وانەی ١
ئایا فێرکارییەکانی پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت ژیانی تۆ باشتر بکات؟
زۆربەی ئێمە پرسیارمان هەیە دەربارەی ژیان، ئازار، مردن و داهاتوو. ئێمە هەروەها بۆ بابەتی ژیانی ڕۆژانەمان یان هەبوونی خێزانێکی کامەران پێویستمان بە یارمەتی هەیە. زۆر کەس بۆیان دەردەکەوێت کە پەرتووکی پیرۆز نەک هەر تەنیا یارمەتیمان دەدات بۆ وەڵامە گرنگەکانی ژیان، بەڵکو ئامۆژگاریمان دەکات بۆ ژیانی ڕۆژانە. کەواتە هەر کەس دەتوانێت لە ئامۆژگارییەکانی پەرتووکی پیرۆز سوود وەربگرێت.
١. هەندێک لەو پرسیارانەی کە پەرتووکی پیرۆز وەڵامیان دەداتەوە کامانەن؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە گرنگانە دەداتەوە: ژیان چۆن دەستی پێ کرد؟ بۆچی لێرەین؟ بۆچی خەڵکی بێتاوان ئازار دەچێژن؟ دوای مردن چی ڕوودەدات؟ ئەگەر هەموو کەس ئاشتیان دەوێت، بۆچی جەنگێکی زۆر هەیە؟ لە داهاتوودا چی بەسەر گۆی زەوی دێت؟ پەرتووکی پیرۆز هانمان دەدات تاکو وەڵامی ئەم پرسیارانە بدۆزینەوە، ملیۆنەها کەس بە لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ڕەزامەندیان بەدەست هێناوە.
٢. چۆن پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت بۆ چێژ وەرگرتن لە ژیانی ڕۆژانە یارمەتیمان بدات؟
پەرتووکی پیرۆز ئامۆژگاری باشمان دەدات. بۆ نموونە فێری خێزانەکان دەکات کە چۆن بەڕاستی بەختەوەربن. هەروەها یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ نیگەرانییەکانمان بگونجێین وچێژ لە کارەکانمان وەربگرین. کاتێک ئەم بابەتانە و بابەتەکانی تر بەیەکەوە دەخوێنینەوە فێری وشەکانی پەرتووکی پیرۆز دەبین. تۆ لەوانەیە بە تاقیکردنەوە بەو بڕیارە بگەیت کە «هەموو نووسراوە پیرۆزەکان (پەرتووکی پیرۆز) بەسوودە»—٢ تیمۆساوس ٣:١٦.
ئەم بڵاوکراوەیە جێگەی پەرتووکی پیرۆز ناگرێتەوە، بەڵکو بۆ لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز هانت دەدات، هەر بۆیە ئێمەش هانتان دەدەین کە لە وانەکاندا ئایەتەکان بخوێنەوە و بەراوردیان بکەن لەگەڵ ئەو شتانەی کە فێریان دەبن.
زیاتر بزانە
ڕەچاوی ئەوە بکە کە چۆن پەرتووکی پیرۆز یارمەتی خەڵکی داوە، چۆن دەتوانیت چێژ لە ئەو خوێندنەوە وەربگریت، بۆچی باشە بۆ تێگەیشتنی، داوای یارمەتی لە کەسێک بکەیت.
٣. پەرتووکی پیرۆز ئێمە ڕێنمایی دەکات
پەرتووکی پیرۆز وەک ڕووناکییەکی بەهێزە. بە ئێمە یارمەتی دەدات کە بڕیاری باش بدەین و دەربارەی ڕووداوەکانی داهاتوو بزانین.
