وانەی ٦
ژیان چۆن دەستی پێ کرد؟
پەرتووکی پێروز فێرمان دەکات کە خودا «سەرچاوەی ژیانە». (زەبوورەکان ٣٦:٩) ئایا باوەڕت بە ئەوە هەیە؟ هەندێک کەس پێیان وایە ژیان بە ڕێکەوت ڕوویداوە. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئێمە تەنها بەهۆی ڕووداوێکەوە بوونمان هەیە. بەڵام ئەگەر یەهوە خودا ژیانی ئافراندوە، بە دڵنیاییەوە بۆ ژیان مەبەستێکی هەبووە. ئایا وا نییە؟a لەم وانەیەدا سەرنج بدە بە ڕاپۆرتی پەرتووکی پیرۆز لەسەر پەیدابوونی ژیان و ببینە کە ئەم ڕاپۆرتە چ مانایەکی هەیە.
١. گەردوون چۆن دەستی پێ کرد؟
زۆربەی زانایان پێیان وایە گەردوون سەرەتایەکی هەیە. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «لە سەرەتادا خودا ئاسمان و زەوی بەدیهێنا.» (پەیدابوون ١:١) خودا چۆن ئەو شتانەی ئافراند؟ ئەو «ڕۆحی پیرۆزی خۆی» بەکارهێنا بۆ دروستکردنی هەموو شتێک لە گەردووندا، دوایش گەلەستێرەکان، ئەستێرەکان و هەسارەکانی دروست کرد—پەیدابوون ١:٢.
٢. بۆچی خودا گوێ زەوی دروست کرد؟
یەهوە زەوی «لەخۆڕایی بەدی نەهێنا، بەڵام بۆ نیشتەجێ بوون شێوەی کێشا.» (ئیشایا ٤٥:١٨) یەهوە هەسارەکەی ئێمەی وا دروستکرد کە ببێتە ماڵێکی ئاسوودە و هەمیشەیی بۆ مرۆڤەکان. (ئیشایا ٤٠:٢٨ و ئیشایا ٤٢:٥ بخوێنەوە.) زانایان دەڵێن زەوی تاکە هەسارێکە کە مرۆڤ دەتوانێت لەسەری بژی.
٣. جیاوازی نێوان مرۆڤەکان لەگەڵ ئاژەڵەکان چین؟
دوای دروست بوونی زەوی، یەهوە ڕووەکەکان و ئاژەڵەکانی لەسەر زەوی دروست کرد. پاشان «مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێنا.» (پەیدابوون ١:٢٧ بخوێنەوە.) ئێمە مرۆڤەکان بە چ شێوەیەک تاکین؟ لەبەر ئەوەی ئێمە لەسەر وێنەی خودا دروستکراوین، دەتوانین تایبەتمەندییەکانی وەک خۆشەویستی و دادپەروەری خودا، ڕەنگدانەوە بکەین. هەروەها ئەو ئێمەی بە توانای فێربوونی زمان و هونەری جۆراوجۆر و ئامێری مۆسیقا دروست کرد. بە پێچەوانەی ئاژەڵەکانەوە، ئێمە دەتوانین ئافریدگارمان بپەرستین.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا، ئێمە سەیری چەند بەڵگەیەک دەکەین کە دەیسەلمێنێت ژیان دیزاینەرێکی هەیە و ڕاپۆرتی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی دروستکراوەکان مانایەکی هەیە. هەروەها دەبینین کە چی دەربارەی خودا لە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ فێردەبین.
٤. ژیان دیزاینەرێکی هەیە
مرۆڤەکان لە داهێنانەکانیاندا، ئەو دیزاینانە کە لە سروشتدا هەن، بەکاری دەهێنێن. بەڵام ئەو دیزاینەرە ڕەسەنە کێیە کە دەبێت ستایش بکرێت؟ ڤیدیۆکە بکەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چ دیزاینەک لە سروشتدا هەیە کە مرۆڤەکان بەکاریان هێناوە؟
هەموو خانووێەک کەسێک دروستی کردووە، بەڵام دیزاینەر و دروستکەری ئەو شتانەی کە لە سروشتدا هەن، کێیە؟ عیبرانییەکان ٣:٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
چ شتێک لە سروشتدا سەرسامت دەکات؟
ئایا لۆژیکیە کە باوەڕ بکەین گەردون و هەر شتێکی کە تێیدایە دیزاینەر و دروستکەرێکی هەبووە؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
ئایا دەزانی؟
دەتوانیت وتارەکان و ڤیدیۆکان لە ماڵپەڕی jw.org لە بەشەکانی «سەرسوڕهێنەرەکانی سروشت» و «بیروبۆچوون لەسەر بنچینەی ژیان» بدۆزیتەوە.
