پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • qbwji مهقالە ١٦٠
  • بۆچی عیسا بە کوڕی خودا ناودە‌برێت؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • بۆچی عیسا بە کوڕی خودا ناودە‌برێت؟‏
  • وە‌ڵامی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • وە‌ڵامی پە‌رتووکی پیرۆز
  • ئایا عیسا پێش لە‌دایک بوونی لە‌سە‌ر زە‌وی،‏ لە ئاسمان ژیاوە؟‏
  • پێش ئە‌وە‌ی عیسا بێتە سە‌ر زە‌وی چی دە‌کرد؟‏
  • عیسا کێیە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عیسا مە‌سیح کێ‌یە؟‏
    خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
وە‌ڵامی پە‌رتووکی پیرۆز
qbwji مهقالە ١٦٠
عیسا لە باوکی ئاسمانی دە‌پاڕێتە‌وە

بۆچی عیسا بە‌کوڕی خودا ناو دە‌برێت؟‏

وە‌ڵامی پە‌رتووکی پیرۆز

پە‌رتووکی پیرۆز زۆر جار عیسا بە «کوڕیخودا» ناودە‌بات (‏یۆحە‌نا ١:‏٤٩)‏ دە‌ستە‌واژە‌ی «کوڕی خودا» ئە‌وە دە‌سلمێنێت کە یە‌هوە خودای ئافە‌ریدگار وسە‌رچاوە‌ی هە‌موو ژیانە کە بریتی لە عیساش.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٣٦:‏٩؛‏ ئاشکراکردن ٤:‏١١)‏ پە‌رتووکی پیرۆز فێری ئە‌وە‌مان ناکات کە خودا بە‌شێوە‌ی مرۆڤ منداڵی بووە.‏

پە‌رتووکی پیرۆز فریشتە‌کان بە «کوڕی خودای ڕاستە‌قینە» ناودە‌بات.‏ (‏ئە‌یوب ١:‏٦)‏ و هە‌روە‌ها ئادە‌میش وە‌ک کوڕی خودا ئاماژە‌ی پێکراوە.‏ (‏لۆقا ٣:‏٣٨)‏ عیسا یە‌کە‌م ئافە‌ریدە‌ی خودا،‏ و تاکە کە‌س بوو کە ڕاستە‌وخۆ لە‌لایە‌ن خۆیە‌وە ئافرێنرا،‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە پە‌رتووکی پیرۆز عیسا بە کوڕی یە‌کە‌می خودا ناو دە‌بات.‏

  • ئایا عیسا پێش لە‌دایک بوونی لە‌سە‌ر زە‌وی ،‏لە ئاسمان ژیاوە؟‏

  • پێش ئە‌وە‌ی عیسا بێتە سە‌ر زە‌وی چی دە‌کرد؟‏

ئایا عیسا پێش لە‌دایک بوونی لە‌سە‌ر زە‌وی،‏ لە ئاسمان ژیاوە؟‏

بە‌ڵێ.‏ عیسا پێش ئە‌وە‌ی وە‌ک مرۆڤ لە‌سە‌ر زە‌وی لە‌دایک ببێت بوونە‌وە‌رێکی ڕۆحی بوو لە ئاسمان،‏.‏عیسا خۆی فە‌رمووی:‏ «من لە ئاسمانە‌وە دابە‌زیم».‏—‏یۆحە‌نا ٦:‏٣٨؛‏ ٨:‏٢٣

پێش ئە‌وە‌ی خوداهیچ شتێکی تر دروست بکات عیسای ئافراند.‏ پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە عیسا دە‌ڵێت:‏

  • ە‌و « .‏ .‏ نۆبە‌رە‌یە لە سە‌رووی هە‌مو بە‌دیهێنراوانە.‏»—‏کۆلۆسی ١:‏١٥

  • ئە‌و «سە‌رچاوە‌ی بە‌دیهێنراوە‌کانی خودایە.‏»—‏ئاشکراکردن ٣:‏١٤.‏

عیسا پێشبینییە‌کە‌ی هێنایە دی سە‌بارە‌ت بە ئە‌وە‌ی کە «رە‌چە‌ڵە‌کی لە دێرزە‌مانە‌وە‌یە»—‏میخا ٥:‏٢؛‏ مە‌تا ٤:‏٢-‏٦

