پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • خ‌د بە‌ش ٦ لاپهڕهکان ١٢-‏١٤
  • بۆچی خودا ڕێگای بە ئازار دا

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • بۆچی خودا ڕێگای بە ئازار دا
  • ئایا خودا بە‌ڕاستی بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • کێشە‌ی دە‌سە‌ڵاتی گە‌ردونی
  • یاخی بوونی ئافە‌ریدە ڕۆحانیە‌کان
  • دوو کێشە
  • ئە‌و هە‌موو ئازارو ناڕاستییە بۆچی
    مە‌بە‌ستی ژیان چییە چۆن دە‌توانی بیدۆزیتە‌وە؟‏
  • بۆچی خودا ڕێگا بە بە‌دکاری و ئازارچێژن دە‌دا؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ئاکامی یاخی بوون چی بوو؟‏
    ئایا خودا بە‌ڕاستی بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏
ئایا خودا بە‌ڕاستی بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏
خ‌د بە‌ش ٦ لاپهڕهکان ١٢-‏١٤

بە‌شی ٦

بۆچی خودا ڕێگای بە ئازار دا

چ هە‌ڵە‌یە‌ك ڕوویدا؟‏ چ ڕوویدا کە بە‌هۆیە‌وە ئە‌و سە‌رە‌تا خۆشە‌ی کە خودا بە یە‌کە‌م ژن‌و مێردی بە‌خشی‌بوو لە بە‌هە‌شتی عە‌دە‌ندا تێکچوو؟‏ بۆچی،‏ لە‌جیاتی ئاشتی‌و بە‌یە‌کە‌وە گونجان لە بە‌هە‌شتدا،‏ خراپە‌و ئازار بۆ هە‌زاران ساڵ زاڵ بوو؟‏

٢ هۆیە‌کە‌ی ئە‌وە‌یە ئادە‌م و حە‌وا خواستی ئازادیان بە خراپی بە‌کارهێنا.‏ بینینی ئە‌و ڕاستیە‌یان لە بە‌رچاوی خۆیان لادا،‏ کە ئە‌وان بۆ ئە‌وە نە‌ئافراندرابوون تاکو بتوانن بە‌بێ خوداو یاساکانی،‏ سە‌رکە‌وتن بە‌دە‌ست بهێنن.‏ بڕیاریاندا سە‌ربە‌خۆبن لە خودا،‏ وایانزانی ئە‌مە ژیانیان باشتر دە‌کات.‏ بۆیە ئە‌وان لە‌و سنورە‌ی خواستی ئازادییە دە‌رچوون کە خودا داینابوو (‏پێکهێنان [١موسا] ئایە‌تی ٣)‏.‏

کێشە‌ی دە‌سە‌ڵاتی گە‌ردونی

٣ بۆچی خودا ئادە‌م‌و حە‌وای لە‌ناو نە‌بردوو سە‌ر لە‌نوێ دوو مرۆڤی تری نە‌ئافراند؟‏ چونکە دە‌سە‌ڵاتی گە‌ردونی ئە‌و،‏ یاخود مافی نە‌گۆڕاوی خودا بۆ فە‌رمانڕە‌وایە‌تی بە‌ربە‌رە‌کانی کرا.‏

٤ پرسیارە‌کە ئە‌وە‌بوو:‏ کێ مافی فە‌رمانڕە‌وایە‌تی هە‌یە و فە‌رمانڕە‌وایە‌تی کێ ڕاستە؟‏ چونکە خودا باڵادە‌ستە و ئافە‌ریدگاری هە‌موو ئافە‌ریدە‌کانە مافی فە‌رمانڕە‌وایە‌تی کردنی بە سە‌ریاندا هە‌یە.‏ لە‌بە‌رئە‌وە‌ی ئە‌و لە هە‌مووان هۆشمە‌ندترە،‏ باشترین فە‌رمانڕە‌وایە‌تی بۆ هە‌موو ئافە‌ریدە‌کان فە‌رمانڕە‌وایە‌تی ئە‌وە.‏ بە‌ڵام فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خودا بە‌ربە‌رە‌کانی کرا.‏ ئایا هیچ هە‌ڵە‌یە‌ك لە ئافە‌ریدە‌کە‌ی ​—‏⁠ مرۆڤ هە‌بوو؟‏ دواتر لێی‌دە‌کۆڵینە‌وە کە چۆن کێشە‌ی ڕاست‌و ڕە‌وانی مرۆڤ کاریگە‌ری لە سە‌ر ئە‌مە هە‌یە.‏

