پێداچوونەوەی بەشی ٤
دەربارەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە لەگەڵ مامۆستاکەتان گفتوگۆ بکەن:
١. پەندەکانی سلێمان ١٣:٢٠ بخوێنەوە.
بۆچی گرنگە بە ژیرانە هاوڕێکانت هەڵبژێریت؟
(ئاماژە بە وانەی ٤٨.)
٢. کام ئامۆژگارییەک لە پەرتووکی پیرۆز یارمەتی ئەم کەسانەی خوارەوە دەدات؟
ژن و مێرد
باوک و دایک یان منداڵ
(ئاماژە بە وانەکانی ٤٩ و٥٠.)
٣. چ جۆرە قسە و شێوازی قسەکردنێک یەهوە دڵخۆش دەکات؟ چ جۆرە قسە و شێوازی قسەکردنێک یەهوە خەمبار دەکات؟
(ئاماژە بە وانەی ٥١.)
٤. چ بنەمایەکی پەرتووکی پیرۆز دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی شیوازی جل و بەرگ و بە خۆڕاگێشتنی باشت هەبێت؟
(ئاماژە بە وانەی ٥٢.)
٥. چۆن دەتوانیت ئەو کات بەسەربردنانە هەڵبژێریت کە لەلایەن یەهوە قبوڵکراون؟
(ئاماژە بە وانەی ٥٣.)
٦. مەتا ٢٤:٤٥-٤٧ بخوێنەوە.
کۆیلەی «دڵسۆز و ژیر» کێیە؟
(ئاماژە بە وانەی ٥٤.)
٧. چۆن دەتوانیت دارایی و کات و هێزی خۆت بۆ پشتگیری کردن لە کۆمەڵدا بەکار بهێنیت؟
(ئاماژە بە وانەی ٥٥.)
٨. زەبوورەکان ١٣٣:١ بخوێنەوە.
لە چ ڕێگایەک دەتوانن یەکگرتوویی لە کۆمەڵدا زیاتر بکەن؟
(ئاماژە بە وانەی ٥٦.)
٩. ئەگەر گوناهێکی گەورە بکەین، چۆن دەتوانین داوای یارمەتی لە یەهوە بکەین؟
(ئاماژە بە وانەی ٥٧.)
١٠. ١ پوختەی مێژوو ٢٨:٩ بخوێنەوە.
ئەگەر کەسانی تر دژایەتی شاهیدانی یەهوە بکەن یان کۆبوونەوەکە بەجێبهێڵن، چۆن دەتوانیت نیشان بدەیت کە تۆ بە «دڵێکی تەواو» بۆ یەهوە وەفاداری؟
ئایا پێویستە بۆ وەفاداری بە یەهوە گۆڕانکاریەک لە ژیانتدا ئەنجام بدەیت و خۆت لە ئایینە درۆینەکان جیابکەیتەوە؟
(ئاماژە بە وانەی ٥٨.)
١١. چۆن دەتوانن خۆتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە ئازار و دژایەتی ئامادە بکەن؟
(ئاماژە بە وانەی ٥٩.)
١٢. بۆ ئەوەی لە ڕووی ڕۆحییەوە پێشبکەویت، چ بەرنامەیەکت هەیە؟
(ئاماژە بە وانەی ٦٠.)