پێش ئە‌وە‌ی عیسا بێتە سە‌ر زە‌وی چی دە‌کرد؟‏

ئە‌و پلە‌یە‌کی ئاسمانی بە‌رزی هە‌بوو.‏ کاتێک عیسا دۆعای کرد ئاماژە‌ی بە‌م هە‌ڵوێستە‌ی کرد:‏ «باوکە لە‌لای خۆت شکۆدارم بکە.‏ .‏ بە‌و شکۆیە‌ی پێشبوونی جیهان لە لای تۆ هە‌مبوو»—‏یۆحە‌نا ١٧:‏٥

عیسا یارمە‌تیدە‌ری باوکی بوو بۆ دروست کردنی هە‌موو شتە‌کانی تر.‏ عیسا شان بە شانی خودا وە‌ک کارمە‌ندێکی گە‌ورە کاری کرد.‏ (‏ پە‌ندە‌کانی سلێمان ٨:‏٣٠)‏ سە‌بارە‌ت بە عیسا،‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت:‏ «هە‌موی لە ڕێگە‌ی ئە‌وە‌وە و بۆ ئە‌و بە‌دیهێنران»—‏کۆلۆسی ١:‏١٦.‏

خودا عیساوە بە‌کار هێنا بۆ ئە‌وە‌ی هە‌موو دروستکراوە‌کانی تر بهێنێتە‌دی.‏ ئە‌م دروستکردنە هە‌موو بوونە‌وە‌رە‌کانی ڕۆحی دیکە‌ش،‏ وهە‌روە‌ها گە‌ردوونی فیزیکیش دە‌گرێتە‌بە‌ر.‏ (‏ئاشکراکردن ٥:‏١١)‏.‏ لە هە‌ندێک ڕووە‌وە،‏ ئە‌م هاوکارییە‌ی نێوان خودا و عیسا وە‌ک ئە‌ندازیارە‌ک وابوو کە لە‌گە‌ڵ بیناسازێک کار بکات.‏ ئە‌ندازیارە‌کە،‏ دیزاینە‌کە دروست دە‌کات بیناسازە‌کە‌یش دیزاینە‌کە دە‌هێنێتە‌دی.‏

ئە‌و وە‌ک وشە خزمە‌تی کرد.‏ کاتێک باس لە ژیانی پێش مرۆڤی عیسا دە‌کرێت،‏ پە‌رتووکی پیرۆز عیسا بە «وشە» ناودە‌بات (‏یۆحە‌نا ١:‏١)‏ ئاشکرایە،‏ ئە‌مە مانای ئە‌وە‌یە کە خودا کوڕە‌کە‌ی خۆی بە‌کارهێناوە بۆ گە‌یاندنی زانیاری و ڕێنمایی بە بوونە‌وە‌رە‌کانی ڕۆحی دیکە.‏

هە‌روە‌ها وا دە‌ردە‌کە‌وێت کە عیسا وە‌ک وتە‌بێژی خودا بۆ مرۆڤە‌کانی سە‌رزە‌وی کاری کردووە.‏ لە‌وانیە کاتێک خودا لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن ڕێنمایی بە ئادە‌م و حە‌وا دە‌دا لە ڕێگە‌ی عیساوە وە‌ک وشە قسە‌ی کردبێت.‏ (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٦،‏ ١٧)‏ لە‌وانە‌یە عیسا ئە‌و فریشتە بووبێت کە بە‌ناو چۆڵە‌وانیدا ڕێنمایی نە‌وە‌کانی ئیسرائیلی کۆنی کرد و ئە‌وانیش راستە‌وخۆ گوێرایە‌ڵی دە‌نگی بوون.‏ (‏دە‌رچوون ٢٣:‏٢٠-‏٢٣)‏.‏a

a وشە تاکە فریشتە نییە کە خودا لە ڕێگە‌ی ئە‌وە‌وە قسە‌ی کرد.‏ بۆ نموونە،‏ خودا جگە لە نۆبە‌رە‌ی خۆی عیسا،‏ لە رێگای فریشتە‌کانیتریشە‌وە بۆ گە‌یاندنی تە‌وراتە‌کە‌ی بۆ ئیسرائیلە کۆنە‌کان کە‌ڵکی وە‌رگرتوە.‏—‏کردار ٧:‏٥٣؛‏ گە‌لاتیا ٣:‏١٩؛‏ عیبرانییە‌کان ٢:‏٢،‏ ٣.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share