پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • خ‌د بە‌ش ٤ لاپهڕهکان ٩-‏١٠
  • خودا مە‌بە‌ستە‌کانی خۆی بۆ ئێمە ڕوون دە‌کاتە‌وە

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • خودا مە‌بە‌ستە‌کانی خۆی بۆ ئێمە ڕوون دە‌کاتە‌وە
  • ئایا خودا بە‌ڕاستی بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • وە‌ڵامە‌کان لە کوێن؟‏
  • دیاری خودایە
  • سە‌رچاوە‌یە‌کی بێهاوتا لە داناییە‌کی پایە‌بە‌رز
    مە‌بە‌ستی ژیان چییە چۆن دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏
  • پە‌رتووکی پیرۆز پە‌یامی خودایە بۆ ئێمە‌ی مرۆڤ
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ئایا خودا بە‌ڕاستی بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏
خ‌د بە‌ش ٤ لاپهڕهکان ٩-‏١٠

بە‌شی ٤

خودا مە‌بە‌ستە‌کانی خۆی بۆ ئێمە ڕوون دە‌کاتە‌وە

خودایە‌کی خۆشە‌ویست مە‌بە‌ستە‌کانی خۆی بۆ ئە‌و کە‌سە دڵسۆزانە ئاشکرا دە‌کات کە سۆراخی دە‌کە‌ن.‏ وە‌ڵامی ئە‌و کە‌سانە دە‌داتە‌وە کە پرسیار دە‌کە‌ن،‏ بۆچی خودا ڕێگای بە ئازار دا.‏

٢ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رموێ:‏ «نزیك‌بنە‌وە لە خودا ئە‌ویش لێتان نزیك دە‌بێتە‌وە.‏» «خوداوە‌ند ئە‌و خودایە‌ی ڕۆحی بە پێغە‌مبە‌رە‌کان داوە،‏ فریشتە‌کە‌ی خۆی نارد بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و شتانە پیشانی بە‌ندە‌کانی خۆی بدات کە پێویستە بە‌م زووانە ڕووبدە‌ن.‏» «بە‌ڵام من ناوی خۆشە‌ویستم لێنان چونکە هە‌رچییە‌کم لە باوکم بیستبوو پێم‌ڕاگە‌یاندن» (‏یاقوب ٤:‏٨؛‏ بینین ٢٢:‏٦؛‏ یۆحە‌ننا ١٥:‏١٥)‏.‏

وە‌ڵامە‌کان لە کوێن؟‏

٣ وە‌ڵام بۆ پرسیارە‌کانی وە‌ك،‏ بۆچی خودا ڕێگا بە ئازار دە‌دات‌و سە‌بارە‌ت بە‌مە چی دە‌کات لە‌و پە‌ڕاوە‌دا دە‌دۆزرێتە‌وە کە سروش کراوە بۆئە‌وە‌ی کە‌ڵکی لێ وە‌ربگرین.‏ ئە‌و پە‌ڕاوە فە‌رموودە‌ی ئە‌وە،‏ پە‌رتووکی پیرۆزە.‏ «هە‌موو پە‌رتووکی پیرۆز بە‌وە‌حی لە خوداوە هاتووە سودبە‌خشە بۆ فێربوون،‏ هە‌روە‌ها بۆ تە‌مێکردن بۆ ڕاست‌ودروستی تاوە‌کو مرۆڤی خودا ئامادە‌بێت بۆ هە‌موو کردارێکی باش» (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦،‏ ١٧)‏.‏

٤ بە‌ڕاستی پە‌رتووکی پیرۆز پە‌رتووکێکی بێهاوتایە.‏ تۆمارکردنی ڕاستە‌قینە‌ترین مێژووی ئادە‌میزاد دە‌گرێتە خۆی‌و تە‌نانە‌ت مێژووە‌کە‌ی بۆ پێش دروست بوونی مرۆڤ دە‌گە‌ڕێتە‌وە.‏ جگە لە‌وە‌ش پە‌رتووکێکی هاوچە‌رخە،‏ چونکە پێشبینیە‌کانی پە‌یوە‌ندیان بە‌م سە‌ردە‌مە‌ی ئێمە‌و ئاییندە‌یە‌کی نزیکە‌وە هە‌یە.‏

