وانەی ٥١
چۆن بە قسەکانمان یەهوە دڵخۆش بکەین؟
کاتێک یەهوە ئێمەی دروستکرد، بەهرەیەکی بێهاوتای پێداین، توانای قسەکردن. بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەو گرنگی بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم توانایە دەدات. (یاقوب ١:٢٦ بخوێنەوە.) لەم وانەیەدا، دەبینین چۆن دەتوانین بە وشەکانمان و شێوازی قسەکردنمان یەهوە دڵخۆش بکەین.
١. چۆن دەتوانین توانای قسەکردنمان بە شێوەیەکی باش بەکار بهێنین؟
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: ‹هەمیشە یەکتری هان بدەن و یەکتری بنیاد بنێن.› (١ سالۆنیکی ٥:١١) ئایا بیر لە کەسێک دەکەیتەوە کە پێویستی بە هاندان بێت؟ دەتوانی چی بکەی بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکات؟ پێی بڵێ کە خۆشت دەوێت هەروەها دەتوانین تایبەتمەندییە باشەکانی بەرز بەنرخێنین یان ئایەتێکی هاندەری بۆ بخوێنینەوە. لەبیرتان بێت کە شێوازی دەربڕینی ئەو شتانەی دەیڵێین، کاریگەری قوڵی لەسەر ئەو کەسە هەیە، کەواتە هەمیشە بە نەرمی و میهرەبانی قسە بکەن.—پەندەکانی سلێمان ١٥:١.
٢. دەبێت خۆمان لە چ جۆرە قسەیەک بپارێزین؟
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «وشەی خراپ لە دەمتان دەرنەچێت.» (ئەفەسۆس ٤:٢٩ بخوێنەوە.) بۆیە نابێت لە قسەکانماندا وشەی ناشرین و بێزارکەر بەکار بهێنین یان شتێک بڵێین کە ببێتە مایەی ناڕەحەتی و ڕق و کینە بۆ کەسانی تر. هەروەها نابێت لە پشتی کەسانی ترەوە شتی نەرێنی بڵێین یان بوختانیان پێ بکەین.—پەندەکانی سلێمان ١٦:٢٨ بخوێنەوە.
٣. چۆن دەتوانین بە شێوەیەک قسە بکەین کە هاندەری کەسانی تر بدات؟
ئێمە زۆربەی کات دەربارەی ئەو شتانەی کە مێشکمان و هەستەکانمان داگیر دەکەن، قسە دەکەین. (لۆقا ٦:٤٥) کەواتە دەبێت هەوڵ بدەین بیر لە شتە گەشبینەکان بکەینەوە، بە واتای ئەو شتانەی کە «ڕاست و پاکن، ئەو شتانەی کە هانی مرۆڤ دەدەن خۆشەویستی بکات، و ئەو شتانەی کە شایانی ستایشن.» (فیلیپی ٤:٨) بۆ ئەوەی بتوانین تەرکیز لەسەر ئەم شتانە بکەین، پێویستە کات بەسەر بردنەکانمان و هاوڕێکانمان ژیرانە هەڵبژێرین. (پەندەکانی سلێمان ١٣:٢٠) هەروەها دەبێت پێش قسەکردن بە باشی بیر بکەینەوە و بزانین وشەکانمان چۆن کاریگەری لەسەر کەسانی تر هەیە. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «وشەیەک بە نەزانی دەگوترێت وەک شمشێرێکی تیژ دڵی مرۆڤ ئازار دەدات، بەڵام قسەی پیاوی دانا دڵ چاک دەکاتەوە.»—پەندەکانی سلێمان ١٢:١٨.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا دەبینین چۆن دەتوانین بە شێوازی قسەکردنمان یەهوە دڵخۆش بکەین و هانی خەڵک بدەین.
