پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ه‌خ وانە‌ی ١٤ پرسیارە‌کان ١-‏٤
  • بۆچی خودا ڕێکخراوێکی هە‌یە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • بۆچی خودا ڕێکخراوێکی هە‌یە؟‏
  • هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • چۆنیە‌تی ڕێك خستنی شاهیدانی یە‌هوە
    خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
  • ‏«کۆیلە‌ی دڵسۆز و ژیر» کێیە و ڕۆڵی چییە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
ه‌خ وانە‌ی ١٤ پرسیارە‌کان ١-‏٤

وانە‌ی:‏ ١٤

بۆچی خودا ڕێکخراوێکی هە‌یە؟‏

١.‏ بۆچی خودا ئیسرائیلییە کۆنە‌کانی ڕێکخست؟‏

١.‏ نە‌تە‌وە‌ی خودا لە‌سە‌ردە‌می ئیسرائیلە کۆنە‌کان؛‏ ٢.‏ مە‌سیحییە‌کانی سە‌دە‌ی یە‌کە‌م کە بە کاری مزگێنیدان خە‌ریکن

خودا نە‌وە‌کانی ئیبراهیمی کرد بە نە‌تە‌وە‌یە‌ک و کۆمە‌ڵێک یاسای پێدان.‏ ئە‌و ئە‌و نە‌تە‌وە‌یە‌ی ناولێ‍نا ئیسرائیل و خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە‌و وشە‌کە‌ی پێ ڕاسپاردن (‏زە‌بوور ١٤٧:‏١٩،‏ ٢٠)‏.‏ بە‌م جۆرە هە‌موو نە‌تە‌وە‌کانی تر دە‌یانتوانی سوود لە نە‌تە‌وە‌ی ئیسرائیل وە‌رگرن.‏—‏پە‌یدابوون ٢٢:‏١٨ بخوێنە‌وە.‏

خودا ئیسرائیلییە‌کانی بە شاهیدی خۆی هە‌ڵبژارد.‏ مێژووە کۆنە‌کە‌یان نیشانی دە‌دا کە چۆن خە‌ڵک سوودمە‌ند دە‌بن ئە‌گە‌ر گوێڕایە‌ڵی یاساکانی خودا بن (‏دواوتاری موسا ٤:‏٦)‏.‏ کە‌واتە بە‌هۆی ئیسرائیلییە‌کانە‌وە خە‌ڵکانی تر دە‌یانتوانی خودای ڕاستە‌قینە‌بناسن.‏—‏ئیشایا ٤٣:‏١٠،‏ ١٢ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ بۆچی مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان ڕێکخراون؟‏

پاش ماوە‌یە‌ک ئیسرائیلییە‌کان ڕە‌زامە‌ندی خودایان لە‌دە‌ستدا،‏ یە‌هوە ئە‌و نە‌تە‌وە‌ی بە کۆمە‌ڵی مە‌سیحی گۆڕی (‏مە‌تتا ٢١:‏٤٣؛‏ ٢٣:‏٣٧،‏ ٣٨)‏.‏ لە‌جیاتی ئیسرائیلییە‌کان،‏ مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان وە‌ک شاهیدانی یە‌هوە خزمە‌ت دە‌کە‌ن.‏—‏کردار ١٥:‏١٤،‏ ١٧ بخوێنە‌وە.‏

عیسای مە‌سیح بە‌دواکە‌وتوانی ڕێکخست تاکو مزگێنی بدە‌ن و لە هە‌موو نە‌تە‌وە‌کاندا خە‌ڵکی بکە‌ن بە قوتابی (‏مە‌تتا ١٠:‏٧،‏ ١١؛‏ ٢٤:‏١٤؛‏ ٢٨:‏١٩،‏ ٢٠)‏.‏ ئە‌م کارە لە‌م سە‌ردە‌مە‌ی کۆتاییدا خە‌ریکە دە‌گاتە لوتکە.‏ بۆ یە‌کە‌م جار لە مێژوودا یە‌هوە ملیۆنە‌ها کە‌سی لە ناو هە‌موو نە‌تە‌وە‌کاندا لە خوداپە‌رستی ڕاستە‌قینە‌دا یە‌کخستووە (‏ئاشکراکردن ٧:‏٩،‏ ١٠)‏.‏ مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان ڕێکخراون تاکو یارمە‌تی و هانی یە‌کتر بدە‌ن.‏ ئە‌وان لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا لە کۆبوونە‌وە‌کانیاندا چێژ لە هە‌مان بە‌رنامە‌ی فێرکاری پە‌رتووکی پیرۆز وە‌ردە‌گرن.‏—‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ ئایا ڕێکخراوی شاهیدانی یە‌هوە ی ئە‌م سە‌ردە‌مە چۆن دە‌ستی پێکرد؟‏

