پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • خ‌ک بە‌ش ٨ لاپهڕهکان ٢٦-‏٢٨
  • کاتێک کارە‌سات ڕوودە‌دات

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • کاتێک کارە‌سات ڕوودە‌دات
  • تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
  • عەنوانەکان
  • ١ متمانە‌ت بە یە‌هوە هە‌بێ
  • ٢ ئاگات لە خۆت و خێزانە‌کە‌ت بێت
  • ٣ داوای یارمە‌تی بکە
تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
خ‌ک بە‌ش ٨ لاپهڕهکان ٢٦-‏٢٨
ژن و مێرد شیوە‌ن بۆ لە‌دە‌ست دانی منداڵە‌کە‌یان دە‌کە‌ن

بە‌شی ٨

کاتێک کارە‌سات ڕوودە‌دات

‏«ئە‌وە‌ی پێی دڵخۆش دە‌بن،‏ هە‌رچە‌ندە بۆ ماوە‌یە‌کی کە‌م ئازار دە‌چێژن بە‌دە‌ست تاقیکردنە‌وە جۆراوجۆرە‌کان.‏»​—‏⁠١ پە‌ترۆس ١:‏٦

دیارە هە‌وڵ دە‌دە‌ی بۆ ئە‌وە‌ی ژیانی هاوسە‌ریە‌تیت و خێزانت خۆشبێ،‏ بە‌ڵام شتی چاوە‌ڕێ نە‌کراو لە ناکاو ڕوودە‌دە‌ن کە لە‌وانە‌یە ژیانتان لێ تاڵ بکە‌ن (‏ژیرمە‌ندی ٩:‏١١)‏.‏ کاتێک گرفتمان بۆ درووست دە‌بێ خودا بە خۆشە‌ویستیە‌وە یارمە‌تیمان دە‌دا.‏ ئە‌گە‌ر ئێوە بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز جێبە‌جێ بکە‌ن،‏ تۆ و خێزانە‌کە‌ت دە‌توانن بە‌رگە‌ی ناخۆشترین بارودۆخیش بگرن.‏

١ متمانە‌ت بە یە‌هوە هە‌بێ

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «هە‌موو خە‌مێکتان بخە‌نە سە‌ر ئە‌و،‏ چونکە ئە‌و بایە‌ختان پێدە‌دات» (‏١ پە‌ترۆس ٥:‏٧)‏.‏ هە‌میشە لە بیرت بێ خودا لە‌و کارە‌ساتانە‌ی بە‌سە‌ر تۆ دێن تاوانبار نییە (‏یاقوب ١:‏١٣)‏.‏ لە کاتێکدا تۆ لە خودا نزیک دە‌بیە‌وە،‏ ئە‌و بە باشترین شێوە یارمە‌تیت دە‌دا (‏ئیشایا ٤١:‏١٠)‏.‏ «دڵی خۆتان لە‌بە‌ردە‌می هە‌ڵبڕێژن» (‏زە‌بوور ٦٢:‏٨)‏.‏

هە‌روە‌ها کاتێک تۆ ڕۆژانە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنیتە‌وە و لێی دە‌کۆلییە‌وە،‏ هە‌ست بە دڵنە‌وایی دە‌کە‌ی.‏ ئە‌و کاتە تۆ خۆت ئە‌زموونی دە‌کە‌یت کە یە‌هوە «لە هە‌موو تە‌نگانە‌یە‌کماندا دڵنە‌واییمان دە‌کات» (‏٢ کۆرنسۆس ١:‏٣،‏ ٤؛‏ ڕۆما ١٥:‏٤)‏.‏ هە‌روە‌ها یە‌هوە بە‌ڵێنی داوە «ئاشتی خوداش،‏ ئە‌وە‌ی بە‌رزترە لە هە‌موو تێگێشتنێک» بە ئێمە بدات (‏فیلیپی ٤:‏٦،‏ ٧،‏ ١٣)‏.‏

ئە‌و پیاوە لە نە‌خۆشخانە لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ی لە خودا دە‌پاڕێتە‌وە

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • بپاڕێوە بۆ یارمە‌رمە‌تی لە یە‌هوە تاکو بتوانی ئارام بیت و بە ڕوونی بیربکە‌یە‌وە.‏

  • هە‌موو چارە‌سە‌رە‌کان لە‌بە‌ر چاو بگرە و هە‌رە باشترینیان هە‌ڵبژێرە.‏

٢ ئاگات لە خۆت و خێزانە‌کە‌ت بێت

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «دڵی پیاوی تێگە‌یشتوو زانیاری وە‌ردە‌گرێت،‏ گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ دە‌کات» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٨:‏١٥)‏.‏ بزانە پێداویستی هە‌ریە‌ک لە ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ت چییە.‏ قسە‌یان لە‌گە‌ڵ بکە و گوێیان لێ بگرە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٠:‏٥)‏.‏