٤. وریا بن چی دەڵێن و چۆن دەیڵێن
هەموومان هەندێک جار شتێک دەڵێین کە دواتر پەشیمان دەبینەوە. (یاقوب ٣:٢) گەلاتیا ٥:٢٢ و ٢٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
دەبێت بۆ چ تایبەتمەندییەک بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی بتوانیت زمانت کۆنتڕۆڵ بکەیت؟ ئەم تایبەتمەندیانە چۆن یارمەتیت دەدەن؟
١ کۆرنسۆس ١٥:٣٣ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
هەڵبژاردنی ئەو هاوڕێانە و کات بەسەربردنانەت چۆن کاریگەری لەسەر وشەکانت و شێوازی قسە کردنت هەیە؟
چی کاریگەری لەسەر شێوازی قسەکردنت هەیە؟
ژیرمەندی ٣:١ و ٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
لە چ بارودۆخێکدا باشترە بێدەنگ بیت و چاوەڕێی کاتێکی باشتر بکەیت بۆ قسەکردن؟
٥. بە گەشبینانە قسە لەسەر کەسانی تر بڵێ
چۆن دەتوانین ئاگادار بین لەوەی کە قسەی خراپ و بێزارکەر لەبارەی کەسانی ترەوە نەڵێین؟ ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
بۆچی ئەو برایەی لەم ڤیدیۆیەدا بینیت بڕیاری دا بە شێوازێکی جیاواز باسی کەسانی تر بکات؟
چۆن توانی شێوازی قسەکردنەکەی بگۆڕێت؟
ژیرمەندی ٧:١٦ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئەگەر وەسوەسە بین کە دەربارەی کەسێک شتی ڕەشبینانە بڵێین، دەبێت چیمان لەبیر بێت؟
ژیرمەندی ٧:٢١ و ٢٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
ئەگەر کەسێک شتێکی خراپ دەربارەی تۆ بڵێت، ئەم ئایەتانە چۆن یارمەتیت دەدەن کە کاردانەوەی توندت نەبێت؟
٦. لەگەڵ خێزانەکەتان بە میهرەبانی قسە بکەن
یەهوە دەیەوێت بە میهرەبانی و سەبرەوە لەگەڵ خێزانەکەمان قسە بکەین. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
چ شتێک یارمەتیت دەدات بە میهرەبانی لەگەڵ خێزانەکەت قسە بکەیت؟
ئەفەسۆس ٤:٣١ و ٣٢ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن دەتوانین بە قسەکانمان خێزانەکەمان هان بدەین؟
یەهوە بە ئاشکرا لەبەر چاوی خەڵک دەریخست کە چ هەستێکی بەرامبەر بە عیسای کوڕی هەیە. مەتا ١٧:٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن دەتوانن کاتی قسە کردن لەگەڵ خێزانەکەتان نموونەی یەهوە بەکار بهێنن؟
بەدوای ڕێگایەکدا بۆ هاندانی کەسانی تر بگەڕێ
هەندێک کەس دەڵێن: «من ڕاشکاوانە بیروڕای خۆم بە کەسانی تر دەڵێم. ئەگەر ئەوان قسەکانی منیان بەدڵ نەبێت، ئەوە کێشەی خۆیانە.»
ئایا تۆ لەگەڵ ئەمە هاوڕایت؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
لە کۆتاییدا
وشەکانمان کاریگەری ڕەشبینانە و گەشبینانەیان لەسەر کەسانی تر هەیە. بۆیە پێویستە بیر لەوە بکەینەوە کە دەمانەوێت چی بیڵێین و لە کاتی گونجاودا و بە شێوەیەکی دروست بیڵێین.
پێداچوونەوە
بە چ شێوەیەک دەتوانیت بە قسەکانت یارمەتی کەسانی تر بدەیت؟
دەبێت خۆت لە چ جۆرە قسەیەک بەدوور بگریت؟
چی یارمەتیمان دەدات هەمیشە بە شێوەیەکی نەرم و هاندەر قسە لەگەڵ کەسانی تر بکەن؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
چۆن دەتوانین بە شێوەیەکی بنیادنەر و هاندەر قسە بکەین؟
چۆن دەتوانیت خۆت لە وشەی ناشرین و بێزارکەر بەدوور بگریت؟
چۆن دەتوانیت خۆت لە خووی خراپی غەیبەت کردن بەدوور بگریت؟
چۆن یەهوە یارمەتی پیاوێکی دا واز لە جنێودان بهێنێت؟
«بە خۆم هاتمەوە و بیرم لەوە کردەوە کە چیم بەسەر دێت» (گۆڤاری ماڵپەڕ)