چە‌ند دیمە‌نێک لە شاهیدانی یە‌هوە لە کاتی مزگێنیدان لە سە‌رە‌تای ساڵی ١٩٠٠ و لە‌م سە‌ردە‌مشدا؛‏ چە‌ند دانە‌یە‌ک لە چاپە‌مە‌نییە‌کان کە بۆ خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بە زمانی جیاواز بە‌کاردە‌هێندرێن

لە ساڵی ١٨٧٠ کۆمە‌ڵێکی بچووک لە خوێندکارانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ستیانکرد بە سە‌رلە‌نوێ دۆزینە‌وە‌ی ڕاستییە لە بیرچوە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز.‏ ئە‌وان دە‌یانزانی کە عیسا کۆمە‌ڵی مە‌سیحی ڕێکخستبوو تاکو مزگێنی بدە‌ن،‏ بە‌م جۆرە کاری مزگێنیدانی پادشایە‌تییان لە‌سە‌ر ئاستی نێونە‌تە‌وە‌یی دە‌ستپێکرد.‏ لە‌ساڵی ١٩٣١ دا ناوی شاهیدانی یە‌هوە‌یان بۆخۆیان هە‌ڵبژارد.‏—‏کردار ١:‏٨؛‏ ٢:‏١،‏ ٤؛‏ ٥:‏٤٢ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ شاهیدانی یە‌هوە چۆن ڕێکخراون؟‏

لە سە‌دە‌ی یە‌کە‌مدا،‏ کۆمە‌ڵە مە‌سیحییە‌کان لە زۆربە‌ی وڵاتە‌کاندا سوودیان لە ناوە‌ندێکی دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوبە‌ر وە‌ردە‌گرت کە عیسای بە سە‌روە‌ری کۆمە‌ڵی مە‌سیحی دادە‌نا (‏کردار ١٦:‏٤،‏ ٥)‏.‏ لە‌م سە‌ردە‌مە‌شدا بە‌هە‌مان شێوە،‏ شاهیدانی یە‌هوە سوود لە دە‌ستە‌یە‌کی بە‌ڕێوبە‌ر وە‌ردە‌گرن کە لە پیرانی خاوە ئە‌زموون پێک هاتووە.‏ ئە‌وان سە‌رپە‌رشتی ئە‌و بنکانە‌ی شاهیدانی یە‌هوە دە‌کە‌ن کە کاری وە‌رگێڕان،‏ چاپکردن و بڵاوکردنە‌وە‌ی پێداویستییە‌کانی خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بە ٦٠٠ زمان جێبە‌جێ دە‌کە‌ن.‏ بە‌م جۆرە دە‌ستە‌ی بە‌ڕێوبە‌ر دە‌توانێ هاندانە ڕۆحییە‌کان و ئامۆژگاری بۆ زۆرتر لە ١٠٠٠٠٠ کۆمە‌ڵ لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا دابین بکا.‏ لە هە‌موو کۆمە‌ڵێک پیاوانی لیهاتوو وە‌ک پیران خزمە‌ت دە‌کە‌ن کە هە‌روە‌ها سە‌رپە‌رشتیاریشیان پێ دە‌وترێ.‏ ئە‌و پیاوانە بە خۆشییە‌وە بایە‌خ بە مێگە‌لی خودا دە‌دە‌ن.‏—‏١ پە‌ترۆس ٥:‏٢،‏ ٣ بخوێنە‌وە.‏

شاهیدانی یە‌هوە ڕێکخراون تاکو مزگێنی هە‌واڵی خۆش بڵاوکە‌نە‌وە و قوتابی دروست بکە‌ن.‏ ئێمە‌ش هە‌روە‌ک نێردراوان ماڵ بە ماڵ مزگێنی دە‌دە‌ین (‏کردار ٢٠:‏٢٠)‏.‏ هە‌روە‌ها پە‌رتووکی پیرۆز لە‌گە‌ڵ ئە‌و خە‌ڵکانە دە‌خوێنین کە دڵپاکن و ڕاستییان خۆشدە‌وێ.‏ بە‌ڵام شاهیدانی یە‌هوە هە‌ر تە‌نها ڕێکخراوێک نین.‏ ئێمە خێزانێکین خاوە‌نی باوکێکی خۆشە‌ویستین.‏ ئێمە خوشک و براین کە بایە‌خ بە‌یە‌کتر دە‌دە‌ین (‏٢ سالۆنیکی ١:‏٣)‏.‏ نە‌تە‌وە‌ی یە‌هوە ڕێکخراون تاکو دڵی خودا خۆش بکە‌ن و یارمە‌تی یە‌کتری بدە‌ن،‏ بۆیە کامە‌رانترین خێزانی سە‌ر زە‌وی پێکدە‌هێنن.‏—‏زە‌بوور ٣٣:‏١٢؛‏ کردار ٢٠:‏٣٥ بخوێنە‌وە.‏

بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە بە‌شی ١٩ لە پە‌رتووکی،‏ ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share