وانەی ١٧
عیسا چ کەسایەتییەکی هەیە؟
کاتێک فێری ئەو شتانە دەبین کە عیسا لەسەر زەوی وتوویەتی و ئەنجامی داوه، سیفەتە جوانەکانی بۆمان دەردەکەوێت و دەتوانین زیاتر لە خۆی و باوکی یەهوە نزیک ببینەوە، هەندێک لەم تایبەتمەندیانە چین؟ چۆن دەتوانین لە ژیانی خۆماندا شوێنکەوتوی عیسا بین؟
١. عیسا چۆن لە باوکی ئاسمانی دەچێت؟
کاتێک عیسا بۆ ماوەی ملیارەها ساڵ لە ئاسماندا بوو، سەرنجی دەدا بە هەڵسوکەوتی باوکی خۆشەویستی و لێی فێردەبوو. لە ئەنجامدا، بیرکردنەوە و کردارەکانی وەک هەستەکانی باوکی بوون. (یۆحەنا ٥:١٩ بخوێنەوە.) لەڕاستیدا، ڕەنگدانەوەی عیسا لەگەڵ باوکی ئەوەندە زۆرە کە دەڵێت: «هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات.» (یۆحەنا ١٤:٩) هەرچەندە زیاتر کەسایەتی عیسا بناسین، یەهوە باشتر دەناسین. بۆ نموونە، بەزەیی عیسا بۆ خەڵک نیشانی دەدات کە یەهوە چ هەستێکی بۆ ئێمە هەیە.
٢. چۆن عیسا نیشانی دا کە یەهوەی خۆش دەوێت؟
عیسا وتی: «بەڵام ئەو دێت تاکو جیهان بزانێت باوکم خۆشدەوێت و بەو شێوەیە کار دەکەم کە باوک ڕایسپاردووم.» (یۆحەنا ١٤:٣١) ئەو گوێڕایەڵی باوکی بوو لە کاتی خزمەتکردنی لەسەر زەوی، تەنانەت لە بارودۆخی سەختیشدا، نیشانی دا کە بە هەموو دڵەوە یەهوەی خۆش دەوێت. بە هەمان شێوە، لەبەر خۆشەویستی بۆ باوکی، عیسا هەمیشە باسی ئەوی دەکرد و یارمەتی خەڵکی دەدا کە ببن بە هاوڕێی باوکی.—یۆحەنا ١٤:٢٣.
٣. عیسا چۆن نیشانی دا کە خەڵکی خۆشدەوێت؟
پەرتووکی پیرۆز دەڵێت کە عیسا «بەتایبەتی خەڵکی خۆشدەویست.» (پەندەکانی سلێمان ٨:٣١) عیسا لە ڕێگای هاندان و یارمەتیدان بە خەڵک خۆشەویستی خۆی بە بێ خۆپەرستانە نیشان دا. موعجیزەکانی عیسا هێز و بەزەیی و هەروەها دڵسۆزی ئەوی نیشان دەدا. (مەرقۆس ١:٤٠-٤٢) ئەو لەگەڵ خەڵک میهرەبان بوو و جیاوازی لە نێوانیاندا دانەدەنا. قسەکانی عیسا هیوا و هاندانی بە هەموو ئەو کەسانە دەبەخشی کە دڵسۆزانە گوێیان لێدەگرت. بەهۆی خۆشەویستی قووڵی بۆ خەڵک، عیسا ئامادە بوو ئازار بچێژێت و ژیانی خۆی بۆ هەموو مرۆڤایەتی قوربانی بکات. ئەو بە تایبەتی ئەو کەسانەی خۆشدەوێت کە فێرکارییەکانی ئەنجام دەدەن.—یۆحەنا ١٥:١٣، ١٤ بخوێنەوە.
زیاتر بزانە
لەم وانەیەدا، ئێمە زیاتر دەربارەی کەسایەتی عیسا فێردەبین و دەبینین چۆن دەتوانین خۆشمان بوێت و خۆبەخش بین وەک ئەو.
٤. عیسا باوکی خۆش دەوێت
ئێمە لە عیساوە فێردەبین چۆن دەتوانین بە کردارەکانمان نیشانی بدەین کە خودامان خۆشدەوێت. لۆقا ٦:١٢ و یۆحەنا ١٥:١٠؛ ١٧:٢٦ بخوێنەوە. دوای خوێندنەوەی هەر ئایەتێک، لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
چۆن دەتوانین نیشانی بدەین کە ئێمە یەهوەمان خۆشدەوێت وەک عیسا؟
عیسا باوکی ئاسمانی خۆشدەویست و بەردەوام دوعای لێ دەکرد.