٥ دوای ئە‌وە‌ی مرۆڤ لە خودا سە‌ربە‌خۆ بوو،‏ پرسیارێکی تر هاتە‌کایە‌وە:‏ ئایا مرۆڤ باشتر دە‌بێ ئە‌گە‌ر خودا فە‌رمانڕە‌وایە‌تی نە‌کات؟‏ بێگومان ئافە‌ریدگار وە‌ڵامە‌کە دە‌زانێ،‏ بە‌ڵام دڵنیاترین ڕێگا بۆ ئە‌وە‌ی مرۆڤ ئە‌مە‌ی بۆ دە‌ربکە‌وێ.‏ ڕێگا پێدانی خودا بوو بە‌و ئازادییە تە‌واوە‌تیە‌ی کە خۆیان ویستیان.‏ ئە‌م ڕێگایە‌یان بە خواستی ئازادی خۆیان هە‌ڵبژارد،‏ بۆیە خودا ڕێگای پێدان.‏

٦ بە مۆڵە‌تدانی کاتی تە‌واو بە مرۆڤ بۆ تاقیکردنە‌وە‌ی ئازادی تە‌واو،‏ خودا بۆ هە‌میشە دە‌یچە‌سپێنێ ئاخۆ مرۆڤ لە ژێر فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خودا یان سە‌ربە‌خۆ لە خودا لە بارودۆخێکی باشدا دە‌بێت.‏ ئە‌و ماوە مۆڵە‌ت پێدراوە دە‌بوو تە‌واو دوورو درێژ بێت تا ئە‌و کاتە‌ی کە مرۆڤ بە‌وە دە‌گات کە خۆی لە بواری سیاسی و پیشە‌سازی و زانست و تە‌ندروستیدا بە لووتکە‌ی بە‌دە‌ستهێنانی دادە‌نێت.‏

٧ بۆیە خودا تاکو ئە‌مڕۆ هە‌لێکی تە‌واوی بە مرۆڤ بە‌خشیوە بۆ ئە‌وە‌ی بێگومان نیشانی بدات ئاخۆ فە‌رمانڕە‌وایە‌تی مرۆڤ سە‌ربە‌خۆ لە خودا توانای بە‌دە‌ستهێنانی سە‌رکە‌وتنی دە‌بێت.‏ بە‌م جۆرە مرۆڤ توانای هە‌ڵبژاردنی هە‌یە لە نێوان نە‌رم‌ونیانی و زە‌بروزە‌نگ،‏ خۆشە‌ویستی‌و ڕق،‏ ڕاست‌ودروستی و بە‌دکاری.‏ بە‌ڵام هە‌رواش مرۆڤ ڕووبە‌ڕووی ئاکامی هە‌ڵبژاردنە‌کانی دە‌بێتە‌وە:‏ چاکە‌و ئاشتی یان خراپە‌و ئازار.‏

یاخی بوونی ئافە‌ریدە ڕۆحانیە‌کان

٨ هۆکارێکی دیکە کە دە‌بێ لە بە‌رچاو بگیرێت.‏ تە‌نها دایك‌و باوکی یە‌کە‌ممان لە‌ژێر فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خودا دە‌رنە‌چوون.‏ بە‌ڵام کێی تر لە‌و کاتە‌دا هە‌بوون؟‏ ئافە‌ریدە‌ی ڕۆحانی.‏ پێش ئە‌وە‌ی خودا مرۆڤی ئافراند جۆرە زیندە‌وە‌رێکی باڵاتری ئافراند،‏ ژمارە‌یە‌کی زۆر لە فریشتە،‏ تا لە شانشینی ئاسمانیدا بژین و ئە‌وانیش ئافراندران خاوە‌ن خواستی ئازادن لە‌گە‌ڵ مل‌کە‌چ کردن بۆ فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خودا (‏عیبرانیە‌کان ١:‏١٤؛‏ بینین ٥:‏١١؛‏ ٧:‏١١)‏.‏

