پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ١٨ لاپهڕە ٢١
  • عیسا کاری سە‌رسوڕهێنە‌ری کرد

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • عیسا کاری سە‌رسوڕهێنە‌ری کرد
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی چی کرد؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ١٨ لاپهڕە ٢١
عیسا دە‌ست لە چاوی پیاوێکی کوێر دە‌دا و چاکی دە‌کاتە‌وە

بە‌ش ١٨

عیسا کاری سە‌رسوڕهێنە‌ری کرد

عیسا لە‌ڕێگای کارە سە‌رسوڕهێنە‌رە‌کانیە‌وە نیشانیدا چۆن ئە‌و وە‌ك پادشایە‌ك هێزی خۆی بە‌کاردە‌هێنێ

خودا هێزی بە عیسا دا،‏ تا بە‌هۆیە‌وە کاری وابکات کە هیچ مرۆڤێك ناتوانێ بیکا.‏ عیسا چە‌ندین کاری سە‌رسوڕهێنە‌ری کرد،‏ زۆر کە‌س ئە‌مانە‌یان بە‌چاوی خۆیان بینی.‏ ئە‌م کارە سە‌رسوڕهێنە‌رانە نیشانیاندا کە عیسا هێزوتوانای بە‌سە‌ر دوژمنانی‌و کۆسپە‌کانیدا هە‌یە کە مرۆڤی ناتە‌واو هە‌رگیز توانای گە‌یشتن بە‌سە‌رکە‌وتنی لە‌و جۆرە‌یان نییە.‏ تێبینی هە‌ندێك لە‌وانە بکە.‏

برسێتی.‏ لە دوو ڕووداودا عیسا نانی کۆمە‌ڵێکی دا کە بریتی بوون لە‌هە‌زاران کە‌س،‏ ئە‌ویش تە‌نها بە چە‌ند نانێك‌و چە‌ند ماسییە‌کە‌وە.‏ لە‌هە‌ردوو ڕووداوە‌کە‌دا خۆراکی زیاد لە پێویست بۆ هە‌مووان ئامادە‌بوو.‏

نە‌خۆشی.‏ عیسا «هە‌موو نە‌خۆشی‌و دە‌ردێك»ی خە‌ڵکی چارە‌سە‌ر دە‌کرد (‏مە‌تتا ٤:‏٢٣)‏.‏ ئیفلیج،‏ شە‌ل،‏ کە‌مئە‌ندام،‏ کوێر،‏ کە‌ڕ،‏ گول‌و هە‌روە‌ها فێگرتنی بە‌دە‌ستلێدان چاك دە‌کردە‌وە.‏ هیچ نە‌خۆشییە‌ك نە‌بوو نە‌توانێ چاکی بکاتە‌وە.‏

کە‌شوهە‌وای مە‌ترسیدار.‏ کاتێك عیسا لە‌گە‌ڵ قوتابییە‌کانی بە‌بە‌لە‌مێك بە‌ناو دە‌ریاچە‌ی خە‌لیلیە‌دا تێدە‌پە‌ڕین،‏ لە‌ناکاو هە‌ڵیدایە ڕە‌شە‌بایە‌کی توندوتیژ.‏ قوتابییە‌کان لە‌ترسا زراویان چوو.‏ عیسا بە‌سادە‌یی بە ڕە‌شە‌باکە‌ی ووت:‏ «بێدە‌نگ بە!‏ هێمن بە!‏» یە‌کسە‌ر ئارامییە‌کی تە‌واو باڵی بە‌سە‌ر دە‌ریاچە‌کە‌دا کێشا (‏مە‌ڕقۆس ٤:‏٣٧-‏٣٩)‏.‏ لە ڕووداوێکی تردا لە‌کاتی تۆفانێکی زۆر بە‌هێزدا عیسا بە‌سە‌ر ئاودا ڕۆیشت.‏

