وانەی ٣٧
تێڕوانینی پەرتووکی پیرۆز بۆ ئیش و پارە
ئایا قەت بەهۆی بێکاری یان نەبوونی پارە لەژێر فشاردا بوویت؟ هەندێک جار زەحمەتە بژێوی ژیانمان پەیدا بکەین و ئەو جۆرەی شایستەی یەهوە بێت، بیپەرستین. بەڵام ئەگەر گوێڕایەڵی ئامۆژگارییەکانی پەرتووکی پیرۆز بین، سەرکەوتوو دەبین.
١. پەرتووکی پیرۆز دەربارەی ئیش و کار چی دەڵێت؟
خودا دەیەوێت ئێمە چێژ لە کارکردن وەربگرین. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە بخوات و بخواتەوە . . . و چێژ لە ماندووبوونەوەکەی ببینێت.» (ژیرمەندی ٢:٢٤) یەهوە خۆی بە سەختی کار دەکات. ئەگەر ئێمەش نمونەی یەهوە بەکار بهێنین و لە کارەکانماندا تێکۆشەر بین، یەهوە دڵخۆش دەکەین و هەست بە ڕەزامەندی دەکەین.
کار و پیشە گرنگە، بەڵام نابێت هەرگیز ڕێگە بدەین کە کارەکەمان لە پەرستنی یەهوە گرنگتر بێت. (یۆحەنا ٦:٢٧) یەهوه بەڵێنی داوە کە ئەگەر ئەولەویەت بدەین بە پەرستنی، ئەو پێداویستییەکانمان دابین دەکات.
٢. چۆن دەتوانین بۆ پارە، تێڕوانینێکی هاوسەنگمان هەبێت؟
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت کە پارە «پەناگەیە بۆ مرۆڤ» بەڵام هەروەها ئاگادارمان دەکاتەوە کە پارە ناتوانێت دڵخۆشمان بکات. (ژیرمەندی ٧:١٢) بۆیە پێویسیە خۆمان لە خۆشەویستی پارە بەدوور بگرین و «ڕازی بین» لەوەی کە هەمانە. (عیبرانیەکان ١٣:٥ بخوێنەوە.) ڕازیبوون وامان لێدەکات بەدوای سامانی زیاتر نەگەڕێن و هەست بە کەموکوڕی نەکەین. ئەگەر بەوەی هەمانە ڕازی بین ناکەوینە ژێر قەرزەوە و هەروەها ناکەوینە تەڵەی جۆراوجۆر وەک قومار بۆ ئەوەی کە لە شەوێکدا دەوڵەمەند بین. (پەندەکانی سلێمان ٢٢:٧)
٣. چۆن دەتوانین پارەی خۆمان بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر بەکار بهێنین؟
یەهوە بەخشندە و دڵفراوانە. هەروەها دەبێت نموونەی ئەو بەکار بهێنین و «بەخشندە و دڵفراوان بین.» (١ تیمۆساوس ٦:١٨) بۆ نموونە، دەتوانین لە ڕووی داراییەوە پشتگیری کۆمەڵەکەمان و هاوباوەڕانمان کە پێویستیانە بکەین. یەهوە سەیری نیەتی دڵمان دەکات بۆ یارمەتیدانی خەڵک، نەک ئەو بڕە پارەیە کە دەیدەین. ئەگەر لە دڵەوە بەخشندە بین، ئاوا بۆ خۆمان دڵخۆش دەبین وهەروەها دڵی یەهوە شاد دەکەین.—کردار ٢٠:٣٥ بخوێنەوە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا، سوودەکانی ڕازی بوون بۆ خۆمان دەبینین و بۆچی دەبێت تێڕوانینێکی هاوسەنگ بۆ کار و پیشەمان هەبێت.
٤. بە شێوازی ئیش کردنت ستایشی یەهوە بکە
هاوڕێیەتیمان لەگەڵ یەهوە دەبێت لەسەر تێڕوانینمان بۆ کار و پیشە کاریگەری هەبێت. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
بۆچی هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی جەیسن لە شوێنی کارەکەیدا بۆت سەرنجڕاکێش بوو؟
جەیسن چ تێڕوانینێکی هاوسەنگی بۆ کارەکەی هەبوو؟
کۆلۆسی ٣:٢٣، ٢٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی گرنگە تێڕوانینێکی هاوسەنگمان بۆ کار هەبێت؟
کار و پیشە گرنگە، بەڵام نابێت هەرگیز ڕێگە بدەین کە کارەکەمان لە پەرستنی یەهوە گرنگتر بێت
٥. سوودەکانی ڕازیبوون
زۆر کەس دەیانەوێت ئەوەندەی دەتوانن پارە پەیدا بکەن، بەڵام پەرتووکی پیرۆز ڕێگایەکی باشترمان نیشان دەدات. ١ تیمۆساوس ٦:٦-٨ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
پەرتووکی پیرۆز هانمان دەدات چی بکەین؟
ئەگەر دەوڵەمەندیش نەبین دەتوانین دڵخۆش بین. ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن.
