پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ١٦
  • عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی چی کرد؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی چی کرد؟‏
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • عیسا کێیە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عیسا چ کە‌سایە‌تییە‌کی هە‌یە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ١٦
وانە‌ی ١٦.‏ عیسا بە کۆمە‌ڵێک ژن و پیاو کە لە‌سە‌ر شاخێک دانیشتوون فێرکاری دە‌کات.‏

وانە‌ی ١٦

عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی چی کرد؟‏

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

زۆر کە‌س بە شێوە‌ی جیاواز دە‌ربارە‌ی عیسا بیر دە‌کە‌نە‌وە،‏ وە‌ک منداڵێک،‏ پێغە‌مبە‌رێکی دانا،‏ یان کە‌سێک کە ئە‌شکە‌نجە دراوە و مردووە.‏ بە‌ڵام بە لێکۆڵینە‌وە‌ی ژیانی عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی،‏ دە‌توانین زیاتر دە‌ربارە‌ی ئە‌و فێربین.‏ لە‌م وانە‌یە‌دا،‏ ئێمە هە‌ندێک لە کارە گرنگە‌کانی عیسا دە‌بینین و دە‌زانین چۆن کاریگە‌رییان لە‌سە‌ر ژیانمان هە‌یە.‏

١.‏ کاری سە‌رە‌کی عیسا چی بوو؟‏

ئە‌رکی سە‌رە‌کی عیسا ئە‌وە بوو کە ‏«مزگێنی پاشایە‌تی خودا بدات‏.‏‏»‏ (‏لۆقا ٤:‏٤٣ بخوێنە‌وە.‏)‏ ئە‌و هە‌ۆاڵە خۆشە ئە‌وە‌یە کە خودا بە دامە‌زراندنی شانشینە‌کە‌ی هە‌موو کێشە‌کانی مرۆڤ چارە‌سە‌ر دە‌کات.‏a عیسا بۆ ماوە‌ی سێ ساڵ و نیو کاری زۆری کرد بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌م هە‌واڵە خۆشە لە هە‌موو شوێنێک ڕابگە‌یە‌نێت.‏—‏مە‌تا ٩:‏٣٥.‏

٢.‏ موعجیزە‌کانی عیسا چی نیشان دە‌دە‌ن؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز ئاماژە بە چە‌ندین ‏«پە‌رجوو و نیشانە دە‌کات کە خودا لە ڕێگە‌ی عیساوە ئە‌نجامی داوە‏.‏‏»‏ (‏کردار ٢:‏٢٢)‏ بۆ نموونە،‏ عیسا بە‌و هێزە کە خودا پێیدابوو بە هە‌زاران کە‌س خۆراکی دا،‏ نە‌خۆشە‌کانی چاککردە‌وە،‏ کە‌شوهە‌وای کۆنترۆڵ کرد و تە‌نانە‌ت مردووشی زیندوو کردە‌وە.‏ (‏مە‌تا ٨:‏٢٣-‏٢٧؛‏ ١٤:‏١٥-‏٢١؛‏ مە‌رقۆس ٦:‏٥٦؛‏ لۆقا ٧:‏١١-‏١٧)‏ موعجیزە‌کانی عیسا دە‌یسە‌لمێنن کە خودا ئە‌وی ناردووە.‏ هە‌روە‌ها ئە‌وە نیشان دە‌دات کە یە‌هوە توانای چارە‌سە‌رکردنی هە‌موو کێشە‌کانمانی هە‌یە.‏

٣.‏ لە شێوازی ژیانی عیساوە چی فێر دە‌بین؟‏

عیسا لە هە‌ر بارودۆخێکدا گوێڕایە‌ڵی یە‌هوە خودا بوو.‏ (‏یۆحە‌نا ٨:‏٢٩ بخوێنە‌وە.‏)‏ سە‌رە‌ڕای دژایە‌تییە‌کان،‏ عیسا تا مردن بۆ یە‌هوە دڵسۆز مایە‌وە و هە‌موو ئە‌و داواکاریانە‌ی ئە‌نجامدا کە خودا لێی دە‌ویست.‏ ئە‌و بە‌م شێوە‌یە نیشانیدا کە مرۆڤە‌کان دە‌توانن بە وە‌فاداریە‌وە خزمە‌تی خودا بکە‌ن تە‌نانە‌ت لە بارودۆخی سە‌ختیشدا.‏ بۆیە عیسا ‏«نموونە‌یە‌کی بۆ ئێمە بە‌جێهێشت،‏ تاکو بە هە‌نگاوە‌کانیدا بڕۆین.‏»‏‏—‏١ پە‌ترۆس ٢:‏٢١.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا دە‌بینین کە چۆن عیسا هە‌واڵی خۆشی پاشایە‌تی خودای ڕاگە‌یاند و مە‌عجیزە‌ی ئە‌نجامدا.‏