ڕۆحە پیسە‌کان.‏ ڕۆحە پیسە‌کان زۆر لە مرۆڤ بە‌تواناترن.‏ چە‌ندین کە‌س سە‌لماندیان لە توانایاندا نییە خۆیان لە‌چنگی ئە‌و دوژمنە پیسانە‌ی خودا ڕزگاربکە‌ن.‏ بە‌ڵام،‏ هە‌ر جارێك کە عیسا فە‌رمانی دە‌دا ڕۆحە پیسە‌کان لە‌ناو لێقە‌وماواندا بێنە دە‌رێ،‏ ئیتر ئە‌و ڕۆحە پیسانە لە‌ناویان دە‌هاتنە‌دە‌رە‌وە‌و دە‌سە‌ڵاتیان بە‌سە‌ر ئە‌و خە‌ڵکانە‌دا نە‌دە‌ما.‏ عیسا لە‌و ڕۆحە پیسانە نە‌دە‌ترسا،‏ بە‌پێچە‌وانە‌وە ئە‌وان دە‌سە‌ڵاتی عیسایان دە‌زانی‌و لێیدە‌ترسان.‏

مردن.‏ دە‌ستە‌واژە‌ی «دوا دوژمن» کە بۆ مردن دانراوە پڕ بە‌پێستی خۆیە‌تی چونکە هیچ کە‌سێك ناتوانێت شکستی پێبهێنێ (‏١ کۆرنسۆس ١٥:‏٢٦)‏.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا عیسای مە‌سیح مردووی زیندوودە‌کردە‌وە،‏ بۆ نموونە کوڕێکی گە‌نجی بۆ دایکە بێوە‌ژنە‌کە‌ی‌و کچێکی منداڵکاریشی بۆ دایك‌و باوکە خە‌مبارە‌کە گە‌ڕاندە‌وە.‏ لە سە‌رنجڕاکێشترین ڕووداودا عیسا هاوڕێ خۆشە‌ویستە‌کە‌ی بە‌ناوی لە‌عازر لە‌بە‌ر چاوی کۆمە‌ڵێك خە‌ڵك کە لە سە‌رە‌خۆشی بوون زیندووکردە‌وە،‏ لە‌کاتێکدا ئە‌و پیاوە نزیکە‌ی چوار ڕۆژ بوو مردبوو!‏ تە‌نانە‌ت دوژمنە‌کانی عیسا دانیان بە ڕوودانی ئە‌م کارە سە‌رسوڕهێنە‌رە دانا (‏یۆحە‌ننا ١١:‏٣٨-‏٤٨؛‏ ١٢:‏٩-‏١١)‏.‏

بۆچی عیسا ئە‌و هە‌موو کارە سە‌رسوڕهێنە‌رانە‌ی کرد؟‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە‌ش،‏ ئایا هە‌موو ئە‌وانە‌ی عیسا یارمە‌تیدان سە‌رلە‌نوێ نە‌مردنە‌وە؟‏ بە‌ڵێ،‏ بە‌ڵام ئە‌م کارە سە‌رسوڕهێنە‌رانە‌ی عیسا ئاکامێکی باشیان هە‌بوو.‏ بە‌هۆی ئە‌مانە‌وە سە‌لمێندرا ئە‌و هە‌موو پێشبینییە بێهاوتایانە‌ی کە پێغە‌مبە‌ران دە‌ربارە‌ی فە‌رمانڕە‌وایە‌تی پادشا دە‌ستنیشانکراوە‌کە کردیان لە‌سە‌ر بناغە‌یە‌کی ڕاستە.‏ گومانی تێدا نییە کە پادشا دە‌ستنیشانکراوە‌کە‌ی خودا دە‌توانێ برسێتی و نە‌خۆشی و کە‌ش‌وهە‌وای مە‌ترسیدارو ڕۆحە پیسە‌کان و تە‌نانە‌ت مردنیش بنبڕ بکات.‏ ئە‌و پێشتر نیشانیدا کە خودا هە‌موو ئە‌و جۆرە هێزانە‌ی داوە‌تێ.‏

بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکە‌کانی مە‌تتا،‏ مە‌رقۆس،‏ لۆقا،‏ یۆحە‌ننا‏.‏

  • عیسا چۆن نیشانیدا کە دە‌سە‌ڵاتی بە‌سە‌ر برسێتی؟‏ نە‌خۆشی؟‏ کە‌ش‌وهە‌وای مە‌ترسیدار؟‏ ڕۆحە پیسە‌کان؟‏ مردندا هە‌یە؟‏

  • کارە سە‌رسوڕهێنە‌رە‌کانی عیسا چی دە‌ردە‌خە‌ن دە‌ربارە‌ی فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە داهاتووە‌کە‌ی خۆی لە‌سە‌ر زە‌وی؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share