پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ١٥
  • عیسا کێیە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • عیسا کێیە؟‏
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • عیسا چ کە‌سایە‌تییە‌کی هە‌یە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی چی کرد؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • بۆچی عیسا بە کوڕی خودا ناودە‌برێت؟‏
    وە‌ڵامی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ١٥
وانە‌ی ١٥.‏ عیسا بە‌ناو کێڵگە‌یە‌کی دانە‌وێڵە‌دا دە‌ڕوات.‏

وانە‌ی ١٥

عیسا کێیە؟‏

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

عیسا یە‌کێکە لە کە‌سە بە‌ناوبانگە‌کانی مێژووی مرۆڤایە‌تی.‏ بە‌ڵام زۆر کە‌س هیچ شتێک دە‌ربارە‌ی ئە‌و نازانن جگە لە ناوە‌کە‌ی.‏ هە‌ندێکی دیکە دە‌ربارە‌ی ئە‌و بیرۆکە‌ی جیاوازیان هە‌یە.‏ با بزانین پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی عیسا چی دە‌ڵێت.‏

١.‏ عیسا کێیە؟‏

عیسا ڕۆحێکی بە‌هێزە کە لە ئاسماندا دە‌ژی.‏ خودا پێش هە‌موو شتێکی دیکە دروستی کردووە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا بە عیسا ‏«نۆبە‌رە‌یە و لە سە‌رووی هە‌موو بە‌دیهێنراو»‏ دە‌وترێت.‏ (‏کۆلۆسی ١:‏١٥)‏ بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز عیسا ‏«کوڕە تاقانە‌کە‌ی»‏a خودایە،‏ چونکە تە‌نها عیسا ڕاستە‌وخۆ بە‌دە‌ستی یە‌هوە دروستکراوە.‏ (‏یۆحە‌نا ٣:‏١٦)‏ کاتێک یە‌هوە هە‌موو شتێکی دروست کرد،‏ عیسا لە‌گە‌ڵ ئە‌و هاوکاری دە‌کرد.‏ (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٨:‏٣٠ بخوێنە‌وە.‏)‏ عیسا پە‌یوە‌ندییە‌کی نزیکی لە‌گە‌ڵ باوکی،‏ یە‌هوە هە‌یە.‏ ئە‌و لە پە‌رتووکی پیرۆزدا بە «وشە‌کە» ناودە‌برێت،‏ چونکە وتە‌بێژی خودایە و بە دڵسۆزییە‌وە پە‌یام و ڕێنماییە‌کانی خودا بە کە‌سانی دیکە دە‌گە‌یە‌نێت.‏—‏یۆحە‌نا ١:‏١٤.‏

٢.‏ بۆچی عیسا هاتە سە‌ر زە‌وی؟‏

نزیکە‌ی ٢٠٠٠ ساڵ لە‌مە‌وبە‌ر یە‌هوە خودا موعجیزە‌یە‌کی ئە‌نجامدا و لە ڕێگە‌ی ڕۆحی پیرۆزە‌وە ژیانی عیسای لە ئاسمانە‌وە گواستە‌وە بۆ سکی کچێکی گە‌نج بە‌ناوی مریە‌م.‏ لە ئە‌نجامدا عیسا بە شێوە‌ی مرۆڤ لە دایک بوو.‏ (‏لۆقا ١:‏٣٤،‏ ٣٥ بخوێنە‌وە.‏)‏ یە‌هوە عیسای ناردە سە‌رزە‌و بۆ ئە‌وە‌ی ببێتە مە‌سیحی بە‌ڵێنپێدراو بۆ ئە‌وە‌ی مرۆڤایە‌تی ڕزگار بکات.‏b کاتێک عیسا گە‌یشتە سە‌ر زە‌وی،‏ هە‌موو پێشبینییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز سە‌بارە‌ت بە مە‌سیحی بە‌ڵێندراو هاتنە‌دی،‏ بە‌م شێوە‌یە خە‌ڵک دە‌زانن کە عیسا هە‌مان مە‌سیحی بە‌ڵێندراو و کوڕی خودایە.‏ ‏«تۆ مە‌سیحە‌کە‌یت،‏ کوڕی خودای زیندووی.‏»‏‏—‏مە‌تا ١٦:‏١٦.‏

٣.‏ عیسا ئێستا لە کوێیە؟‏

کاتێک ژیانی عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی کۆتایی هات،‏ خودا بە شێوە‌ی بوونە‌وە‌رێکی ڕۆحیدا زیندووی کردە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی لە ئاسماندا بژیێت و لە‌وێشدا ‏«خودا زۆر بە‌رزی کردە‌وە.‏»‏ (‏فیلیپی ٢:‏٩)‏ ئێستا عیسا پێگە‌یە‌کی زۆر بە‌رزی هە‌یە—‏و تە‌نها پێگە‌ی یە‌هوە خودا لە پێگە‌ی عیسا بە‌رزترە.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا فێر دە‌بین کە عیسا بە‌ڕاستی کێیە و بۆچی گرنگە بیناسین.‏

