وانەی ١٨
چۆن دەتوانین مەسیحیە ڕاستەقینەکان بناسین؟
ملیارەها کەس لە جیهاندا دەڵێن کە مەسیحین. بەڵام هەموویان هەمان باوەڕیان نییە و ستانداردی ژیانیان وەک یەک نیە. کەواتە چۆن دەتوانین مەسیحییە ڕاستەقینەکان بناسین؟
١. بە چ کەسێک دەوترێت مەسیحی؟
بە کەسانێک دەوترێت کە قوتابی یان شوێنکەوتووی عیسای مەسیحن. (کردار ١١:٢٦ بخوێنەوە.) چۆن دەتوانن سەلماندنی ئەوە بکەن کە ئەوان شوێنکەوتووی ڕاستەقینەن یان بەڕاستی قوتابی عیسان؟ عیسا وتی: «ئەگەر لەسەر فێرکردنەکانم بمێننەوە، ئەوا بەڕاستی قۆتابی منن.» (یۆحەنا ٨:٣١) واتە مەسیحییە ڕاستەقینەکان دەبێت گوێڕایەڵی فێرکارییەکانی عیسای مەسیح بن. فێرکارییەکانی عیسا لەسەر بنەمای وشەی خودا بوو. کەواتە بیروباوەڕی مەسیحییە ڕاستەقینەکان هەروەها لەسەر بنەمای پەرتووکی پیرۆزە.—لۆقا ٢٤:٢٧ بخوێنەوە.
٢. مەسیحییە ڕاستەقینەکان چۆن خۆشەویستی خۆیان نیشان دەدەن؟
عیسا بە شوێنکەوتووەکانی فەرموو: «یەکتریتان خۆشبوێ وەک خۆشمویستن.» (یۆحەنا ١٥:١٢) چۆن عیسا خۆشەویستی خۆی بە شوێنکەوتوەکانی نیشان دا؟ ئەو کاتی بۆ ئەوان تەرخان دەکرد و هانی دەدان و هەمیشە ئامادە بوو یارمەتیان بدات. عیسا تەنانەت ژیانی خۆی بۆ ئەوان بەخشی. (١ یۆحەنا ٣:١٦) بۆ مەسیحییە ڕاستەقینەکان خۆشەویستی تەنها وشەیەک نییە. ئەوان نەک تەنها بە قسەکانیان، بەڵکو لە کردارەکانیاندا نیشان دەدەن کە یەکتریان خۆشدەوێت.
٣. مەسیحییە ڕاستەقینەکان بە چییەوە سەرقاڵن؟
عیسا کارێکی بە قوتابییەکانی سپارد، ئەو «ناردنی تاکو مزگێنی پاشایەتی خودا بدەن.» (لۆقا ٩:٢) لە سەدەی یەکەمی زایینیدا، مەسیحییەکان پەیامی خودایان بۆ هەموو کەسێک لە شوێنەکانی پەرستن و لە شوێنە گشتییەکان و لە ماڵەکانی خەڵک ڕادەگەیاند. (کردار ٥:٤٢ و ١٧:١٧ بخوێنەوە.) ئەمڕۆش وەک ڕابردوو، مەسیحییە ڕاستەقینەکان فێرکردنی پەرتووکی پیرۆز بۆ خەڵک لە هەموو شوێنێک ڕادەگەیەنن. ئەوان هەموو خەڵکیان خۆش دەوێت و بە دڵخۆشییەوە کاتی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ ئەوەی پەیامی هیوابەخش لە پەرتووکی پیرۆز بە هەموو کەس ڕابگەیەنن.—مەرقۆس ١٢:٣١.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین کە چۆن دەتوانین مەسیحییە ڕاستەقینەکان جیا بکەینەوە لەو کەسانەی کە دەڵێن مەسیحین.
٤. مەسیحییە ڕاستەقینەکان بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن
مەسیحییە سەرەتاییەکان بەهای وشەی خودایان دەزانی
هەندێک لەو کەسانەی کە دەڵێن مەسیحین گرنگی بە ستانداردەکانی پەرتووکی پیرۆز نادەن و لەگەڵیدا ناژین. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن هەندێک لە کڵێساکان ڕێگرییان لە خەڵک کردووە کە فێرکارییەکانی عیسا بناسن؟
عیسا لە ڕێگای پەرتووکی پیرۆز ڕاستی بە خەڵک فێر دەکرد. یۆحەنا ١٨:٣٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
بە گوێرەی عیسا چۆن دەتوانین ئەو مەسیحیانە جیا بکەینەوە کە پشتگیری لە «ڕاستی» دەکەن؟
٥. مەسیحییە ڕاستەقینەکان فێرکردنی پەرتووکی پیرۆز بە خەڵک ڕادەگەیەنن
مەسیحییە سەرەتاییەکان بە کەسانی دیکە مزگێنیان دەدا
پێش ئەوەی عیسا بچێتە ئاسمان، بە شوێنکەوتووانی بەرپرسیارەتیەکی دا. ئەوان تا ئەمڕۆش ئەو بەرپرسیارە ئەنجام دەدەن. مەتا ٢٨:۱۹، ٢٠ و کردار ۱:۸ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن.
