پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • خ‌ک بە‌ش ٩ لاپهڕهکان ٢٩-‏٣١
  • بە‌یە‌کە‌وە لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ت یە‌هوە بپە‌رستن

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • بە‌یە‌کە‌وە لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ت یە‌هوە بپە‌رستن
  • تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
  • عەنوانەکان
  • ١ پە‌یوە‌ندیت لە‌گە‌ڵ یە‌هوە بە‌هێز بکە
  • ٢ چێژ لە بە‌رنامە‌ی خوداپە‌رستی خێزانی وە‌ربگرن
تۆش دە‌توانی خێزانێکی کامە‌رانت هە‌بێت
خ‌ک بە‌ش ٩ لاپهڕهکان ٢٩-‏٣١
ئە‌و ژن و مێردە بە‌یە‌کە‌وە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێننە‌وە

بە‌شی ٩

بە‌یە‌کە‌وە لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ت یە‌هوە بپە‌رستن

‏«کڕنۆش بۆ دروستکە‌ری ئاسمان و زە‌وی ببە‌ن.‏»​—‏⁠ئاشکراکردن ١٤:‏٧

هە‌روە‌ک لە‌م بڵاوکراوە‌یە فێر بووی،‏ پە‌رتووکی پیرۆز زۆر بنە‌مای تێدایە کە یارمە‌تی تۆ و خێزانە‌کە‌ت دە‌دا.‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێ تۆ کامە‌ران بیت.‏ ئە‌و بە‌ڵێنت پێ دە‌دا ئە‌گە‌ر تۆ خوداپە‌رستی لە پلە‌ی یە‌کە‌می ژیانت دابنێیت «هە‌مو ئە‌مانە‌تان بۆ زیاد دە‌بێ» (‏مە‌تتا ٦:‏٣٣)‏.‏ یە‌هوە پڕ بە دڵ دە‌یە‌وێ ببیتە هاوڕێی ئە‌و.‏ هە‌موو دە‌رفە‌تێک بە‌کار بهێنە بۆ ئە‌وە‌ی کە دۆستایە‌تیت لە‌گە‌ڵ خودا پە‌رە پێبدە‌ی.‏ ئە‌وە مە‌زنترین شانازییە کە کە‌سێک بتوانێ هە‌یبێت (‏مە‌تتا ٢٢:‏٣٧،‏ ٣٨)‏.‏

١ پە‌یوە‌ندیت لە‌گە‌ڵ یە‌هوە بە‌هێز بکە

ئە‌و ژن و مێردە لە مزگێنیدانن

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «یە‌زادانی سوپاسالار ئە‌مە دە‌فە‌رمووێ:‏ من دە‌بمە باوکی ئێوە و ئێوە‌ش دە‌بنە کوڕ و کچی من» (‏٢ کۆرنسۆس ٦:‏١٨)‏.‏ خودا دە‌یە‌وێ تۆ ببیتە باشترین هاوڕێی ئە‌و.‏ یە‌کێک لە‌و ڕێگایانە،‏ پاڕانە‌وە‌یە.‏ یە‌هوە داوات لێدە‌کا «بۆ پاڕانە‌وە» (‏١ سالۆنیکی ٥:‏١٧)‏.‏ ئە‌و بە خۆشییە‌وە دە‌یە‌وێ قسە‌ی دڵت و ئە‌و شتانە‌ی لە لات گرنگن بیبیستێ (‏فیلیپی ٤:‏٦)‏.‏ کاتێک لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ت لە یە‌هوە دە‌پاڕێنە‌وە ئە‌وان هە‌ست بە‌وە دە‌کە‌ن کە خودا لە ژیانتدا زۆر گرنگە.‏

لە پاڵ قسە کردن لە‌گە‌ڵ خودا،‏ پێویستە تۆش گوێ لە‌و بگری.‏ تۆ دە‌توانی لە ڕێگای خوێندنە‌وە‌ی وشە‌ی خودا و ئە‌و بڵاوکراوانە‌ی کە سە‌رچاوە‌کە‌یان پە‌رتووکی پیرۆزە ئە‌م کارە بکە‌ی (‏زە‌بوور ١:‏١،‏ ٢)‏.‏ بیر بکە‌وە لە‌و شتە‌ی دە‌یخوێنیتە‌وە (‏زە‌بوور ٧٧:‏١١،‏ ١٢)‏.‏ بۆ گوێ‌دان بە خودا پێویستە بە بە‌ردە‌وامی لە کۆبونە‌وە مە‌سیحییە‌کاندا بە‌شدار بی (‏زە‌بوور ١٢٢:‏١-‏٤)‏.‏

بۆ بە‌هێزتر کردنی پە‌یوە‌ندیت لە‌گە‌ڵ یە‌هوە،‏ زۆر گرنگە لە لای خە‌ڵک باسی ئە‌و بکە‌ی.‏ هە‌رچە‌ند زیاتر باسی بکە‌ی،‏ لێی نزیکتر دە‌بیە‌وە (‏مە‌تتا ٢٨:‏١٩،‏ ٢٠)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • هە‌موو ڕۆژێ کات بۆ خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز و پاڕانە‌وە تە‌رخان بکە.‏

