پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ه‌خ وانە‌ی ١٥ پرسیارە‌کان ١-‏٤
  • بۆچی تۆ دە‌بێ بە‌ردە‌وام بیت؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • بۆچی تۆ دە‌بێ بە‌ردە‌وام بیت؟‏
  • هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • چۆن دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • چۆن دە‌توانیت سە‌رە‌ڕای کێشە‌کان لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ردە‌وام بیت؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • خودا کێیە؟‏
    هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • چۆن دە‌توانین هە‌واڵی خۆش مزگێنی بدە‌ین؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
ه‌خ وانە‌ی ١٥ پرسیارە‌کان ١-‏٤

وانە‌ی:‏ ١٥

بۆچی تۆ دە‌بێ بە‌ردە‌وام بیت؟‏

١.‏ بۆچی بە‌ردە‌وام بونت لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز سوودت پێ دە‌گە‌یە‌نێ؟‏

دوو ژن لە کاتی پشووی کاردا پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنن

بێگومان ئە‌م چاوپێخشاندنە لە بنە‌ما بنچینە‌ییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز خۆشە‌ویستی تۆی بۆ یە‌هوە گە‌شە پێداوە (‏١ پە‌ترۆس ٢:‏٢)‏.‏ هیوای تۆ بە ژیانی هە‌میشە‌یی پابە‌ندە بە‌وە‌ی ئایا تۆ بە‌ردە‌وام دە‌بیت لە‌سە‌ر نزیکبوونە‌وە‌ت لە خودا لە ڕێگای خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز.‏—‏یۆحە‌ننا ١٧:‏٣؛‏ یە‌هوزا ٢١ بخوێنە‌وە.‏

کاتێک تۆ زانیاریت دە‌ربارە‌ی خودا زۆرتر دە‌بێ،‏ باوە‌ڕت بە‌هێزتر دە‌بێت.‏ باوە‌ڕ یارمە‌تیت دە‌دا دڵی خودا خۆشبکە‌ی (‏عیبرانییە‌کان ١١:‏١،‏ ٦)‏.‏ وات لێدە‌کا پە‌شیمان بیتە‌وە و گۆڕانکاری بە‌سوود بە‌سە‌ر ژیانتدا بهێنیت.‏—‏کردار ٣:‏١٩ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ ئە‌و زانیارییە‌ی تۆ دە‌ربارە‌ی خودا هە‌تە چۆن سوود بە کاسانی تر دە‌گە‌یە‌نێ؟‏

ژنێک لە خودا دە‌پاڕێتە‌وە

تۆ دە‌توانی پە‌یوە‌ندییە‌کی تایبە‌ت لە‌گە‌ڵ یە‌هوە دروست بکە‌ی.‏

زۆر ئاساییە تۆ دە‌تە‌وێ ئە‌و شتانە‌ی کە فێری بوویت بۆ خە‌ڵکی باسی بکە‌ی،‏ ئێمە هە‌موومان حە‌زدە‌کە‌ین هە‌واڵی خۆش بڵاوبکە‌ینە‌وە.‏ کاتێک تۆ لە خوێندنی پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ردە‌وام دە‌بیت،‏ فێردە‌بی چۆن پە‌رتووکی پیرۆز بە‌کاربهێنی بۆئە‌وە‌ی باوە‌ڕت سە‌بارە‌ت بە‌یە‌هوە و هە‌واڵی خۆش بۆ خە‌ڵکی ڕوون بکە‌یتە‌وە.‏—‏ڕۆما ١٠:‏١٣-‏١٥ بخوێنە‌وە.‏

زۆر کە‌س لە‌لای هاوڕێ و خزمە‌کانیان دە‌ست بە باسکردنی هە‌واڵی خۆش دە‌کە‌ن.‏ بە‌وشیاری لە‌گە‌ڵیان بدوێ.‏ لە جیاتی ئە‌وە‌ی پێیان بڵێت ئایینە‌کە‌یان هە‌ڵە‌یە،‏ بە‌ڵینە‌کانی خودایان پێ بڵێ.‏ هە‌روە‌ها لە‌بیرت بێت کە هە‌ڵسوکە‌وتی نە‌رمونیانت کاریگە‌ری لە‌سە‌ر خە‌ڵکی زۆرتر دە‌بێ لە‌وە‌ی بە کە قسە‌کانت دە‌ردە‌بڕی.‏—‏٢ تیمۆساوس ٢:‏٢٤،‏ ٢٥ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ دە‌توانی چێژ لە چ جۆرە پە‌یوە‌ندییە‌ک لە‌گە‌ڵ خودا وە‌رگری؟‏

خوێندنی وشە‌ی خودا یارمە‌تیت دە‌دا لە بواری ڕۆحییە‌وە گە‌شە بکە‌ی.‏ لە کۆتاییدا دە‌توانی پە‌یوە‌ندییە‌کی زۆر پتە‌و لە‌گە‌ڵ یە‌هوە دروست بکە‌ی.‏ لە ڕاستیدا تۆ دە‌توانی ببی بە یە‌کێک لە ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ی.‏—‏٢ کۆرنسۆس ٦:‏١٨ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ چۆن دە‌توانی لە گە‌شە‌کردندا بە‌ردە‌وام بیت؟‏

تۆ دە‌توانی لە بواری ڕۆحییە‌وە سوودمە‌ند بیت بە‌وە‌ی کە‌لە‌سە‌ر خوێندنی وشە‌ی خودا بە‌ردە‌وام بیت (‏عیبرانییە‌کان ٥:‏١٣،‏ ١٤)‏.‏ داوا لە یە‌کێک لە شاهیدانی یە‌هوە بکە تاکو پە‌رتووکی پیرۆزت لە‌گە‌ڵ بخوێنێت بە بە‌کارهێنانی پە‌رتووکی،‏ ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏ هە‌رچە‌ند شتی زۆرتر لە وشە‌ی خودا فرێربی،‏ ئە‌وە‌ندە زۆرتر لە ژیانتدا سە‌رکە‌وتوو دە‌بیت.‏—‏زە‌بوور ١:‏١-‏٣؛‏ ٧٣:‏٢٧،‏ ٢٨ بخوێنە‌وە.‏

شاهیدانی یە‌هوە لە‌کاتی پێشکە‌شکردنی وانە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز

هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن یە‌هوە‌یە،‏ کە خودایە‌کی کامە‌رانە (‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥)‏.‏ ئە‌گە‌ر بە‌ردە‌وام بیت لە‌سە‌ر قوربانییە‌کانت بۆ بە‌دە‌ستهێنانی ڕە‌زامە‌ندی خودا،‏ ئە‌وا دە‌توانی چاوە‌ڕوانی ژیانی هە‌میشە‌یی بیت.‏ نزیک بوونە‌وە‌ت لە خودا باشترین کارە کە تۆ دە‌توانی بیکە‌ی.‏—‏١ تیمۆساوس ١:‏١١؛‏ ٦:‏١٩ بخوێنە‌وە.‏

بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە بە‌شی ١٨ لە پە‌رتووکی،‏ ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share