-
خودا لەڕێگای پێغەمبەرەکانییەوە قسەدەکاتپەرتووکی پیرۆز—پەیامەکەی چییە؟
-
-
بەش ١٤
خودا لەڕێگای پێغەمبەرەکانییەوە قسەدەکات
پێغەمبەرەکان لەلایەن یەهوەوە دیاریکراون تاکو پەیامەکانی وەك دادگایی، خوداپەرستی پاكو هیوا بەخشین بە هاتنی دەستنیشانکراوەکە ڕابگەێنن
بەدرێژایی ماوەی پادشایانی ئیسرائیلو یەهودا، کۆمەڵێکی تایبەت لە پیاوان هاتنو بوون بە پێغەمبەر. ئەو پیاوانە باوەڕو ئازایەتییەکی نائاساییان هەبوو کە فەرمایشتەکانی خودایان بەخەڵکی ڕاگەیاند. تێبینی چوار بابەتی گرنگ بکە کە بەهۆی ئەوانەوە ڕاگەێندراون.
١. لەناوچوونی ئۆرشەلیم. ماوەیەکی دوورودرێژ لە پێشترەوە، دووپێغەمبەری خودا بەتایبەت ئەشعیاو یرمیا خەڵکیان ئاگاداردەکردەوە کە ئۆرشەلیم لەناودەبرێو بەکاولکراوی دەمێنێتەوە. بە دەستەواژەی ڕوون ئاشکرایان کرد بۆچی یەهوە لە شارەکە تووڕە بوو. دانیشتووانی شارەکە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد نوێنەرایەتی خودا دەکەن بەڵام بە هەڵسووکەوتەکانی وەك تێکەڵاوی ئایینی پوچەڵو گەندەڵیو توندوتیژی پێچەوانەی ئەمەیان نیشاندا (٢ پاشایان ٢١:١٠-١٥؛ ئەشعیا ٣:١-٨، ١٦-٢٦؛ یرمیا ٢:١–٣:١٣).
٢. دامەزراندنەوەی خوداپەرستی پاك. دوای ٧٠ ساڵ دوورخستنەوە، نەتەوەی خودا دەبوایە لە بابل ئازاد بکرێت. دەبوایە بۆ خاکە چۆلوهۆڵبووەکەیان بگەڕێنەوەو پەرستگاکەی یەهوە لە ئۆرشەلیم سەرلەنوێ دروستبکەنەوە (یرمیا ٤٦:٢٧؛ عامۆس ٩:١٣-١٥). نزیکەی دووسەد ساڵ پێشتر ئەشعیا ناوی کۆڕەشی لە پەرتووکەکەیدا هێناوە کە بابل دەڕوخێنێو ڕێگا بە نەتەوەی خودا دەدا خوداپەرستی پاك دابمەزرێننەوە. ئەشعیا تەنانەت باسی ووردەکاری پلانی بێهاوتای جەنگەکەی کۆڕەش دەکات (ئەشعیا ٤٤:٢٤-٤٥:٣).
٣. هاتنی دەستنیشانکراوەکەو بەسەرهاتەکانی. دەستنیشانکراوەکە دەبوایە لە شاری بەیتلەحم لەدایك ببێت (میخا ٥:٢). بێفیز دەبێو سواری گوێدرێژێك دەبێت (زەکەریا ٩:٩). لەگەڵ منداڵان نەرمونیان دەبێت، بە ڕسواو سووك سەیردەکرێ، زۆرەها کەس ئەویان قەبوڵ نابێ (ئەشعیا ٤٢:١-٣؛ ٥٣:١، ٣). ئەزموونی مردنێکی سستەمکارانە دەکات. ئایا ژیانی ئەو ئیتر بۆ هەمیشە کۆتایی پێدێت؟ نەخێر، بەو قوربانییەی کە دەیدات لێخۆشبوویی لە گوناهی زۆرەها کەس مسۆگەر دەکات (ئەشعیا ٥٣:٤، ٥، ٩-١٢). تەنها بەهۆی زیندووبوونەوەی ئەو دەتوانرێ ئەمە بەدەستبهێنرێ.
