وانەی ٤٦
بۆچی گرنگە خۆمان بۆ یەهوە تەرخان بکەین و لە ئاو هەڵکێشرێین؟
بۆ ئەوەی خۆت بۆ یەهوە تەرخان بکەیت، پێویستە لە دوعادا بەڵێنی پێ بدەیت کە بەتەنیا ئەو بیپەرستیت و لە ژیانتدا بە خواستی یەهوە ئەولەویەت بدەیت. (زەبوورەکان ٤٠:٨) دوای ئەوە دەتوانیت لە ئاو هەڵکێشرێیت. لە ڕاستیدا، بە لە ئاو هەڵکێشان نیشانی خەڵکی دەدەیت کە خۆت بۆ خودا تەرخان کردووە. ئەمە گەورەترین و گرنگترین بڕیاری تۆیە، چونکە ژیانت دەگۆڕێت. بەڵام چی هانت دەدات بۆ ئەوەی بڕیارێکی لەو شێوەیە بدەیت؟
١. چ شتێک هاندەری کەسێکە کە ژیانی خۆی بۆ خودا تەرخان بکات؟
لە ڕاستیدا، خۆشەویستیمان بۆ خودا هانمان دەدات خۆمان بۆ ئەو تەرخان بکەین. (١ یۆحەنا ٤:١٠، ١٩) پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «یەهوە خودای خۆتان بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و هەموو تواناتان خۆشبوێ.» (مەرقۆس ١٢:٣٠) پێویستە نیشانی بدەین کە خودامان خۆشدەوێت نەک تەنها بە وشەکانمان، بەڵکو بە کردارەکانمان. ئەم نموونەیە لەبەرچاو بگرن: هەروەک چۆن ژن و پیاوێک کە بەڕاستی یەکتریان خۆشدەوێت هاوسەرگیری دەکەن. بە هەمان شێوە، خۆشەویستیمان بۆ خودا هانمان دەدات خۆمان بۆ ئەو تەرخان بکەین و لە ئاو هەڵکێشرێین.
٢. یەهوە چ بەرەکەتێک دەبەخشێت بەو کەسانەی کە لە ئاو هەڵکێشراون؟
کاتێک لە ئاو هەڵکێشرایت، دەبیتە بەشێک لە خێزانی بەختەوەری یەهوە. خۆشەویستی یەهوە بە شێوازی جیاواز دەبینیت و زیاتر لە ڕابڕدوو، لێی نزیک دەبیتەوە. (مەلاخی ٣:١٦-١٨ بخوێنەوە.) بەم شێوەیە نەک تەنها یەهوە دەبێتە باوکت، بەڵکو دەچیتە ناو خێزانێکی جیهانی کە پڕە لە برا و خوشکە ڕۆحییەکان کە یەهوە و تۆیان خۆشدەوێت. (مەرقۆس ١٠:٢٩، ٣٠ بخوێنەوە.) بێگومان پێش ئەوەی کە لە ئاو هەڵکێشرێت، پێویستە هەندێک هەنگاو هەڵێنیتەوە، واتە دەبێت یەهوە بناسی و خۆشت بوێ، باوەڕت بە عیسای مەسیح، کوڕەکەی هەبێت و لە کۆتاییدا ژیانت بۆ یەهوە تەرخان بکەی. ئەگەر ئەم هەنگاوانە هەڵێنیتەوە و لە ئاو هەڵبکێشرێیت، دەتوانیت بۆ هەمیشە چێژ لە ژیان وەربگریت. وشەی خودا دەفەرموێت: «لە ئاو هەڵکێشان . . . کە تا ئێستا ڕزگارتان دەکات.»—١ پەترۆس ٣:٢١.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین کە بۆچی گرنگە خۆتان بۆ یەهوە تەرخان بکەن و لە ئاو هەڵکێشرێن.
٣. هەموومان دەبێت بڕیار بدەین کە دەمانەوێت خزمەتی کێ بکەین
لە سەردەمی کۆندا، هەندێک لە ئیسرائیلییەکان وایان دەزانی کە دەتوانن هەم یەهوە خودای ڕاستەقینە و هەم بەعل کە خودایەکی درۆینە بوو، بپەرستن. بەڵام یەهوە لە ڕێگەی ئەلیاس، پێغەمبەرەکەیەوە ئاگاداری کردنەوە کە ئەم شێوازە بیرکردنەوە هەڵەیە. ١ پاشایان ١٨:٢١ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
دەبوو ئیسرائیلییەکان چ بڕیارێکیان بدایە؟
وەک ئیسرائیلیەکان، ئێمەش دەبێت بڕیار بدەین کە خزمەتی کێ بکەین. لۆقا ١٦:١٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی ناتوانین لە هەمان کاتدا یەهوە و کەسێکی تر یان شتێکی تر بپەرستین؟
ئێمە چۆن دەتوانین بە یەهوە نیشان بدەین کە دەمانەوێت ئەو بیپەرستین؟
٤. بە قوڵی بیر لە خۆشەویستی یەهوە بۆ خۆت بکەوە
یەهوە چەندین دیاری گرانبەهای پێداوین. ئێمە چ دیارییەک دەتوانین پێشکەشی ئەو بکەین؟ ڤیدیۆکە بکەوە.
