پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • خ‌ک بە‌ش ٢ لاپهڕهکان ٦-‏٨
  • بۆ یە‌کتر دڵسۆزبن

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • بۆ یە‌کتر دڵسۆزبن
  • تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • ١ ژیانی هاوسە‌ریە‌تیت پێش هە‌مو شتێک بێت
  • ٢ دڵت بپارێزە
  • ئامۆژگاریە‌کانی خودا بۆ ژیانێکی هاوسە‌ریە‌تی کامە‌ران
    تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
  • چۆن لە‌گە‌ڵ خزمە‌کانت ئاشتی بپارێزی
    تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
  • چۆن کێشە‌کانمان چارە‌سە‌ر بکە‌ین؟‏
    تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
خ‌ک بە‌ش ٢ لاپهڕهکان ٦-‏٨
ئە‌و پیاوە چە‌تر بۆ ژنە‌کە‌ی ڕادە‌گرێ و یارمە‌تی دە‌دا سواری ئۆتۆمۆبیل بێت

بە‌شی ٢

بۆ یە‌کتر دڵسۆزبن

‏«بۆیە ئە‌وە‌ی خودا بە یە‌کتری گە‌یاندووە،‏ مرۆڤ جیای ناکاتە‌وە.‏»​—‏⁠مە‌رقۆس ١٠:‏٩

یە‌هوە داوامان لێدە‌کات «خۆشە‌ویستی نە‌گۆڕمان هە‌بێت» (‏میخا ٦:‏٨)‏.‏ ئە‌وە بە تایبە‌ت لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیدا زۆر گرنگە،‏ چونکە ئە‌گە‌ر دڵسۆزی نە‌بێ متمانە‌تان بە یە‌ک نابێ.‏ و متمانە زۆر گرنگە بۆ ئە‌وە‌ی کە خۆشە‌ویستی پە‌رە‌ی پێ بدرێ.‏

لە‌و ڕۆژگارە‌دا دڵسۆزی لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیدا هێرشی دە‌کرێتە سە‌ر.‏ بۆ ئاگاداری لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیتان،‏ دە‌بێ بۆ جێبە‌جێ کردنی دوو شت بڕیار بدە‌ی.‏

١ ژیانی هاوسە‌ریە‌تیت پێش هە‌مو شتێک بێت

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «تاکو باشترین شت جیا بکە‌نە‌وە» (‏فیلیپی ١:‏١٠)‏.‏ ژیانی هاوسە‌ریە‌تیت گرنگترین شتە لە ژیانتدا.‏ بۆیە شایانی بایە‌خە.‏

یە‌هوە دە‌یە‌وێ بایە‌خ بە هاوسە‌رە‌کە‌ت بدە‌ی و «خۆشی ببینن» بە‌یە‌کە‌وە (‏ژیرمە‌ندی ٩:‏٩)‏.‏ ئە‌و بە ئاشکرایی بۆی ڕوون کردویە‌وە هیچ کات هاوسە‌رە‌کە‌ت پشتگوێ نە‌خە‌ی،‏ بە‌ڵکو هە‌ردووکتان دە‌بێ هە‌وڵ بدە‌ن یە‌کتر دڵخۆش بکە‌ن (‏١ کۆرنسۆس ١٠:‏٢٤)‏.‏ ئە‌و هە‌ستە بدە بە هاوسە‌رە‌کە‌ت کە تۆ پێویستیت بە ئە‌و هە‌یە و بە لاتە‌وە زۆر گرنگە.‏

ئە‌و پیاوە خواردنە‌وە‌یە‌کی گە‌رم بۆ ژنە‌کە‌ی دە‌هێنێ؛‏ ئە‌و پیاوە دێتە‌وە ماڵێ و دە‌بینێ ژنە‌کە‌ی خواردن ئامادە دە‌کا

