پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٢٩
  • دوای مردن چی ڕوودە‌دات؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • دوای مردن چی ڕوودە‌دات؟‏
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • چ هیوایە‌ک بۆ مردووە‌کان هە‌یە؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٢٩
وانە‌ی ٢٩.‏ ژن و مێردێک لە‌بە‌ردە‌م بە‌ردێکی سە‌ر لە گۆڕستانێک دوعا دە‌کە‌ن.‏

وانە‌ی ٢٩

دوای مردن چی ڕوودە‌دات؟‏

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

ئایا هە‌رگیز کە‌سێکی خۆشە‌ویستت لە‌دە‌ست داوە؟‏ لە بارودۆخێکی ئاوا ئازاربە‌خشدا لە‌وانە‌یە لە خۆت بپرسیت:‏ دوای مردن چی ڕوودە‌دات؟‏ ئایا هیوایە‌ک هە‌یە کە جارێکی تر خۆشە‌ویستە‌کە‌مان ببینینە‌وە؟‏ لە‌م وانە‌یە و لە وانە‌کانی داهاتوودا دە‌بینین کە پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ڵامی ئاسودە بە‌خش بە ئە‌م پرسیارانە دە‌داتە‌وە.‏

١.‏ دوای مردن چی ڕوودە‌دات؟‏

عیسا مردنی بە خە‌وێکی قووڵ بە‌راورد کرد.‏ کە‌سێک کە لە خە‌وێکی قووڵدا بێت نازانێت چی لە دە‌وروبە‌ریدا ڕوودە‌دات.‏ بە‌ڵام بە چ شێوە‌یە‌ک مردن لە خە‌و دە‌چێت؟‏ ئە‌و کە‌سە‌ی کە دە‌مرێت چیتر هە‌ست بە ئازار ناکات.‏ ئە‌و تە‌نانە‌ت نازانێت کە چیتر لە‌گە‌ڵ خێزان و هاوڕێ نزیکە‌کانی نییە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت:‏ ‏«مردووان هیچ نازانن.‏»‏‏—‏ژیرمە‌ندی ٩:‏٥ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ بۆچی زانینی ڕاستی دە‌ربارە‌ی مردن یارمە‌تیمان دە‌دات؟‏

زۆر کە‌س لە مردن و مردووە‌کان دە‌ترسن.‏ بە‌ڵام پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستیمان دە‌ربارە‌ی مردن پێ دە‌ڵێت،‏ ئە‌مە‌ش سە‌رچاوە‌ی هاندان و دڵنە‌واییە.‏ عیسا وتی:‏ ‏«ڕاستی ئازادتان دە‌کات.‏»‏ (‏یۆحە‌نا ٨:‏٣٢)‏ بە پێچە‌وانە‌ی فێرکارییە‌کانی هە‌ندێک لە ئایینە‌کان،‏ پە‌رتووکی پیرۆز ناڵێت کە ڕۆحی کە‌سێک دوای مردن بە‌ردە‌وام دە‌ژی.‏ بۆیە کە‌س لە دوای مردن ئازار ناچێژێت.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی مردووە‌کان ئاگاداری هیچ شتێک نین،‏ بۆیە نابێت بترسین لە‌وە‌ی کە زیانمان پێبگە‌یە‌نن.‏ مردووە‌کان هیچ هە‌ستێکیان نییە،‏ بۆیە پێویست ناکات هیچ شتێک بکە‌ین بۆ ئە‌وە‌ی دڵخۆشیان بکە‌ین،‏ یان نوێژیان بۆ بکە‌ین،‏ یان تە‌نانە‌ت ئە‌وان بپە‌رستین.‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن کە دە‌توانن لە‌گە‌ڵ مردووە‌کان پە‌یوە‌ندی بکە‌ن.‏ بە‌ڵام ئە‌مە مە‌حاڵە،‏ چونکە وە‌ک بینیمان،‏ مردووە‌کان «هیچ نازانن.‏» ئە‌و کە‌سانە‌ی وا بیردە‌کە‌نە‌وە کە پە‌یوە‌ندییان لە‌گە‌ڵ خۆشە‌ویستە ونبووە‌کانیان گرتووە،‏ لە ڕاستیدا لە‌وانە‌یە پە‌یوە‌ندییان بە دێوە‌کان هە‌بێت،‏ ئە‌و دێوانە خۆیان وە‌ک مردووە‌کان نیشان دە‌دە‌ن.‏ کە‌واتە زانینی ڕاستی دە‌ربارە‌ی مردن ئێمە لە دێوە‌کان دە‌پارێزێت.‏ یە‌هوە سە‌بارە‌ت بە پە‌یوە‌ندیکردن لە‌گە‌ڵ مردووە‌کان ئاگاداری کردوینە‌تە‌وە،‏ چونکە دە‌زانێت کە ئە‌م کارە پە‌یوە‌ندی لە‌گە‌ڵ دێوە‌کانە و بۆ ئێمە مە‌ترسیدارە.‏—‏دواوتار ١٨:‏١٠-‏١٢ بخوێنە‌وە.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا دە‌بینین کە پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت.‏ هە‌روە‌ها فێر دە‌بین کە خودا بە بە‌زە‌یی ئازاری مردووان نادات و زانینی ئە‌مە باوە‌ڕمان بە‌و بە‌هێزتر دە‌کات.‏

