پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٥٥
  • پشتیوانی و پشتگیری لە کۆمە‌ڵە‌کتان بکە‌ن

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • پشتیوانی و پشتگیری لە کۆمە‌ڵە‌کتان بکە‌ن
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • تێڕوانینی پە‌رتووکی پیرۆز بۆ ئیش و پارە
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • ڕێگای ڕاست بۆ پە‌رستنی خودا چییە؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • شاهیدانی یە‌هوە چۆن ڕێکخراون؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • ئایا تۆ بۆ لە ئاو هە‌ڵکێشان ئامادە‌یت؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
زیاتر چاولێکە
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٥٥
وانە‌ی ٥٥.‏ خوشک و برایان یارمە‌تی چاککردنە‌وە‌ی دە‌رە‌وە‌ی هۆڵی پاشایە‌تیە‌کە‌یان دە‌دە‌ن.‏

وانە‌ی ٥٥

پشتیوانی و پشتگیری لە کۆمە‌ڵە‌کتان بکە‌ن

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

ملیۆنە‌ها کە‌س لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا بە خۆشییە‌وە یە‌هوە لە هە‌زاران کۆبوونە‌وە‌دا دە‌پە‌رستن.‏ ئە‌وان بۆ ئە‌و ڕێنماییانە‌ی کە لە کۆبوونە‌وە‌کاندا وە‌ریدە‌گرن،‏ سوپاسگوزارن و بە ئارە‌زووی خۆیان بە شێوازی جۆراوجۆر پشتگیری کۆبوونە‌وە‌کە‌یان دە‌کە‌ن.‏ ئایا تۆش بە‌م شێوە‌یە سە‌بارە‌ت بە کۆبوونە‌وە‌کە‌ت هە‌ست دە‌کە‌یت؟‏

١.‏ چۆن دە‌توانین کات و هێزمان بۆ پشتگیری کردن لە کۆمە‌ڵە‌کە بە‌کار بهێنین؟‏

هە‌موومان دە‌توانین بۆ پشتگیری کردن لە کۆمە‌ڵ شتێک بکە‌ین.‏ ئە‌گە‌ر هە‌ندێک کە‌س لە کۆمە‌ڵە‌کە‌تان بە‌ساڵاچوو یان لاواز بن،‏ لە‌وانە‌یە بتوانن لە هاتۆوچۆکردن بۆ کۆبوونە‌وە‌کان یان بە ڕێگە‌ی تر،‏ وە‌ک بازاڕکردن بۆیان یان ئە‌نجامدانی کارە‌کانی ماڵیان یارمە‌تیان بدە‌ن.‏ (‏یاقوب ١:‏٢٧ بخوێنە‌وە.‏)‏ هە‌روە‌ها دە‌توانین خۆبە‌خشانە بۆ یارمە‌تیدان لە پاککردنە‌وە و پاراستنی هۆڵی پاشایە‌تیمان کار بکە‌ین.‏ بێگومان هیچ کە‌سێک ناچارمان ناکات ئە‌م کارانە بکە‌ین،‏ بە‌ڵام خۆشە‌ویستیمان بۆ خودا و هاوباوە‌ڕە‌کانمان وامان لێدە‌کات کە بە ‏«خۆبە‌خشانە خۆمان پێشکە‌ش بکە‌ین».‏‏—‏زە‌بوورە‌کان ١١٠:‏٣.‏

ئە‌وانە‌ی کە لە ئاو هە‌ڵکێشراون دە‌توانن بە شێوازی تر پشتگیری کۆبوونە‌وە‌کە‌یان بکە‌ن.‏ برایانی شایستە لە ڕوانگە‌ی ڕۆحییە‌وە دە‌توانن وە‌ک خزمە‌تکار یان پیری کۆمە‌ڵ خزمە‌ت بکە‌ن.‏ شاهیدانی یە‌هوە هە‌روە‌ها دە‌توانن وە‌ک پێشە‌نگ پشتگیری لە کاری مزگێنیدان بکە‌ن.‏ هە‌روە‌ها هە‌ندێکیان دە‌توانن لە دروستکردنی شوێنی پە‌رستن یارمە‌تیدە‌ر بن یان بڕۆن بۆ خزمە‌تکردن لە ناوچە‌یە‌ک کە کۆبوونە‌وە‌یە‌ک لە ڕێگە‌ی ترە‌وە پێویستی بە یارمە‌تی هە‌یە.‏

