پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ه‌خ وانە‌ی ٩ پرسیارە‌کان ١-‏٥
  • چۆن خێزانە‌کە‌ت دە‌توانێ کامە‌ران بێت؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • چۆن خێزانە‌کە‌ت دە‌توانێ کامە‌ران بێت؟‏
  • هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • چۆن دە‌توانن خێزانێکی بە‌ختە‌وە‌رتان هە‌بێت؟‏—‏بە‌شی ١
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
ه‌خ وانە‌ی ٩ پرسیارە‌کان ١-‏٥

وانە‌ی:‏ ٩

چۆن خێزانە‌کە‌ت دە‌توانێ کامە‌ران بێت؟‏

١.‏ بۆچی هاوسە‌ریە‌تی بە‌ردی بناغە‌ی کامە‌رانییە؟‏

ژن و پیاوێک هاوسە‌ریە‌تیە‌کە‌یان تۆمار دە‌کە‌ن

هە‌واڵی خۆش لە لایە‌ن خوداوە‌یە،‏ کە خودایە‌کی کامە‌رانە‌و دە‌یهە‌وێ خێزانە‌کان کامە‌ران بن (‏١ تیمۆساوس ١:‏١١)‏.‏ ئە‌و دامە‌زرێنە‌ری هاوسە‌ریە‌تییە.‏ هاوسە‌ریە‌تی یاسایی بە‌ردی بناغە‌یە بۆ کامە‌رانی خێزان،‏ چونکە ژینگە‌یە‌کی دڵنیا دابین دە‌کا بۆ منداڵ بە‌خێوکردن.‏ مە‌سیحیە ڕاستە‌قینە‌کان پێویستە ملکە‌چی یاسا ناوچە‌ییە‌کان بن لە تۆمارکردنی یان ناونووسکردنی هاوسە‌ریە‌تی.‏—‏لۆقا ٢:‏١،‏ ٤،‏ ٥ بخوێنە‌وە.‏

خودا چۆن دە‌روانێتە ژیانی هاوسە‌ریە‌تی؟‏ ئە‌و دە‌یهە‌وێ هاوسە‌ریە‌تی یە‌کیە‌تییە‌کی بە‌ردە‌وام بێت لە نێوان ژن و پیاودا.‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێ ژن و مێرد بۆ یە‌کتر بە ئە‌مە‌ک بن (‏عیبرانییە‌کان ١٣:‏٤)‏.‏ یە‌هوە ڕقی لە جیابوونە‌وە دە‌بێتە‌وە (‏مە‌لاخی ٢:‏١٦)‏.‏ بە‌ڵام مە‌سیحییە‌کان بۆیان هە‌یە لە‌یە‌ک جیا ببنە‌وە و سە‌رلە‌نوێ هاوسە‌ریە‌تی بکە‌ن ئە‌گە‌ر یە‌کێکیان داوێنپیسی بکات.‏—‏مە‌تتا ١٩:‏٣-‏٦،‏ ٩ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ ئایا ژن و مێرد دە‌بی چۆن لە‌گە‌ڵ یە‌کتر ڕە‌فتار بکە‌ن؟‏

ژن و مێردێکی کامە‌ران

خودا ژن و مێردی ئافراند تاکو ببنە تە‌واوکە‌ری یە‌کتر (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٨)‏.‏ پیاو وە‌ك سە‌روە‌ری خێزان لە‌سە‌ری پێویستە سە‌رپە‌رشتی لە دابین کردنی پێداویستی‌ماددی بکا و دە‌ربارە‌ی خودا شتیان فێربکا.‏ ئە‌و لە‌بە‌ر خۆشە‌ویستی ژنە‌کە‌ی پێویستە خۆبە‌ختکە‌ر بێ.‏ ژن و پیاو دە‌بێ یە‌کتریان خۆشبوێ و ڕێز لە یە‌کتر بگرن.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی هە‌موو ژن و مێردە‌کان مرۆڤی ناتە‌واون،‏ فێربوونی لێبوردن کلیلی کامە‌رانییە لە خێزاندا.‏—‏ئە‌فسۆس ٤:‏٣١،‏ ٣٢؛‏ ٥:‏٢٢-‏٢٥،‏ ٣٣؛‏ ١ پە‌ترۆس ٣:‏٧ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ ئایا کاتێک ژیانی هاوسە‌ریتان کامە‌ران نە‌بوو دە‌شێ لە‌یە‌کتر جیاببنە‌وە؟‏

