پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • پ‌پ بە‌ش ١٩ لاپهڕە ٢٢
  • عیسا پێشبینییە‌کی مە‌ودافراوان باسدە‌کات

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • عیسا پێشبینییە‌کی مە‌ودافراوان باسدە‌کات
  • پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • عیسا زیندووە!‏
    پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پە‌رتووکی پیرۆز—‏پە‌یامە‌کە‌ی چییە؟‏
پ‌پ بە‌ش ١٩ لاپهڕە ٢٢
لە‌سە‌ر کێوی زە‌یتون،‏ عیسا قسە لە‌گە‌ڵ یە‌کێک لە قوتابییە‌کانی دە‌کا

بە‌ش ١٩

عیسا پێشبینییە‌کی مە‌ودافراوان باسدە‌کات

عیسا باس لە‌و خاڵە گرنگانە‌ی کە دە‌ریدە‌خە‌ن ئە‌و دە‌سە‌ڵاتی پادشاهێتی بە‌دە‌ستە‌وە‌یە‌و هە‌روە‌ها نیشانە‌کانی هاتنی کۆتایی ئە‌م سیستە‌مە دە‌کات

لە‌کاتێکدا عیسا لە‌سە‌ر کێوی زە‌یتون چوار قوتابییە‌کانی بە‌تە‌نها لێی نزیکبوونە‌وە،‏ دیمە‌نی ئورشە‌لیم و پە‌رستگاکە‌ی جوان دیار بوون،‏ قوتابییە‌کانی پرسیاریان لێکرد ئە‌و شتانە‌یان بۆ ڕوون بکاتە‌وە کە پێشتر باسیکردبوو.‏ عیسا تۆزێك لە‌مە‌وبە‌ر ووتبووی کە ئۆرشە‌لیم‌و پە‌رستگاکە‌ی وێران دە‌کرێن.‏ لە‌کاتێکی پێشوتریشدا دە‌ربارە‌ی کۆتایی سیستە‌می ئە‌م شتانە قسە‌ی کردبوو (‏مە‌تتا ١٣:‏٤٠،‏ ٤٩)‏.‏ قوتابییە‌کان ئێستا پرسیاریان کرد:‏ «هە‌روە‌ها نیشانە‌ی گە‌ڕانە‌وە‌ت‌و کۆتایی زە‌مانە چییە؟‏» (‏مە‌تتا ٢٤:‏٣)‏.‏

عیسا لە‌وە‌ڵامدا باسی ئە‌وە‌ی کرد کە بە‌ر لە وێرانبوونی ئۆشە‌لیم چی ڕوودە‌دات.‏ بە‌ڵام لە ووشە‌کانیدا مانایە‌کی مە‌ودافراوانتریشی تێدابوو.‏ پێشبینییە‌کە‌ی دواتر لە‌سە‌ر ئاستێکی جیهاندا بە‌دیهاتنێکی گە‌ورە‌تر دە‌گرێتە‌خۆی.‏ عیسا پێشبینی کرد،‏ کە تێکە‌ڵێکی ڕووداو بارودۆخە‌کان نیشانە‌ك دە‌خە‌نە بە‌رچاو،‏ خە‌ڵکی سە‌ر زە‌وی بە‌بینینی ئە‌و نیشانە‌یە هاتنە‌سە‌رتە‌خی پادشاهێتی عیسای مە‌سیحیان بۆ دە‌ردە‌کە‌وێ.‏ بە‌مانایە‌کی تر،‏ نیشانە‌کە دە‌ریدە‌خات کە یە‌هوە عیسای کردە پادشای ئە‌و پادشاهێتییە دە‌ستنیشانکراوە‌یە کە لە‌مێژە بە‌ڵێنی لە‌سە‌ردراوە.‏ هە‌روە‌ها نیشانە‌کە مانای ئە‌وە‌یە کە ئە‌و پادشاهێتییە بۆ مە‌بە‌ستی پاککردنە‌وە‌ی بە‌دکاری و هێنانی ئاشتی ڕاستە‌قینە‌یە بۆ مرۆڤ.‏ ئە‌و شتانە‌ی کە عیسا پێشبینی کردن دە‌بنە نیشانە‌ی ڕۆژانی دوایی سیستە‌مە کۆنە‌کە،‏ کە بریتییە لە ئایینە‌کانی ئە‌م سە‌ردە‌مە‌و سیستە‌مە ڕامیاری‌و کۆمە‌ڵایە‌تییە‌کان،‏ هە‌روە‌ها نیشانە‌ی دە‌ستپێکردنی سە‌رە‌تای سیستە‌مێکی نوێیە.‏