٩ پە‌رتووکی پیرۆز ڕوونی دە‌کاتە‌وە کە یاخی‌بوون سە‌رە‌تا لە شانشینی ڕۆحی دە‌ستی پێکرد.‏ ئافە‌ریدە‌یە‌کی ڕۆحانی ویستی خواستی ئازادی تە‌واوە‌تی بە‌دە‌ست بهێنێ.‏ هە‌روە‌ها ویستی مرۆڤ ئە‌و بپە‌رستێ (‏مە‌تتا ٤:‏٨،‏ ٩)‏.‏ ئە‌و یاخی‌بووە ڕۆحانیە هۆکارێکی کاریگە‌ربوو بۆ سە‌ر ئادە‌م‌و حە‌وا لە یاخی‌بوونیان لە خودا.‏ بە درۆ ووتی خودا شتێکی باشی لێ قە‌دە‌غە کردوون (‏٢ کۆرنسۆس ١١:‏٣)‏.‏ بۆیە پێی دە‌وترێ ئیبلیس (‏بوختانکە‌ر)‏ شە‌یتان (‏دوژمن)‏ و دواتر ئافە‌ریدە‌ی ڕۆحانی تری هە‌ڵخە‌ڵە‌تاند تا یاخی‌ببن.‏ ئیتر ئە‌وان بە ئیبلیسە‌کان ناسران (‏١ کۆرنسۆس ١٠:‏٢٠؛‏ بینین ١٢:‏٩؛‏ ١٦:‏١٤)‏.‏

١٠ مرۆڤ،‏ بە یاخی‌بوونی لە خودا،‏ خۆی لە ژێر کاریگە‌ری شە‌یتان‌و ئیبلیسە‌کانی بە‌دە‌ستە‌وە‌دا.‏ لە‌بە‌ر ئە‌م هۆیە پە‌رتووکی پیرۆز شە‌یتان بە «خوداوە‌ندی ئە‌م جیهانە» ناودە‌بات ئە‌وە‌ی کە «بێ باوە‌ڕە‌کانی کوێر کردووە» بۆیە ووشە‌ی خودا دە‌فە‌رموێ «جیهان هە‌مووی لە ژێر دە‌ستی خراپە‌کار ‹شە‌یتان› دانراوە.‏» عیسا خۆی شە‌یتانی ناونا بە «سە‌رۆکی ئە‌م جیهانە» (‏٢ کۆرنسۆس٤:‏٤؛‏ ١ یۆحە‌ننا ٥:‏١٩؛‏ یۆحە‌ننا ١٢:‏٣١)‏.‏

دوو کێشە

١١ شە‌یتان دوو کێشە‌ی تری هێنایە کایە‌وە،‏ لە‌ڕاستیدا خودای تاوانبار کرد بە‌وە‌ی کە شێوە‌ی ئافراندنی مرۆڤ چە‌وت بوو و هیچ کە‌سێك نییە لە ژێر گوشاردا ئارە‌زووی کاری چاکە بکات.‏ لە‌ڕاستیدا ئە‌و ووتی مرۆڤ لە‌ژێر تاقی کردنە‌وە‌دا نە‌فرە‌ت لە خودا دە‌کات (‏بینین ١٢:‏١٠)‏.‏ بە‌م جۆرە شە‌یتان ڕاست‌ودروستی ئافراندنی مرۆڤی خستە گومانە‌وە.‏

١٢ بۆیە خودا مۆڵە‌تی بە بڕی پێویست لە کات دا تاکو هە‌موو ئافە‌ریدە ژیرە‌کان ببینن چۆن ئە‌م کێشە‌یە‌و کێشە‌ی دە‌سە‌ڵاتی خودا چارە‌سە‌ر دە‌کرێ.‏ (‏بە‌راوردی ڕۆما ٩:‏١٧ بکە‌ن.‏)‏ لە کۆتاییدا ڕووداوە مێژووییە‌کانی مرۆڤ ڕاستی ئە‌م دوو کێشە‌یە ئاشکرا دە‌کە‌ن.‏

