وانەی ٥
پەرتووکی پیرۆز پەیامی خودایە بۆ ئێمەی مرۆڤ
یەهوە خودا دیارییەکی سەرسوڕهێنەری پێ بەخشیوین، ئەوەش پەرتووکی پیرۆزە کە کۆکراوەیەکە لە ٦٦ پەرتووک. بەڵام لەوانەیە پرسیار بکەن: ‹پەرتووکی پیرۆز لە کوێوە هاتووە؟ نووسەرەکەی کێیە؟ با بزانین کە چۆن پەیامی خودا لە پەرتووکی پیرۆز بەدەستی ئێمە گەیشتوە.
١. ئەگەر مرۆڤەکان پەرتووکی پیرۆزیان نووسیبێت، چۆن دەتوانین بڵێین خودا نووسەرەکەیەتی؟
پەرتووکی پیرۆز لە ماوەی ١٦٠٠ ساڵ، واتە لە ساڵی ١٥١٣ پ.ز. تا ماوەی ساڵی ٩٨ ز. بە دەستی ٤٠ کەس نووسراوە. نووسەرەکان لە زۆر پێشینەی جیاوازەوە هاتوون، بەڵام هێشتا هەموو بەشەکانی پەرتووکی پیرۆز هاوڕان. ئەمە چۆن دەبێت؟ تەنیا لەبەر ئەوەیە کە خودا خۆی نووسەری پەرتووکی پیرۆزە. (١ سالۆنیکی ٢:١٣ بخوێنەوە.) نووسەران بیری خۆیان تۆمار نەکردووە، بەڵکو «ڕۆحی پیرۆزی خودا، ڕابەرایەتی مرۆڤەکانی کردووە بۆ ئەوەی پەیامی خودا ڕابگەیەنن.»a (٢ پەترۆس ١:٢١) خودا لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزی خۆی، بە مرۆڤەکانی ڕاگەیاند تا بیروبۆچوونەکانی ئەو تۆمار بکەن.—٢ تیمۆساوس ٣:١٦.
٢. پەرتووکی پیرۆز لەبەردەستی کێ دایە؟
«هەموو هۆز و زمان و خەڵک و نەتەوەیەک» دەتوانن سوود لەو مژدەیە وەربگرن لە پەرتووکی پیرۆزدا. (ئاشکراکردن ١٤:٦ بخوێنەوە.) خودا ئەوەی بە ئەنجام گەیاندووە، کە پەرتووکی پیرۆز لە بەراورد بە کتێبەکانی تر لە مێژوودا، بە زمانی زیاتر لەبەردەستی مرۆڤدا بێت. تا ڕادەیەکی زۆر هەموو کەس لە هەر شوێنێک دەتوانن پەرتووکی پیرۆز بە زمانی خۆیان بخوێننەوە.
٣. یەهوە چۆن پەرتووکی پیرۆزی پاراستووە؟
پەرتووکی پیرۆز لەسەرەتادا لەسەر ئەم مادانەی وەک چەرم و پاپیرۆس کە زۆر درێژخایەن نەبوون، نووسرابوو. بەڵام ئەو کەسانەی کە وشەی خودایان خۆشدەویست، بە وریاییەوە کۆپییان کردووە و دەیاننووسیەوە. هەرچەند کەسانێکی بەهێز هەوڵیاندا کە پەرتووکی پیرۆز لەناو بەرن، بەڵام کەسانێکی تر بۆ پاراستنی، ژیانی خۆیان خستە مەترسیەوە. یەهوە نەیهێشتووە بۆ گەیاندنی پەیامەکەی بە ئێمە هیچ شتێک، ڕێگای لێ بگرێت. پەرتووکی پیرۆز دەڵێت: «پەیامی خودامان بۆ هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.»—ئیشایا ٤٠:٨.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا زیاتر فێردەبین دەربارەی ئەوەی کە چۆن خودا بیروبۆچوونی خۆی بە مرۆڤەکان ڕاگەیاندوە، تاکو پەرتووکی پیرۆز بنووسنەوە، و هەروەها فێردەبین کە چۆن خودا پەرتووکی پیرۆزی پاراست و چۆن لەبەر دەستی مرۆڤەکانی داناوە.
٤. پەرتووکی پیرۆز ئاشکرای دەکات کە نووسەرەکەی کێیە
ڤیدیۆکە بکەوە. و دواتر ٢ تیمۆساوس ٣:١٦ بخوێنەوە و لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن.
ئەگەر مرۆڤەکان پەرتووکی پیرۆزیان نووسیوە، بۆچی پێی دەوترێت «وشەی خودا»؟
ئایا ئەمە لۆژیکە کە باوەڕ بکەین، خودا بیروبۆچوونی خۆی بۆ نووسەرانی پەرتووکی پیرۆز ڕاگەیاندوە؟
بۆی هەیە دەستیارێک نامەیەک بە ناوی خاوەنکارەکەی بنووسێت، بەڵام ناوەڕۆکی نامەکە لە ڕاستیدا بیروبۆچوونی خاوەنکارەکەیە. بە هەمان شێوە مرۆڤەکان پەرتووکی پیرۆزیان نووسیوە بەڵام پەیامەکەی لەلایان خوداوە هاتووە.
