وانەی ١١
چۆن دەتوانیت زۆرترین سوود لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز وەربگریت؟
وابزانە دەتەوێت پرۆژەیەکی گەورە دەست پێ بکەیت. چۆن دەتوانیت چارەسەری بکەیت؟ بۆ ئەوەی ئاسانتر بێت دەتوانی بە هەنگاوی بچووکتر و کرداریتر دابەشی بکەیت. ئەمە بۆ خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆزیش وایە. لەوانەیە لە خۆت بپرسیت: لە کوێوە دەست پێبکەم؟ لەم وانەیەدا چەند ڕێگایەکی سادە تاقی دەکەینەوە کە یارمەتیت دەدات لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز چێژ وەربگری.
١. بۆچی گرنگە بە بەردەوامی پەرتووکی پیرۆز بخوێنێتەوە؟
ئەو کەسەی کە پەرتووکی پیرۆز یا «یاسای یەهوە» بە بەردەوامی دەخوێننەوە، دڵخۆش و سەرکەوتوو دەبن. (زەبوورەکان ١:١-٣ بخوێنەوە.) بۆ دەست پێکردنی خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز، ڕۆژانە چەند خولەکێک تەرخان بکەن. هەرچەندە زیاتر دەربارەی پەرتووکی پیرۆز فێر بن، زیاتر لە خوێندنەوەی وشەی خودا چێژ وەردەگرن.
٢. چ شتێک بۆ خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز یارمەتیت دەدات کە سوودی لێ وەربگریت؟
بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز وەربگرین، پێویستە لەسەر ئەو شتەی کە دەیخوێنینەوە بیر بکەینەوە و لێی «ورد ببینەوە». (یەشوع ١:٨) کاتێک پەرتووکی پیرۆز دەخوێنیتەوە، پرسیار لە خۆت بکە: «لەم بابەتەدا چی دەربارەی یەهوە خودا فێردەبم؟ چۆن بتوانم ئەمە لە ژیانمدا بەکار بهێنم؟ چۆن دەتوانم بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر ئەم ئایەتانە بەکار بهینم؟»
٣. چۆن دەتوانیت بۆ خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز کات تەرخان بکەیت؟
ئایا زەحمەتە بۆ خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز کات تەرخان بکەیت؟ ئەمە بۆ زۆربەمان ئاسان نییە. بەڵام هەوڵ بدە «کاتەکانت بە باشترین شێوە بەکار بهێنی.» (ئەفەسۆس ٥:١٦) دەتوانیت هەموو ڕۆژێک بۆ خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز کاتێکی دیاریکراو تەرخان بکەیت. بۆ نموونە، هەندێک کەس بەیانیان زوو و هەندێکیش لە کاتی پشووی کار کردنیاندا ئەمە ئەنجام دەدەن. هەندێک کەس حەز دەکەن لە شەودا پێش خەوتن پەرتووکی پیرۆز بخوێننەوە. باشترین کات بۆ تۆ کەیە؟
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا فێری ئەوە دەبن کە چۆن خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز بەلاتانەوە سەرنج ڕاکێشتر دەبێت. هەروەها دەبینن کە چۆن پێویستە پێش ئەوەی هەر وانەیەک لەگەڵ مامۆستاکەتان بخوێنن خۆتان ئامادە بکەن، تاکو سوودی زیاتر بە دەست بهێنن.
ئێمە دەتوانین وەک کەسێک کە وردە وردە دەست دەکات بە چێژ وەرگرتن لە خواردنێکی نوێ، بە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز حەز بکەین
٤. فێربە چۆن چێژ لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز وەربگری
لەوانەیە ئاسان نەبێت دەست بکەیت بە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز. بەڵام دەتوانیت هەست بەوە بکەیت، وەک کەسێک کە بە تێپەڕبوونی کات، چێژ لە خواردنی نوێ دەبینێت. ١ پەترۆس ٢:٢ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
پێتوایە ئەگەر هەموو ڕۆژێک پەرتووکی پیرۆز بخوێنیتەوە، زیاتر چێژی لێ وەردەگریت؟ ئایا ئەمە وا دەکات زیاتر گرنگی بە خوێندنەوە بدەیت؟
ڤیدیۆکە بکەوە و ببینە کە چۆن هەندێک کەس چێژ لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز وەردەگرن. دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
لەم ڤیدیۆیەدا ئەم گەنجانە بەسەر چ کێشەیەکیاندا زاڵ بوون؟
چی یارمەتی ئەوانی داوە کە لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز بەردەوام بن؟
گەنجەکان بۆ ئەوەی خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز بەلایانەوە سەرنجڕاکێشتر بێت، چیان کرد؟
پێشنیارەکان بۆ دەستپێکردنی خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز:
وەرگێڕانێکی باوەڕپێکراو و بە زمانی ئەمرۆژی هەڵبژێرە. ئەگەر وەرگێڕانێکی جیهانی نوێ لە زمانی دایکیتاندا هەیە، ئێمە پێشنیاری ئەوە دەکەین کە هەڵیبژێرن.
