وانەی ١٩
ئایا شاهیدانی یەهوە مەسیحییە ڕاستەقینەکانن؟
بۆچی ئێمەی شاهیدانی یەهوە باوەڕمان بەوە هەیە کە مەسیحی ڕاستەقینەین؟ لەم وانەیەدا، سێ هۆکار شی دەکەینەوە، واتە بنەمای باوەڕەکانمان، ئەو ناوەی کە ئێمە لە کەسانی تر جیاواز دەکاتەوە و ئەو خۆشەویستییەی کە لە نێوانماندا هەیە.
١. بنەمای باوەڕەکانی شاهیدانی یەهوە چییە؟
عیسا وتی: «وشەی خودا ڕاستییە.» (یۆحەنا ١٧:١٧) هەروەک عیسا کە باوەڕی لەسەر بنەمای وشەی خودا بوو، بە هەمان شێوە باوەڕی شاهیدانی یەهوەش لەسەر بنەمای وشەی خودایە. لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە، گروپێکی بچووک بە وریاییەوە دەستیان کرد بە خوێندنی پەرتووکی پیرۆز. ئەوان باوەڕیان لەگەڵ فێرکارییەکانی وشەی خودا ڕێکخست، که جیاواز بوو له فێرکارییەکانی کەنیسە. بە هەمان شێوە ئەو ڕاستیانەی کە لە پەرتووکی پیرۆزدا دۆزییانەوە بڵاویان دەکردەوە.a
٢. بۆچی ناوی «شاهیدانی یەهوە» مان بۆ خۆمان هەڵبژارد؟
یەهوە خزمەتکارەکانی بە شاهیدانی خۆی دەزانێت، چونکە ڕاستییەکان دەربارەی ئەو بە هەموو کەس ڕادەگەیێنن. (عیبرانییەکان ١١:٤–١٢:١) بۆ نموونە لە کاتی کۆندا خودا بە گەلەکەی فەرموو: «ئێوە شایەتی منن.» (ئیشایا ٤٣:١٠ بخوێنەوە.) عیسا بە «شایەتی دڵسۆز» ناودەبرێت. (ئاشکراکردن ١:٥) بۆیە لە ساڵی ۱۹۳۱ ز، ئێمە ناوی «شاهیدانی یەهوە» مان هەڵبژارد و شانازی دەکەین کە ئەم ناوەمان هەیە.
٣. شاهیدانی یەهوە چۆن نموونەی خۆشەویستی عیسا بەکار دەهێنن؟
عیسا شوێنکەوتوانی وەک ئەندامانی خێزانەکەی خۆش دەویست. (مەرقۆس ٣:٣٥ بخوێنەوە.) شاهیدانی یەهوە وەک خێزانێکی جیهانی یەکگرتوون، بۆیە یەکتر بە «برا» و «خوشک» ناودەبەن. (فلیمۆن ١، ٢) هەروەها ئێمە گوێڕایەڵی ئەم ڕاسپاردەیە دەکەین، کە دەڵێت «هاوباوەڕانتان خۆشبوێ.» (١ پەترۆس ٢:١٧) شاهیدانی یەهوە لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەی جۆراوجۆر خۆشەویستی خۆیان بۆ یەکتر دەردەبڕن، بۆ نموونە، لە کاتی پێویستدا، یارمەتی هاوباوەڕەکانیان دەکەن.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا، ئێمە دەربارەی مێژووی شاهیدانی یەهوە فێردەبین و بەڵگەکان ئەوە دەسەلمێنین کە ئەوان مەسیحی ڕاستەقینەن.
باوەڕی مەسیحییە ڕاستەقینەکان لەسەر بنەمای پەرتووکی پیرۆزە و باوەڕەکانیان لەگەڵ ئەوانی تردا هاوبەش دەکەن.
٤. باوەڕەکانمان لەسەر بنەمای پەرتووکی پیرۆز دامەزراوە
یەهوە پێشبینی ئەوەی کرد کە ڕۆژێک تێگەیشتنمان لە پەرتووکی پیرۆز ڕوونتر دەبێتەوە. دانیال ١٢:٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بەپێی ئەم پێشبینییە، کاتێک گەلی خودا لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز دەکەن یان ئەوەی پێی دەوترێت «لێرە و لەوێ» دەگەڕێن، چ شتێکی زیاتر بەدەست دەهێنن؟
لەم ڤیدیۆیەدا دەبینن کە چۆن گروپێکی بچووک وهەروەها پیاوێک بە ناوی چارلس ڕەسڵ لەسەر وشەی خودا لێکۆڵینەوەیان دەکرد. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن.
چارلس ڕەسڵ و هاوڕێکانی بۆ لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز چ ڕێگایەکیان بەکار هێنا؟
ئایا دەزانی؟
هەروەک ڕووناکی وردە وردە لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر زیاد دەکات و بینینمان باشتر دەبێت، کەواتە خودا هەنگاو بە هەنگاو تێگەیشتنمان لە وشەکەی فراوانتر دەکات. (پەندەکانی سلێمان ٤:١٨ بخوێنەوە.) بەم هۆیە، هەرچەندە وشەی خودا ناگۆڕێت، بەڵام تێگەیشتنمان لە پەرتووکی پیرۆز بە تێپەڕبوونی کات ڕوونتر دەبێتەوە. لەبەر ئەم هۆکارە هەندێک جار بیروباوەڕەکانمان لەگەڵ تێگەشتنی نوێ له وشەی خودا ڕێکخستووە.
