پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٦
  • ژیان چۆن دە‌ستی پێ کرد؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • ژیان چۆن دە‌ستی پێ کرد؟‏
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • ئامانجی خودا بۆ ئێمە‌ی مرۆڤ چییە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • کە‌ی خودا دە‌ستی کرد بە دروستکردنی گە‌ردوون؟‏
    وە‌ڵامی پە‌رتووکی پیرۆز
  • ژیان مە‌بە‌ستێکی گە‌ورە‌ی تێدایە
    مە‌بە‌ستی ژیان چییە چۆن دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٦
وانە‌ی ٦.‏ ڕووە‌کێک لە زە‌وییە‌وە دە‌ردە‌کە‌وێت لە ڕۆژێکی خۆردا.‏

وانە‌ی ٦

ژیان چۆن دە‌ستی پێ کرد؟‏

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

پە‌رتووکی پێروز فێرمان دە‌کات کە خودا «سە‌رچاوە‌ی ژیانە».‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٣٦:‏٩)‏ ئایا باوە‌ڕت بە ئە‌وە هە‌یە؟‏ هە‌ندێک کە‌س پێیان وایە ژیان بە ڕێکە‌وت ڕوویداوە.‏ ئە‌گە‌ر ئە‌مە ڕاست بێت،‏ ئێمە تە‌نها بە‌هۆی ڕووداوێکە‌وە بوونمان هە‌یە.‏ بە‌ڵام ئە‌گە‌ر یە‌هوە خودا ژیانی ئافراندوە،‏ بە دڵنیاییە‌وە بۆ ژیان مە‌بە‌ستێکی هە‌بووە.‏ ئایا وا نییە؟‏a لە‌م وانە‌یە‌دا سە‌رنج بدە بە ڕاپۆرتی پە‌رتووکی پیرۆز لە‌سە‌ر پە‌یدابوونی ژیان و ببینە کە ئە‌م ڕاپۆرتە چ مانایە‌کی هە‌یە.‏

١.‏ گە‌ردوون چۆن دە‌ستی پێ کرد؟‏

زۆربە‌ی زانایان پێیان وایە گە‌ردوون سە‌رە‌تایە‌کی هە‌یە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت:‏ ‏«لە سە‌رە‌تادا خودا ئاسمان و زە‌وی بە‌دیهێنا.‏»‏ (‏پە‌یدابوون ١:‏١)‏ خودا چۆن ئە‌و شتانە‌ی ئافراند؟‏ ئە‌و «ڕۆحی پیرۆزی خۆی» بە‌کارهێنا بۆ دروستکردنی هە‌موو شتێک لە گە‌ردووندا،‏ دوایش گە‌لە‌ستێرە‌کان،‏ ئە‌ستێرە‌کان و هە‌سارە‌کانی دروست کرد—‏پە‌یدابوون ١:‏٢.‏

٢.‏ بۆچی خودا گوێ زە‌وی دروست کرد؟‏

یە‌هوە زە‌وی ‏«لە‌خۆڕایی بە‌دی نە‌هێنا،‏ بە‌ڵام بۆ نیشتە‌جێ بوون شێوە‌ی کێشا‏.‏‏»‏ (‏ئیشایا ٤٥:‏١٨)‏ یە‌هوە هە‌سارە‌کە‌ی ئێمە‌ی وا دروستکرد کە ببێتە ماڵێکی ئاسوودە و هە‌میشە‌یی بۆ مرۆڤە‌کان.‏ (‏ئیشایا ٤٠:‏٢٨ و ئیشایا ٤٢:‏٥ بخوێنە‌وە.‏)‏ زانایان دە‌ڵێن زە‌وی تاکە هە‌سارێکە کە مرۆڤ دە‌توانێت لە‌سە‌ری بژی.‏

٣.‏ جیاوازی نێوان مرۆڤە‌کان لە‌گە‌ڵ ئاژە‌ڵە‌کان چین؟‏

دوای دروست بوونی زە‌وی،‏ یە‌هوە ڕووە‌کە‌کان و ئاژە‌ڵە‌کانی لە‌سە‌ر زە‌وی دروست کرد.‏ پاشان ‏«مرۆڤی لە‌سە‌ر وێنە‌ی خۆی بە‌دیهێنا.‏»‏ (‏پە‌یدابوون ١:‏٢٧ بخوێنە‌وە.‏)‏ ئێمە مرۆڤە‌کان بە چ شێوە‌یە‌ک تاکین؟‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی ئێمە لە‌سە‌ر وێنە‌ی خودا دروستکراوین،‏ دە‌توانین تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی وە‌ک خۆشە‌ویستی و دادپە‌روە‌ری خودا،‏ ڕە‌نگدانە‌وە بکە‌ین.‏ هە‌روە‌ها ئە‌و ئێمە‌ی بە توانای فێربوونی زمان و هونە‌ری جۆراوجۆر و ئامێری مۆسیقا دروست کرد.‏ بە پێچە‌وانە‌ی ئاژە‌ڵە‌کانە‌وە،‏ ئێمە دە‌توانین ئافریدگارمان بپە‌رستین.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا،‏ ئێمە سە‌یری چە‌ند بە‌ڵگە‌یە‌ک دە‌کە‌ین کە دە‌یسە‌لمێنێت ژیان دیزاینە‌رێکی هە‌یە و ڕاپۆرتی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی دروستکراوە‌کان مانایە‌کی هە‌یە.‏ هە‌روە‌ها دە‌بینین کە چی دە‌ربارە‌ی خودا لە تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی مرۆڤ فێردە‌بین.‏