٤. فەرمانڕەوایەتی دەستنیشانکراوەکە لەسەرانسەری زەوی. مرۆڤی ناتەواو لەتوانایدا نییە بەئاشتیخوازانە فەرمانڕەوای خۆی بکا، بەڵام پادشا دەستنیشانکراوەکە بە میری ئاشتی ناودەبرێت (ئەشعیا ٩:٦، ٧؛ یرمیا ١٠:٢٣). لەژێر فەرمانڕوایەتی ئەودا مرۆڤ لەگەڵ یەکتری بەئاشتی دەژین نەك هەر ئەوەش، بەڵکو لەگەڵ ئاژەڵانی ئەفراندراویش بە هەمان شێوە دەبن (ئەشعیا ١١:٣-٧). ئیتر نەخۆشی نامێنێت (ئەشعیا ٣٣:٢٤). تەنانەت مردن بۆ هەمیشە هەڵدەلوشرێ (ئەشعیا ٢٥:٨). لەسەردەمی فەرمانڕەوایەتی دەستنیشانکراوەکە، ئەو خەڵکانەی کە مردوون بۆ ژیانی سەر زەوی زیندوو دەکرێنەوە (دانیال ١٢:١٣).
بەگوێرە پەرتووکەکانی ئەشعیا، یمیار، دانیال، عمۆسا، میخا، هەروەها زەکەریا.
-
-
پێغەمبەرێك لە خاکی دوورخراوەیدا بینینی دەربارەی داهاتوو پێدەدرێپەرتووکی پیرۆز—پەیامەکەی چییە؟
-
-
بەش ١٥
پێغەمبەرێك لە خاکی دوورخراوەیدا بینینی دەربارەی داهاتوو پێدەدرێ
دانیال پێشبینی دەربارەی پادشاهێتی خوداو هاتنی دەستنیشانکراوەکە دەکات. بابل دەڕوخێ
دانیال، گەنجێکی خاوەن بێگەردییەکی لەبەرچاو، پێش ئەوەی ئۆرشەلیم کاولبکرێ بەرەو بابل دوورخرابووەوە. ئەو لەگەڵ چەند جوولەکەیەکی دوورخراوەی تر کە لە پادشاهێتییە تێکدراوەکەی یەهودا بوون، سەربەستییەکی زۆریان لەلایەن دەستبەسەرانیانەوە پێدرا. بەدرێژایی ژیانی لە بابل، دانیال بە مەزنی لەلایەن یەهوەوە پیرۆزکراو تەنانەت لەچاڵاوی شێرە دڕندەکان لەمردن ڕزگار کرا. هەروەها ئەو بینینانە وەردەگرێت کە داهاتوویەکی دووری بۆ ڕووندەکەنەوە. گرنگترین پێشبینی دانیال تیشکۆ لەسەر دەستنیشانکراوەکەو فەرمانڕەوایەتییەکەی دەکات.
دانیال پێیڕاگەێندرا دەستنیشانکراوەکە کەی دێت. دانیال پێی ووترابوو، ٦٩ هەفتەی ساڵی دوای ئەوەی ووشەکە بۆ نوێکردنەوەی ئۆرشەلیمو بنیاتنانی دەردەچێ نەتەوەکەی خودا دەکرێ چاوەڕێی هاتنی «میری دەستنیشانکراو» بن. هەفتەیەکی ئاسایی لە حەوت ڕۆژ پێکهاتووە: هەفتەیەکی ساڵی لە حەوت ساڵ پێکهاتووە. ئەو فەرمانە تا ماوەیەکی دوورودرێژ دوای مردنی دانیال گفتگۆی لەسەر کرا، کە دەستپێکردنەکەی لە ٤٥٥ پێش زایینە (پ. ز)، سەرجەمی ٦٩ هەفتەکان دەبنە ٤٨٣ ساڵ، کۆتاییەکەی دەمانگەێنێتە ساڵی ٢٩ ز. لەبەشی داهاتووی ئەم بڵاوکراوەیەدا دەبینین لەو ساڵەدا چی ڕوویدا. هەروەها دانیال پێشبینی کرد کە دەستنیشانکراوەکە بۆ کەفارەتی گوناه «دەبڕدرێ» یاخود لەسێدارەدەدرێ (دانیال ٩:٢٤-٢٦).
