وانەی: ٧
پادشایەتی خودا چییە؟
١. پادشایەتی خودا چییە؟
بۆچی عیسا پادشایەکی بێهاوتایە؟—مەرقۆس ١:٤٠-٤٢.
پادشایەتی خودا فەرمانڕەوایەتییەکی ئاسمانییە. ئەو هەموو فەرمانڕەوایەتییەکانی تر لادەبا و وادەکات ویستی خودا لە ئاسمان و سەر زەوی بێتەدی. ئەم هەواڵە دەربارەی پادشایەتی خودا هەواڵێکی خۆشە. بەمزووانە پادشایەتی خودا ئارەزووی مرۆڤ بۆ هەبوونی فەرمانڕەوایەتییەکی باش بەدی دەهێنێ.—دانیال ٢:٤٤؛ مەتتا ٦:٩، ١٠؛ ٢٤:١٤ بخوێنەوە.
پادشایەتی دەبێ پادشایەکی هەبێ. یەهوە ڕۆڵەکەی خۆی کە عیسای مەسیحە، هەڵبژارد تاکو ببێتە پادشای پادشایەتییەکەی.—ئاشکراکردن ١١:١٥ بخوێنەوە.
٢. بۆچی عیسا پادشایەکی بێهاوتایە؟
ڕۆڵەی خودا پادشایەکی بێهاوتایە چونکە ئەو میهرەبانە و لەسەر ڕاستودروستی پابەندە (مەتتا ١١:٢٨-٣٠). هەروەها ئەو توانای هەیە یارمەتی خەڵک بدات چونکە ئەو لە ئاسمانەوە فەرمانڕەوایی زەوی دەکا. عیسا پاش ئەوەی زیندوو کرایەوە، چوو بۆ ئاسمان و لەوێ لەلای دەستە ڕاستی یەهوە چاوەڕێی بوو (عیبرانییەکان ١٠:١٢، ١٣). لە کۆتاییدا خودا دەستەڵاتی پێدا تا فەرمانڕەوایی بکا.—دانیال ٧:١٣، ١٤ بخوێنەوە.
٣. ئەوانەی لەگەڵ عیسا فەرمانڕەوایی دەکەن کێن؟
کۆمەڵێک کە پێیان دەڵێن «کەسەپیرۆزەکان» لەگەڵ عیسادا لە ئاسمان فەرمانڕەوایی دەکەن (دانیال ٧:٢٧). یەکەمین کەس لەوانەی هەڵبژێردران قوتابییە باوەڕدارەکانی عیسا بوون. خودا لە هەڵبژاردنی ئەو ژن و پیاوە باوەڕدارانە تا ئێستاش هەر بەردەوامە. ئەوانیش وەکو عیسا بە لەشێکی ڕۆحی زیندوو کراونەتەوە.—یۆحەننا ١٤:١-٣؛ ١ کۆرنسۆس ١٥:٤٢-٤٤ بخوێنەوە.
چەند کەس بۆ ئاسمان دەچن؟ عیسا ناوی لێنان، «مێگەلی بچووک» (لۆقا ١٢:٣٢). لە کۆتاییدا ژمارەیان دەگاتە ١٤٤٠٠٠ کەس. ئەوان لەگەڵ عیسادا فەرمانڕەوایی زەوی دەکەن.—ئاشکراکردن ١٤:١ بخوێنەوە.
٤. کاتێ عیسا دەستی بەفەرمانڕەوایی کرد چی ڕوویدا؟
پادشایەتی خودا ساڵی ١٩١٤ دەستی پێکرد.a یەکەم کار کە عیسا وەک پادشا کردی ئەوەبوو کە شەیتان و جنۆکەکانی لە ئاسمانەوە فڕێدایە سەر زەوی. شەیتان بەمە زۆر پەست بوو و ئیتر لە سەرتاسەری جیهان دەستی بە گیروگرفت و ئاژاوەنانەوە کرد (ئاشکراکردن ١٢:٧-١٠، ١٢). لەو کاتەوە کێشەکانی مرۆڤ زۆر زیادی کرد. جەنگ، برسییەتی، نەخۆشی و بوومەلەرزە بەشێکن لەو نیشانانە کە پادشایەتی بەمزوانە بەڕێوبەرایەتی تەواوی زەوی دەگرێتە دەست.—لۆقا ٢١:٧، ١٠، ١١، ٣١ بخوێنەوە.
٥. پادشایەتی خودا چی بەدەست دەهێنێ؟
لە ڕێگای کاری مزگێنیدان لەسەرانسەری جیهاندا، پادشایەتی خودا کۆمەڵێک خەڵکی زۆری لە هەموو نەتەوەکان بەیەکەوە کۆکردۆتەوە. ملیۆنەها کەسی دڵنەرم دێنە ژێر باڵی عیسا. پادشایەتی خودا دەیانپارێزێ کاتێک عیسا جیهانی بەدکار لەناودەبا. کەواتە، هەر کەسێک کە دەیهەوێ سوود لەپادشایەتی خودا وەرگرێ پێویستە فێربێ گوێڕایەڵی خودا بێ و ملکەچی یاساکانی بێ.—ئاشکراکردن ٧:٩، ١٤، ١٦، ١٧ بخوێنەوە.
لە ماوەیەکدا کە١٠٠٠ ساڵ دەخایەنێ، پادشایەتی مەبەستە بنەڕەتییەکەی خودا بۆ مرۆڤایەتی دێنێتەدی. سەرانسەری زەوی دەبێت بە بەهەشت. لە کۆتاییدا، عیسا پادشایەتییەکە دەداتەوە باوکی (١ کۆرنسۆس ١٥:٢٤-٢٦). ئایا تۆ کەس دەناسی کە حەزبکەی باسی پادشایەتی خودای لەگەڵ بکەی؟—زەبوور ٣٧:١٠، ١١، ٢٩ بخوێنەوە.
a بۆ ڕوونکردنەوەی قوڵتر سەبارەت بەوەی کە چۆن پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز ساڵی ١٩١٤ باس دەکا، بڕوانە لاپەڕە ٢١٥- ٢١٨ لە پەرتووکی ئایا پەرتووکی پیرۆز بەڕاستی چیمان فێر دەکات؟