٥ هیچ پە‌رتووکێکی تر خاوە‌ن بە‌ڵگە‌نامە‌ی مێژووی ئاوا ڕاست‌ودروست نییە.‏ بۆ نموونە تە‌نها چە‌ند دە‌ستنووسێکی کە‌م هە‌ن لە پە‌رتووکە کلاسیکیە کۆنە‌کان.‏ بە‌ڵام زۆر دە‌ستنووسی کۆنی پە‌رتووکی پیرۆز ماون،‏ هە‌ندێکیان بە ناتە‌واوی‌و هە‌ندێکیان بە تە‌واوی:‏ نزیکە‌ی ٦٠٠٠ نووسراوی عیبری لە (‏٣٩ نووسراوە‌کە‌ی «پە‌یمانی کۆن»)‏ و نزیکە‌ی ١٣٠٠٠ نووسراوی یۆنانی مە‌سیحی لە (‏٢٧ نووسراوە‌کە‌ی «پە‌یمانی نوێ»)‏.‏

٦ خودای خاوە‌ن توانا،‏ ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆزی سروش کردووە،‏ چاودێری ئە‌وە‌ی کردووە ڕاستیە‌تی تێکستی ئە‌و دە‌ستنووسانە بە پارێزراوی بمێنێتە‌وە.‏ کە‌واتە پە‌رتووکە پیرۆزە‌کانی ئە‌مڕۆمان بە شێوە‌یە‌کی بنە‌ڕە‌تی هە‌مان شتە لە‌گە‌ڵ نووسراوە ڕە‌سە‌نە سروشکراوە‌کان.‏ هۆکارێکی تریش یارمە‌تیمان دە‌دات تاکو هە‌ست بە‌مە بکە‌ین ئە‌وە‌یە کە مێژووی نووسینی هە‌ندێك لە‌و دە‌سنووسە یۆنانیانە بۆ کە‌متر لە سە‌د ساڵ دوای نووسینی نووسراوە ڕە‌سە‌نە‌کان دە‌گە‌ڕێتە‌وە.‏ چە‌ند کۆپیە‌کی کە‌می دە‌ستنووسی نووسە‌رە جیهانییە کۆنە‌کان تا ئێستا ماون،‏ ئە‌وانیش بە‌دە‌گمە‌ن مێژوویان بۆ چە‌ند سە‌دە‌یە‌ك دوای نووسینی نووسراوە ڕە‌سە‌نە‌کان دە‌گە‌ڕێتە‌وە.‏

دیاری خودایە

٧ پە‌رتووکی پیرۆز لە مێژوودا بە بە‌ربڵاوترین بڵاوکراوە دادە‌نرێت،‏ نزیکە‌ی سێ ملیار دانە‌ی لێ چاپکراوە.‏ ژمارە‌ی هیچ پە‌رتووکێکی تر لە‌گە‌ڵ ئە‌م ژمارە‌یە بە‌راورد ناکرێ.‏ پە‌رتووکی پیرۆز یاخود هە‌ندێك لە بە‌شە‌کانی بۆ ٢٣٥٠ زمان وە‌رگێڕاون،‏ بە‌م جۆرە،‏ وا مە‌زە‌ندە دە‌کرێ کە لە‌سە‌دا ٩٠ی دانیشتووانی هە‌سارە‌کە‌مان دە‌توانن پە‌رتووکی پیرۆزیان دە‌ستبکە‌وێت.‏

٨ بێگومان پە‌رتووکێك کە پێی بگوترێ لە‌لایە‌ن خوداوە‌یە‌و هە‌موو بە‌ڵگە‌یە‌کی ناوە‌کی‌و دە‌رە‌کی هە‌بێت بۆ سە‌لماندنی،‏ شایانی لێکۆڵینە‌وە‌یە.‏a تیایدا مە‌بە‌ست لە ژیان،‏ مانای بارودۆخە‌کانی جیهان‌و ئاییندە چی لە‌گە‌ڵ خۆیدا دە‌هێنێت ڕووندە‌کرێتە‌وە.‏ هیچ پە‌رتووکێکی تر ئە‌مە‌ی پێناکرێ.‏