پیاوێک و دوو منداڵە بچووکە‌کە‌ی لە‌سە‌ر کورسییە‌ک دانیشتبوون لە پرسە‌ی ژنە‌کە‌ی و دایکی منداڵە‌کان .‏هاوڕێ و خێزان لە دە‌وروبە‌ری کۆدە‌بنە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی ئاسوودە‌ی و پشتگیرییان بکە‌ن.‏

٣.‏ مردووە‌کان بە‌ڕاستی لە چ بارودۆخێکدان؟‏

لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا خە‌ڵک سە‌بارە‌ت بە بارودۆخی مردووە‌کان بۆچوونی جیاوازیان هە‌یە.‏ بە‌ڵام لۆژیکی نییە کە هە‌موو ئە‌و بیرو باوە‌ڕانە ڕاست بن.‏

  • لە ناوچە‌کە‌تان خە‌ڵک دە‌ربارە‌ی بارودۆخی مردووە‌کان چۆن بیردە‌کە‌نە‌وە؟‏

بۆ بینینی ئە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت دە‌ربارە‌ی ئە‌مە،‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏

ڤیدیۆ:‏ مردووە‌کان لە چ بارودۆخێکدان؟‏—‏بە‌شێک (‏١٩:‏١)‏

وێنە:‏ دیمە‌نە‌کانی ڤیدیۆی دۆخی مردووە‌کان چۆنە؟‏—‏بە‌شێک.‏ ١.‏ جستە‌ی مردووێک لە‌سە‌ر تە‌ختی نە‌خۆشخانە‌کە پاڵکە‌وتووە.‏ ٢.‏ پیاوێک لە کاتی گە‌شتکردن بە شە‌مە‌ندە‌فە‌ر لە نێوان دوو کە‌سدا دە‌خە‌وێت.‏

ژیرمە‌ندی ٣:‏٢٠ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بە‌پێی ئە‌م ئایە‌تە،‏ کاتێک کە‌سێک دە‌مرێت چی بە‌سە‌ر دێت؟‏

  • ئایا ڕۆحی بە‌ردە‌وام دە‌ژی؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی مردنی یە‌کێک لە هاوڕێ نزیکە‌کانی عیسا بە ناوی لە‌عازر باس دە‌کات.‏ یۆحە‌نا ١١:‏١١-‏١٤ بخوێنە‌وە و سە‌رنج بدە‌ن کە عیسا چۆن بارودۆخی لە‌عازر ڕوون دە‌کاتە‌وە.‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • عیسا مردنی بە چی بە‌راورد کردووە؟‏

  • ئە‌م بە‌راورد کارییە‌ی عیسا دە‌ربارە‌ی بارودۆخی مردووان چیمان فێر دە‌کات؟‏

  • پێتوایە ئە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌یڵێت دە‌ربارە‌ی مردن مانایە‌کی هە‌یە؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

٤.‏ زانینی ڕاستی دە‌ربارە‌ی مردن سوودی بۆ ئێمە هە‌یە

ئە‌گە‌ر ڕاستی مردن بزانین،‏ چیتر لە مردووان ناترسین.‏ ژیرمە‌ندی ٩:‏١٠ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئایا مردووە‌کان دە‌توانن ئازارمان بدە‌ن؟‏

هە‌روە‌ها پە‌رتووکی پیرۆز نیشان دە‌دات کە مردووە‌کان هیچ هە‌ستێکیان نییە،‏ بۆیە پێویست ناکات هیچ شتێک بکە‌ین بۆ ئە‌وە‌ی دڵخۆشیان بکە‌ین یان تە‌نانە‌ت بیانپە‌رستین.‏ ئیشایا ٨:‏١٩ و ئاشکراکردن ٤:‏١١ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • یە‌هوە چ هە‌ستێکی هە‌یە دە‌ربارە‌ی کە‌سێک کە بۆ مردوو نوێژ دە‌کات یان دە‌یە‌وێت یارمە‌تی بدات؟‏