دەستنیشانکراو دەبێت بە پادشا لە ئاسمان. لە بینینێکی نائاسیدا لە ناو ئاسماندا، دانیال دەستنیشانکراوەکەی بینی، کە ئاماژە دەکا بۆ «یەکێك وەك ڕۆڵەی مرۆڤ» لەبەردەم تەختی پادشاهێتی خودادا. یەهوە «دەسەڵات و شکۆ و پاشایەتی» پێ بەخشی. ئەو پادشاهێتییە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. دانیال ووردەکارییەکی بێهاوتای دەربارەی پادشاهێتیە دەستنیشانکراوەکە فێربوو، کە ئەو پادشایە فەرمانڕەوایەتییەکەی لەگەڵ کەسانی تردا دابەش دەکات، کە ئاماژە بۆ کۆمەڵی «گەلی پیرۆزکراوانی هەرەبەرز» دەکات (دانیال ٧:١٣، ١٤، ٢٧).
پادشایەتییەکە فەرمانڕەوایەتییەکانی ئەم جیهانە لەناودەبات. خودا توانای لێکدانەوەی خەونێکی بە دانیال دا کە نەبوخوزنەسری پادشای بابل بەدەستییەوە دەیناڵاند. پادشاکە وێنەی پەیکەرێکی گەورەی بینی کە سەری زێڕ بوو، سنگو قۆڵی لە زیو بوو، ناوقەدو ڕانی لە مس بوو، قاچی ئاسن بوو، پێیەکانی لە تێکەڵێکی ئاسنو قوڕ پێکهاتبوو. بەردێك لەکێوێك بڕایەوە لە پێییەکانی پەیکەرەکی داو ووردوخاشی کردو بوو بە تۆز. دانیال ڕوونیکردەوە کە پارچەکانی پەیکەرەکە نوێنەرایەتی دەسەڵاتە گەورەکانی جیهان دەکەن، بە بابل دەستپێدەکا کە سەری زێڕاوی پەیکەرەکەیە. دانیال بینی کە لەسەردەمی دوایین فەرمانڕەوایەتی جیهانی بەدکار، پادشاهێتی خودا دەستبەکار دەبێت. هەموو ئەو فەرمانڕەوایەتییانەی جیهان ووردوخاش دەکات. خۆی تا هەتایە جێگیر دەبێت (دانیال بەندی ٢).
لە تەمەنێکی زۆر پیریدا دانیال ڕوخانی بابلی بەچاوی خۆی بینی. کۆڕەشی پادشا دەستی بەسەر شارەکەدا داگرت هەروەك پێغەمبەرەکان پێشبینییان کردبوو. زۆری پێنەچوو جوولەکەکان لە دوورخراوەیی ئازاد بوون، ڕاست لەکاتی پێشبینیکراودا دوای ئەوەی کە ٧٠ ساڵی پێشبینیکراو بەسەر کاولبوونی ووڵاتەکەیان تێپەڕی. لەژێر ڕێنمایی فەرمانڕەوا باوەڕدارەکانو قەشەو پێغەمبەرەکان، لەکۆتاییدا جوولەکەکان ئورشەلیمیان ئاوەدانکردەوەو پەرستگاکەی یەهوەیان بوژاندەوە. بەڵام ئایا لەکۆتایی ئەو ٤٨٣ ساڵە چی ڕوودەدات؟
بەگوێرەی پەرتووکی دانیال.
-
-
گەیشتنی دەستنیشانکراوەکەپەرتووکی پیرۆز—پەیامەکەی چییە؟
-
-
بەش ١٦
گەیشتنی دەستنیشانکراوەکە
یەهوە عیسای ناسیرەی وەك ئەو دەستنیشانکراوەیەی کە لەمێژبوو بەڵێنی لەسەردابوو، دەناسێنێ
ئایا یەهوە یارمەتی خەڵکی دەدات تاکو دەستنیشانکراوە بەڵێندراوەکە بناسن؟ بەڵێ. تێبینی بکە یەهوە چی کرد. دوای تێپەڕبوونی چوار سەدە بەسەر تەواوبوونی نووسراوە عیبرانییەکانی پەرتووکی پیرۆز، لە شارێك کە ناوی ناسیرە بوو، لە ناوچەی هەرە باکوری جەلیلیە، کچێکی گەنج بەناوی مریم سەردانێکی تەواو چاوەڕوان نەکراوی کرا. فریشتەیەك بەناوی جوبرائیل خۆی پێنیشانداو پێی ووت کە خودا بەکەڵك وەرگرتن لە هێزی چالاکی خۆی، واتە بەڕۆحی پیرۆز، لەڕێگای مریەمەوە منداڵێکی کوڕ دەهێنێتە جیهانەوە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەو هێشتاش هەر کچ بوو. ئەو کوڕە دەبووە ئەو پادشایەی کە لەمێژەوە بەڵێندرابوو، ئەوەی کە بۆ هەمیشە فەرمانڕەواییەتی دەکات! ئەو پێشتر لە ئاسمان بوونی هەبوو، ژیانی ئەو لەڕێگای کارێکی سەرسوڕهێنەرەوە بۆ ناو منداڵدانی مریەم گواسترایەوە. لەبەر ئەم هۆیە پێیدەوترێ ڕۆڵەی خودا هەرچەندە ئەو وەك مرۆڤێك لەدایك بوو.