ئە‌گە‌ر تۆ لە‌ژیانی هاوسە‌رییتدا تووشی گیروگرفت بووی،‏ لە‌سە‌ر هە‌ردووکتان پێویستە تێبکۆشن تاکو بە‌خۆشە‌ویستی ڕە‌فتار لە‌گە‌ڵ یە‌کتر بکە‌ن (‏١ کۆرنسۆس ١٣:‏٤،‏ ٥)‏.‏ پە‌رتووکی پیرۆز هانی لە‌یە‌ک جیابوونە‌وە نادات وە‌ک چارە‌سە‌رێک بۆ ئە‌و گرفتانە‌ی کە ڕووبە‌ڕووی خێزانە‌کان دە‌بنە‌وە.‏—‏١ کۆرنسۆس ٧:‏١٠-‏١٣ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ منداڵان،‏ خودا چی بۆ ئێوە دە‌وێ؟‏

دایک و باوکێک لە ماڵە‌وە یارمە‌تی منداڵە‌کانیان دە‌دە‌ن

یە‌هوە دە‌یە‌وێ تۆ کامە‌ران بیت.‏ ئە‌و باشترین ئامۆژگایت دە‌داتێ لە‌سە‌ر چۆنییە‌تی چێژ لە ژیان وە‌رگرتن.‏ ئە‌و دە‌یە‌وێ تۆ کە‌ڵک لە ئە‌زموونی دایک و باوکت وە‌رگری (‏کۆلۆسی ٣:‏٢٠)‏.‏ یە‌هوە هە‌روە‌ها دە‌یە‌وێ خۆشی لە‌و شتانە ببینی کە تۆ بۆ ئافە‌ریدگار و ڕۆڵە‌کە‌ی بە‌ئە‌نجامی دە‌گە‌یە‌نی.‏—‏ژیرمە‌ندی ١١:‏٩-‏١٢:‏١؛‏ مە‌تتا ١٩:‏١٣-‏١٥؛‏ ٢١:‏١٥،‏ ١٦.‏ بخوێنە‌وە.‏

٥.‏ ئە‌ی دایک و باوکان،‏ منداڵە‌کانتان چۆن کامە‌رانی بە‌دە‌ستبهێنن؟‏

باوکێک لە‌گە‌ڵ منداڵە‌کە‌ی قسە دە‌کات

تۆ دە‌بێ زۆر تێبکۆشی تاکو خۆراک و جلوبە‌رگ و ماڵیان بۆ دابین بکە‌ی (‏١ تیمۆساوس ٥:‏٨)‏.‏ بە‌ڵام بۆ ئە‌وە‌ی منداڵە‌کانت کامە‌رانی بە‌دە‌ستبهێنن تۆ هە‌روە‌ها دە‌بێ فێریان بکە‌ی خودایان خۆشبوێ و لە خودا شت فێربن (‏ئە‌فسۆس ٦:‏٤)‏.‏ نموونە‌ی تۆ لە نیشاندانی خۆشە‌ویستیت بۆ خودا دە‌کرێ کاریگە‌رییە‌کی قوڵی لە‌سە‌ر دڵی ئە‌وان هە‌بێت.‏—‏دواوتاری موسا ٦:‏٤-‏٧؛‏ پە‌ندە‌کان سلێمان ٢٢:‏٦ بخوێنە‌وە.‏

کاتێ تۆ منداڵە‌کانت هان دە‌دە‌ی و دە‌ستخۆشیان لێ دە‌کە‌ی ئە‌وان سوودی لێ وە‌ردە‌گرن.‏ هە‌روە‌ها پێویستیان بە‌سە‌رژە‌نست کردن و ڕاهێنانە.‏ پە‌روە‌ردە‌یە‌کی لە‌م جۆرە لە بە ئە‌نجام گە‌یاندنی ئە‌و کارانە دە‌یانپارێزێ کە کامە‌رانیان لێدە‌ستێنێ (‏پە‌ندە‌کان سلێمان ٢٢:‏١٥)‏.‏ بە‌ڵام ڕاهێنان هە‌رگیز نابێ زۆر بە توندی و دڵڕە‌قانە‌بێ.‏—‏کۆلۆسی ٣:‏٢١ بخوێنە‌وە.‏

شاهیدانی یە‌هوە چە‌ندین پە‌رتووکیان بە‌رهە‌م هێناوە کە بە تایبە‌ت بۆ یارمە‌تی دایک و باوک و منداڵان نووسروان.‏ ئە‌و پە‌رتووکانە لە‌سە‌ر بناغە‌ی پە‌رتووکی پیرۆزن.‏—‏زە‌بوور ١٩:‏٧،‏ ١١ بخوێنە‌وە.‏

بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە بە‌شی ١٤ لە پە‌رتووکی،‏ ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share