پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • خ‌ک بە‌ش ٥ لاپهڕهکان ١٥-‏١٧
  • چۆن لە‌گە‌ڵ خزمە‌کانت ئاشتی بپارێزی

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • چۆن لە‌گە‌ڵ خزمە‌کانت ئاشتی بپارێزی
  • تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • ١ ڕوانگە‌یە‌کی دروستت بۆ خزم و کە‌ست هە‌بێت
  • ٢ لە کاتی پێویستدا لە بڕیاردان دودڵ مە‌بە
  • بۆ یە‌کتر دڵسۆزبن
    تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
  • ئامۆژگاریە‌کانی خودا بۆ ژیانێکی هاوسە‌ریە‌تی کامە‌ران
    تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
  • چۆن کێشە‌کانمان چارە‌سە‌ر بکە‌ین؟‏
    تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
خ‌ک بە‌ش ٥ لاپهڕهکان ١٥-‏١٧
خە‌سو بە ناڕە‌زایی چاو لە شێوە‌ی خواردن درووست کردنی بوکە‌کە‌ی دە‌کات

بە‌شی ٥

چۆن لە‌گە‌ڵ خزمە‌کانت ئاشتی بپارێزی

‏«میهرە‌بانی و نیانی و ڕۆح‌سووکی و دڵ‌نە‌رمی و ئارامگرتن لە‌بە‌ر بکە‌ن.‏»​—‏⁠کۆلۆسی ٣:‏١٢

هاوسە‌رگیری خێزانێکی نوێ پێک‌دێنێت.‏ دیارە هە‌مو کاتێک دە‌بێ دایک و باوکت خۆشبوێ،‏ بە‌ڵام ئێستا گرنگترین کە‌س بۆ تۆ لە‌سە‌ر زە‌وی هاوسە‌رە‌کە‌تە.‏ ئە‌وە لە‌وانە‌یە بۆ هە‌ندێک لە خزم و کە‌سە‌کانت قە‌بوڵ کردنی دژوار بێت.‏ بە‌ڵام بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز بۆ پاراستنی ئاشتی لە‌گە‌ڵ خزم و کە‌سە‌کانتاندا یارمە‌تیتان دە‌دا.‏ بۆ درووست کردنی ئە‌و خێزانە نوێیە کە پێکتان هێناوە تێبکۆشن.‏

١ ڕوانگە‌یە‌کی دروستت بۆ خزم و کە‌ست هە‌بێت

ئە‌و ژن و مێردە کات لە‌گە‌ڵ دایک و باوکیان تێپە‌ڕ دە‌کە‌ن

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «ڕێزی دایک و باوکتان بگرن» (‏ئە‌فە‌سۆس ٦:‏٢)‏.‏ تە‌مە‌نت هە‌ر چە‌ند بێ دە‌بێ هە‌میشە ڕێز لە دایک و باوکت بگری.‏ بیهێنە بە‌ر چاوت کە هاوسە‌رە‌کە‌ت،‏ وە‌کو تۆ کچ یان کوڕی ماڵێکە و پێویستە ڕێز لە دایک و باوکی بگرێت.‏ «خۆشە‌ویستی دڵ‌پیس نیە»،‏ کە وایە هیچ کات هە‌ست بە مە‌ترسی مە‌کە بە هۆی ئە‌و پە‌یوە‌ندیە کە هاوسە‌رە‌کە‌ت لە‌گە‌ڵ بنە‌ماڵە‌کە‌ی هە‌یە‌تی (‏١ کۆرنسۆس ١٣:‏٤؛‏ گە‌لاتیا ٥:‏٢٦)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • خۆت لە‌و قسە ناخۆشانە لادە وە‌ک:‏ «بنە‌ماڵە‌ی تۆ هە‌میشە من بە کە‌م دادە‌نێن» یان «دایکی تۆ هە‌رگیز حە‌زی لە کارە‌کانی من نییە».‏

