پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ه‌خ وانە‌ی ١٣ پرسیارە‌کان ١-‏٤
  • هە‌واڵی خۆش سە‌بارە‌ت بە ئایینە‌کان چییە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • هە‌واڵی خۆش سە‌بارە‌ت بە ئایینە‌کان چییە؟‏
  • هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • ئایینە پوچە‌ڵە‌کان چۆن خودایان بە‌دناو کردووە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • تۆ چۆن خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە دە‌ناسیتە‌وە؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
ه‌خ وانە‌ی ١٣ پرسیارە‌کان ١-‏٤

وانە‌ی:‏ ١٣

هە‌واڵی خۆش سە‌بارە‌ت بە ئایینە‌کان چییە؟‏

١.‏ ئایا هە‌موو ئایینە‌کان باشن؟‏

پیاوێک پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنێتە‌وە

لە هە‌موو ئایینە‌کاندا خە‌ڵکی باش هە‌یە.‏ ئە‌وە هە‌واڵیکی خۆشە کە خودا ئە‌و خە‌ڵکانە دە‌بینێ و بایە‌خیان پێدە‌دا.‏ بە‌ڵام بە‌داخە‌وە خە‌ڵک ئایینیان بۆ بە‌دکاری بە‌کارهێناوە (‏٢ کۆرنسۆس ٤:‏٣،‏ ٤؛‏ ١١:‏١٣-‏١٥)‏.‏ بە‌گوێرە‌ی ڕاپۆرتی هە‌واڵە‌کان،‏ هە‌ندێ لە ئایینە‌کان تە‌نانە‌ت بە کاری تیرۆری وە‌ک کۆمە‌ڵکوژی،‏ جە‌نگ‌و دە‌ستدرێژی کردنە سە‌ر منداڵان خە‌ریکن.‏ ئە‌مە دڵی ئە‌و کە‌سانە ناخۆش دە‌کا کە باوە‌ڕیان بە خودا هە‌یە!‏—‏مە‌تتا ٢٤:‏٣-‏٥،‏ ١١،‏ ١٢ بخوێنە‌وە.‏

ئایینی ڕاستە‌قینە ستایشی خودا دە‌کا،‏ بە‌ڵام ئایینی پوچە‌ڵ بێ ڕێزی بە‌خودا دە‌کا.‏ ئایینی پوچە‌ڵ بیروبۆچوونێک فێردە‌کا کە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا نییە وە‌ک فێرکاری ناڕاست سە‌بارە‌ت بە خودا و بە مردووان.‏ بە‌ڵام یە‌هوە دە‌یە‌وێ خە‌ڵک ڕاستی سە‌بارە‌ت بە‌و بزانن.‏—‏حزقیال ١٨:‏٤؛‏ ١ تیمۆساوس ٢:‏٣-‏٥ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ هە‌واڵی خۆش سە‌بارە‌ت بە ئایین چییە؟‏

بە‌دڵخۆشییە‌وە،‏ خودا بە‌و ئایینانە فریونادرێ کە بە‌قسە دە‌ڵین خودایان خۆش دە‌وێ بە‌ڵام بە‌ڕاستی شە‌یدای جیهانی شە‌یتانن (‏یاقوب ٤:‏٤)‏.‏ وشە‌ی خودا تە‌واوی ئایینە پوچە‌ڵە‌کان بە بابلی گە‌ورە ناو دە‌با.‏ بابل ئە‌و شارە کۆنە بوو کە ئایینی پوچە‌ڵ تێیدا سە‌ری هە‌ڵدا پاش ئە‌وە‌ی لافاوە‌کە‌ی نۆح ڕوویدا.‏ بە‌مزووانە خودا بە‌یە‌کجاری کۆتایی بە ئایینی پوچە‌ڵ دە‌هێنێ کە خە‌ڵکی فریو دە‌دە‌ن و دە‌چە‌وسێننە‌وە.‏—‏ئاشکراکردن ١٧:‏١،‏ ٢،‏ ٥،‏ ١٦،‏ ١٧؛‏ ١٨:‏٨ بخوێنە‌وە.‏