١٣ یە‌کە‌م،‏ سە‌بارە‌ت بە کێشە‌ی دە‌سە‌ڵاتی گە‌ردونی دە‌بوایە کات چیمان بۆ دە‌ربخات دە‌ربارە‌ی ڕاستی‌ودروستی فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خودا؟‏ ئایا مرۆڤ دە‌یتوانی لە خودا باشتر فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خۆی بکات؟‏ ئایا هیچ سیستە‌مێك لە فە‌رمانڕە‌وایە‌تی مرۆڤ دوور لە خودا جیهانێکی بە‌ختە‌وە‌رو بە‌بێ جە‌نگ‌و تاوان‌و زۆرداری دە‌هێنێتە کایە‌وە؟‏ ئایا هیچ سیستە‌مێك دە‌توانێ هە‌ژاری نە‌هێڵێ‌و خۆش گوزە‌رانی بۆ هە‌مووان دابین بکات؟‏ ئایا هیچ سیستە‌مێك دە‌توانێ بە‌سە‌ر نە‌خۆشی‌و پیربوون‌و مردندا زاڵبێت؟‏ فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خودا بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە نە‌خشە‌کێشرابوو تا هە‌موو ئە‌م شتانە بێنێتە‌دی (‏پێکهێنان [١موسا] ١:‏٢٦–‏٣١)‏.‏

١٤ سە‌بارە‌ت بە کێشە‌ی دووە‌م،‏ کات چی بۆ دە‌ردە‌خستین لە‌مە‌ڕ نرخی مرۆڤی ئافراندراو؟‏ ئایا خودا هە‌ڵە‌ی کرد کە مرۆڤی بە‌و جۆرە ئافراند؟‏ ئایا هیچ مرۆڤێك لە ژێر تاقی کردنە‌وە‌دا کاری چاکە دە‌کات؟‏ ئایا هیچ نە‌تە‌وە‌یە‌ك نیشانی دە‌دات کە ئە‌وان لە جیاتی فە‌رمانڕە‌وایە‌تی سە‌ربە‌خۆ فە‌رمانڕە‌وایە‌تی خودایان دە‌وێ؟‏

‏[پرسیارە‌کانی وانە]‏

١،‏ ٢.‏ چۆن دایك‌و باوکی یە‌کە‌ممان ئە‌و سە‌رە‌تایە باشە‌یان تێکدا کە خودا پێیانی بە‌خشی بوو؟‏

٣-‏٥.‏ بۆچی خودا ئادە‌م‌و حە‌وای لە‌ناو نە‌بردوو لە سە‌رە‌تاوە دە‌ستیپێنە‌کردە‌وە؟‏

٦،‏ ٧.‏ بۆچی خودا ئە‌و هە‌موو ماوە دوور و درێژە مۆڵە‌تی ئازادی تە‌واوە‌تی بە مرۆڤ دا؟‏

٨،‏ ٩.‏ (‏ا)‏ چۆن یاخی‌بوون لە شانشینی ڕۆحی دە‌ستی پێکرد؟‏ (‏ب)‏ لە‌پاڵ ئادە‌م‌و حە‌وا شە‌یتان کاری کردە سە‌ر کامانە تاکوو یاخی‌بن؟‏

١٠.‏ ئاکامی یاخی‌بوونی مرۆڤ‌و ئافە‌ریدە ڕۆحانیە‌کان چی بوو؟‏

١١.‏ شە‌یتان دە‌ربارە‌ی چ کێشە‌یە‌کی تر بە‌ربە‌رە‌کانی خودای کرد؟‏

١٢-‏١٤.‏ کات چ ڕاستیە‌ك دە‌ردە‌خات سە‌بارە‌ت بە‌و دوو کێشە‌یە‌ی کە شە‌یتان سە‌ریپێهە‌ڵدان؟‏

‏[وێنە‌ی لاپە‌ڕە ١٣]‏

خودا مۆڵە‌تی دا بە مرۆڤ تا بە لووتکە‌ی داهێنانە‌کانی بگا

‏[بە‌رپرسان]‏

Shuttle: Based on NASA photo

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share