بۆ شیکردنە‌وە‌ی ئە‌وە‌ی کە لە‌ماوە‌ی سە‌ردە‌می پادشاهێتی عیسا لە‌ئاسماندا لە‌سە‌ر زە‌وی چی ڕوودە‌دات،‏ عیسا فە‌رمووی،‏ جە‌نگی نێوان میللە‌تان‌و کە‌می خۆراك‌و بومە‌لە‌رزە‌ی گە‌ورە‌و نە‌خۆشی بە‌ربڵاو ڕوودە‌دە‌ن.‏ بێ یاسای پە‌رە‌دە‌سێنێ.‏ قوتابییە ڕاستە‌قینە‌کانی عیسا مزگێنی پادشاهێتی خودا لە‌سە‌رانسە‌ری جیهان بڵاودە‌کە‌نە‌وە.‏ هە‌موو ئە‌و شتانە لە «تە‌نگانە گە‌ورە‌کە» دە‌گە‌نە ئە‌وپە‌ڕی لووتکە‌ی بە‌رزی کە پێشتر هە‌رگیز نە‌بینراون (‏مە‌تتا ٢٤:‏٢١)‏.‏

بە‌دواکە‌وتووە‌کانی عیسا چۆن دە‌زانن ڕوودانی ئە‌و کارە‌ساتە نزیکە؟‏ عیسا فە‌رمووی «لە‌دار هە‌نجیر فێربن» (‏مە‌تتا ٢٤:‏٣٢)‏.‏ کاتێك لقە‌کانی دار هە‌نجیر گە‌ڵایان دە‌رکرد نیشانە‌یە‌کی بە‌رچاوە بۆئە‌وە‌ی کە هاوین نزیکە.‏ بە‌هە‌مان شێوە کاتێك هە‌موو ئە‌و شتانە‌ی عیسای مە‌سیح پێشبینی کردن لە‌ماوە‌یە‌کی دیاریکراودا دە‌بینرێن ڕوودە‌دە‌ن نیشانە‌یە‌کی ڕوون‌و ئاشکرایە کە کۆتایی نزیکە.‏ جگە لە خودا،‏ باوك،‏ هیچ کە‌سێك ئە‌و ڕۆژو کاتە نازانێت کە ئە‌و کارە‌ساتە گە‌ورە‌یە کە‌ی دە‌ستپێدە‌کات.‏ هە‌ربۆیە عیسا هانی قوتابییە‌کانی دا:‏ «ئاگاداربن‌و ئێشك بگرن چونکە نازانن کە‌ی ئە‌و کاتە دێت» (‏مە‌رقۆس ١٣:‏٣٣)‏.‏

بە‌گوێرە‌ی مە‌تتا بە‌ندی ٢٤ و ٢٥؛‏ مە‌رقۆس بە‌ندی ١٣؛‏ لۆقا بە‌ندی ٢١‏.‏

  • قوتابییە‌کانی عیسا لە‌سە‌ر چ شتێك زانیاری زۆرتریان دە‌ویست؟‏

  • مانای ئە‌و نیشانە‌یە چی بوو کە عیسای مە‌سیح دایە‌دە‌ست،‏ چ شتێك دە‌گرێتە خۆی؟‏

  • عیسا چ ئامۆژگارییە‌کی دا بە قوتابییە‌کانی؟‏

نیشانە‌ی بوونی عیسا لە‌گە‌ڵمان

عیسا بە پێشبینی نیشانە‌ی دا بە‌دە‌ستە‌وە کە بە‌هۆیە‌وە ئە‌و نزیکبوونە‌وە‌ی ئە‌و سە‌ردە‌مە دە‌ردە‌خا کە تیایدا خودا سیستە‌می گە‌ندە‌ڵی شتە‌کانی ئێستا لە‌ناودە‌بات.‏ بە دە‌ستپێکردنی جە‌نگی جیهانی یە‌کە‌م هاتنە‌دی پێشبینییە‌کانی عیسای مە‌سیح لە‌لایە‌ن خە‌ڵکییە‌وە بینراون.‏ ئاستی گە‌شە‌کردنی ئایین،‏ ڕامیاری‌و کۆمە‌ڵایە‌تی لە‌سە‌رانسە‌ری جیهاندا کە ناتوانرێ لە‌بە‌ری ڕابکرێ بە خێرایی بە‌رە‌و کۆتای سیستە‌می ئە‌م شتانە‌مان دە‌بە‌ن.‏ عیسا قوتابییە‌کانی فێرکرد بۆ ئە‌وە‌ی دە‌رباز بن ئە‌وان دە‌بێ «ئێشك بگرن» بە‌ووریایی کاربکە‌ن‌و لە کێشە‌ی سە‌روە‌ریدا لایە‌نی خودا بگرن (‏لۆقا ٢١:‏٣٦؛‏ مە‌تتا ٢٤:‏٣-‏١٤)‏.‏a

a بۆ گفتوگۆکردن لە‌سە‌ر پێشبینییە‌کانی عیسای مە‌سیح،‏ سە‌یری لاپە‌ڕە‌ی ١٩-‏٢١ بڵاوکراوە‌ی ئایا خودا بە‌ڕاستی بایە‌خ بە ئێمە دە‌دات؟‏ بکە.‏ چاپکراوە لە‌لایە‌ن شاهیدانی یە‌هوە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share