یەهوە بە چ شێوەیەک نیشانی داویت کە تۆی خۆشدەوێت؟ زەبوورەکان ١٠٤:١٤، ١٥ و ١ یۆحەنا ٤:٩، ١٠ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بە تایبەت لە کام دیاریەکانی یەهوە سوپاسگوزاری دەکەیت؟
ئەو دیاریانە چ کاریگەرییان لەسەر تۆ هەبووە؟
ئەگەر دیارییەکمان وەرگرت کە بەڕاستی حەزمان لێیەتی، دەمانەوێت سوپاسی ئەو کەسە بکەین کە بە ئێمەی بەخشیوە. دواوتار ١٦:١٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئەگەر هەموو ئەو دیارییانە کە یەهوە پێی بەخشیویت لەبەر چاو بگریت، حەز دەکەیت چ دیارییەکی پێی بدەیت؟
٥. تەرخان کردنی خۆت بۆ یەهوە، بەرەکەتی زۆر دەهێنێت
زۆر کەس پێیان وایە بەناوبانگی، کارێکی باش یان پارە بەختەوەری دەهێنێت. ئایا ئەم بیرکردنەوە دروستە؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئەو وەرزشکارە کە لە ڤیدیۆکەدا بینیت بۆچی هەرچندە زۆر خۆشی لە یاری تۆپی دەهات، وازی لە هێنا؟
ئەو بڕیاریدا، لە جیاتی ئەوەی ژیانی بۆ یاری تۆپی بەسەر ببات، خۆی بۆ یەهوە تەرخان بکات. ئایا پێتوایە ئەو بڕیارێکی دروستی داوە؟ بۆچی؟
پۆڵسی نێردراو پێش ئەوەی ببێتە مەسیحی، بەدوای پیشەیەکی بەناوبانگ دەگەڕا. ئەو لە مامۆستایەکی بەناوبانگەوە یاساکانی جولەکەکان فێربوو. بەڵام هەمووی ئەوانی بەجێهێشت تا بتوانێت ببێتە مەسیحی. ئایا پۆڵس لە کارەکەی پەشیمان بوو؟ فیلیپی ٣:٨ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی پۆڵس هەموو ئەو کارانەی پێش ئەوەی کە ببێتە مەسیحی کردبووی، وەک «زبڵ» بە بێ بەهای دەزانی؟
لەجیاتی ئەوە چی بەدەست هێنا؟
بە ڕای تۆ جیاوازی چییە لە نێوان تەرخانکردنی ژیانمان بۆ یەهوە وتەرخانکردنی ژیانمان بۆ شتەکانی تر؟
پۆڵس بۆ ئەوەی ببێتە مەسیحی وازی لە زۆر شت هێنا بەڵام لە بەرامبەردا زۆر نیعمەتی دیکەی وەرگرت
هەندێک کەس دەڵێن: «لۆژیکی نییە مرۆڤ هەموو ژیانی خۆی بۆ خودا تەرخان بکات.»
بۆچی پێتوایە گونجاوە خۆت بۆ یەهوە تەرخان بکەیت؟
لە کۆتاییدا
خۆشەویستی بۆ یەهوە هانمان دەدات خۆمان و ژیانمان بۆ یەهوە تەرخان بکەین و لە ئاو هەڵبکێشرێین.
پێداچوونەوە
بۆچی یەهوە شایەنی خۆشەویستی و پەرستنی ئێمەیە؟
یەهوە بەو کەسانەی کە لە ئاو هەڵدەکێشرێن چ پاداشتێک دەدات؟
ئایا حەز دەکەیت خۆت بۆ یەهوە تەرخان بکەیت؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ببینن بۆچی مۆسیقاژەن و وەرزشوانێک بڕیاریاندا خۆیان بۆ یەهوە تەرخان بکەن.
گەنجان پرسیار دەکەن—دەمەوێت لە ژیانمدا چی بکەم؟—ئاوڕێک لە ڕابردوو (٥٤:٦)
ئەم بابەتە زیاتر ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی گرنگە خۆتان بۆ یەهوە تەرخان بکەن.
«بۆچی خۆمان بۆ یەهوە تەرخان دەکەین؟» (تاوەری چاودێری، ژانویە ١٥ی، ٢٠١٠)
لەم ڤیدیۆ کلیپەدا، سەیری خۆشی ئەو کەسانە بکەن کە خۆیان بۆ یەهوە تەرخان دەکەن.
ژنێک بە ناوی ڕۆزالیند ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی بڕیاریدا ژیانی خۆی بۆ یەهوە تەرخان بکات.