زەبوورەکان ١١٩:١٠٥ بخوێنەرەوە، لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانە بکەن:
نووسەری ئەم زەبوورە چۆن سەیری پەرتووکی پیرۆزی کرد؟
ئێوە چۆن سەیری پەرتووکی پیرۆز دەکەن؟
٤. پەرتووکی پیرۆز وەڵامی پرسیارەکانمان دەداتەوە
ژنێک بە لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە مێشکیدا بو دۆزییەوە. ڤیدیوکە بکەرەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
ئەم ژنە، کە لەم ڤیدێۆیەدا بینیت چ جۆرە پرسیارێکی هەبوو؟
خوێندنی پەرتووکی پیرۆز چۆن یارمەتی ئەوی دا؟
پەرتووکی پیرۆز نیشانمان دەدات کە پرسیار کردن هەڵە نییە. مەتا ٧:٧ بخوێنەرەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
دەتەوێت وەڵامی چ پرسیارێک لە پەرتووکی پیرۆز بدۆزیتەوە؟
٥. دەتوانیت چێژ لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز وەربگریت
زۆر کەس چێژ و سوود لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز وەردەگرن. ڤیدیوکە بکەرەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
ئەم گەنجانەی کە لەم ڤیدیۆیەدا بوون، هەستیان بە خوێندنەوەی کتێب و خوێندن، چۆن بوو؟
ئەوان چۆن هەستیان بەرامبەر بە خۆێندنی پەرتووکی پیرۆز گۆڕدرا؟
فێرکاریەکانی پەرتووکی پیرۆز هانمان دەدات و هیوامان پێ دەبەخشێت. ڕۆما ١٥:٤ بخوێنەرەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی ئەو بەڵینەی کە پەرتووکی پیرۆز دەربارەی هیوا وهاندان پێمان دەدات، بۆ ئێوە سەرنج ڕاکێشە؟
٦. کەسانی تریش دەتوانن بۆ تێگەیشتن لە پەرتووکی پیرۆز یارمەتیمان بدەن
زۆر کەس کە پەرتووکی پیرۆز بە تەنیا دەخوێننەوە، بۆیان دەردەکەوێت بۆ ئەوەی باشتر لێی تێبگەن، یارمەتی کەسانی تریان پێویستە. کردار ٨:٢٦-٣١ بخوێنەرەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن دەتوانین باشتر لە پەرتووکی پیرۆز تێبگەین؟ (ئاماژە بە ئایەتەکانی ٣٠ و٣١ بکەن.)
ئەمڕۆ زۆر کەس، بۆ تێگێشتنی پەرتووکی پیرۆز لە کەسانی تر داوای یارمەتی دەکەن. هەروەک پیاوێکی حەبەشی کە لەسەردەمی کۆندا بۆ تێگێشتنی نووسراوە پیرۆزەکان پێویستی بە یارمەتی بوو
هەندێک کەس دەڵێن: «خوێندنی پەرتووکی پیرۆز کات بە فیڕۆدانە.»
ڕای تۆ چییە؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
پەرتووکی پیرۆز بۆ ژیانی ڕۆژانە ئامۆژگاریمان دەکات، وەڵامی پرسیارە گرنگەکان دەداتەوە و هیواو ئاسودەیی بە خەڵک دەبەخشێت.
پێداچوونەوە
چ جۆرە ئامۆژگارییەک لە پەرتووکی پیرۆز دەدۆزینەوە؟
هەندێک لە پرسیارەکان کە پەرتووکی پیرۆز وەڵامیان دەداتەوە، کامانەن؟
دەتەوێت کام بابەت لە پەرتووکی پیرۆز بخوێنیتەوە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ببینە کە چۆن ئامۆژگاریەکانی پەرتووکی پیرۆز هەتا ئەمڕۆش بەسوودن.
ببینە چۆن پیاوێک کە لە منداڵیەوە متمانەی بە خۆی نەبوو، بەڵام بە یارمەتی پەرتووکی پیرۆز بەسەر هەستەکانی بێ باوەڕی خۆیدا سەرکەوت.
بە لێکۆڵینەوەی ئەم بڵاوکراوەیە دەتوانی ببینی کە پەرتووکی پیرۆز چۆن ئامۆژگاری خێزانەکان دەکات بۆ پێکهێنانی ژیانێکی بەختەوەر.
«١٢ نهێنی سەرکەوتنی خێزانەکان» (لەخەوهەستە! ژمارەی. ٢، ٢٠١٨)
جیهان لەبەر دەستی کێ دایە؟ لەم ڤیدیۆیەدا، دەتوانی ببینی کە چۆن پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.
بۆچی دەبێت پەرتووکی پیرۆز بخوێنین؟—بە تەواوی (١٤:٣)