بەشی ١
ئایا خودا بەڕاستی بایەخ بە ئێمە دەدات؟
لەوانەیە هەندێ جار لەژیانتاندا پرسیارتان کردبێ: ئەگەر خودایەك هەیەو بەڕاستی بایەخمان پێدەدات. بۆچی ڕێگا بەو هەموو ئازارە دەدات؟ هەریەکێك لە ئێمە ئازاری چێشتووە یان کەسێك دەناسێت کە زۆر ئازاری کێشابێ.
٢ لەڕاستیدا، بە درێژایی مێژوو خەڵکی بە هۆی جەنگ، زەبروزەنگ، تاوان، زۆرداری، هەژاری، نەخۆشیو مردنی خۆشەویستان ئازاریان کێشاوە. تەنها لەسەدەی بیستەمدا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس لە جەنگدا کوژرانو سەدان ملیۆنی تریش بریندار بوون یاخود ماڵو سامانیان لەدەستداوە. لەم سەردەمەی ئێمەدا زۆر شتی یەکجار ترسناك ڕوویانداوە کە بۆ زۆرەها کەس بۆتە هۆی پەژارەیەکی گەورەو فرمێسکی زۆرو هەست بە نائومێدی کردن.
٣ هەندێ کەس تووشی دڵگرانی دەبنو لایان وایە ئەگەر خودایەك هەبێ ئەوا ئەو بەڕاستی بایەخ بە ئێمە نادات، یان لایان وایە خودا بوونی نییە. بۆ نموونە، پیاوێك لە چەوساندنەوەی نەژادیدا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بە هۆی لەدەستدانی کەسوکارو هاوڕێکانی ئازارێکی زۆری کێشابوو، پرسیاری کرد: «خودا لە کوێ بوو کاتێ ئێمە پێویستیمان پێیبوو؟» کەسێکی تر کە لە مردن ڕزگاری ببوو لەکاتێکدا کە نازییەکان لە جەنگی جیهانی دووەمدا ملێۆنەها کەسیان کوشت. ئەو ئازارەی بینیبووی زۆر دڵی پەرێشان کردبوو، دەڵێت «ئەگەر بتوانن دڵم بلێسنەوە، ژەهراویتان دەکات»
٤ هەر بۆیە خەڵکانێکی زۆر تێناگەن بۆچی خودایەکی باش ڕێگا بە ڕوودانی کاری خراپ دەدات. ئەوان گومان دەکەن لەوەی ئایا ئەو بەڕاستی بایەخمان پێدەداتو تەنانەت لەبوونی خودا دوودڵن. هەروەها زۆر لەو کەسانە واهەست دەکەن کە ئازار هەمیشە بەشێك دەبێت لە بوونی مرۆڤدا.
[پرسیارەکانی وانە]
١، ٢. خەڵکی چ پرسیارێك دەربارەی خودا دەکەن، بۆچی؟
٣، ٤. هەستی زۆرەها کەس چۆنە دەربارەی ڕێپێدانی خودا بە ئازار؟
[وێنەی لاپەڕە ٢، ٣]
ئایا جیهانی نوێی بێ ئازار نزیکە؟