عیسا و یۆحە‌نای لە‌ئاوهە‌ڵکێش لە ئاودا ڕاوە‌ستاون و گوێ لە دە‌نگێک دە‌گرن لە ئاسمانە‌وە ڕاستە‌وخۆ دوای لە‌ئاوهە‌ڵکێشانی عیسا.‏

٤.‏ عیسا خودای هە‌رە بە‌توانا نییە

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ عیسا بوونە‌وە‌رێکی ڕۆحێ بە‌هێزە لە ئاسمان.‏ بە‌ڵام هە‌میشە گوێڕایە‌ڵی یە‌هوە خودا باوکی دە‌کات.‏ ئە‌مە چۆن دە‌زانین؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و ببینه کە چۆن پێگە‌ی عیسا جیاوازە لە پێگە‌ی خودای هە‌رە بە‌توانا.‏

ڤیدیۆ:‏ ئایا عیسا مە‌سیح خودایە؟‏ (‏٢٢:‏٣)‏

ئە‌م ئایە‌تانە‌ی خوارە‌وە پە‌یوە‌ندی نێوان یە‌هوە و عیسا نیشان دە‌دە‌ن.‏ ئایە‌تە‌کان بخوێننە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

لۆقا ١:‏٣٠-‏٣٢ بخوێنە‌وە.‏

  • بە گوێرە‌ی فریشتە‌کە پە‌یوە‌ندی نێوان عیسا و یە‌هوە خودای «هە‌رە‌بە‌رز» چییە؟‏

مە‌تا ٣:‏١٦،‏ ١٧ بخوێنە‌وە.‏

  • کاتێک عیسا لە ئاو هە‌ڵکێشرا،‏ ئە‌و دە‌نگە لە ئاسمانە‌وە چی گوت؟‏

  • پێتوایە ئە‌و دە‌نگە کێ بوو؟‏

یۆحە‌نا ١٤:‏٢٨ بخوێنە‌وە.‏

  • لە نێوان باوک و کوڕدا کامیان گە‌ورە‌تر و بە‌هێزترە؟‏

  • بۆچی عیسا یە‌هوە‌ی بە «باوک» ناو دە‌برد؟‏

یۆحە‌نا ١٢:‏٤٩ بخوێنە‌وە.‏

  • ئایا عیسا لە‌م ئایە‌تە‌دا دە‌ڵێت کە خۆی و باوکی یە‌ک شە‌خسن؟‏ ئێوه چۆن بیردە‌کە‌نە‌وه؟‏

٥.‏ چۆن بزانین کە عیسا مە‌سیحی بە‌ڵێندراو بوو؟‏

پێشبینییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز یارمە‌تی خە‌ڵک دە‌دە‌ن کە بزانن مە‌سیح کێیە—‏واتە ئە‌و کە‌سە‌ی کە خودا بۆ ڕزگار کردنی مرۆڤایە‌تی هە‌ڵیبژاردووە.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و ئە‌و پێشبینییانە بپشکنە کە بە هاتنی عیسا بۆ سە‌رزە‌وی هاتە‌دی.‏

ڤیدیۆ:‏ هاتنی عیسا پێشبینییە‌کانی جێبە‌جێ کرد (‏٠٣:‏٣)‏

ئە‌م پێشبینییانە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

میخا ٥:‏٢ بخوێنە‌وە و سە‌رنج بدە‌ن کە عیسا مە‌سیح دە‌بوو لە کوێ لە‌دایک بێت؟‏c

  • ئایا ئە‌م پێشبینییە بە لە‌دایکبوونی عیسا هاتە‌دی؟‏—‏مە‌تا ٢:‏١.‏

زە‌بوورە‌کان ٣٤:‏٢٠ و زە‌کە‌ریا ١٢:‏١٠ بخوێنە‌وە و بە پێشبینییە‌کان دە‌ربارە‌ی مردنی عیسا مە‌سیح سە‌رنج بدە‌ن.‏

  • ئایا ئە‌م پێشبینییانە هاتنە‌دی؟‏—‏یۆحە‌نا ١٩:‏٣٣-‏٣٧.‏

  • پێتوایە عیسا دە‌یتوانی ببێتە هۆی ئە‌وە‌ی مردنە‌کە‌ی بە‌تە‌واوی وە‌ک پێشبینیکراوە ڕووبدات؟‏