٤.‏ عیسا هە‌واڵی خۆشی پاشایە‌تی خودای لە‌گە‌ڵ کە‌سانیتردا بڵاو کردە‌وە

عیسا سە‌دان کیلۆمە‌تر لە‌سە‌ر ڕێگا تۆزاویە‌کاندا ڕۆیشت بۆ ئە‌وە‌ی مزگێنی پاشایە‌تی خودا بۆ خە‌ڵک بگە‌یە‌نێت.‏ لۆقا ٨:‏١ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئایا عیسا تە‌نها بە‌و کە‌سانە کە بۆ لای چوون و گوێان لە پە‌یامە‌کە‌ی دە‌گرت مزگێنی دە‌دا؟‏

  • عیسا بۆ ئە‌وە‌ی بتوانێت بە هە‌مووان مزگێنی بدات،‏ چی کرد؟‏

خودا پێشبینی کردبوو کە مە‌سیحی بە‌ڵێندراو هە‌واڵێکی خۆش بڵاو دە‌کاتە‌وە.‏ ئیشایا ٦١:‏١،‏ ٢ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • عیسا چۆن ئە‌م پێشبینییە ی بە‌دیهێنا؟‏

  • ئایا پێتانوایە ئە‌مڕۆش خە‌ڵک پێویستیان بە بیستنی ئە‌م هە‌واڵە خۆشە هە‌یە؟‏

عیسا لە‌گە‌ڵ چه ند قوتابییە‌کی خۆی له گوندێک دە‌ڕوات.‏

٥.‏ فێرکاریە‌کانی عیسا بە‌نرخ و بە‌سوود بوون

عیسا جگە لە مزگێنیدانی پاشایە‌تی خودا،‏ بە خە‌ڵکی فێرکاری دە‌دا کە بۆیان بە‌نرخ و بە‌سوود بوو.‏ چە‌ند نموونە‌یە‌ک لە وتارە بە‌ناوبانگە‌کە‌ی لە مە‌تا ٦:‏١٤،‏ ٣٤ و ٧:‏١٢ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • عیسا چ ئامۆژگارییە‌کی کرداری و بە‌سوودی داوە لە‌م ئایە‌تانە‌دا؟‏

  • پێتوایە ئە‌م ئامۆژگارییانە هێشتا بە‌سوودن؟‏

عیسا لە‌سە‌ر چیاکە مزگێنی دە‌دات بە کۆمە‌ڵێک پیاو و ژن و منداڵ.‏

٦.‏ موعجیزە‌کانی عیسا

یە‌هوە هێزی بە‌خشی بە عیسا کە چە‌ندین موعجیزە ئە‌نجام بدات.‏ بۆ نموونە،‏ مە‌رقۆس ٥:‏٢٥-‏٣٤ بخوێنە‌وە یان ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ ژنێکی نە‌خۆش چاک دە‌بێتە‌وە (‏١٠:‏٥)‏

  • ئە‌و ژنە نە‌خۆشە کە لە ڤیدیۆکە‌دا بینیتان لە چی دڵنیا بوو؟‏

  • ئایا موعجیزە‌کە سە‌رسامت ناکات؟‏ بۆچی بە‌و شێوە‌یە هە‌ست دە‌کە‌یت؟‏

یۆحە‌نا ٥:‏٣٦ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • موعجیزە‌کانی عیسا چی دە‌ربارە‌ی ئە‌و ئاشکرا دە‌کە‌ن؟‏

عیسا چۆکی دا و قسە‌ی لە‌گە‌ڵ ژنێکی ترساو کرد دوای ئە‌وە‌ی بە شێوە‌یە‌کی موعجیزە لە خوێنە‌کە چاکبووە‌وە.‏