مریەم بەبێفیزیەوە ئەرکە بەشکۆیەکەی قەبوڵ کرد. دەستگیرانەکەی دارتاشێك بوو بەناوی یوسف، مریەمی هێنا، دوای ئەوەی کە فریشتەیەکی خودا یوسفی دڵنیا کردەوە لەوەی سکپڕی مریەم لەلایەن خوداوەیە. ئەی باشە پێشبینییەکە نەیووتبوو دەستنیشانکراوەکە دەبێ لە بەیتلەحم لەدایك ببێ؟ (میخا ٥:٢) ئەو شارە بچوکە نزیکەی ١٤٠ کیلۆمەتر لە بەیتلەحم دوورە!
فەرمانڕەوایەکی ڕۆمانی فەرمانیدا سەرژمێری لەناوچەکەدا بکرێ. داوا لەخەڵکی کرا ناوی خۆیان لەشوێنی لەدایك بوونیان تۆماربکەن. ئەوە مانای ئەوەبوو یوسفو مریم دەبوایە بڕۆنەوە بۆ بەیتلەحم کە ڕەگەزی هەردووکیان لەوێ بوو (لۆقا ٢:٣). مریەم لەناو تەویلەیەکی ساکاردا منداڵی بوو، کۆرپەلەکەی لە ئاخوڕدا درێژکرد. ئینجا خودا فریشتەیەکی نارد تا بە کۆمەڵێك شوان کە بەقەد کێوەوە بوون بڵێ، دەستنیشانکراوە بەڵێنپێدراوەکە یاخود مەسیح هەر ئێستا لەدایك بوو.
دواتر کەسانی تریش هەروەها شایەتییان دا کە عیسا دەستنیشانکراوە بەڵێندراوەکە بوو. ئەشعیای پێغەمبەر پێشبینیکرد، پیاوێك دێتو ڕێگا خۆشدەکا بۆ ئەو کارە بەنرخەی دەستنیشانکراوەکە دەیکات (ئەشعیا ٤٠:٣). ئەو پێشڕەوە یۆحەننای لەئاوهەڵکێش بوو. کاتێ عیسای بینی هاواریکرد: «ئەوەتا بەرخی خودا ئەو قوربانییەی گوناهی جیهان هەڵدەگرێت» هەندێك لە قوتابییەکانی یوحەننا یەکسەر بەدوای عیسا کەوتن. یەکێك لەوان ووتی: «مەسیحمان دۆزیەوە» (یۆحەننا ١:٢٩، ٣٦، ٤١).
بەڵگەی تریش هەبوون. لەکاتێکدا یۆحەننا عیسای لە ئاو هەڵکێشا، یەهوە خۆی لە ئاسمانەوە قسەیکرد. بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە عیسای بە دەستنیشانکراوەکە دیاریکردو فەرمووی: «ئەمە ڕۆڵەی خۆشەویستمە ئەوەی زۆر پێی دڵشادم» (مەتتا ٣:١٦، ١٧). دەستنیشانکراوە لەمێژ بەڵێندراوەکە گەیشت!
ئەمە کەی ڕوویدا؟ لەساڵی ٢٩ ز. دەقاودەق لەکاتێکدا ئەو ٤٨٣ ساڵەی لە ڕێگای دانیالەوە پێشبینی کرابوون تەواو بوون. بەڵێ، ئەمە بەشێکە لەو بەڵێنە حاشاهەڵنەگرانەی کە عیسا دەستنیشانکراوەکەیە، یاخود مەسیحە. ئایا عیسا لەو ماوەیەی لەسەر زەوی بوو چ پەیامێکی بڵاوکردەوە؟
بەگوێرەی پەرتووکی مەتتا بەندەکانی ١ تا ٣؛ مەرقۆس بەندی ١؛ لۆقا بەندی ٢؛ یۆحەننا بەندی ١.
-