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • ئاگادار بە کە زۆربە‌ی کاتتان بە‌یە‌کە‌وە بە‌سە‌ربە‌رن،‏ کاتی تایبە‌ت بۆ هاوسە‌رە‌کە‌ت دابین بکە.‏

  • بیر لە «ئێمە» بکە‌وە «لە جیاتی» «من».‏

ئە‌و ژن و مێردە بە‌یە‌کە‌وە لە سە‌یرانن

٢ دڵت بپارێزە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «ئە‌وە‌ی بە هە‌وە‌سبازییە‌وە سە‌یری ئافرە‌تێک بکات،‏ ئە‌وا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لە‌گە‌ڵ کردووە» (‏مە‌تتا ٥:‏٢٨)‏.‏ ئە‌گە‌ر کە‌سێک لە بیرکردنە‌وە لە شتی بێ‌ڕە‌وشتی بە‌ردە‌وام بێت،‏ هە‌روە‌ک ئە‌وە وایە،‏ ناپاکی لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ی کردبێ.‏

یە‌هوە دە‌ڵێ تۆ پێویستە «دڵت بپارێزیت» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٤:‏٢٣؛‏ یە‌رمیا ١٧:‏٩)‏.‏ بۆ بە‌جێهێنانی ئە‌مە،‏ تۆ دە‌بێ ئاگاداری چاوت بیت (مە‌تتا ٥:‏٢٩،‏ ٣٠)‏.‏ نموونە‌ی حە‌زرە‌تی ئە‌یوب لە بە‌رچاو بگرە.‏ ئە‌و پە‌یمانی لە‌گە‌ڵ چاوە‌کانی بە‌ست کە هە‌رگیز بە چاوی ناپاکە‌وە چاو لە ژنێکی تر نە‌کات (‏ئە‌یوب ٣١:‏١)‏.‏ بڕیار بدە کە هیچ کاتێک چاو لە فیلمی ڕووت نە‌کە‌ی و لە هە‌ر هە‌ستێکی خۆشە‌ویستی بە‌رامبە‌ر کە‌سانێک کە هاوسە‌رت نین ڕێگری بکە‌ی.‏

ئە‌و پیاوە وێنە‌ی ژنە‌کە‌ی لە سە‌ر مێزی شوێنی ئیشە‌کە‌ی داناوە

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • بۆ هە‌موو کە‌سێکی ڕوون بکە‌وە کە پە‌یمانت لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ت بە‌ستوە.‏

  • هە‌ستی هاوسە‌رە‌کە‌ت لە‌بە‌ر چاو بگرە و ئە‌و پە‌وە‌ندییانە‌ی هاوسە‌رە‌کە‌ت خە‌مبار دە‌کە‌ن بە زوویی کۆتاییان پێبێنە.‏

ئە‌و ئە‌رکە‌ی لە‌سە‌ر تۆیە جێبە‌جێی بکە

لە‌گە‌ڵ خۆت ڕووڕاست بە و کە‌موکوڕیە‌کانی خۆت بناسە (‏زە‌بوور ١٥:‏٢)‏.‏ بۆ داوا کردنی یارمە‌تی شە‌رم مە‌کە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١:‏٥)‏.‏ ئە‌گە‌ر بیری بە‌دڕە‌وشتانە‌ت هە‌یە،‏ بە‌ربە‌رە‌کانیان لە‌گە‌ڵ بکە.‏ دڵسارد مە‌بە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٤:‏١٦)‏.‏ یە‌هوە پیرۆزت دە‌کات کاتێک تۆ هە‌وڵ دە‌دە‌ی بۆ هاوسە‌رە‌کە‌ت دڵسۆز بیت.‏

لە خۆت پرسیار بکە .‏.‏.‏

  • چۆن دە‌توانم کاتی زیاتر بۆ هاوسە‌رە‌کە‌م تە‌رخان بکە‌م؟‏

  • ئایا هاوسە‌رە‌کە‌م باشترین هاوڕێمە؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share