وانەی ٤٧
ئایا تۆ بۆ لە ئاو هەڵکێشان ئامادەیت؟
ئیوە بە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز زۆر شت دەربارەی یەهوە فێربوون، ڕەنگە بۆ ئەوەی بەپێی پێوەرەکانی یەهوە بژین، گۆڕانکاریتان لە ژیانتاندا کردبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە بۆ تەرخانکردنی خۆت بۆ یەهوە و لە ئاو هەڵکێشان شتێک ڕێگرت بێت. لەم وانەیەدا هەندێک لەو بەربەستانە دەکۆڵینەوە و دەبینین چۆن دەتوانین بەسەریاندا زاڵ بین.
١. پێویستە چەندە زانیاریت هەبێت پێش ئەوەی کە لە ئاو هەڵکێشرێیت؟
بۆ ئەوەی لە ئاو هەڵکێشرێیت، پێویستە «زانیارییەکی دروستت لە ڕاستی» هەبێت. (١ تیمۆساوس ٢:٤) ئەمە مانای ئەوە نییە کە پێش ئەوەی لە ئاو هەڵکێشرێیت دەبێت وەڵامی هەموو پرسیارێکی پەرتووکی پیرۆز بزانیت. تەنانەت ئەو مەسیحییانەی کە ماوەیەکی زۆرە لە ئاو هەڵکێشراون بە بەردەوامی زیاتر فێردەبن. (کۆلۆسی ١:٩، ١٠) بەڵام پێویستە تێگەیشتنێکی سەرەتایی لە فێرکردنەکانی پەرتووکی پیرۆزت هەبێت. پیرانی کۆمەڵ یارمەتیتان دەدەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا تا ڕادەیەک زانیاریتان هەیە یان نا.
٢. چەند هەنگاوێک کە پێویستە پێش لە ئاو هەڵکێشان بێینن، چین؟
پێش ئەوەی کە لە ئاو هەڵبکێشرێن، پێویستە «تۆبە بکەن و . . . بگەڕێنەوە.» (کردار ٣:١٩ بخوێنەوە.) ئەمە بە مانای ئەوەیە کە لە قووڵایی دڵەوە لە گوناهەکانتان پەشیمان ببنەوە و داوای لێبوردن لە یەهوە بکەن. هەروەها ئێوە پێوستە واز لە کارە هەڵەکان بهێنین و بڕیار بدەن بە شێوەیەک بژین کە یەهوە دڵخۆش بێت. جگە لەوش، پیۆیستە بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن و وەک مزگێنیدری لە ئاو هەڵنەکێشراو دەست بە مزگێنیدان بکەن.
٣. بۆچی نابێت ڕێگە بدەن ترس و دڵەڕاوکێ ڕێگرتان بێت؟
هەندێک کەس دەترسن لەوەی کە نەتوانن بەڵێنەکانیان بە یەهوە جێبەجێ بکەن. ڕاستە، هەندێک جار هەڵە دەکەین، بەڵام لەبیرت بێت کە پێغەمبەران و ژن و پیاوانی باوەڕداریش، کە لە پەرتووکی پیرۆزدا ناویان هاتووە، وەک ئێمە ناتەواو بوون و هەڵەیان کردووە. یەهوە هەرگیز چاوەڕێی ئەوە ناکات کە پەرستەندەکانی تەواو بن و هیچ هەڵەیەک نەکەن. (زەبوورەکان ١٠٣:١٣، ١٤ بخوێنەوە.) یەهوە زۆر دڵخۆشە کاتێک تۆ باشترین هەوڵی خۆت دەدەیت! ئەو هەمیشە ئامادەیە یارمەتیت بدات. لە ڕاستیدا، یەهوە دڵنیامان دەکاتەوە کە هیچ شتێک «ناتوانێ لە خۆشەویستی خۆی جیامان بکاتەوە.»—ڕۆما ٨:٣٨، ٣٩ بخوێنەوە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینن کە ئەگەر زیاتر یەهوە بناسن و یارمەتیەکەی قبوڵ بکەن، ئەوا دەتوانن بەسەر ئەو شتێ کە ڕێگرە بۆ لە ئەو هەڵکێشانتان، زاڵ بن.
