کاتە‌وە،‏ تاکوو بتوانن بە‌رگە بگرن» (‏١ کۆرنسۆس ١٠:‏١٣)‏.‏

شە‌یتان گاڵتە بە خودا دە‌کا و دە‌ڵێ هیچ کە‌س لە کاتی زە‌ختی و ناخۆشیدا خودا پە‌رستش ناکات.‏ بە‌ڵام تۆ هە‌لومە‌رجی ئە‌وە‌ت هە‌یە شە‌یتان وە‌درۆ بخە‌یە‌وە.‏ خودا دە‌ڵێ:‏ «دانا بە» و «دڵم خۆش بکە،‏ تا وە‌ڵامی ئە‌وانە بدە‌مە‌وە کە لۆمە‌م دە‌کە‌ن» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٧:‏١١)‏.‏ بڕیار بدە باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌ی خۆت نیشان بدە‌ی!‏

وە‌ڵامی تۆ چییە؟‏

  • شە‌یتان چۆن دە‌یە‌وێ باوە‌ڕی تۆ هە‌ڵوە‌شێنێ؟‏

  • موسا چۆن باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌ی نیشاندا؟‏

  • چۆن دە‌توانی لە کاتی تاقی بونە‌وە‌ی باوە‌ڕتدا بە‌رگە بگری؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share