پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٢
  • پە‌رتووکی پیرۆز هیوامان پێ دە‌بە‌خشێت

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • پە‌رتووکی پیرۆز هیوامان پێ دە‌بە‌خشێت
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • پە‌رتووکی پیرۆز هیوامان پێ دە‌بە‌خشێت
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • هۆکارە‌کان بۆ هیوای ڕاستە‌قینە لە ساڵی ٢٠٢٣​—‏⁠پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت؟‏
    بابە‌تی زیاتر
  • ئایا فێرکارییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت ژیانی تۆ باشتر بکات؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • ئایا فێرکارییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت ژیانی تۆ باشتر بکات؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٢
لە وانە‌ی ٢،‏ خۆر بە‌سە‌ر کێڵگە‌یە‌کی فراوانی گە‌نمدا هە‌ڵدێت.‏

وانە‌ی ٢

پە‌رتووکی پیرۆز هیوامان پێ دە‌بە‌خشێت

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا خە‌ڵک بە‌رە‌وڕووی هە‌ندێک کێشە دە‌بنە‌وە کە دە‌بێتە هۆی ئە‌وە،‏ هە‌ست بە خە‌م،‏ نیگە‌رانی و تە‌نانە‌ت ئازار بکە‌ن.‏ ئایا تا ئێستا بە‌هۆی کێشە‌کانتە‌وە هە‌ستت بە شتێکی وا کردوە؟‏ لە‌وانە‌یە بە‌هۆی نە‌خۆشیە‌وە یان کە‌سێکی خۆشە‌ویستت لێ مردبێت،‏ بناڵێنیت.‏ بۆی هە‌یە لە خۆت بپرسیت:‏ «ئایا ڕۆژێک ژیان هە‌رگیز باشتر دە‌بێت؟‏» پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامێکی هیوابە‌خش بە‌م پرسیارە دە‌داتە‌وە.‏

١.‏ پە‌رتووکی پیرۆز چ هیوایە‌ک بە ئێمە دە‌دات؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز بۆمان ڕوون دە‌کاتە‌وە کە بۆچی جیهان پڕ لە کێشە‌یە.‏ هە‌روە‌ها مژدە‌ی ئە‌وە دە‌دات کە بە‌م زووانە هە‌موو کێشە‌کان لە‌ناودە‌چن.‏ بە‌ڵێنە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز نیشانمان دە‌دات کە ئێمە دە‌توانین ‏«هیواو داهاتوویە‌کی ڕوون مان هە‌بێت.‏»‏ (‏یە‌رمیا ٢٩:‏١١،‏ ١٢ بخوێنە‌رە‌وە.‏)‏ ئە‌م هیوایە یارمە‌تیمان دە‌دات تا لە‌گە‌ڵ کێشە‌کانمان بگونجێین و سە‌رە‌ڕای بوونی کێشە‌کان دڵخۆشیمان بپارێزین،‏ هە‌روە‌ها دڵنیامان دە‌کات کە دە‌توانین بۆ هە‌تاهە‌تایە شاد بین.‏

٢.‏ پە‌رتووکی پیرۆز چ جۆرە داهاتوویە‌ک بە‌ڵێن دە‌دات؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز باس دە‌کات کە لە داهاتوودا ‏«ئیتر مردن نابێت،‏ شیوە‌ن و هاوار و ئازار نامێنن.‏»‏ (‏ئاشکراکردن ٢١:‏٤ بخوێنە‌رە‌وە.‏)‏ بە پێی ئە‌م ئایە‌تە هە‌موو کێشە‌کانی کە تووشی نائومێدیمان دە‌کات وە‌ک هە‌ژاری،‏ نادادپە‌روە‌ری،‏ نە‌خۆشی و مردن ڕۆژێک بە‌تە‌واوی لە‌ناودە‌چێت.‏ پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڵێنمان پێ دە‌دات کە مرۆڤە‌کان دە‌توانن بۆ هە‌تاهە‌تایی لە بە‌هە‌شتی سە‌رزە‌وی چێژ لە ژیان وە‌ربگرن.‏

٣.‏ چۆن دڵنیا بین لە‌وە‌ی کە بە‌ڵێنە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دێتە‌دی؟‏

زۆر کە‌س هیواخوازن کە شتە‌کان لە جیهاندا باشتر ببن،‏ بە‌ڵام دڵنیا نین کە ئایا هیواکانیان دە‌بێتە ڕاستی یان نا.‏ بە‌ڵام هیچ گومانێک لە بە‌دیهاتنی بە‌ڵێنە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆزدا نییە.‏ ئە‌گە‌ر ‏«بە وریاییە‌وە لە پە‌رتووکی پیرۆز بکۆڵینە‌وە.‏»‏ زیاتر بە‌و بە‌ڵێنانە دڵنیا دە‌بینە‌وە.‏ (‏کردار ١٧:‏١١)‏ لە کاتی خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌بێت بۆخۆت بڕیار بدە‌یت کە ئایا دە‌تە‌وێت بە‌ڵێنە‌کان سە‌بارە‌ت بە داهاتوو قە‌بوڵ بکە‌یت یان نا.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا ئێمە ئە‌و بە‌ڵێنانە کە پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە داهاتوو دە‌یدات فێر دە‌بین،‏ تا بزانین ئێستا ئە‌م هیوایە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز بە ئێمە‌ی بە‌خشیوە،‏ چۆن یارمە‌تی خە‌ڵکی داوە.‏

