پێداچوونەوەی بەشی ٢
دەربارەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە لەگەڵ مامۆستاکەتان گفتوگۆ بکەن:
١. خودا چی لە ئایینە پوچەڵەکان دەکات؟
(ئاماژە بە وانەی ١٣.)
٢. دەرچوون ٢٠:٤-٦ بخوێنەوە.
یەهوە چ هەستێکی هەیە کاتێک خەڵک بە بەکارهێنانی وێنە ئەو دەپەرستن؟
(ئاماژە بە وانەی ١٤.)
٣. عیسا کێیە؟
(ئاماژە بە وانەی ١٥.)
٤. کام تایبەتمەندی عیسا سەرنجت ڕادەکێشێت؟
(ئاماژە بە وانەی ١٧.)
٥. یۆحەنا ١٣:٣٤، ٣٥ و کردار ٥:٤٢ بخوێنەوە.
کێ ئەمڕۆ مەسیحییەتی ڕاستەقینە پەیڕەوی دەکات؟ چی دەیسەلمێنێت کە ئەوان مەسیحی ڕاستەقینەن؟
(ئاماژە بە وانەکانی ١٨ و ١٩.)
٦. کێ سەری کۆبوونەوەکانە و چۆن ئەو ڕێنمایی کۆبوونەوەکان دەکات؟
(ئاماژە بە وانەی ٢٠.)
٧. مەتا ٢٤:١٤ بخوێنەوە.
ئەمڕۆ ئەم پێشبینیە چۆن دێتەدی؟
ئێوە هەواڵی خۆشتان لەگەڵ کێ بڵاوکردۆتەوە؟
(ئاماژە بە وانەکانی ٢١ و٢٢.)
٨. ئایا پێتوایە لە ئاو هەڵکێشان ئامانجێکی شایستەیە؟ بۆچی؟
(ئاماژە بە وانەی ٢٣.)
٩. چۆن دەتوانیت خۆت لە شەیتان و دێوەکانی بپارێزیت؟
(ئاماژە بە وانەی ٢٤.)
١٠. مەبەستی خودا بۆ ئێمە چییە؟
(ئاماژە بە وانەی ٢٥.)
١١. بۆچی مرۆڤەکان ئازار دەبینن و دەمرن؟
(ئاماژە بە وانەی ٢٦.)
١٢. یۆحەنا ٣:١٦ بخوێنەوە.
یەهوە چی کردووە بۆ ئەوەی مرۆڤ لە چنگی گوناە و مردن ڕزگار بکات؟
(ئاماژە بە وانەی ٢٧.)
١٣. ژیرمەندی ٩:٥ بخوێنەوە.
دوای مردن چی ڕوودەدات؟
عیسا چی بۆ ملیاران کەس دەکات کە مردوون؟
(ئاماژە بە وانەکانی ٢٩ و ٣٠.)
١٤. بۆچی پاشایەتی خودا لە هەموو حکۆمەتێکی تر باشترە؟
(ئاماژە بە وانەکانی ٣١ و ٣٣.)
١٥. ئایا باوەڕت وایە کە ئێستا پاشایەتی خودا فەرمانڕەوایی دەکات؟ بۆچی؟ لە چ ساڵێک دەستی پێکرد؟
(ئاماژە بەوانەی ٣٢.)