وانەی ٢٧
مردنی عیسا چۆن ئێمە ڕزگار دەکات؟
ئێمە هەموومان گوناه دەکەین و ئازار دەچێژین و دەمرین، چونکە یەکەم مرۆڤ، ئادەم و حەوا، گوێڕایەڵی خودا نەبوون.a هێشتا هیوا ماوە! خودا ئێمەی لە گوناه و مردن لە ڕێگەی عیسای مەسیح ڕزگار کرد. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: عیسا بە قوربانیدانی ژیانی خۆی نرخی ڕزگاریی مرۆڤی داوە. عیسا پیاوێکی تەواو و بێتاوان بوو، ئەو نرخەی بۆ ڕزگاری ئێمەی دا، ژیانی خۆی بوو. (مەتا ٢٠:٢٨ بخوێنەوە.) عیسا بە دڵ و گیانەوە وازی لە مافی ژیانی هەتاهەتایی خۆی لەسەر زەوی هێنا، تاکو ئێمەی مرۆڤ ئەو شتانە کە ئادەم و حەوا لەدەستیان دابوو، هەمان بێت. عیسا بەم کارە نیشانیدا کە خۆی و یەهوە چەندە ئێمەیان خۆش دەوێت. ئەم وانەیە یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی به قوربانی کردنی عیسا بدەین.
١. مردنی عیسا چۆن لە ئێستادا یارمەتیمان دەدات؟
ئێمە هەموومان ناتەواوین و زۆر شت دەکەین کە یەهوە خەمبار دەکات. بەڵام ئەگەر بەڕاستی پەشیمان بین لە هەڵەکانمان و لە ڕێگەی عیساوە داوا لە خودا بکەین کە لێمان خۆش بێت و پاشان هەوڵ بدەین ئەو هەڵانە دووپات نەکەینەوە، دەتوانین هاوڕێی نزیکی خودا بین. (١ یۆحەنا ٢:١) پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «لەبەر ئەوەی مەسیح تەنها جارێک لەبەر گوناە ئازار درا، بێتاوان لە پێناوی تاوانباران، تاکو لە خودامان نزیک بکاتەوە.»—١ پەترۆس ٣:١٨.
٢. مردنی عیسا چۆن لە داهاتوودا یارمەتیمان دەدات؟
یەهوە عیسای کە تەواو بوو نارد سەر زەوی تا ژیانی خۆی لە پێناوی مرۆڤدا قۆربانی بکات. «تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.» (یۆحەنا ٣:١٦) سوپاس بۆ ئەوەی عیسا ئەنجامی دا، یەهوە بەم زووانە هەموو ئەو کێشانە چارەسەر دەکات کە بەهۆی گوناهی ئادەمەوە دروست بوون. کەواتە ئەگەر باوەڕمان بە قوربانی عیسا هەبێت، دەتوانین بۆ هەتاهەتایە چێژ لە ژیان لە بەهەشتی سەر زەوی وەرگرین!—ئیشایا ٦٥:٢١-٢٣.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین بۆچی عیسا ژیانی خۆی قۆربانی کرد و سوودی ئەم کارە بۆ ئێمە چییە.
٣. مردنی عیسا لە گوناه و مردن ڕزگارمان دەکات
ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
ئادەم بە نافەرمانی کردن لە خودا چ دەرفەتێکی لەدەست دا؟
رۆما ٥:١٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
گوناهی ئادەم چۆن کاریگەری لەسەر ژیانمان هەیە؟
یۆحەنا ٣:١٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی یەهوە عیسای کوری ناردە سەر زەوی؟
ا. ئادەم مرۆڤێکی تەواو بوو کە لە خودای نافەرمانی کرد و بەم کارە بووە هۆی ئەوەی هەموو مرۆڤەکان بکەونە چنگی گوناه و مردنەوە.
ب. عیسا مرۆڤێکی تەواو بوو کە هەمیشە گوێڕایەڵی خودا بوو، بەم کارە ڕێگای بۆ مرۆڤەکان کردەوە تا بگەنە تەواوی و ژیانی هەتاهەتایی.
٤. هەموو کەسێک دەتوانێت سوود لە مردنی عیسا وەربگرێت
ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
چۆن مردنی مرۆڤێک دەتوانێت سوود بە هەموو مرۆڤایەتی بگەیەنێت؟
١ تیمۆساوس ٢:٥، ٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بەهای ژیانی عیسا یەکسان بوو بە بەهای ژیانی ئادەم، چونکە هەردووکیان تەواو و بێتاوان بوون. ئادەم گوناهی کرد و لە ئەنجامدا هەموو مرۆڤەکان کەوتنە ژێر چنگی گوناه و مردنەوە، بەڵام عیسا بە پێچەوانەی ئادەم چی بۆ مرۆڤ کرد؟
٥. قوربانی عیسا دیاری یەهوە بۆ ئێویە
پەرستەندەکانی یەهوە، عیسا وەک دیارییەک دەزانن کە یەهوە بە هەر کامێکیانی بەخشیوە. گەلاتیا ٢:٢٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن پۆڵس ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو قوربانییە وەک دیارییەکی تایبەت دەبینێت؟
کاتێک ئاده م گوناهی کرد، خۆی و نەوەکانی حوکمی مردنیان پێ درا، بەڵام یەهوە عیسای کوڕی نارده سەر زەوی تا ژیانی خۆی بکاتە قوربانی بۆ ئەوەی بتوانین ژیانی هەتاهەتایی بەدەست بهێنین.
لە کاتێکدا کە یۆحەنا ١٩:١-٧ و ١٦-١٨ دەخوێننەوە، بیهێنە بەر چاوت کە یەهوە لە کاتی ئازاری کوڕەکەی چ هەستێکی هەبوو. دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
هەستت چۆنە دەربارەی ئەو خۆشەویستییەی کە یەهوە و عیسا نیشانیان دایت؟
هەندێک کەس دەڵێن: «چۆن مردنی پیاوێک دەتوانێت ژیانی هەموو مرۆڤەکان ڕزگار بکات؟»
چۆن وەڵام دەدەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
بەهۆی مردنی عیسایە کە یەهوە لە گوناهەکانمان خۆش دەبێت. هەروەها مردنی عیسا ڕێگەی پێداین ژیانی هەتاهەتاییمان هەبێت.
پێداچوونەوە
بۆچی عیسا ژیانی خۆی قوربانی کرد؟
چۆن بەهای ژیانی عیسا یەکسان بوو بە بەهای ژیانی ئادەم؟
مردنی عیسا بۆ ئێمە چ سوودێکی هەیە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ئەم بابەتە ئاماژە بەوە دەکات کە «بەهای ڕزگاری» مانای چییە.
عیسا چۆن «بەهای ڕزگاری» مرۆڤەکانی بە قوربانیکردنی ژیانی خۆی داوە؟ (گۆڤاری ماڵپەڕ)
چۆن دەتوانین لە چنگی گوناه و مردن ئازاد بین؟
ئایا یەهوە لە گوناهی گەورە خۆش دەبێت؟
«وەڵامی پەرتووکی پیرۆز بە پرسیارە گرنگەکان» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
لەم بابەتەدا دەبینین کە تێگەیشتن لە گرنگی قوربانی عیسا دەتوانێت کەسایەتیمان بگۆڕێت.
a وشەی «گوناه» تەنها ئاماژە بە هەڵە ناکات، بەڵکو ئاماژە بە ناتەواوی مرۆڤیش دەکات کە هەموومان لە ئادەم و حەواوە بە میراتمان گرتووە.