«بە دڵنیاییەوە هەموو خانووێک کەسێک دروستی کردووە، بەڵام ئەوەی هەموو شتێکی دروستکردووە خودایە.»
٥. ڕاپۆرتی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی دروستکراوەکان مانای هەیە
پەرتووکی پیرۆز لە پەیدابوون بەشی ١ باسی دروستکردنی زەوی و شتە زیندووەکان دەکات. ئایا دەتوانن ئەم ڕاپۆرتە باوەڕ بکەن یان بیردەکەنەوە کە ئەمە ئەفسانەیە؟ ڤیدیۆکە بکەوە، و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا پەرتووکی پیرۆز فێرمان دەکات کە گۆی زەوی و ڕووەکەکان و ئاژەڵەکان لە شەش ڕۆژی ٢٤ کاتژمێر دروست کراوە؟
پێتوایە ڕاپۆرتی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی دروستکراوەکان مانایەکی هەیە؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
پەیدابوون ١:١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
زانایان دەڵێن گەردوون سەرەتایەکی هەیە. باوەڕی ئەوان لەگەڵ پەیدابوون ۱:۱ چون بەراورد دەکرێت؟
هەندێک کەس پێیان وایە خودا لە ڕێگەی پەرەسەندن، بوونەوەری زیندووی دروستکردووە. پەیدابوون ١:٢١، ٢٥، ٢٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا پەرتووکی پیرۆز ئەو فێرکاریە دەکات کە خودا زیندەوەرێکی یەک خانەیی دروستکردووە و لە ڕێگەی پەرەسەندنی ئەو، جۆرەکانی ماسی و شیردەرەکان و مرۆڤی دروست کرد؟ یان ئەوەی کە «جۆری» جیاوازی زیندەوەری دروست کردووە؟b
٦. مرۆڤەکان دروستکراوێکی بێهاوتای یەهوەن
ئێمەی مرۆڤ جیاوازین لەم ئاژەڵانەی کە یەهوە دروستی کردووە. پەیدابوون ١:٢٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
لەبەر ئەوەی کە ئێمە بەدیهێنراوین لەسەر وێنەی خودا. کەواتە ئەم بابەتە کە دەتوانین خۆشەویستی و دڵسۆزی نیشان بدەین، چ شتێک دەربارەی کەسایەتی یەهوە بە ئێمە نیشان دەدات؟
هەندێک کەس دەڵێن: «ڕاپۆرتەکانی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی دروستکراوەکان ئەفسانەیە.»
ڕای تۆ چییە؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
یەهوە گەردوون و هەموو بوونەوەرەکانی دروست کردووە.
پێداچوونەوە
پەرتووکی پیرۆز دەربارەی دروستکردنی گەردوون چی دەڵێت؟
ئایا پەرتووکی پیرۆز ئەو فێرکاریە دەکات کە خودا زیندەوەرێکی یەک خانەیی دروستکردووە و لە ڕێگەی پەرەسەندنی ئەو، جۆرەکانی ماسی و شیردەرەکان و مرۆڤی دروست کرد؟ یان هەموو جۆرە زیندەوەرێکی دروست کردووە؟
ئێمە مرۆڤەکان بە چ شێوەیەک تایبەتین؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ڕەنگدانەوەی دیزاینەک بدۆزەوە لە سروشتدا.
«لە سروشت چ فێر دەبین؟» (لەخەوهەستە! سپتامبەر ٢٠٠٦)
ببینە کە چۆن باوکێک لە ڕێگای پەرتووکی پیرۆز، دروستکراوەکان بۆ منداڵەکەی ڕوون دەکاتەوە.
ئایا باوەڕ بە پەرەسەندن گونجاوە لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی پەرتووکی پیرۆز؟
ئایا ئەو فۆسیلانەی دۆزراونەتەوە و تاقیکردنەوە زانستییەکان نیشانی دەدەن کە بوونەوەرە زیندووەکان دروستکراون یان بە ناکاو پێکهاتوون؟
a لە وانەی ۲۵دا باس لەسەر ئەوە دەکرێت کە خودا چ مەبەستێکی بۆ مرۆڤەکان هەبووە.
b لەم ڕاپۆرتەی پەرتووکی پیرۆزدا، وشەی «جۆرەکان» ئاماژە بە کۆمەڵێک زیندەوەری گەورە دەکات کە لە جۆرەی زانایان جیاوازیان هەیە.