کاری مزگێنیدان دەبێت تا کەی بەردەوام بێت؟
٦. مەسیحییە ڕاستەقینەکان ئەوەی کە دەیڵێن ئەنجامی دەدەن
کاتیک چاو لەم ڤیدیۆیە دەکەن، سەرنج بدەن چی پیاوێکی ڕازی کردووە کە ئایینی ڕاستەقینەی دۆزیوەتەوە؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
بۆچی ئەو پیاوە وازی لە ئایین هێنا؟
بۆچی ئەوەندە دڵنیا بوو کە ڕاستی دۆزیوەتەوە؟
ئەوەی ئێمە دەیکەین گرنگترە لەوەی کە دەیڵێین. مەتا ٧:٢١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
کامیان بۆ عیسا گرنگترە؟—ئەو شتانەی بە قسە نیشان دەدەین باوەڕمان پێ هەیە یان ئەوەی بە کردارەکانمان دەیسەلمێنین؟
٧. مەسیحییە ڕاستەقینەکان یەکتریان خۆشدەوێت
مەسیحییە سەرەتاییەکان یەکتریان خۆشدەویست
ئایا مەسیحییە ڕاستەقینەکان بەڕاستی ئامادەن ژیانی خۆیان بۆ باوەڕدارانیان بدەن؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
بۆچی لۆید ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە بۆ باوەڕدارانی؟
ئایا کردەوەی ئەو ئەمە نیشان ئەدات کە مەسیحییەکی ڕاستەقینەیە؟
یۆحەنا ١٣:٣٤، ٣٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
بە گوێرەی ئەم ئایەتە شوێنکەوتوانی ڕاستەقینەی عیسا، دەبێت چ جۆرە ڕەفتارێکیان هەبێت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە هاوەڵاتی خۆیان نین؟
ئەوان لە کاتی جەنگدا دەبێت چ ڕەفتارێکیان هەبێت؟
هەندێک کەس دەڵێن: «هەندێک لە ئایینەکان بوونەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک زۆر کاری خراپ بکەن —کەواتە چۆن دەڵێن ئەوان لەلایان خوداوەن؟»
بەڕای ئێوە کام ئایەتی پەرتووکی پیرۆز یارمەتیدەرمانە بۆ ناسینی ئەو کەسانەی کە بەڕاستی خودای ڕاستەقینە دەپەرستن؟
لە کۆتاییدا
مەسیحییە ڕاستەقینەکان پەیڕەوی لە فێرکارییەکانی پەرتووکی پیرۆز دەکەن و خۆشەویستییەکی بێ خۆپەرستانە نیشان دەدەن و پەیامی خودا بە کەسانی تر مزگێنی دەدەن.
پێداچوونەوە
بیروباوەڕی مەسیحییە ڕاستەقینەکان لەسەر چییە؟
مەسیحییە ڕاستەقینەکان بە چ تایبەتمەندییەک دەناسن؟
مەسیحییە ڕاستەقینەکان سەرقاڵی چ کارێکن؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانن زیاتر دەربارەی شاهیدانی یەهوە فێربن، کۆمەڵێک لە مەسیحیەکان کە ڕەچاوەی عیسای مەسیح دەکەنەوە.
لەم بابەتەدا دەخوێننەوە کە چۆن ژنێکی ڕاهیبە دەبێتە بەشێک لە «خێزانێکی جیهانی» کە بەڕاستی یەکتریان خۆشدەوێت.
«وەڵامی هەموو پرسیارەکان لە پەرتووکی پیرۆز دەدراوە!» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
لەم ڤیدیۆیەدا دەببینن کە چۆن مەسیحییە ڕاستەقینەکان خۆشەویستی خۆیان لە ڕیگای فریا کەوتن بۆ یەکتر نیشان دەدەن.
یارمەتیدانی برا و خوشکانمان کاتێک کە کارەساتێک ڕوودەدات—بەشێک (٥٧:٣)
لەم بابەتەدا دەتوانن هاوشێوەییەکانی نێوان مەسیحییەکانی سەردەمی عیسا و مەسیحییەکانی سەردەمی ئەمڕۆ ببینن.
«ئایا هەموو مەسیحییەکان پەیڕەوی مەسیح دەکەن؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)