بەش ١٣
ئێمە دەبێ بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا چی بکەین؟
خۆت لە خراپە بپارێزە (١ کۆرنسۆس ٦:٩، ١٠).
ئەگەر ئێمە یەهوەمان خۆشبوێ ئەو شتانەی کە یەهوە ڕقی لێیانە نایکەین.
یەهوە نایەوێ کە ئێمە دزی بکەینو سەرخۆش بینو تلیاك بەکاربهێنین.
ئەو داد بەسەر جووتبوونی پیاو لەگەڵ پیاو یان ژن لەگەڵ ژن دەداو نایەوێ کە ئێمە چاوچنۆكو شەڕانی بین. خودا ڕقی لە کوشتنو منداڵ لەباربردنە. نایەوێ ئێمە چاوچنۆكو شەڕانی بین.
ئێمە نابێ بت بپەرستینو جادوگەری بکەین.
ئەو بەهەشتە زەویانەی کە بەڕێوەیە، جێگای بۆ ئەو کەسانە تێدا نییە کە کاری خراپ دەکەن.
ئەوەی کاری چاکە بیکە (مەتتا ٧:١٢).
بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا، دەبێ هەوڵبدەین لاسایی ڕەوشتە بەرزەکانی خودا بکەینەوە.
دەبێ خۆشەویستیمان نیشانی کەسانی تر بدەینو دڵنەرمو خانەدان بین.
ئێمە دەبێ دەست پاك بین.
بەزەییو لێبوردنت هەبێ.
لەگەڵ کەسانی تر لەسەر یەهوە بدوێو دەربارەی ڕێبازەکەی قسەبکە (ئەشعیا ٤٣:١٠).