پێداچوونەوەی بەشی ۱
دربارەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە لەگەڵ مامۆستاکەتان گفتوگۆ بکەن:
١. کام لە بەڵێنەکانی پەرتووکی پیرۆز دەربارەی داهاتوو سەرسامتان دەکات؟
(ئاماژە بە وانەی ٢.)
٢. بۆچی باوەڕتان وایە کە پەرتووکی پیرۆز وشەی خودایە؟
(ئاماژە بە وانەی ٣ و ٥.)
٣. بۆچی بەکارهێنانی ناوی یەهوە خودا گرنگە؟
(ئاماژە بە وانەی ٤.)
٤. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت خودا سەرچاوەی ژیانە. (زەبوورەکان ٣٦:٩) ئایا باوەڕتان بەمە هەیە؟
(ئاماژە بە وانەی ٦.)
٥. پەندەکانی سلێمان ٣:٣٢ بخوێنەوە.
بۆچی یەهوە باشترین هاوڕێیە کە دەتوانین هەمان بێت؟
یەهوە چ داواکاریەک لە هاوڕێکانی دەکات؟ پێتانوایە چاوەڕوانییەکانی گونجاون؟
(ئاماژە بە وانەی ٧ و ٨.)
٦. زەبوورەکان ٦٢:٨ بخوێنەوە.
ئێوە بۆ خۆتان دەربارەی چ بابەتێک لە یەهوە پاڕاونەتەوە؟ بۆ چ شتێکی تر دەتوانن دوعا بکەن؟
یەهوە چۆن وەڵامی دوعاکانمان دەداتەوە؟
(ئاماژە بە وانەی ٩.)
٧. عیبرانییەکان ١٠:٢٤، ٢٥ بخوێنەوە.
بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی شاهیدانی یەهوە بۆ ئێوە چ سوودێکی هەیە؟
پێتوایە شایەنی ئەوەیە بەشداری کۆبوونەوەکان بکەین؟
(ئاماژە بە وانەی ١٠.)
٨. بۆچی گرنگە بە بەردەوامی پەرتووکی پیرۆز بخوێننەوە؟ بەرنامەی ڕۆژانەی خوێندنەوەی پەرتووکی پیرۆزی ئێوە چۆنە؟
(ئاماژە بە وانەی ١١.)
٩. تا ئێستا چ شتێک بۆ ئێوە سەرنجڕاکێشتر بووە، لەم لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆزەدا؟
١٠. لەو کاتەوەی کە دەستان کرد بە لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز ڕووبەڕووی چ کێشەیەک بوونەتەوە؟ ئەگەر بەڵێ، کامانەن؟ چی یارمەتیتان دەدات بەردەوام بن لە لێکۆڵینەوەی پەرتووکی پیرۆز؟
(ئاماژە بە وانەی ١٢.)