  • ئە‌مە چی دە‌ربارە‌ی ناسنامە‌ی عیسا نیشان دە‌دات؟‏

٦.‏ لە ناسینی عیسا دە‌توانین سوود وە‌ربگرین

بە‌پێی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ زۆر گرنگە کە عیسا بناسین و بزانین لە بە‌دیهێنانی خواستی خودا چ ڕۆڵێکی هە‌یە.‏ یۆحە‌نا ١٤:‏٦ و ١٧:‏٣ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • بۆچی ناسینی عیسا زۆر گرنگە؟‏

عیسا فێرکاری دە‌کات بە کۆمە‌ڵێک پیاو و ژن و منداڵ.‏

عیسا ڕێگای دۆستایە‌تی لە‌گە‌ڵ خودای کردە‌وە،‏ ئە‌و ڕاستییە‌کانی دە‌ربارە‌ی یە‌هوە فێرکرد تا ئێمە بتوانین ژیانی هە‌تاهە‌تایی بە‌دە‌ست بهێنین.‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «شاهیدانی یە‌هوە باوە‌ڕیان بە عیسا نییە.‏»‏

  • ئە‌گە‌ر کە‌سێک ئە‌مە‌ت پێ بڵێت،‏ چۆن وە‌ڵامیان دە‌دە‌یتە‌وە؟‏

لە کۆتاییدا

عیسا بوونە‌وە‌رێکی ڕۆحی بە‌هێزە و لە پە‌رتووکی پیرۆزدا بە «کوڕی خودا» و «مە‌سیحی بە‌ڵێندراو» ناودە‌برێت.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی عیسا لە پە‌رتووکی پیرۆزدا بە «نۆبە‌رە‌ی هە‌موو دروستکراوە‌کان» ناودە‌برێت؟‏

  • عیسا پێش ئە‌وە‌ی بێتە سە‌ر زە‌وی چی دە‌کرد؟‏

  • چۆن بزانین عیسا مە‌سیحی بە‌ڵێندراوە؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

لە‌م بابە‌تە‌دا زانیاری زیاتر دە‌ربارە‌ی ڕۆڵی عیسا وە‌ک مە‌سیحی بە‌ڵێندراو بە‌دە‌ست دە‌هێنن.‏

‏«ئایا پێشبینییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌یسە‌لمێنن کە عیسا،‏ مە‌سیحی بە‌ڵێندراوە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

کاتێک پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت کە عیسا کوڕی خودایە،‏ ئایا ئە‌وە بە‌و مانایە‌یە کە خودا هاوسە‌ری هە‌بووە و وە‌ک مرۆڤە‌کان منداڵی بووە؟‏

بۆچی عیسا بە «کوڕی خودا» ناودە‌برێت؟‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

لە‌م بابە‌تە‌دا بزانە کە بۆچی سێیە‌کی لە‌سە‌ر بنە‌مای پە‌رتووکی پیرۆز نییە.‏

‏«ئایا عیسا خودایە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

کاتێک ژنێک لە پە‌رتووکی پیرۆزدا لێکۆڵینە‌وە‌ی لە‌سە‌ر عیسا کرد،‏ ژیانی گۆڕا.‏

‏«ژنێکی جولە‌کە باس لە‌سە‌ر ئە‌وە دە‌کات کە بۆچی لە باوە‌ڕە‌کە‌ی تێهە‌ڵچوونە‌وە دە‌کاتە‌وە»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

a لە پە‌رتووکی پیرۆزدا،‏ دە‌ستە‌واژە‌ی «کوڕی خودا» مانای مە‌جازی هە‌یە،‏ چونکە خودا وە‌ک مرۆڤ گۆشت و خوێن نییە بۆ ئە‌وە‌ی منداڵی ببێت.‏ تە‌نانە‌ت فریشتە‌کان و مرۆڤە‌کانیش پێیان دە‌گوترێت «کوڕی خودا».‏ (‏ئە‌یوب ٢:‏١؛‏ لۆقا ٣:‏٣٨.‏)‏

b لە وانە‌ی ٢٦ و ٢٧دا‏،‏ لێکۆڵینە‌وە لە‌وە دە‌کە‌ین کە مرۆڤە‌کان دە‌بێت لە چی ڕزگاریان بێت و عیسا چۆن ڕێگە‌ی ڕزگاربوونی بۆیان کردە‌وە.‏

c ببینە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا ساڵی دە‌رکە‌وتنی عیسا مە‌سیح لە‌سە‌ر زە‌وی پێشبینی کراوە.‏ بۆ لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پێشبینییە،‏ ئاماژە بە خاڵی دووە‌م لە بە‌شی ڕوونکردە‌نە‌وی زیاتر بکە‌ن.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share