٤.‏ ژیان دیزاینە‌رێکی هە‌یە

مرۆڤە‌کان لە داهێنانە‌کانیاندا،‏ ئە‌و دیزاینانە کە لە سروشتدا هە‌ن،‏ بە‌کاری دە‌هێنێن.‏ بە‌ڵام ئە‌و دیزاینە‌رە ڕە‌سە‌نە کێیە کە دە‌بێت ستایش بکرێت؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

ڤیدیۆ:‏ باوە‌ڕ بە خودا (‏٤٣:‏٢)‏

  • چ دیزاینە‌ک لە سروشتدا هە‌یە کە مرۆڤە‌کان بە‌کاریان هێناوە؟‏

هە‌موو خانووێە‌ک کە‌سێک دروستی کردووە،‏ بە‌ڵام دیزاینە‌ر و دروستکە‌ری ئە‌و شتانە‌ی کە لە سروشتدا هە‌ن،‏ کێیە؟‏ عیبرانییە‌کان ٣:‏٤ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چ شتێک لە سروشتدا سە‌رسامت دە‌کات؟‏

  • ئایا لۆژیکیە کە باوە‌ڕ بکە‌ین گە‌ردون و هە‌ر شتێکی کە تێیدایە دیزاینە‌ر و دروستکە‌رێکی هە‌بووە؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

ئایا دە‌زانی؟‏

دە‌توانیت وتارە‌کان و ڤیدیۆکان لە ماڵپە‌ڕی jw.org لە بە‌شە‌کانی «‏سە‌رسوڕهێنە‌رە‌کانی سروشت‏» و «‏بیروبۆچوون لە‌سە‌ر بنچینە‌ی ژیان‏» بدۆزیتە‌وە.‏

‏«بە دڵنیاییە‌وە هە‌موو خانووێک کە‌سێک دروستی کردووە،‏ بە‌ڵام ئە‌وە‌ی هە‌موو شتێکی دروستکردووە خودایە.‏»‏

پیاوێک سە‌قفێکی بامبۆ بۆ پێکهاتە‌ی سە‌رە‌کی خانوویە‌ک دابین دە‌کات کە لە ناوچە‌یە‌کی گە‌رماوی دروستی دە‌کات.‏

٥.‏ ڕاپۆرتی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی دروستکراوە‌کان مانای هە‌یە

پە‌رتووکی پیرۆز لە پە‌یدابوون بە‌شی ١ باسی دروستکردنی زە‌وی و شتە زیندووە‌کان دە‌کات.‏ ئایا دە‌توانن ئە‌م ڕاپۆرتە باوە‌ڕ بکە‌ن یان بیردە‌کە‌نە‌وە کە ئە‌مە ئە‌فسانە‌یە؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

ڤیدیۆ:‏ ئایا گە‌ردوون درووستکراوە؟‏—‏بە‌شێک (‏٥١:‏٣)‏

دیمە‌نێک لە ڤیدیۆکە،‏ ئایا گە‌ردوون درووستکراوە؟‏—‏بە‌شێک ١.‏ شە‌ش ڕۆژە داهێنە‌رە‌کە وە‌ک ئە‌وە‌ی بۆ چاودێرێک لە‌سە‌ر زە‌وی دە‌ردە‌کە‌ون.‏ ٢.‏ زە‌وی دوای شە‌شە‌مین ڕۆژی داهێنان لە‌گە‌ڵ خۆر و وشکانی و ئاو و ڕووە‌ک و باڵندە‌کان و ئاژە‌ڵە‌کان و مرۆڤکان.‏
  • ئایا پە‌رتووکی پیرۆز فێرمان دە‌کات کە گۆی زە‌وی و ڕووە‌کە‌کان و ئاژە‌ڵە‌کان لە شە‌ش ڕۆژی ٢٤ کاتژمێر دروست کراوە؟‏

  • پێتوایە ڕاپۆرتی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی دروستکراوە‌کان مانایە‌کی هە‌یە؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