هە‌واڵی خۆشی تریش هە‌یە.‏ یە‌هوە ئە‌و خە‌ڵکە ڕاستودروستانە لە‌بیر ناکا کە لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا لە ناو ئایینە پوچە‌ڵە‌کاندان.‏ خودا بە‌هۆی فێرکردنی ڕاستی بە‌وان ئە‌و جۆرە خە‌ڵکانە لە یە‌کتر نزیک دە‌کاتە‌وە.‏—‏میخا ٤:‏٢،‏ ٥ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ خە‌ڵکی ڕاستودروست دە‌بێ چی بکە‌ن؟‏

خە‌ڵک داوای کۆتایی کۆبوونە‌وە لە‌گە‌ل یە‌کتر قسە دە‌کە‌ن

ئایینی ڕاستە‌قینە خە‌ڵکی یە‌کگرتوو دە‌کا.‏

یە‌هوە بایە‌خ بە‌و کە‌سانە دە‌دات کە ڕاستی و چاکە‌یان خۆش دە‌وێ.‏ ئە‌و هانیان دە‌دا واز لە ئایینی پوچە‌ڵ بهێنن.‏ ئە‌و خە‌ڵکانە‌ی خودایان خۆش دە‌وێ ئامادە‌ن گۆڕانکاری بە‌سە‌ر خۆیان بهێنن تاکو دڵی خودا خۆش بکە‌ن.‏—‏ئاشکراکردن ١٨:‏٤ بخوێنە‌وە.‏

لە‌سە‌دە‌ی یە‌کە‌مدا کاتێک خە‌ڵکی ڕاستودروست هە‌واڵی خۆشیان لە نێردراوان بیست زۆر دڵخۆش بوون.‏ ئە‌وان فێری ڕێبازێکی نوێی ژیان بوون،‏ ڕێبازی ژیانێکی کامە‌ران تر و پڕ هیواو خاوە‌ن مە‌بە‌ست.‏ ئە‌وان نموونە‌یە‌کی باشن بۆ ئێمە لە‌م ڕۆژگارە‌دا،‏ چونکە ئە‌وان وە‌ڵامی هە‌واڵی خۆشیان دایە‌وە بە‌وە‌ی کە یە‌هوە‌یان لە پێش هە‌موو شتیکی ژیانیان دانا.‏—‏١ سالۆنیکی ١:‏٨،‏ ٩؛‏ ٢:‏١٣ بخوێنە‌وە.‏

ئە‌و کە‌سانە‌ی واز لە ئایینی پوچە‌ڵ دە‌هێنن یە‌هوە بە‌خێرهاتنیان دە‌کا بۆ ناو بنە‌ماڵە‌ی خوداپە‌رستانی خۆی.‏ ئە‌گە‌ر تۆ بانگە‌شە گە‌رموگوڕە‌کە‌ی یە‌هوە‌ت قە‌بوڵە،‏ ئە‌وا تۆ دە‌بی بە دۆستێکی ئە‌و و هە‌روە‌ها بنە‌ماڵە‌یە‌کی نوێ و خۆشە‌ویست لە هاوباوە‌ڕانی خوداپە‌رستانی یە‌هوە بە‌دە‌ست دە‌هێنی لە‌گە‌ڵ ژیانی هە‌میشە‌یی.‏—‏مە‌رقۆس ١٠:‏٢٩،‏ ٣٠؛‏ ٢ کۆرنسۆس ٦:‏١٧،‏ ١٨ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ چۆن خودا خۆشی و شادی بۆ هە‌موو شوێنێک دە‌هێنێ؟‏

سزادانی ئایینی پوچە‌ڵ لە ئاییندە‌دا هە‌واڵێکی خۆشە.‏ لە‌سە‌رانسە‌ری جیهاندا خە‌ڵک لە چە‌وساندنە‌وە ڕزگار دە‌بن.‏ هە‌رگیز جارێکی تر ئایینی پوچە‌ڵ خە‌ڵکی فریو ناداو مرۆڤایە‌تی لە‌یە‌ک دانابڕێ.‏ هە‌موو ئە‌وانە‌ی دە‌ژین بە‌یە‌کگرتووی تە‌نها خودای ڕاستە‌قینە دە‌پە‌رستن.‏—‏ئاشکراکردن ١٨:‏٢٠،‏ ٢١؛‏ ٢١:‏٣،‏ ٤ بخوێنە‌وە.‏

بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە بە‌شی ١٥ و ١٦ لە پە‌رتووکی،‏ ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share