٥. دڵسۆزی و بەزەیی عیسا بە هەژاران
عیسا زیاتر بیر لە پێداویستییەکانی کەسانی تر دەکاتەوە نەک لە پێویستییەکانی خۆی. تەنانەت کاتێک کە ماندوو بوو، وازی لە پشوودان هێنا بۆ ئەوەی کە یارمەتی خەڵک بدات. مەڕقۆس ٦:٣٠-٤٤ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەو پرسیارانەی خوارەوە بکەن:
عیسا چۆن لەم ڕاپۆرتەدا نیشانی دا کە بیر لە کەسانی تر دەکاتەوە؟—ئاماژە بە ئایەتەکانی ٣١، ٣٤، ٤١ و ٤٢.
چی وای لە عیسا کرد یارمەتی خەڵک بدات؟—ئاماژە بە ئایەتی ٣٤.
لەبەر ئەوەی کەسایەتی عیسا ڕەنگدانەوەی کەسایەتی یەهوەیە، ئێمە چی فێر دەبین دەربارەی یەهوە بە پێداچوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە؟
چۆن دەتوانین وەک عیسا دڵسۆزی و بەزەی بە خەڵک نیشان بدەین؟
٦. بەخشندەیی عیسا
هەرچەندە عیسا زۆر شتی ماددی نەبوو بەڵام زۆر بەخشندە بوو و ئێمە هان دەدات کە وەک ئەو بین. کردار ٢٠:٣٥ بخوێنەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن:
بە گوێرەی عیسا چۆن دەتوانین دڵخۆش بین؟
ڤیدیۆکە بکەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی ئەم پرسیارەی خوارەوە بکەن.
چۆن دەتوانین بەخشندە بین تەنانەت ئەگەر بارودۆخی داراییمان ئەوەندە باش نەبێت؟
ئایا دەزانی؟
پەرتووکی پیرۆز فێرمان دەکات کە بە ناوی عیساوە لە یەهوە بپاڕێنەوە. (یۆحەنا ١٦:٢٣، ٢٤ بخوێنەوە.) ئەگەر بەم شێوەیە دوعا بکەین، نیشانی دەدەین کە ئێمە سوپاسی عیسا دەکەین، چونکە ئەو ڕێگای کردۆتەوە بۆ دۆستایەتی لەگەڵ یەهوە.
هەندێک کەس دەڵێن: «خودا گرنگی بە ئێش و ئازارەکانمان نادات.»
لەبەر ئەوەی عیسا ڕەنگدانەوەی کەسایەتی یەهوەیە، چۆن کردارەکانی سەلماندوویەتی کە یەهوە گرنگی بە ئێمە دەدات؟
لە کۆتاییدا
عیسا هەم یەهوە و خەڵکی خۆشدەوێت. چونکە عیسا وەک باوکی وایە، هەرچەندە زیاتر عیسا بناسین، زۆرتر یەهوە دەناسین.
پێداچوونەوە
چۆن دەتوانین وەک عیسا نیشانی بدەین کە ئێمە یەهوەمان خۆشدەوێت؟
چۆن دەتوانین وەک عیسا نیشان بدەین کە خەڵکمان خۆشدەوێت؟
کام لە تایبەتمەندییەکانی عیسا بۆ تۆ سەرنجڕاکێشترە؟
لێکۆڵینەوەی زیاتر
لەم نامیلکەیەدا باس لە تایبەتمەندییەکانی عیسا دەکات کە دەتوانین وەک نموونە بەکاری بهێنین.
لەم نامیلکەیەدا بۆتان دەردەکەوێت بۆچی پێویستە لە ڕێگای ناوی عیسا بە یەهوە دوعا بکەین.
ئایا پەرتووکی پیرۆز دەربارەی ڕووخساری عیسا شتێکمان پێ دەڵێت؟
لە ڕەفتاری عیسا لەگەڵ ژنان چی فێردەبین؟
«خودا بە ڕێز و حوڕمەت سەیری ژنان دەکات.» (تاوەری چاودێری، سەپتەمبەر ١، ٢٠١٢)