وانەی: ٨
بۆچی خودا ڕێگا بە بەدکاری و ئازارچێژتن دەدا؟
١. بەدکاری چۆن دەستی پێکرد؟
خودا ڕێگای بەمرۆڤ دا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو فەرمانڕەوایی بکا تا بیسەلمێنێ کەئەوان ناتوانن کێشەکانی مرۆڤایەتی چارەسەر بکەن.
بەدکاری دەستی پێکرد کاتێ شەیتان یەکەمین درۆی کرد. شەیتان لە بنەڕەتدا فریشتەیەکی تەواو بوو، بەڵام «ئەو لەڕاستیدا نەما» (یۆحەننا ٨:٤٤). ئەو ئارەزووی ئەوەی کرد بپەرسترێ کە تەنها خودا ئەو مافەی هەیە. شەیتان درۆی لەگەڵ یەکەمین ژن، حەوا، کرد و حەوای ڕازی کرد لەبری خودا گوێڕایەڵی ئەو بێ. ئادەمیش لەگەڵ حەوادا لە یاخیبوونەکەدا بەشدار بوو. بڕیارەکەی ئادەم بووە هۆکاری پەژارەو ئازارچێژتن.—پەیدابوون ٣:١-٦، ١٩ بخوێنەوە.
لە کاتێکدا شەیتان لە هەوڵی ئەوەدا بوو حەوا هەڵخەڵەتێنێ تاکو گوێ لە خودا نەگرێ، لەڕاستیدا دەستیکرد بە یاخیبوون لە دژی سەروەریەتی خودا، یان بەرزترین پلە. زۆربەی خەڵکی پشتی شەیتانیان گرت و خودایان وەک فەرمانڕەوا ڕەتکردەوە. بەمجۆرە شەیتان بوو بەفەرمانڕەوای جیهان.—یۆحەننا ١٤:٣٠؛ ١ یۆحەننا ٥:١٩ بخوێنەوە.
٢. ئایا ئافەریدەکانی خودا کەموکوڕیان تێدابوو؟
هەموو کارەکانی یەهوە تەواون. مرۆڤ و فریشتەکان کە خودا دروستیکردوون لەتوانایاندابوو بەتەواوی ملکەچی خودا بن (دواوتاری موسا ٣٢:٤، ٥). خودا ئێمەی ئافراندووە و خواستی سەربەستی پێداوین تاکو کاری چاک یان خراپ هەڵبژێرین. ئەو سەربەستییە ڕێگا بە ئێمە دەدا خۆشەویستی خۆمان بۆ خودا نیشان بدەێن.—یاقوب ١:١٣-١٥؛ ١ یۆحەننا ٥:٣ بخوێنەوە.
٣. بۆچی خودا تا ئێستا ڕێگای بەئازارچێژتن داوە؟
یەهوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕێگای بەیاخیبوون دژ بەسەروەریەتیەکەی دا. بۆچی؟ تاکو نیشانی بدات کە هەر هەوڵدانێک بۆ فەرمانڕەوایەتی بێ یەهوە بۆ مرۆڤ کەڵکی نییە (ژیرمەندی ٧:٢٩؛ ٨:٩). دوای ٦٠٠٠ ساڵ میژووی مرۆڤایەتی، بەڵگەکان ڕوون وئاشکران. فەرمانڕەواکانی مرۆڤ لە لەناوبردنی جەنگ، تاوان، ناڕەوایی و نەخۆشی شکستیان هێناوە.—یەرمیا ١٠:٢٣، ڕۆما ٩:١٧ بخوێنەوە.
بە پێچەوانەی فەرمانڕەوایەتی مرۆڤ، فەرمانڕەوایەتی خودا سوود بەو کەسانە دەگەیەنێ کە قەبوڵی دەکەن (ئیشایا ٤٨:١٧، ١٨). بەمزووانە یەهوە کۆتایی بە فەرمانڕەوایەتی مرۆڤ دەهێنێ. تەنها ئەو خەڵکانەی کە فەرمانڕەوایەتی خودا هەڵدەبژێرن لەسەر زەوی نیشتەجێ دەبن.—ئیشایا ١١:٩. دانیال ٢:٤٤ بخوێنەوە.
٤. دانبەخۆداگرنی خودا مۆڵەتی بە ئەنجام گەیاندنی چ کارێک بە ئێمە دەدات؟
شەیتان بانگەشەی ئەوەی کرد کە هیچ مرۆڤێک خودا ناپەرستێ گەر خۆی سوودی لێ وەرنەگرێ. ئایا دەتەوێ بیسەلمێنی کە ئەمە درۆیە؟ تۆ دەتوانی. دانبەخۆداگرتنی خودا مۆڵەت بە ئێمە دەدات نیشانی بدەین ئاخۆ دەمانەوێ خودا یان شەیتان فەرمانڕەواییمان بکات. ئێمە هەڵبژارنی خۆمان لە ڕێگای چۆنییەتی ژیانمان دەردەبڕین.—ئەیوب ١:٨-١٢؛ پەندەکان سلێمان ٢٧:١١ بخوێنەوە.
٥. چۆن دەتوانین خودا وەک فەرمانڕەوای خۆمان هەڵبژێرین؟
هەڵبژاردنەکانی ئێمە دەریدەخەن ئاخۆ خودامان وەک فەرمانڕەوا قەبوڵە.
ئێمە دەتوانین خودا وەک فەرمانڕەوای خۆمان هەڵبژێرین، لەڕێگای گەڕان بەدوای خوداپەرستی ڕاستەقینەدا، لەسەر بناغەی وشەی خودا کە پەرتووکی پیرۆزە (یۆحەننا ٤:٢٣). ئێمە دەتوانین شەیتان وەک فەرمانڕەوا ڕەتبکەینەوە، لە ڕێگای دوورەپەرێزی لەسیاسەت و جەنگ، هەروەک کە عیساش ئەمەی کرد.—یۆحەننا ١٧:١٤ بخوێنەوە.
شەیتان توانای خۆی بەکاردەهێنێ بۆئەوەی بێ ڕەوشتی و بەدکاری پەرە پێبدات. کاتێک ئەم جۆرە کردارانە ڕەت دەکەینەوە لەوانەیە هەندێ لەهاوڕێیان و خزمانمان گاڵتەمان پێبکەن یان دژایەتیمان بکەن (١ پەترۆس ٤:٣، ٤). کەواتە ئێمە لە بەرامبەر هەڵبژاردن داین. ئایا دەمانەوێ هاتوچۆی ئەو کەسانە بکەین کە خودایان خۆشدەوێ؟ ئایا دەمانهەوێ گوێڕایەڵی یاسا خۆشەویست و دانایەکەی خودا بین؟ گەر ئەمە بکەین، دەیسەلمێنین کە شەیتان درۆی کرد کاتێ بانگەشەکرد کە هیچ کەسێک لەژێر فشاردا داواکاریەکانی خودا بەجێ ناهێنێ.—١ کۆرنسۆس ٦:٩، ١٠؛ ١٥:٣٣ بخوێنەوە.
چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێ دڵنیاین لەوەی کە بەدکاری و ئازارچێژتن کۆتاییان پێدێ. ئەوانەی نیشانی دەدەن باوەڕیان بەم شتانە هەیە بۆ هەمیشە دەتوانن لەسەر زەوی بژین.—یۆحەننا ٣:١٦ بخوێنەوە.