لەو بەشەی کە بۆتان زۆر سەرنجڕاکێشە دەست بە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز بکەن. لە خشتەی «بەرنامە بۆ خوێندنی پەرتووکی پیرۆز» چەند بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێش دەدۆزێتەوە.
ئەو بەشانە کە خوێندوتانەتەوە نیشانەی بکەن. بۆ ئەنجامدانی، خشتەی «خوێندنی ڕۆژانەی پەرتووکی پیرۆز» نیشانی بکەن.
ئەپی ®JW Library بەکار بهێنن. ئەپەکە لەسەر مۆبایلەکەتان یان تابلێتەکەتان دابەزێنن بۆ ئەوەی بتوانن پەرتووکی پیرۆز بە زۆر زمان بخوێننەوە یان گوێی لێ بگرن.
بۆ خوێندنەوەی وشەی خودا کتێبی ڕێنمایی بەکار بهێنن بە پشکنینی نەخشە و چارتەکانی ئەم کتێبە، خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز بۆ ئێوە زیاتر سەرنجڕاکێش دەبێت.
٥. پێش خوێندنی هەر وانەیەک لەگەڵ مامۆستاکەتان، خۆتان ئامادە بکەن
زەبوورەکان ١١٩:٣٤ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی گرنگە پێش خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز و ئامادە کردنی خۆتان بۆ خوێندنی وانەکان لەگەڵ مامۆستاکەتان، دوعا بکەن؟
بۆ ئەوەی کە لە خوێندنی وانەکان لەگەڵ مامۆستاکەتان زۆرترین سوود بەدەست بهێنن، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ئەنجام بدەن و خۆتان ئامادە بکەن:
ا. پاراگرافەکانی سەرەتایی وانەی پەیوەندیدار بخوێننەوە.
ب. ئایەتەکانی پەرتووکی پیرۆز بکنەوە و بیخوێننەوە و هەوڵ بدەن پەیوەندیان لەگەڵ ناوەڕۆکی وانەکە تێبگەن.
پ. بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لە وانەکەدا وشە و دەستەواژە سەرەکیەکان نیشانە بکەن، ئەمە یارمەتیتان دەدات ئاسانتر لەگەڵ مامۆستاکەتان، وانەکە بپشکنن.
ئایا دەزانی
ئێمە شاهیدانی یەهوە وەرگێڕانی جیاوازی پەرتووکی پیرۆز بەکار دەهێنین، بەڵام ئێمە لە هەبوونی وەرگێڕانی جیهانی نوێ سوپاسگوزارین، چونکە بە وردی وەرگێڕدراوە و بۆ تێگێشتن ئاسانە و ناوی خودا، یەهوە، تێیدا بەکارهاتووە.—ئاماژە بە گۆڤاری ماڵپەڕ «ئایا شاهیدانی یەهوە پەرتووکی پیرۆزی خۆیانیان هەیە؟»
هەندێک کەس دەڵێن: «خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز کارێکی سەختە. من کات و هێزی ئەوەم نییە.»
ڕای تۆ چییە؟
لە کۆتاییدا
بۆ ئەوەی سوود لە پەرتووکی پیرۆز وەربگرن، بۆ خوێندنەوەی کات تەرخان بکەن، بۆ تێگەیشتنی دوعا بکەن و پێش لێکۆڵینەوە خۆتان ئامادە بکەن.
پێداچوونەوە
چ شتێک یارمەتیتان دەدات، زۆرترین سوود لە پەرتووکی پیرۆز وەربگرن؟
کەی دەتوانن کات دانێن بۆ خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز؟
بۆچی گرنگە پێش لێکۆڵینەوەی هەر وانەیەک، خۆتان ئامادە بکەن؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەم بابەتەدا چەند پێشنیار هەیە کە یارمەتیتان دەدات سوود لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز وەربگرن.
لەم گۆڤارەدا بۆ خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز سێ ڕێگای سەرنجڕاکێش هەیە.
لەم بابەتەدا چاو لە چەند پێشنیار بکەن تا بتوانن لە خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆز چێژ وەربگرین.
ئەو کەسانەی کە چەندین ساڵە پەرتووکی پیرۆز دەخوێننەوە، ڕێگایەکی بەسوود و سەرنجڕاکێش پێشنیار دەکەن.