٩ بە‌ڵێ پە‌رتووکی پیرۆز نامە‌ی نووسراوی خودایە بۆ خێزانی مرۆڤایە‌تی.‏ بە‌هۆی هێزی ڕۆحی کاریگە‌ریە‌وە سە‌رپە‌رشتی نووسینی پە‌رتووکی پیرۆزی کردووە.‏ کە ٤٠ کە‌س کاری تۆمارکردنیان بە‌جێ گە‌یاندووە.‏ بە‌و جۆرە خودا قسە‌مان لە‌گە‌ڵ دە‌کات لە ڕێگای ووشە‌کە‌یە‌وە،‏ کە پە‌رتووکی پیرۆزە.‏ پۆڵس‌ی نێرراو دە‌ڵێ:‏ «شتێکی دیکە‌ش هە‌یە بە‌ردە‌وام لە پێناوی سوپاسی خودا دە‌کە‌ین،‏ چونکە کاتێ ووشە‌ی خوداتان لە ئێمە بیست ئە‌وە‌ی پێمان ڕاگە‌یاندن،‏ وە‌رتان گرت لێمان نە‌ك ووشە‌یە‌ك لە مرۆڤ بێت،‏ بە‌ڵکو چۆن لە‌ڕاستی ووشە‌ی خودا بێت» (‏١ تە‌سالۆنیکی ٢:‏١٣)‏.‏

١٠ ئە‌براهام لینکۆڵن،‏ شانزە‌هە‌مین سە‌رۆکی ئە‌مە‌ریکا،‏ پە‌رتووکی پیرۆزی ناونا بە «باشترین دیاری کە خودا هە‌رگیز بە مرۆڤی بە‌خشیبێت .‏.‏.‏ ئە‌گە‌ر پە‌رتووکی پیرۆز نە‌بوایە نە‌ماندە‌توانی چاکە‌و خراپە لە‌یە‌ك جیابکە‌ینە‌وە.‏» کە‌واتە ئێستا،‏ ئە‌م باشترین دیاریە‌ی خودا،‏ چیمان بۆ دە‌ردە‌خات دە‌ربارە‌ی ئە‌وە‌ی چۆن ئازار دە‌ستی پێکردو بۆچی خودا ڕێگای پێداو سە‌بارە‌ت بە‌مە چی دە‌کات؟‏

‏[ژێرنووس]‏

a بۆ زیاتر زانیاری وە‌رگرتن دە‌ربارە‌ی ڕاستیە‌تی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ بڕوانە «پە‌رتووکی پیرۆز ووشە‌ی مرۆڤە یان هی خودایە؟‏» (‏بە‌زمانی ئینگلیزی)‏ لە‌لایە‌ن شاهیدانی یە‌هوە چاپ کراوە.‏

‏[پرسیارە‌کانی وانە]‏

١،‏ ٢.‏ چۆن دە‌زانین کە خودا وە‌ڵامی ئە‌وانە دە‌داتە‌وە کە بە‌دڵسۆزی پرسیاردە‌کە‌ن؟‏

٣.‏ لە کوێ دە‌توانین هۆی ڕێگاپێدانی خودا بە ئازار بدۆزینە‌وە؟‏

٤،‏ ٥.‏ بۆچی پە‌رتووکی پیرۆز پە‌رتووکێکی بێهاوتایە؟‏

٦.‏ بۆچی دە‌توانین دڵنیابین کە پە‌رتووکی پیرۆزی ئە‌مڕۆ لە بنە‌ڕە‌تدا هە‌مان‌شتە هە‌روە‌ك ئە‌وە‌ی کە خودا لە سە‌رە‌تاوە سروشی کرد؟‏

٧.‏ پە‌رتووکی پیرۆز تا چ ئاستێك بە‌ربڵاوە؟‏

٨-‏١٠.‏ هە‌ندێ لە‌و هۆکارانە چین کە بە‌هۆیانە‌وە پە‌رتووکی پیرۆز شایە‌نی ئە‌وە‌یە لێیبکۆڵینە‌وە؟‏

‏[وێنە‌ی لاپە‌ڕە ١٠]‏

پە‌رتووکی پیرۆز،‏ لە‌لایە‌ن خوداوە سروش کراوە،‏ نامە‌ی نووسراوی ئە‌وە بۆ خێزانی مرۆڤایە‌تی

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share