ئایا دە‌زانی

زۆربە‌ی ئە‌و زانیارییانە‌ی دە‌ربارە‌ی عیسا هە‌مانە و لە چوار ئینجیلە‌کە‌وە هاتووە کە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا هە‌یە:‏ مە‌تا،‏ مە‌رقۆس،‏ لۆقا و یۆحە‌نا.‏ هە‌ریە‌ک لە‌م نووسە‌رانە وردە‌کاری جیاوازیان دە‌ربارە‌ی عیسا لە نووسینە‌کانیاندا باس کردووە،‏ کە هە‌موویان لە هاوئاهە‌نگیدان.‏ ئە‌م چوار ئینجیلە بە ڕوونی ژیانی عیسا نیشان دە‌دە‌ن.‏

  • ئینجیلی مە‌تا

    مە‌تا کتێبی خۆی پێش سێ کە‌سی تر نووسی.‏ ئینجیلی مە‌تا لە بنە‌ڕە‌تدا کۆکراوە‌یە‌کە لە فێرکردنە‌کانی عیسا،‏ بە‌تایبە‌تی فێرکردنی عیسا دە‌ربارە‌ی پاشایە‌تی خودا.‏

  • ئینجیلی مە‌رقۆس

    مە‌رقۆس کورتترین ئینجیلی نووسیوە و لە نووسینە‌کانیدا ڕووداوە‌کانی یە‌ک بە‌دوای یە‌ک بە شێوە‌یە‌کی سە‌رنجڕاکێش دە‌گێڕێتە‌وە.‏

  • ئینجیلی لۆقا

    لۆقا نیشانمان دە‌دات کە دوعا کردن بۆ عیسا چە‌ندە گرنگ بوو و چۆن عیسا بە میهرە‌بانی و بە‌زە‌ییە‌وە هە‌ڵسوکە‌تی لە‌گە‌ڵ ژنان دە‌کرد.‏

  • ئینجیلی یۆحە‌نا

    یۆحە‌نا بە ئاماژە‌کردن لە گفتوگۆ خۆشە‌ویستییە‌کانی عیسا،‏ لایە‌نە جیاوازە‌کانی کە‌سایە‌تی عیسامان بۆ ڕوون دە‌کاتە‌وە.‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «عیسا تە‌نیا پیاوێکی باش بوو،‏ نە زیاتر.‏»‏

  • ڕای تۆ چییە؟‏

لە کۆتاییدا

عیسا دە‌ربارە‌ی پاشایە‌تی خودا مزگێنی دە‌دا،‏ موعجیزە‌ی ئە‌نجام دە‌دا و لە هە‌موو بارودۆخێکدا گوێڕایە‌ڵی یە‌هوە بوو.‏

پێداچوونە‌وە

  • کاتێک عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی بوو،‏ ئە‌رکی سە‌رە‌کی چی بوو؟‏

  • موعجیزە‌کانی عیسا چی سە‌لماند؟‏

  • عیسا چ فێرکاریە‌کی کرداری و بە‌سوودی فێری خە‌ڵکی کرد؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

عیسا زیاتر لە هە‌موو بابە‌تە‌کانیتر باسی چ بابە‌تێکی کردووە؟‏

‏«بۆچی پاشایە‌تی خودا بۆ عیسا گرنگە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

چۆن بزانین موعجیزە‌کانی عیسا ڕاستە‌قینە بوون؟‏

‏«چی لە موعجیزە‌کانی عیسا فێر دە‌بین؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

لە‌م بابە‌تە‌دا دە‌بینن کە چۆن خۆشە‌ویستی و قوربانیدانی عیسا کاریگە‌ری لە‌سە‌ر ئێمە هە‌یە.‏

‏«زۆر بیرم لە خۆم دە‌کردە‌وە.‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

لە‌م کتێبە‌دا،‏ ڕووداوە سە‌رە‌کییە‌کانی ژیانی عیسا بە شێوە‌یە‌کی کاتی تە‌رتیب کراوە.‏

‏(‏بە‌شی ٤ ی ڕێنمایی خوێندنە‌وە‌ی وشە‌ی خودا)‏

a لە وانە‌کانی ٣١-‏٣٣ زانیاری زیاتر دە‌ربارە‌ی پاشایە‌تی خودا هاتووە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share