وێنە:‏ دیمە‌نە پێچە‌وانە‌کان ئە‌م بارودۆخە دە‌نوێنن کە خە‌ڵک ئە‌مڕۆ ئە‌زموونی دە‌کە‌ن،‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌و هیوایە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز بۆ داهاتوو بە‌ڵێن دە‌دات.‏ دیمە‌نە‌کان لە خوارە‌وە دووپات دە‌بنە‌وە.‏

٤.‏ ئە‌م هیوایە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز پێمان دە‌دات،‏ ئە‌وە‌یە کە ژیانێکی هە‌تاهە‌تایی،‏ بە بێ کێشە‌مان هە‌بێت

سە‌رنج بدە بە بە‌ڵێنە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز کە لە خوارە‌وە هاتووە.‏ کامیان زۆر بۆ تۆ تایبە‌ت ترە؟‏ بۆچی وا بیر دە‌کە‌یتە‌وە؟‏

ئە‌م ئایە‌تانە کە لە‌گە‌ڵ ئە‌و بە‌ڵێنانە‌دا هاتووە بیخوێنە‌رە‌وە و لە‌سە‌ر پرسیارە‌کانی خوارە‌وە لێکۆڵینە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئایا ئە‌م ئایە‌تانە بۆ ئێوە هیوا بە‌خشن؟‏ ئایا ئە‌مانە دە‌توانن هیوا بە‌خش بن بۆ خێزان و هاوڕێکانت؟‏

بیهێنە بە‌رچاوت کە لە جیهانێکی ئاوا جواندا دە‌ژیت:‏

هیچ کە‌س .‏.‏.‏

هە‌موو خە‌ڵک .‏.‏.‏

  • ئازاری نابێت،‏ پیر و لاواز نابێت و نامرێت.‏ (‏ئیشایا ٢٥:‏٨)‏

  • دە‌بینن کە خۆشە‌ویستە لە‌دە‌ست چوە‌کانیان لە‌سە‌ر زە‌وی زیندو دە‌کرێنە‌وە.‏ (‏یۆحە‌نا ٥:‏٢٨،‏ ٢٩)‏

  • نە‌خۆش و کە‌م ئە‌ندام نابێت.‏ (‏ئیشایا ٣٣:‏٢٤؛‏ ٣٥:‏٥،‏ ٦)‏

  • چێژ لە تە‌ندروستی تە‌واو وە‌ردە‌گرن وهێزی گە‌نجیان دە‌بێت.‏ (‏ئە‌یوب ٣٣:‏٢٥)‏

  • ئە‌زموونی نادادپە‌روە‌ری نابینێت.‏ (‏ئیشایا ٣٢:‏١٦،‏ ١٧)‏

  • خواردنی تێر،‏ ماڵێکی ئاسودە و کارێکی ڕە‌زامە‌ندی دە‌بێت.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٧٢:‏١٦؛‏ ئیشایا ٦٥:‏٢١،‏ ٢٢)‏

  • بە‌هۆی شە‌ڕە‌وە ئازار ناچێژێت.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٤٦:‏٩)‏

  • چێژ لە ئارامی و ئاشتی تە‌واو وە‌ردە‌گرن.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٣٧:‏١١)‏

  • بە ڕە‌شبینی و بیرە‌وە‌ریە تاڵە‌کان نیگە‌ران نابێت.‏ (‏ئیشایا ٦٥:‏١٧)‏

  • بۆ هە‌تاهە‌تایە لە هە‌لومە‌رجێکی گونجاودا دە‌ژین.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٣٧:‏٢٩)‏

کوڕێک کە نە‌خۆش بوو،‏ بە تە‌ندروستیە‌کی باش لە باوە‌شی دایکی دایە.‏ پیاوێک کە بە‌تە‌مە‌ن بوو،‏ گە‌نج دە‌بێتە‌وە و داشقە‌ێکی پڕ لە سە‌وزیە‌وە لێدە‌خوڕێت.‏ ئە‌و منداڵانە‌ی کە برسی بوون و بوونە قوربانی زۆرە‌ملی،‏ دواتر خە‌ریکی چاندنی خواردن و یاری کردنن.‏ ژنێک کە چە‌ماوە و خە‌مبار بوو،‏ دواتر توانا و بە زە‌ردە‌خە‌نە‌وە وە‌ستاوە.‏

٥.‏ متمانە بە بە‌ڵێنە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز ژیانت باشتر دە‌کات