٥. ئێمە بە پێی ناومان دەربارەی یەهوە شایەتی دەدەین
بۆچی ئێمە خۆمان بە شاهیدانی یەهوە ناودەبەین؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن.
بۆچی ناوی شاهیدانی یەهوە ناوێکی گونجاوە؟
بۆچی یەهوە بۆ خۆی شاهیدانی هەڵبژاردوە؟ لەبەر ئەوەی دەتوانن زۆر درۆ کە دەربارەی خودا نووسراوە ئاشکرا بکەن. با دوو نموونەی ئەم درۆیانە ببینین.
هەندێک لە ئایینەکان ئەم فێرکاریە دەکەن کە دەبێت شتێکی تایبەت بۆ پەرستنی خودا بەکار بهێنرێت. لێڤییەکان ٢٦:١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
یەهوە سەبارەت بە بت پەرستی چ هەستێکی هەیە؟
هەندێک لە مامۆستایانی ئایینی ئەوە فێر دەکەن کە عیسا خودایە. یۆحەنا ٢٠:١٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا عیسا و خودا یەک شەخسن؟
یەهوە شاهیدەکانی خۆی ناردوە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان دەربارەی ئەو و عیسا بە هەمووان بڵێین. سەبارەت بەم کارەی یەهوە چ هەستێکت هەیە؟
٦. ئێمە شاهیدانی یەهوە یەکترمان خۆشدەوێت
پەرتووکی پیرۆز مەسیحییەکان هاوشێوەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ بەراورد دەکات. ١ کۆرنسۆس ١٢:٢٥، ٢٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
مەسیحییە ڕاستەقینەکان چی دەکەن کاتێک ئازاری هاوباوەڕانیان دەبینن؟
ئایا سەرنجتان داوە کە شاهیدانی یەهوە چۆن بۆ یەکتر خۆشەویستی نیشان دەدەن؟
ئەگەر هەندێک لە شاهیدانی یەهوە لە بەشێکی جیهاندا تووشی کارەسات ببن، شاهیدانی یەهوە لە بەشە جیاوازەکانی جیهانەوە دەستبەجێ یارمەتییان دەدەن. بۆ بینینی نموونەیەک لەم بابەتە، ڤیدیۆکە بکەوە. دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن.
لە چ ڕوانگەیەکەوە کاری فریا کەوتنی شاهیدانی یەهوە نیشانەی خۆشەویستییە؟
مەسیحییە ڕاستەقینەکان لە کاتی پێویستدا دەچن بۆ یارمەتی کەسانی تر.
هەندێک کەس دەڵێن: «ئایینی شاهیدانی یەهوە ئایینێکی نوێیە.»
یەهوە لە کەیەوە پەرستەندەکانی بە «شاهیدانی» خۆی ناوبردووە؟
لە کۆتاییدا
شاهیدانی یەهوە مەسیحی ڕاستەقینەن. ئێمە یەهوە دەپەرستین و وەک خێزانێکی نزیک لە جیهاندا یەکگرتووین. بە هەمان شێوە باوەڕەکانمان لەسەر بنەمای پەرتووکی پیرۆزە و ڕاستییەکان دەربارەی یەهوە خودا بە کەسانی تر دەڵێین.
پێداچوونەوە
بۆچی ئێمە ناوی شاهیدانی یەهوەمان هەڵبژارد؟
ئێمە چ جۆرە هەڵسوکەوتێکمان لەگەڵ یەکتر هەیە؟
پێتوایە شاهیدانی یەهوە مەسیحی ڕاستەقینەن؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
زیاتر دەربارەی مێژووی شاهیدانی یەهوە فێربن.
شاهیدانی یەهوە—باوەڕ بە کردار، بەشی یەکەم: ڕزگاربوون لە تاریکی (٥٣:٠٠:١)
لەم ڤیدیۆیەدا دەبینن کە چۆن شاهیدانی یەهوە ڕێنماییە ساختەییەکانیان ئاشکرا کردووە.
لەم بەشەی ماڵپەڕەکەماندا، وەڵامی پرسیارەکان دەدرێتەوە کە دەربارەی شاهیدانی یەهوە دەپرسرێت.
«پرسیارە باوەکان دەربارەی شاهیدانی یەهوە» (گۆڤاری ماڵپەڕ)
لەم بابەتەدا چیرۆکی پیاوێک دەخوێنیتەوە کە دوای بینینی خۆشەویستی شاهیدانی یەهوە وازی لە ڕەگەزپەرستی هێناوە.
«ژیانم لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕۆیشت.» (تاوەری چاودێری، جولای ١، ٢٠١٥)
a ڕاستییەکانی پەرتووکی پیرۆز لە ساڵی ۱۸۷۹وە بە بەردەوامی لە ڕێگەی گۆڤاری سەرەکی تاوەری چاودێری بڵاودەکرێتەوە.