  • وە‌ک خێزان،‏ چالاکییە‌کانی خوداپە‌رستی لە پێش چالاکییە‌کانی تر دابنێن.‏

٢ چێژ لە بە‌رنامە‌ی خوداپە‌رستی خێزانی وە‌ربگرن

ئە‌و باوکە ئامادە‌کاری دە‌کا بۆ خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز و دواتر لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ی بە‌رنامە‌ی خوداپە‌رستی خێزانیان هە‌یە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «لە خودا نزیک بنە‌وە،‏ لێتان نزیک دە‌بێتە‌وە» (‏یاقوب ٤:‏٨)‏.‏ تۆ پێویستە بە‌رنامە دابڕێژی و بە‌ردە‌وام بی لە‌سە‌ر بە‌رنامە‌ی دە‌قاودە‌قی خوداپە‌رستی خێزانیت (‏پە‌یدابوون ١٨:‏١٩)‏.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە پێویستە خودا ببێتە بە‌شێکی سە‌رە‌کی لە ژیانی ڕۆژانە‌تاندا.‏ لە ڕێگای قسە کردن دە‌ربارە‌ی خودا،‏ ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ت هان بدە بۆ ئە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندیان لە‌گە‌ڵ خودا بە‌هێز بکە‌ن،‏ کاتێک «لە ماڵ دادە‌نیشن و کاتێک بە ڕێگادا دە‌ڕۆن و کاتێک دە‌خە‌ون و کاتێک هە‌ڵدە‌ستن» قسە‌یان بۆ بکە (‏دواوتاری موسا ٦:‏٦،‏ ٧)‏.‏ بیکە‌نە ئامانجی خۆتان وە‌ک یە‌شوع بن،‏ کە وتی:‏ «من و بنە‌ماڵە‌کە‌م یە‌زدان دە‌پە‌رستین» (‏یە‌شوع ٢٤:‏١٥)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • بە‌رنامە‌یە‌کی فێرکاری خوداپە‌رستی بۆ خێزانە‌کە‌ت دابڕێژە و پێداویستیە‌کانی هە‌ریە‌کێکیان لە‌بە‌ر چاو بگرە.‏

ئە‌و دایکە پە‌رتووک بۆ کوڕە‌کە‌ی دە‌خوێنێتە‌وە; ئە‌و خێزانە شانۆی پە‌رتووکی پیرۆزیان درووست کردوە; ئە‌و باوکە لە‌گە‌ڵ کچە‌کە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنێتە‌وە

خزمە‌تکارانی یە‌هوە کامە‌رانن

هیچ کارێک لە پە‌رستنی یە‌هوە خودا باشتر نییە.‏ ئە‌و زۆر دڵخۆش دە‌بێ بە‌وە‌ی کە تۆ و خێزانە‌کە‌ت بە دڵ ئە‌و دە‌پە‌رستن.‏ کاتێک یە‌هوە بە دڵ بپە‌رستن زیاتر خۆشتان دە‌وێ و زیاتر دە‌تانهە‌وێ وە‌کو ئە‌و ڕە‌فتار بکە‌ن (‏مە‌رقۆس ١٢:‏٣٠؛‏ ئە‌فە‌سۆس ٥:‏١)‏.‏ کاتێک خودا لە ژیانی هاوسە‌ریە‌تیتدا پلە‌یە‌کی بە‌رزی هە‌یە،‏ خوشە‌ویستیت بە‌رامبە‌ر هاوسە‌رە‌کە‌ت بە‌هێزتر دە‌بێت (‏ژیرمە‌ندی ٤:‏١٢؛‏ ئیشایا ٤٨:‏١٧)‏.‏ تۆ و خێزانە‌کە‌ت هە‌میشە کامە‌ران دە‌بن،‏ ئە‌گە‌ر لە‌بە‌ر چاوی بگرن کە «یە‌زدانی خوداتان بە‌رە‌کە‌تداری کردن» (‏دواوتاری موسا ١٢:‏٧)‏.‏

لە خۆت پرسیار بکە .‏.‏.‏

  • کە‌ی دوایین جار بوو کە لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌م بە‌یە‌کە‌وە لە خودا پاڕاینە‌وە؟‏

  • دە‌توانم لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌م دە‌ربارە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز چی بخوێنم تاکو باوە‌ڕمان بە‌رامبە‌ر یە‌هوە بە‌هێزتر بێت؟‏

تێینیە‌ک بۆ سە‌روە‌ری ماڵ

  • ڕێگا مە‌دە هیچ شتێک کاتی خوداپە‌رستی خێزانە‌کە‌ت تێکبدات.‏

  • پێشتر بە ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ت ڕابگە‌یێنە کە بڕیارت داوە گفتوگۆ لە‌سە‌ر چی دە‌کە‌ن تاکو ئە‌وانیش بتوانن خۆیان ئامادە بکە‌ن.‏

  • بە بیریان بهێنە‌وە هە‌مویان دە‌بێ ئە‌و کاتە لە ماڵ بن.‏

  • بارودۆخێکی ئارام درووست بکە تاکو هە‌موتان چێژ وە‌ربگرن.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share