کاتێک کە‌سێکی خۆشە‌ویستت دە‌مرێ چی دە‌کە‌ی؟‏ مە‌ترسە لە‌وە‌ی کە هە‌ستی خۆت دە‌ربڕی.‏ لە بیرت بێ تە‌نانە‌ت عیساش «گریا» (‏یۆحە‌نا ١١:‏٣٥؛‏ ژیرمە‌ندی ٣:‏٤)‏.‏ لە کاتی خە‌مباریدا پشوودان و خە‌وتن زۆر گرنگە (‏ژیرمە‌ندی ٤:‏٦)‏.‏ بە‌م جۆرە ئاسانتر دە‌توانی لە‌گە‌ڵ بارودۆخی دڵتە‌زێندا ڕوبە‌ڕو ببیە‌وە.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • پێش ئە‌وە‌ی کارە‌سات ڕووبدات،‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ت پە‌یوە‌ندیت پتە‌و بکە.‏ بە‌م جۆرە کاتێک گرفت ڕوو بدات،‏ ئە‌وان ئاساییتر دە‌توانن قسە‌ت لە‌گە‌ڵ بکە‌ن.‏

  • لە‌گە‌ڵ ئە‌و کە‌سانە قسە بکە کە ڕووبە‌ڕووی گرفتی لە‌و شێوە‌یە بوونە‌وە.‏

٣ داوای یارمە‌تی بکە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «برادە‌ر هە‌موو کاتێک خۆشە‌ویستی خۆی دە‌ردە‌بڕێت،‏ براش بۆ تە‌نگانە لە دایک دە‌بێت» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٧:‏١٧)‏.‏ هاوڕێکانت دە‌یانە‌وێ یارمە‌تیت بدە‌ن بە‌ڵام لە‌وانە‌یە نە‌زانن چۆن.‏ بە ڕاشکاوی باسی ئە‌وە بکە چ یارمە‌تیە‌کت پێویستە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٢:‏٢٥)‏.‏ هە‌روە‌ها یارمە‌تی لە‌و کە‌سانە وە‌رگرە کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ناسن.‏ بە متمانە‌وە ئە‌و ڕێنماییە‌ی ئە‌وان لە ڕووی پە‌رتووکی پیرۆزوە دە‌یدە‌ن یارمە‌تیت دە‌دا (‏یاقوب ٥:‏١٤)‏.‏

کاتێک هاتووچۆی کە‌سانێک دە‌کە‌ی کە باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە‌یان بە خودا هە‌یە و متمانە بە بە‌ڵێنە‌کانی دە‌کە‌ن،‏ ئە‌و پشتگیریە بە‌دە‌ست دە‌هێنی کە پێویستیت پێی هە‌یە.‏ هە‌روە‌ها زۆر ئاسوودە دە‌بی کاتێ تۆ دڵنە‌وایی ئە‌وانە دە‌دە‌یت کە پێویستیان بە یارمە‌تی هە‌یە.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وان باوە‌ڕی خۆت بە یە‌هوە و بە‌ڵێنە‌کانی باس بکە.‏ یارمە‌تی خە‌ڵک بدە و خۆ دوور مە‌خە‌وە لە‌و کە‌سانە‌ی تۆیان خۆشدە‌وێ و خە‌می تۆیانە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٨:‏١؛‏ ١ کۆرنسۆس ١٥:‏٥٨)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • قسە لە‌گە‌ڵ هاوڕێیە‌کی باشت بکە و ڕێگا بدە یارمە‌تیت بدات.‏

  • بە وردی باسی پێداویستییە‌کانت بکە.‏

بە‌ربڵاو بیر بکە‌وە

تە‌نانە‌ت ئە‌و کاتە‌ش کە هە‌راساوی،‏ بیر لە خودا بکە‌وە.‏ ئە‌یوب لە کارە‌ساتە‌کە‌یدا دە‌ڵێ:‏ «ستاییش بۆ ناوی یە‌زدان» (‏ئە‌یوب ١:‏٢١،‏ ٢٢)‏.‏ هە‌روە‌ک ئە‌یوب ناوی یە‌هوە شکۆمە‌ند بکە و خواستی ئە‌و لە پێش خە‌مە‌کانت دانێ.‏ هیوا لە دە‌ست مە‌دە.‏ ئە‌و کاتە‌ش کە گرفتە‌کانت بە‌و جۆرە کە ئارە‌زووتە جێبە‌جێ نابن،‏ بە تە‌واوی متمانە بە خودا بکە.‏ «چونکە خۆم ئە‌و پلانە دە‌زانم کە بۆ ئێوە‌م داڕشتووە،‏ پلان بۆ ئاشتی و گە‌شە سە‌ندنی ئیوە نە‌ک بۆ زیانتان،‏ تا دواڕۆژ و هیواتان بدە‌مێ» (‏یە‌رمیا ٢٩:‏١١)‏.‏

لە خۆت پرسیار بکە .‏.‏.‏

  • ئایا بە تە‌واوی متمانە‌م بە یە‌هوە هە‌یە تە‌نانە‌ت لە بڕیارە بچوکە‌کانی ژیانمدا؟‏

  • چە‌ند بە‌ڵگە‌م بە‌دە‌ستە‌وە‌یە یە‌هوە سوپاس بکە‌م بۆ ئە‌و چاکانە‌ی کە ڕۆژانە لە‌گە‌ڵم دە‌یکات؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share