٤. باشتر یەهوە بناسن
پێش ئەوەی لە ئاو هەڵکێشرێی، تا چەندە پێویستە یەهوە بناسی؟ پێویستە ئەوەندە باش بیناسی تاکو خۆشت بوێت و بتەوێت دڵخوشی بکەیت. ڤیدیۆکە بکەوە و تا ببینین کە قوتابیانی پەرتووکی پیرۆز لە سەرانسەری جیهاندا چۆن ئەمەیان ئەنجام داوە. دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
لە ڤیدیۆکەدا چی یارمەتی ئەو کەسانەی دا تاکو بەربەستەکان لاببەن و بۆ لە ئاو هەڵکێشان ئامادە بن؟
ڕۆما ١٢:٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا گومانت لە دروستی فێرکارییەکانی پەرتووکی پیرۆز هەیە یان ئایا شاهیدانی یەهوە ڕاستی فێر دەکەن؟
ئەگەر وایە، لەم حاڵەتەدا دەتوانی چی بکەیت؟
٥. ئەو شتانە لاببەن کە بۆ لە ئاو هەڵکێشان ڕێگەتان لێ دەگڕێت
کاتێک بڕیار دەدەین ژیانی خۆمان بۆ یەهوە تەرخان بکەین و لە ئاو هەڵکێشرێین، ڕووبەڕووی هەندێک کێشە دەبینەوە. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
ئەو ژنە کە لەئەم ڤیدیۆیەدا بینیتان بۆ خزمەتکردنی یەهوە پێویستی بە زاڵبوون بەسەر چ بەربەستێکدا هەبوو؟
چۆن خۆشەویستی بۆ یەهوە بەم شێوەیە یارمەتی دا؟
پەندەکانی سلێمان ٢٩:٢٥ و ٢ تیمۆساوس ١:٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن دەتوانین نەترس بین تا بەسەر ئەو شتانەی کە بۆ لە ئاو هەڵکێشان ڕێگرمان دەبن، زاڵ بین؟
٦. پشت بە یەهوە ببەستە، ئەو بێ گومان یارمەتیت دەدات!
یەهوە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکەیت. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
لەم ڤیدیۆیەدا، بۆ لە ئاو هەڵکێشان چ شتێک ڕێگری ئەو پیاوەی کرد؟
چی یارمەتیدا زیاتر متمانە بە یەهوە بکات؟
ئیشایا ٤١:١٠، ١٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
کاتێک خۆت بۆ یەهوە تەرخان دەکەیت، بەڵێن دەدەیت هەمیشە خزمەتی بکەی. بۆچی نابێت وا بیر بکەیتەوە کە لەوانەیە نەتوانیت بەڵێنەکەت جێبەجێ بکەیت؟
٧. زیاتر سوپاسی خۆشەویستی یەهوە بکەن
هەتا زیاتر بیر لە خۆشەویستی یەهوە بکەیتەوە، سوپاسگوزارتر دەبیت، زیاتر حەز دەکەیت بۆ هەتاهەتایە خزمەتی ئەو بکەیت. زەبوورەکان ٤٠:٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
یەهوە چ بەرەکەتێکی پێبەخشیویت کە بەڕاستی سوپاسی دەکەیت؟
یەرمیای پێغەمبەر، یەهوە و وشەکەی زۆر خۆشدەویست. ئەو خزمەتکاری یەهوە خودا بوو، خودای بە ناو دەناسی و ئەمەی بە شانازیکی گەورە دەزانی، چونکە وتی: «وشەی تۆ دڵی خەمناکم دڵخۆش دەکات. ئەی خودای هەرە بە توانا، چەند شانازیکی گەورەیە کە ناوی تۆ لەسەرم بێت!» (یەرمیا ١٥:١٦) ئێستا وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بدەن:
بۆچی شانازیەکی تایبەتە کە یەکێک لە شاهیدانی یەهوە بیت؟
ئایا دەتەوێ لە ئاو هەڵکێشرێیت و یەکێک لە شاهیدانی یەهوە بیت؟
ئایا چ شتێک بۆ لە ئاو هەڵکێشان ڕێگریت لێدەگریت؟
پێتوایە پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجی لە ئاو هەڵکێشان چی بکەیت؟
هەندێک کەس دەڵێن: «لەوانەیە بە لە ئاو هەڵکێشان، بەرپرسیارێتیم زیاد ببێت و نەتوانم بەرگەی بگرم.»
ئایا تۆش وا هەست دەکەیت؟
لە کۆتاییدا
بە یارمەتی یەهوە دەتوانن بەسەر هەموو ئەو شتانەدا کە ڕێگرە بۆ لە ئاو هەڵکێشانتان، زاڵ بن.
پێداچوونەوە
بۆ لە ئاو هەڵکێشان، پێویستە چەندە دەربارەی پەرتووکی پیرۆز بزانیت؟
پێش ئەوەی بتوانیت لە ئاو هەڵکێشرێیت، پێویستە چ گۆڕانکارییەک لە خۆت یان ژیانتدا بکەیت؟
بۆچی نابێت لە، لە ئاو هەڵکێشان بترسیت؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
بۆ لە ئاو هەڵکێشان چ هۆکارێکمان هەیە؟
«ئایا تۆ ئامادەیت بۆ لە ئاو هەڵکێشان؟» (تاوەری چاودێری، مارچی ٢٠٢٠)
چ کێشەیەک بۆ لە ئاو هەڵکێشان ڕێگری لە خەڵک دەکات و چۆن دەتوانن بەسەریاندا زاڵ بن؟
«چ شتێک بۆ لە ئاو هەڵکێشان ڕێگرم دەبێت؟» (تاوەری چاودێری، مارچی ٢٠١٩)
چۆن پیاوێک بەسەر کێشە گەورەکانیدا کە بۆ لە ئاو هەڵکێشان ڕێگری بوون، زاڵ بوو؟
پیاوێک بە ناوی عەتا دوودڵ بوو لەوەی کە لە ئاو هەڵبکێشرێت. چی یارمەتیدا ئەم هەنگاوە گرنگە بنێت؟