ئەو خێزانانەی لەم ڤیدیۆیەدا بینیتان پارەی زۆریان نەبوو، بەڵام بۆچی دڵخۆش بوون؟
هەندێک کەس دۆخێکی دارایی باشیان هەیە، بەڵام دەیانەوێت دەوڵەمەندتر بن. عیسا بە نموونەیەک نیشانی دا کە ئەمە مەترسیدارە. لۆقا ١٢:١٥-٢١ بخوێنەوە، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
لە نموونەی عیسا چی فێربوویت؟—ئاماژە بە ئایەتی ١٥.
پەندەکانی سلێمان ١٠:٢٢ و ١ تیمۆساوس ٦:١٠ بخوێنەوە و بەیەکەوە بەراوردی بکەن، دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا هاوڕێیەتی لەگەڵ یەهوە خودا گرنگترە یان دەوڵەمەند بوون؟ بۆچی وا بیر دەکەیتەوە؟
ئەگەر بەردەوام بەدوای سامانی زیاتردا بگەڕێین، ڕووبەڕووی چ کێشەیەک دەبینەوە؟
٦. یەهوە پێداویستییەکانمان دابین دەکات
باوەڕ و متمانەمان بە یەهوە لە کێشەی کار و دارایی تاقی دەکرێتەوە. ڤیدیۆکە بکەنەوە بە سەیرکردنی ئەم ڤیدیۆیە، دەبینن چۆن دەتوانن بە سەرکەوتوویی لەگەڵ تاقیکردنەوەکانی باوەڕ بگونجن. دواتر، لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
لەم ڤیدیۆیەدا براکەمان ڕووبەڕووی چ کێشەیەک بووەتەوە؟
چۆن بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵ بوو؟
مەتا ٦:٢٥-٣٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
یەهوە چ بەڵێنێکی بەو کەسانە داوە کە لە ژیاندا ئەویان لە ئەولەویتدا داناوە؟
هەندێک کەس دەڵێن: «من دەبێت زۆر ئیش بکەم بۆ ئەوەی ئاگاداری پێداویستییەکانی خێزانەکەم بم، بۆیە ناتوانم هەموو هەفتەیەک بەشداری کۆبوونەوەکان بکەم.»
چ ئایەتێک بە قەناعەتت دەگەیەنێت کە ئەولەویەت دان بە پەرستنی یەهوە هەمیشە باشترین بڕیارە؟
لە کۆتاییدا
هەرچەندە لە ژیاندا پێویستمان بە ئیش و پارە هەیە، بەڵام هەرگیز ناهێڵین ئەم شتانە لە پەرستنی یەهوە گرنگتر بن.
پێداچوونەوە
چۆن دەتوانیت تێڕوانینێکی هاوسەنگی بۆ کار و ئیشت هەبێت؟
سوودەکانی ڕازیبوون بۆ تۆ چین؟
ئایا باوەڕت وایە کە یەهوە پێداویستییەکانی پەرستەندەکانی دابین دەکات؟ چۆن دەتوانیت نیشانی بدەیت کە باوەڕت بەمە هەیە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
ئایا پەرتووکی پیرۆز دەڵێت پارە شتێکی خراپە؟
«ئایا پارە سەرچاوەی هەموو خراپە کارییەکە؟» (گۆڤاری ماڵپەر)
فێربە چ جۆرە بەخشینێک خودا دڵخۆش دەکات؟
«پەرتووکی پیرۆز دەربارەی بەخشین چی دەڵێت؟» (گۆڤاری ماڵپەر)
ئایا قومار تەنها ڕابواردنێکی بێ زیانە؟
«تێڕاوانینی پەرتووکی پیرۆز—بۆ قومارکردن» (گۆڤاری ماڵپەر)
چۆن کەسێک کە قومارچی و تاوانبار بوو توانی ژیانی خۆی بگۆڕێت؟