  • هە‌وڵ بدە شتە‌کان لە ڕوانگە‌ی هاوسە‌رە‌کە‌تە‌وە ببینی.‏

٢ لە کاتی پێویستدا لە بڕیاردان دودڵ مە‌بە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «لە‌بە‌ر ئە‌وە پیاو دایک و باوکی خۆی بە‌جێ دە‌هێڵێت و لە‌گە‌ڵ ژنە‌کە‌ی دە‌مێنێتە‌وە،‏ ئیتر دە‌بنە یە‌ک جە‌ستە» (‏پە‌یدابوون ٢:‏٢٤)‏.‏ کاتێک ژیانی هاوسە‌ریە‌تی پێکدە‌هێنی،‏ لە وانە‌یە دایک و باوکت ئە‌و کاتە‌ش هە‌ست بە‌وە بکە‌ن کە لە بە‌رامبە‌ر تۆدا بە‌رپرسیارن.‏ لە‌وانە‌یە بیانهە‌وێ زیاتر لە‌وە‌ی کە پێویستە لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیتدا خۆیان تێهە‌ڵبقورتێنن.‏

دە‌ربارە‌ی ئە‌و سنورانە‌ی بۆ ئە‌وانی دادە‌نێن لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ت هاوبیر بن و زۆر بە ڕێزە‌وە پێیان ڕابگە‌یێنن.‏ دە‌کرێ بە ڕووڕاستی لە‌گە‌ڵیان بدوێن بێ ئە‌وە‌ی بێ‌ڕێزیان پێبکە‌ن (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٥:‏١)‏.‏ بێ‌فیزی،‏ میهرە‌بانی و دانبە‌خۆگرتوویی یارمە‌تیتان دە‌دە‌ن پە‌یوە‌ندیە‌کی گە‌رم‌وگووڕ لە‌گە‌ڵ خزم و کە‌سە‌کانتان پێکبهێنن و بە‌ردە‌وام بن «بە خۆشە‌ویستی بە‌رگە‌ی یە‌کتری بگرن» (‏ئە‌فە‌سۆس ٤:‏٢)‏.‏

ژن و مێرد خە‌ریکی وتووێژ کردنن؛‏ ژن و مێرد دیاری دە‌دە‌ن بە دایک و باوکیان

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • ئە‌گە‌ر بە هۆی خۆتێهە‌ڵقورتاندنی خزمە‌کانتان لە ژیانی ئێوە‌دا نیگە‌رانی،‏ لە کاتێکی لە‌باردا لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ت وتووێژی لە‌سە‌ر بکە.‏

  • هە‌ردووکتان لە‌سە‌ر بڕیارێکی بێ‌لایە‌نە ڕێکبکە‌ون چۆن ئە‌و کێشانە دە‌بێ چارە‌سە‌ر بکە‌ن.‏

لە تێگە‌یشتندا هە‌وڵ بدە‌ن

زۆر گرنگە لە هە‌ست و ڕوانگە‌ی دایک و باوکتان تێبگە‌ن.‏ ئە‌وان نایانهە‌وێ دڵی ئێوە بشکێنن.‏ ئێوە‌یان بە دڵ خۆشدە‌وێ.‏ لە وانە‌یە بۆ دایک و باوکتان ئاسایی نە‌بێت قە‌بوڵی بکە‌ن کە ئێوە خێزانێکی سە‌ربە‌خۆن.‏ بۆی هە‌یە ئە‌وان هە‌ست بکە‌ن بە تە‌نیا ماونە‌تە‌وە.‏ بە‌ڵام کاتێک ئێوە بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز جێبە‌جێ دە‌کە‌ن و بە ڕاشکاوی گفتوگۆ دە‌کە‌ن،‏ دە‌توانن ڕێز لە دایک و باوکتان بگرن بێ ئە‌وە‌ی کە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیتان لە‌بیر بچێتە‌وە.‏

لە خۆت پرسیار بکە .‏.‏.‏

  • بۆچی بە‌شداربوونی خە‌سو و خە‌زوورم لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیمدا بابە‌تێکی زۆر ئاساییە؟‏

  • چۆن دە‌توانم زۆرترین بایە‌خ بدە‌م بە هاوسە‌رە‌کە‌م و لە هە‌مان کاتدا ڕێز لە دایک و باوکم بگرم؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share