پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ه‌خ وانە‌ی ١٢ پرسیارە‌کان ١-‏٥
  • چۆن دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • چۆن دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە؟‏
  • هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • نزیك بوونە‌وە لە خودا بە رێگە‌ی نوێژ
    خودا چی لە ئێمە داوا دە‌کات؟‏
  • لە ڕێگە‌ی دوعا لە خودا نزیک ببنە‌وە
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • بە‌ش ١١
    گوێڕایە‌ڵی خودابە
هە‌واڵی خۆش لە‌لایە‌ن خوداوە!‏
ه‌خ وانە‌ی ١٢ پرسیارە‌کان ١-‏٥

وانە‌ی:‏ ١٢

چۆن دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە؟‏

١.‏ ئایا خودا گوێ لە هە‌موو پاڕانە‌وە‌کان دە‌گرێ؟‏

پیاوێک لە خودا دە‌پاڕێتە‌وە

خودا داوا لە هە‌موو جۆرە مرۆڤێک دە‌کا لە ڕێگای پاڕانە‌وە لێی نزیک بێتە‌وە (‏زە‌بوور ٦٥:‏٢)‏.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە‌ش ئە‌و گوێ لە هە‌موو پاڕانە‌وە‌یە‌ک ناگرێ و پە‌سە‌ندی ناکات.‏ بۆ نموونە،‏ گوێ لە پاڕانە‌وە‌ی پیاوێک ناگرێ کە لە ژنە‌کە‌ی دە‌دات (‏١ پە‌ترۆس ٣:‏٧)‏.‏ هە‌روە‌ها کاتێ ئیسرائیلییە‌کان وازیان لە بە‌دکاری نە‌دە‌هێنا،‏ خودا پاڕانە‌وە‌کانی قە‌بوڵ نە‌دە‌کردن،‏ لێرە‌دا بۆمان دە‌ردە‌کە‌وێ کە پاڕانە‌وە شتێکی تایبە‌تە.‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا خودا دە‌یە‌وێ گوێ لە هە‌موو پارانە‌وە‌کان بگرێ تە‌نانە‌ت هی گوناهبارانیش بە‌مە‌رجێ پە‌شیمان ببنە‌وە.‏—‏ئیشایا ١:‏١٥؛‏ ٥٥:‏٧ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ ئێمە دە‌بێ چۆن بپاڕێینە‌وە؟‏

پاڕانە‌وە بە‌شێکە لە خوداپە‌رستییە‌کە‌مان،‏ کە‌واتە ئێمە دە‌بێ تە‌نها لە‌بە‌ر یە‌هوە‌ی ئافە‌ریدگارمان بپاڕێینە‌وە (‏مە‌تتا ٤:‏١٠؛‏ ٦:‏٩)‏.‏ هە‌روە‌ها ئێستا کە ئێمە ناتە‌واوین،‏ دە‌بێ بە ناوی عیسای مە‌سیح بپاڕێینە‌وە چونکە ئە‌و لە پێناو گوناهە‌کانی ئێمە‌دا مرد (‏یۆحە‌ننا ١٤:‏٦)‏.‏ یە‌هوە نایە‌وێ کە پاڕانە‌وە‌کانمان بێلە‌بە‌ر بڵێین یان لە سە‌ر کاغە‌ز بیانخوێنینە‌وە.‏ ئە‌و دە‌یە‌وێ کە ئێمە لە ناخی دڵمانە‌وە بپاڕێینە‌وە.‏—‏مە‌تتا ٦:‏٧؛‏ فیلیپی ٤:‏٦،‏ ٧ بخوێنە‌وە.‏

ئافە‌ریدگارمان تە‌نانە‌ت دە‌توانێ گوێی لە پاڕانە‌وە‌ی بێدە‌نگیش بێت (‏١ سامۆئێل ١:‏١٢،‏ ١٣)‏.‏ ئە‌و بانگە‌شە‌مان دە‌کا لە هە‌موو بارودۆخێکدا بپاڕێینە‌وە،‏ بۆ نموونە سە‌رە‌تا و کۆتایی ڕۆژی نوێ،‏ یان لە‌پێش نان خواردن یان کاتێک ڕووبە‌ڕووی گیروگرفت دە‌بینە‌وە.‏—‏زە‌بوور ٥٥:‏٢٢؛‏ مە‌تتا ١٥:‏٣٦ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ بۆچی مە‌سیحییە‌کان کۆبوونە‌وە دە‌بە‌ستن؟‏