وێنە:‏ نە‌ریتە‌کانی پە‌یوە‌ست بە رێزگرتن لە مردووە‌کان.‏ ١.‏ پیاوێک بە نە‌زرە‌وە لە‌بە‌ردە‌م بە‌ردێکی گۆڕدا چۆک دە‌دات و نوێژ دە‌کات.‏ ٢.‏ سێ پیاوی خێڵە‌کی بە جلوبە‌رگە‌وە سە‌ما دە‌کە‌ن.‏ ٣.‏ کۆمە‌ڵێک خە‌ڵک دە‌مامکی سە‌رپۆش لە‌بە‌ر دە‌کە‌ن و وێنە‌ی ئێسکە‌بە‌ندی گە‌ورە لە ڕۆژی مردوواندا هە‌ڵدە‌گرن.‏

زانینی ڕاستییە‌کان دە‌ربارە‌ی مردن دە‌بێتە هۆی ئە‌وە‌ی خۆمان لە‌و کارانە‌ی کە یە‌هوە بێزار دە‌کات دوور بگرین

٥.‏ زانینی ڕاستی دە‌ربارە‌ی مردن بە ئێمە دڵگێرمی دە‌دات

زۆر کە‌س پێیان وایە ئە‌گە‌ر شتی خراپ بکە‌ن،‏ دوای مردن ئازار دە‌چێژن.‏ بە‌ڵام دڵخۆشکە‌رە بزانین دوای مردن کە‌س ئازار ناچێژێت،‏—‏تە‌نانە‌ت ئە‌وانە‌ی کە کاری زۆر خراپیان کردووە.‏ ڕۆما ٦:‏٧ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بە‌پێی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ کاتێک کە‌سێک دە‌مرێت،‏ خودا چیتر بە گوناهباری نازانێت،‏ چونکە تاوانی گوناهە‌کە‌ی بە مردن داوە.‏ کە‌واتە پێتوایە ئە‌وە لۆژیکە کە کە‌سێک دوای مردنی بە‌هۆی کردە‌وە خراپە‌کانیە‌وە ئازار بچێژێت؟‏

هە‌ر چە‌ند زیاتر یە‌هوە بناسین،‏ زیاتر تێدە‌گە‌ین کە ئە‌و هە‌رگیز مردووە‌کان ئازار نادات.‏ دواوتار ٣٢:‏٤ و ١ یۆحە‌نا ٤:‏٨ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌و تایبە‌تمە‌ندییانە‌ی خودا کە لە‌م ئایە‌تانە‌دا ئاماژە‌یان پێکراوە چین؟‏ ئایا دە‌کرێت خودایە‌ک کە ئە‌م تایبە‌تمە‌ندییانە‌ی هە‌یە بیە‌وێت سزای مردووە‌کان بدات؟‏

  • ئایا پێت وایە زانینی ڕاستی دە‌ربارە‌ی مردن ئاسوودە‌ییت پێ دە‌بە‌خشێت؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «من لە مردن دە‌ترسم،‏ چونکە نازانم دوای مردنم چیم بە‌سە‌ر دێت.‏»‏

  • بۆ ئاسودە‌کردنی کە‌سێکی بە‌م جۆرە کام ئایە‌تی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانی بە‌کار بهێنیت؟‏

لە کۆتاییدا

ژیانی مرۆڤ بە مردن کۆتایی دێت،‏ مردووە‌کان ئازار ناچێژن و ناتوانن زیان بە زیندووە‌کان بگە‌یە‌نن.‏

پێداچوونە‌وە

  • دوای مردن چی ڕوودە‌دات؟‏

  • چۆن زانینی ڕاستی دە‌ربارە‌ی مردن سوودمان پێدە‌گە‌یە‌نێت؟‏

  • چۆن زانینی ڕاستی دە‌ربارە‌ی مردن دڵگێرمان دە‌کات؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

زۆر کە‌س پێیان وایە کە ڕۆحی مرۆڤ دوای مردنی بە‌ردە‌وام دە‌بێت.‏ ئایا ئە‌مە ڕاستە؟‏

‏«ڕۆح چییە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

ئایا خودا تاوانباران لە جە‌هە‌نە‌م سزا دە‌دات؟‏

ئایا بە‌ڕاستی خودا گوناهباران لە جە‌هە‌نە‌م سزا دە‌دات؟‏ (‏٠٧:‏٣)‏

ئایا دە‌بێت لە مردووە‌کان بترسین؟‏

ڕۆحی مردووە‌کان—‏یارمە‌تیت دە‌دە‌ن یان ئازارت دە‌دە‌ن؟‏ ئایا بە‌ڕاستی بوونیان هە‌یە‏؟‏ (‏بڵاوکراوە)‏

ئە‌م بابە‌تە ئە‌وە نیشان دە‌دات کە چۆن پیاوێک بە فێربوونی ڕاستییە‌کان دە‌ربارە‌ی مردن ئاسوودە بووە.‏

‏«من بە وە‌ڵامە ڕوون و لۆژیکییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز سە‌رسام بووم‏.‏‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share