پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • qr وانە‌ی ٢ لاپهڕهکان ٤-‏٥
  • خودا کێ‌یە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • خودا کێ‌یە؟‏
  • خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • خودا کێیە؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • خودا کێیە؟‏
    باوە‌ڕی ڕاستە‌قینە—‏کلیلی تۆیە بۆ ژیانێکی کامە‌ران
  • ڕێگای ڕاست بۆ پە‌رستنی خودا چییە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • خودای ڕاستە‌قینە کێیە؟‏
    گوێڕایە‌ڵی خودابە‌و بۆ هە‌میشە بژی
زیاتر چاولێکە
خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
qr وانە‌ی ٢ لاپهڕهکان ٤-‏٥

وانە‌ی:‏ ٢

خودا کێ‌یە؟‏

خودای راستە‌قینە کێ‌یە،‏ ناوی چی‌یە؟‏ (‏١،‏ ٢)‏

ئایا خودا چە جۆرە لە‌شێکی هە‌یە؟‏ (‏٣)‏

خاسیە‌تی گرنگی چی‌یە؟‏ (‏٤)‏

ئایا دە‌بێ بت وە پە‌یکە‌ر لە‌خودا پە‌رستی‌دا بە‌کار بهێنیرێ؟‏ (‏٥)‏

بە کام دوو ڕێگایە دە‌توانین زانیاری لە بارە‌ی خودا وە‌دە‌ست بهێنین؟‏ (‏٦)‏

١‏.‏ مرۆڤ شتی جۆراوجۆر دە‌پە‌رستن.‏ بە‌لام کتێبی پیرۆز پێمان رادە‌گە‌یە‌نی تە‌نیا یە‌ك خوادی راستە‌قینە هە‌یە کە هە‌موو شتێك لە ئاسمان وە لە سە‌ر زە‌وی دروست کردوە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە کە ئە‌و ژیانی بە ئێمە بە‌خشیوە دە‌بێت تە‌نها ئە‌و بپە‌رستین.‏ —‏ ١ کۆرنسۆس ٨:‏٥،‏ ٦؛‏ بینین ٤:‏١١.‏

٢‏.‏ خودا گە‌لێك خاسیە‌تی هە‌یە بە‌لام تە‌نها یە‌ك ناوی هە‌یە ئە‌ویش یە‌هوە.‏ ئە‌م ناوە لە زۆر کتێبە پیرۆزە کاندا گۆرراوە بە ناوی ڕە‌ب یان خودا کاتێك کتێبی پیرۆز نووسرا ٧٠٠٠ جار ناوی یە‌هوە بە‌ر چاو دە‌کە‌وت.‏ —‏ دە‌رچوون (‏٢ موسا)‏ ٣:‏١٥؛‏ زە‌بور ٨٣:‏١٨.‏

٣‏.‏ یە‌هوە لە‌شی هە‌یە،‏ بە‌لام وە‌ك لە‌شی ئێمە نی‌یە.‏ کتێبی پیرۆز دە‌ڵی «خودا ڕۆحە» (‏یۆحە‌ننا ٤:‏٢٤)‏.‏ ڕۆحیش شێوە‌یە‌کی ژیانە زۆر بە‌رزترە لە‌وە‌ی بە ئیمە بە‌خشراوە.‏ هیچ کە‌س خودای نە‌دیوە ئادە‌میزاد خودا هە‌ر گیز نابینێ.‏ یە‌هوە لە ئاسمان نیشتە‌جێ‌یە وە هە‌موو شتێك دە‌بینێ (‏زە‌بور ١١:‏٤،‏ ٥؛‏ یۆحە‌ننا ١:‏١٨)‏.‏ ئایا ڕۆحی پیرۆز چی‌یە؟‏ ڕۆحی پیرۆز کە‌سێك نی‌یە بە‌ڵکو هێزی کاریگە‌ری خودایە.‏ —‏ زە‌بور ١٠٤:‏٣٠.‏

٤‏.‏ کتێبی پیرۆز کە‌سایە‌تی یە‌هوە نیشان دە‌دات کە بریتین لە خۆشە‌ویستی،‏ یە‌کسانی،‏ دانایی وە هێز (‏تە‌ثنیە [٥موسا] ٣٢:‏٤؛‏ ئە‌یوب ١٢:‏١٣؛‏ اشعیا ٤٠:‏٢٦؛‏ ١ یۆحە‌ننا ٤:‏٨)‏.‏ هە‌روە‌ها کتێبی پیرۆز پێمان رادە‌گە‌یە‌نێ کە خودا خاوە‌ن بە‌زە‌ییە لە سە‌ر خۆیە بە‌خشندە وە ئارامە.‏ اێمە دە‌بێ گۆی ڕایە‌ڵی ئە‌و بین.‏ —‏ ئە‌فە‌سۆس ٥:‏١،‏ ٢.‏

٥‏.‏ ئایا دە‌بێ لە پە‌رستن دا سووجدە بۆ بت وە وێنە ببە‌ین؟‏ نە‌خێر!‏ (‏دە‌رچوون [٢ موسا] ٢٠:‏٤،‏ ٥)‏.‏ یە‌هوە لە ئێمە دە‌خوازی کە تە‌نها ئە‌و بپە‌رستین.‏ یە‌هوە گە‌ورە‌یی خۆی لە‌گە‌ڵ هیچ کە‌سێك وە هیچ شتێك بە‌رئاورد ناکات.‏ بتە‌کان هیچ جۆرە هێزێکی یاریدە دە‌ری ئێمە‌یان نی‌یە.‏ —‏ زە‌بور ١١٥:‏٤-‏٨؛‏ اشعیا ٤٢:‏٨.‏

٦‏.‏ چۆن دە‌توانین باشتر خودا بناسین؟‏ یە‌کێك لە ڕێگە باشە‌کانی خوداناسین ئە‌وە‌یە کە ئێمە تە‌ماشای ئە‌و شتانە بکە‌ین کە دروستی کردوون،‏ وە هە‌روە‌ها بە قوولی بیرکردنە‌وە لە بارە‌ی کردارە‌کانی.‏ خودا نیشان‌مان دە‌دات کە خاوە‌نی هێزو دانایی گە‌ورە‌یە.‏ هە‌روە‌ها ئێمە خۆشە‌ویستی ئە‌و لە‌و شتانە دا دە‌بینین کە دروستی کردوون (‏زە‌بور ١٩:‏١-‏٦؛‏ رۆما ١:‏٢٠)‏.‏ ڕێگای دیکە بۆ ناسینی خودا وە فێربون‌مان بە خۆیندنی کتێبی پیرۆزە.‏ خۆیندنە‌وە‌ی کتێبی پیرۆز چۆنیە‌تی وە مە‌بە‌ستی خودا بۆ ئیمە روون دە‌کاتە‌وە.‏ —‏ عاموس ٣:‏٧؛‏ ٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦،‏ ١٧.‏

‏[وێنهکان لە لاپهرهی ٥]‏

ئیمە لە کتێبی پیرۆزە وە دە‌ربارە‌ی خودا وە کارە کانی زانیاری وە‌دە‌ست دە‌هێنین

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share