خە‌ڵکی لە کۆبوونە‌وە مە‌سیحییە‌کاندا پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێننە‌وە

نزیک بوونە‌وە لە خودا زۆر ئاسان نییە چونکە لە نێوان خە‌ڵکانێکدا دە‌ژین کە باوە‌ڕیان بە خودا نییە‌و گاڵتە بە بە‌ڵێنە‌کانی خودا دە‌کە‌ن کە پە‌یوە‌ندیان بە ئاشتی سە‌ر زە‌وی هە‌یە (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١،‏ ٤؛‏ ٢ پە‌ترۆس ٣:‏٣،‏ ١٣)‏.‏ کە‌واتە ئێمە پێویستیمان بە کۆمە‌ڵێکی هاندە‌ر وهاوباوە‌ڕ هە‌یە و ئە‌وانیش پێویستییان بە ئێمە هە‌یە.‏—‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏٢٤،‏ ٢٥ بخوێنە‌وە.‏

پە‌یوە‌ندی گرتن بە کە‌سانێک کە خودایان خۆشدە‌وێ یارمە‌تیمان دە‌دا لە خودا نزیک کۆبوونە‌وە‌کانی شاهیدانی یە‌هوە هە‌لومە‌رجێکی باشن تاکو سوود لە باوە‌ڕی کە‌سانی تر وە‌ربگرین.‏—‏ڕۆما ١:‏١١،‏ ١٢ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ تۆ چۆن دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە؟‏

پیاوێک لە‌کاتی پشوودان لە‌سە‌ر کارە‌کە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌خوێنێتە‌وە

تۆ دە‌توانی لە‌یە‌هوە نزیک بیتە‌وە لە ڕێگای بیر کردنە‌وە لە‌وە‌ی کە تۆ چی لە وشە‌ی ئە‌و فێر بوویت.‏ بیر لە کارە‌کانی و ڕێنمایی و بە‌ڵینە‌کانی بکە‌وە.‏ بیرکردنە‌وە‌یە‌کی پڕ لە پاڕانە‌وە هە‌ستێکی سوپاسگوزاری بۆ خۆشە‌ویستی و دانایی خودا لە ناو دڵمان دروست دە‌کا.‏—‏یە‌شوع ١:‏٨؛‏ زە‌بوور ١:‏١-‏٣ بخوێنە‌وە.‏

تۆ تە‌نها ئە‌و کاتە دە‌توانی لە خودا نزیک بیتە‌وە کە متمانە و باوە‌ڕت پێی هە‌بێت.‏ بە‌ڵام باوە‌ڕ وە‌ک زیندە‌وە‌رێکە کە پێویستی بە خۆراک هە‌یە.‏ تۆ پێویستە بە‌ردە‌وام باوە‌ڕە‌کە‌ت خۆراک بدە‌ی بە پێداچوونە‌وە‌ی دووبارە لە بنچینە‌کانی باوە‌ڕە‌کە‌ت.‏—‏مە‌تتا ٤:‏٤؛‏ عیبرانییە‌کان ١١:‏١،‏ ٦ بخوێنە‌وە.‏

٥.‏ چۆن نزیک بوونە‌وە لە خودا سوودت پێدە‌گە‌یە‌نێت؟‏

یە‌هوە بایە‌خ بە‌و کە‌سانە‌دە‌دات کە ئە‌ویان خۆشدە‌وێ.‏ ئە‌و دە‌توانێ لە هە‌موو ئە‌و شتانە بیانپارێزێ کە باوە‌ڕیان و هیوایان بە ژیانی هە‌میشە‌ی دە‌خاتە مە‌ترسییە‌وە (‏زە‌بوور ٩١:‏١،‏ ٢،‏ ٧-‏١٠)‏.‏ ئە‌و ئاگادارمان دە‌کاتە‌وە لە‌و ڕێبازانە‌ی کە هە‌ڕە‌شە‌ن بۆ تە‌ندروستی و کامە‌رانیمان.‏ یە‌هوە باشترین ڕێبازی ژیانمان فێردە‌کا.‏—‏زە‌بوور ٧٣:‏٢٧،‏ ٢٨؛‏ یاقوب ٤:‏٤،‏ ٨ بخوێنە‌وە.‏

هاوڕێیە‌کان کاتێکی خۆش لە‌گە‌ڵ یە‌کتر بە‌سە‌ردە‌بە‌ن

بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە بە‌شی ١٧ لە پە‌رتووکی،‏ ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share