پە‌یدابوون ١:‏١ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • زانایان دە‌ڵێن گە‌ردوون سە‌رە‌تایە‌کی هە‌یە.‏ باوە‌ڕی ئە‌وان لە‌گە‌ڵ پە‌یدابوون ۱:‏۱ چون بە‌راورد دە‌کرێت؟‏

هە‌ندێک کە‌س پێیان وایە خودا لە ڕێگە‌ی پە‌رە‌سە‌ندن،‏ بوونە‌وە‌ری زیندووی دروستکردووە.‏ پە‌یدابوون ١:‏٢١،‏ ٢٥،‏ ٢٧ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئایا پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌و فێرکاریە دە‌کات کە خودا زیندە‌وە‌رێکی یە‌ک خانە‌یی دروستکردووە و لە ڕێگە‌ی پە‌رە‌سە‌ندنی ئە‌و،‏ جۆرە‌کانی ماسی و شیردە‌رە‌کان و مرۆڤی دروست کرد؟‏ یان ئە‌وە‌ی کە «جۆری» جیاوازی زیندە‌وە‌ری دروست کردووە؟‏b

٦.‏ مرۆڤە‌کان دروستکراوێکی بێهاوتای یە‌هوە‌ن

ئێمە‌ی مرۆڤ جیاوازین لە‌م ئاژە‌ڵانە‌ی کە یە‌هوە دروستی کردووە.‏ پە‌یدابوون ١:‏٢٦ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی کە ئێمە بە‌دیهێنراوین لە‌سە‌ر وێنە‌ی خودا.‏ کە‌واتە ئە‌م بابە‌تە کە دە‌توانین خۆشە‌ویستی و دڵسۆزی نیشان بدە‌ین،‏ چ شتێک دە‌ربارە‌ی کە‌سایە‌تی یە‌هوە بە ئێمە نیشان دە‌دات؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «ڕاپۆرتە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی دروستکراوە‌کان ئە‌فسانە‌یە.‏»‏

  • ڕای تۆ چییە؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

لە کۆتاییدا

یە‌هوە گە‌ردوون و هە‌موو بوونە‌وە‌رە‌کانی دروست کردووە.‏

پێداچوونە‌وە

  • پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی دروستکردنی گە‌ردوون چی دە‌ڵێت؟‏

  • ئایا پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌و فێرکاریە دە‌کات کە خودا زیندە‌وە‌رێکی یە‌ک خانە‌یی دروستکردووە و لە ڕێگە‌ی پە‌رە‌سە‌ندنی ئە‌و،‏ جۆرە‌کانی ماسی و شیردە‌رە‌کان و مرۆڤی دروست کرد؟‏ یان هە‌موو جۆرە زیندە‌وە‌رێکی دروست کردووە؟‏

  • ئێمە مرۆڤە‌کان بە چ شێوە‌یە‌ک تایبە‌تین؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

ڕە‌نگدانە‌وە‌ی دیزاینە‌ک بدۆزە‌وە لە سروشتدا.‏

‏«لە سروشت چ فێر دە‌بین؟‏»‏ (‏لە‌خە‌وهە‌ستە!‏ سپتامبە‌ر ٢٠٠٦)‏

ببینە کە چۆن باوکێک لە ڕێگای پە‌رتووکی پیرۆز،‏ دروستکراوە‌کان بۆ منداڵە‌کە‌ی ڕوون دە‌کاتە‌وە.‏

‏«یە‌هوە .‏.‏.‏ هە‌موو شتێکی دروست کرد.‏»‏ (‏٣٧:‏٢)‏

ئایا باوە‌ڕ بە پە‌رە‌سە‌ندن گونجاوە لە‌گە‌ڵ ڕاپۆرتە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز؟‏

‏«ئایا خودا هە‌موو جۆرە ئاژە‌ڵ و ڕووە‌کێکی لە ڕێگە‌ی پە‌رە‌سە‌ندنە‌وە دروست کردووە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

ئایا ئە‌و فۆسیلانە‌ی دۆزراونە‌تە‌وە و تاقیکردنە‌وە زانستییە‌کان نیشانی دە‌دە‌ن کە بوونە‌وە‌رە زیندووە‌کان دروستکراون یان بە ناکاو پێکهاتوون؟‏

سە‌رچاوە‌ی ژیان—‏پێنج پرسیاری گرنگ (‏بڵاوکراوە)‏

a لە وانە‌ی ۲۵دا باس لە‌سە‌ر ئە‌وە دە‌کرێت کە خودا چ مە‌بە‌ستێکی بۆ مرۆڤە‌کان هە‌بووە.‏

b لە‌م ڕاپۆرتە‌ی پە‌رتووکی پیرۆزدا،‏ وشە‌ی «جۆرە‌کان» ئاماژە بە کۆمە‌ڵێک زیندە‌وە‌ری گە‌ورە دە‌کات کە لە جۆرە‌ی زانایان جیاوازیان هە‌یە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share