٥. پەرتووکی پیرۆز لە هێرشەکانی ڕزگار بووە
ئەگەر پەرتووکی پیرۆز لەلایان خوداوەیە، ئێمە چاوەڕێی ئەوەین کە خودا وشەی خۆی بپارێزێت. بەدرێژایەتی مێژوو کەسانێکی دەسەڵاتدار هەوڵیان داوە کە پەرتووکی پیرۆز لەناوبەرن. هەروەها سەرکردە ئاینییەکان هەوڵیان داوە کە بیشارنەوە. بەڵام سەرەڕای دژایەتی و هەڕەشەکان هەندێک کەس ژیانیان خستۆتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی کە پەیامی پەرتووکی پیرۆز بپارێزن. بۆ ناسینی یەکەێک لەم کەسە ئازایانە ئەم، ڤیدیۆیە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
ئایا ئەم بابەتە لەسەر پاراستنی پەیامی پەرتووکی پیرۆز کە زۆر هەوڵی بۆ دراوە، وا لە تۆ ناکات کە بیخوێنیتەوە؟ بۆچی وا بیردەکەیتەوە؟
زەبوورەکان ١١٩:٩٧ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بۆچی هەندێک کەس ئامادە بوون بۆ وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی پیرۆز ژیانی خۆیان بخەنە ژێر مەترسیەوە؟
٦. کتێبێک بۆ هەموو خەڵک
پەرتووکی پیرۆز بە درێژایی مێژووی مرۆڤ، زیاتر لە هەموو کتێبێکی تر وەرگێردراوەتەوە و بڵاوکراوەتەوە. کردار ١٠:٣٤، ٣٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
بۆچی خۆدا دەیەوێت کە وشەکەی بەو ڕادەیە وەربگێردرێت و بڵاوبکردرێتەوە؟
سەبارەت بەو شتانەی کە دەربارەی پەرتووکی پیرۆز خوێندومانەتەوە، کامەیان بۆ ئێوە سەرنج ڕاکێش بووە؟
نزیکەی
%۱۰۰
لە دانیشتوانی جیهان
دەتوانن پەرتووکی پیرۆز بەو زمانەی کە قسەی پێدەکەن بخوێننەوە
هەمووی پەرتووکی پیرۆز یان بەشەکانی زیاتر لە
۳٬۰۰۰
زمان
لەبەردەست دایە
٥٬۰۰۰٬۰۰۰٬۰۰۰
ئەمە ژمارەی مەزەندەکراوی چاپکراوەکانی پەرتووکی پیرۆزە،
کە زۆر زیاترە لەهەر کتێبێکی تر
هەندێک کەس دەڵێن: «پەرتووکی پیرۆز دەستکاری کراوە.»
ئێوە چۆن بیردەکەنەوە؟
چ بەڵگەیەک لەبەردەستە کە دەیسەلمێنێت پەرتووکی پیرۆز دەستکاری نەکراوە؟
لە کۆتاییدا
پەرتووکی پیرۆز وشەی خودایە، و خودا دەیەوێت ئەم کتێبە لەبەر دەستی هەموو مرۆڤەکاندا بێت.
پێداچوونەوە
کاتێک دەوترێت کە خودا پەرتووکی پیرۆزی ڕاگەیاندوە بە مرۆڤەکان تاکو بینووسن، بە چ مانایەکە؟
چ شتێک دەربارەی پاراستن، وەرگێڕان یان بڵاوکردنەوەی پەرتووکی پیرۆز سەرسامت دەکات؟
کاتێک دەزانن کە خودا کارێکی زۆری کردووە تا پەیامەکەی بە ئێوە بگەیەنێ، چ هەستێکتان پێدەدات؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەم گۆڤارەدا فێری مێژووی پەرتووکی پیرۆز دەبیت، لە دەستنووسە کۆنەکانەوە تا وەرگێڕانی نوێ.
«چۆن پەرتووکی پیرۆز بەدەستی ئێمە گەیشتووە.» (لەخەوهەستە!، نوامبەر ٢٠٠٧)
چۆن پەرتووکی پیرۆز لە بەرامبەر دژایەتی، هەڕەشە و دەستکاری پەیامەکەی، پارێزراوە؟
«وەسفی پاراستنی پەرتووکی پیرۆز» (تاوەری چاودێری ژمارەی. ٤ی ٢٠١٦)
لەم ڤیدیۆیەدا کەسانێک دەناسن کە بۆ وەرگێڕانی پەرتووکی پیرۆز تەنانەت گیانی خۆیان خستوەتە مەترسیەوە.
چەندین جار لە ڕووی پەرتووکی پیرۆز کۆپی نووسراوەتەوە و بۆ زۆر زمانی جیاواز وەرگێڕدراوە. بەڵام بۆچی دڵنیاین کە پەرتووکی پیرۆز دەستکاری نەکراوە؟
«ئایا پەرتووکی پیرۆز گۆڕدراوە یان دەستکاری کراوە؟» (گۆڤاری ماڵپەڕ)