زۆربە‌ی خە‌ڵک بێ هیوان و تە‌نانە‌ت توڕە‌ن بە‌هۆی ئە‌و کێشانە‌ی کە لە دە‌وروبە‌ریاندا دە‌یبینن.‏ هە‌ندێک کە‌س بۆ ئە‌وە‌ی باشتر شتە‌کان بگۆڕن هە‌موو هە‌وڵێکی خۆیان دە‌دە‌ن.‏ ببینە چۆن پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڵێن دە‌دات کە بارودۆخ باشتر دە‌بێت.‏ ئێستا ئە‌م بە‌ڵێنە چۆن یارمە‌تی خە‌ڵک دە‌دات؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌رە‌وە‏،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ ویستم شە‌ڕ لە‌گە‌ڵ ناعە‌دالە‌تی بکە‌م (‏٠٧:‏٤)‏

وێنە:‏ دیمە‌نە‌کان لە ڤیدیۆی ویستم شە‌ڕ لە‌گە‌ڵ ناعدالە‌تی بکە‌م.‏ ١.‏ ڕافیکا کاتێک کچێک بوو لە‌گە‌ڵ هاوڕە‌گە‌زە‌کانی خۆی ناچار بوون لە کێڵگە‌ی لۆکە ئیش بکە‌ن.‏ ٢.‏ ڕافیکا زۆر دڵخۆش بوو کاتێک زۆر کە‌سی لە ڕە‌گە‌زە جیاوازە‌کان لە کۆنگرە‌ی شاهیدانی یهوە بینی.‏
  • لە‌م ڤیدیۆیە‌دا چ نادادپە‌روە‌ریە‌ک رافیکای تووشی کێشە کرد؟‏

  • سە‌رە‌ڕای ئە‌و نادادپە‌روە‌ریە‌ی کە بینی،‏ بە‌ڵام چۆن خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز یارمە‌تی ئە‌وی دا؟‏

متمانە بە بە‌ڵێنە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی داهاتوو،‏ دە‌توانێت یارمە‌تیمان بدات تا بە‌سە‌ر نائۆمێدی زاڵ بێن و سە‌رە‌ڕای هە‌بوونی کێشە‌کانمان دڵخۆش بین.‏ پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٧:‏٢٢ و ڕۆما ١٢:‏١٢ بخوێنە‌رە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • پێت وایە هیوای پە‌رتووکی پیرۆز ئێستا بتوانێت گۆڕانکاریە‌ک لە ژیانتدا دروست بکات؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ ‏«‏بە‌ڵێنە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە داهاتوو تە‌نها خە‌ونێکە.‏»‏

  • بۆچی گرنگە کە بۆخۆت دە‌ربارە‌ی ڕاست بوونی ئە‌وە،‏ لێکۆڵینە‌وە بکە‌ی؟‏

لە کۆتاییدا

پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڵێنی داهاتوویە‌کی باشترمان پێدە‌دات.‏ لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و هیوایانە،‏ بە‌ختە‌وە‌ریمان پێ دە‌بە‌خشێت و ژیانمان باشتر دە‌کات.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی خە‌ڵک پێویستیان بە هیوایە؟‏

  • پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی داهاتوو چی دە‌ڵێت؟‏

  • هە‌بوونی هیوا بۆ داهاتوویە‌کی باشتر چۆن ئێستا دە‌توانێت یارمە‌تیت بدات؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

بیخوێنە‌رە‌وە کە چۆن هێزی هیوا لە کاتی کێشە‌کانت یارمە‌تیت دە‌دات.‏

‏«سە‌رچاوە‌ی هیوای ڕاستە‌قینە،‏ لە کوێ دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏»‏ (‏لە‌خە‌وهە‌ستە!‏،‏ ئە‌پریل ٢٢،‏ ٢٠٠٤)‏

بزانە چۆن هیوا بۆ داهاتوویە‌کی باشتر یارمە‌تی ئە‌و کە‌سانە دە‌دات کە نە‌خۆشی درێژخایە‌نیان هە‌یە.‏

‏«ئایا پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت یارمە‌تیمان بدات بۆ ئە‌وە‌ی خۆمان بگونجێنین لە‌گە‌ڵ نە‌خۆشییە درێژخایە‌نە‌کان؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

کاتێک سە‌یری ئە‌م ڤیدیۆ موزیکە دە‌کە‌ی،‏ خۆت و خێزانە‌کە‌ت بێنە بە‌رچاو کە چۆن لە ژیان و بە‌ڵێنە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز لە بە‌هە‌شتی داهاتوو چێژ وە‌ردە‌گرن.‏

بیهێنە بە‌ر چاوت (‏٣٧:‏٣)‏

بیخوێنە‌رە‌وە کە چۆن هیواکانی پە‌رتووکی پیرۆز بۆ داهاتوو،‏ ژیانی چالاکوانێکی کۆمە‌ڵایە‌تی گۆڕی.‏

‏«ئیتر هە‌ست بە‌وە ناکە‌م کە دە‌بێت جیهان بگۆڕم»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ لە جولای ١،‏ ٢٠١٣)‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share