وانەی: ١
ئەو هەواڵە خۆشە چییە؟
١. هەواڵ لەلایەن خوداوە چییە؟
خودا دەیەوێ خەڵک لەسەر زەوی چێژ لەژیان وەرگرن. ئەو زەوی و هەموو شتەکانیسەر زەوی ئافراند چونکە ئەو مرۆڤی خۆشدەوێ. ئەو بەم زووانە دەست بەکار دەبێ تاکو داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵک لەسەرانسەری جیهان دابین بکا. ئەو مرۆڤایەتی لە هۆکارەکانی ئازارچێژتن ئازاد دەکا.—یەرمیا ٢٩:١١ بخوێنەوە.
هەرگیز هیچ فەرمانڕەوایەتییەک نەیتوانیوە کۆتایی بەزۆرداری، نەخۆشی یان مردن بهێنێ. بەڵام هەواڵی خۆش لە ئارادایە. بەمزوانە خودا فەرمانڕەوایەتییەکانی مرۆڤ دەگۆڕێ لەبری ئەمە فەرمانڕەوایەتی خۆی دادەنێ. لەژێر سایەی ئەو فەرمانڕەوایەتییەدا خەڵک چێژ لە تەندرووستی و ئاشتی وەردەگرن.—ئیشایا ٢٥:٨؛ ٣٣:٢٤؛ دانیال ٢:٤٤ بخوێنەوە.
٢. بۆچی ئەو هەواڵە خۆشە ئەوەندە پێویستە؟
ئازارەکان ئەو کاتە کۆتاییان پێدێ کە خودا زەوی لە مرۆڤی بەدکار پاک بکاتەوە (سەفەنیا ٢:٣). کەی ئەمە ڕوودەدات؟ وشەکانی خودا پێشبینی بارودۆخێک دەکەن کە بۆ مرۆڤایەتی هەڕەشەیە. بارودۆخەکانی ئێستا نیشانمان دەدەن کە خودا بەم زووانە دەستبەکار دەبێت.—٢ تیمۆساوس ٣:١-٥ بخوێنەوە.
٣. ئێمە دەبێ چی بکەین؟
ئێمە پێویستە دەربارەی خودا لەڕێگای وشەکەی کە پەرتووکی پیرۆزە شت فێربین. ئەوە وەک نامەیەکە بۆ ئێمە لەلایەن باوکێکی خۆشەویستەوە. ئەو پێمان دەفەرمووێ ئێمە ئێستا چۆن دەتوانین بە شێوەیەکی باشتر بژین و چۆن ژیانی هەمیشەیی لە داهاتوودا بەدەستبهێنین. ڕاستە، لەوانەیە هەندێ کەس پێیان خۆش نەبێ کە تۆ لە تێگەیشتنی پەرتووکی پیرۆز یارمەرتی وەردەگری. بەڵام لەدەستدانی هەلومەرجێکی ئاوا داخێکی زۆر گەورەیە.—پەندەکان سلێمان ٢٩:٢٥؛ ئاشکراکردن ١٤:٦، ٧ بخوێنەوە.