٢.‏ چۆن دە‌توانین لە ڕووی داراییە‌وە پشتگیری لە کۆمە‌ل بکە‌ین؟‏

ئێمە دە‌توانین ‏«بە داراییە‌کانمان ڕێزی یە‌هوە بگرین.‏»‏ (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٣:‏٩)‏ ئێمە شانازی دە‌کە‌ین کە پارە و داراییە‌کانمان بۆ پشتگیریکردن لە کۆبوونە‌وە یان کاری مزگێنیدان لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا بە‌کار دە‌هێنین.‏ (‏٢ کۆرنسۆس ٩:‏٧ بخوێنە‌وە.‏)‏ هە‌روە‌ها بە‌خشینە‌کانمان بۆ کاری فریاگوزاری لە کارە‌ساتە‌کان بە‌کاردە‌هێنرێت.‏ زۆر کە‌س بڕیاریان داوە هە‌فتانە یان مانگانە ‹بڕە پارە‌یە‌ک بۆ بە‌خشین تە‌رخان بکە‌ن.‏› (‏١ کۆرنسۆس ١٦:‏٢ بخوێنە‌وە.‏)‏ ئێمە دە‌توانین بە‌خشینە‌کانمان لە سندوقی پارە بە‌خشین لە شوێنە‌کانی پە‌رستنمان دابنێین یان بە شێوە‌ی ئۆنلاین لە donate.jw.org پارە بدە‌ین.‏ یە‌هوە دە‌رفە‌تی پێداوین کە بە بە‌کارهێنانی داراییە‌کانمان نیشانی بدە‌ین کە خۆشمان دە‌وێت.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا،‏ دە‌بینین کە چۆن دە‌توانین پشتگیری و پشتیوانی لە کۆبوونە‌وە‌کە‌مان بکە‌ین.‏

٣.‏ ئێمە دە‌توانین لە داراییە‌کانی خۆمان ببە‌خشین

یە‌هوە و عیسا خە‌ڵکانی بە‌خشندە‌یان خۆشدە‌وێت.‏ بۆ نموونە،‏ لە سە‌ردە‌می عیسادا،‏ بێوە‌ژنێکی هە‌ژار هە‌بوو کە پارە‌ی زۆری نە‌بوو،‏ بە‌ڵام بڕە پارە‌یە‌کی بۆ پشتگیری کردن لە پە‌رستگای یە‌هوە،‏ بە‌خشی و عیسا دە‌ستخۆشی لێ کرد.‏ لۆقا ٢١:‏١-‏٤ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئایا پێویستە بڕێکی زۆر پارە ببە‌خشین بۆ ئە‌وە‌ی یە‌هوە دڵخۆش بکە‌ین؟‏

  • ئە‌گە‌ر لە قوڵایی دڵمانە‌وە پارە ببە‌خشین،‏ هە‌ستی یە‌هوە و عیسا چۆن دە‌بێت؟‏

شاهیدانی یە‌هوە چۆن بە‌خشینە‌کان بە‌کار دە‌هێنن؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ دیارییە‌ک لە دە‌ستی تو بۆ یە‌هوە (‏٤٧:‏٤)‏

  • چۆن بە‌خشینە‌کان بۆ سوودگە‌یاندن بە کۆبوونە‌وە‌کان لە سە‌رانسە‌ری جیهان بە‌کار دە‌هێنرێن؟‏

خوشکێکی بە‌تە‌مە‌ن پارە‌ی دە‌خاتە سندوقی بە‌خشینە‌وە.‏

٤.‏ ئێمە دە‌توانین خۆبە‌خشانە یارمە‌تیدە‌ر بین

لە سە‌ردە‌می کۆندا،‏ پە‌رستندە‌کانی یە‌هوە بە جۆش و خرۆشە‌وە شوێنە‌کانی پە‌رستنیان بۆ پاراستن چاک و ئاوە‌دان دە‌کردە‌وە.‏ جگە لە یارمە‌تی دارایی،‏ ئە‌وان کات و هێزی خۆیان بۆ پشتگیری کردن لە ئە‌م کارە بە‌کار دە‌هێنا.‏ ٢ پوختە‌ی مێژوو ٣٤:‏٩-‏١١ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن ئیسرائیلییە‌کان بۆ پاراستنی شوێنی پە‌رستنی یە‌هوە یارمە‌تیدە‌ر بوون؟‏

ئە‌مڕۆش شاهیدانی یە‌هوە نموونە‌ی ئیسرائیلییە‌کانی کۆن دە‌گرنە‌بە‌ر.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە‏.‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ پاراستنی شوێنە‌کانی پە‌رستنمان (‏٣١:‏٣)‏

دیمە‌نێک لە ڤیدیۆی«گرنگیدان بە شوێنە‌کانی پە‌رستنمان».‏ ژن و پیاو و منداڵ ناوە‌وە‌ی هۆڵی شانشینە‌کە‌یان خاوێن دە‌کە‌نە‌وە.‏
  • بۆچی گرنگە بە باشی ئاگاداری پاک و خاوێنی شوێنی پە‌رستنە‌کانمان بین؟‏

  • بە چ شێوە‌یە‌ک دە‌توانیت یارمە‌تی بدە‌یت؟‏

گروپێک لە خۆبە‌خشانی شایە‌تحاڵ یارمە‌تی دروستکردنی هۆڵی پاشایە‌تی دە‌دە‌ن.‏

٥.‏ برایان دە‌توانن بۆ ئە‌وە‌ی بە‌رپرسیارێتی زیاتریان هە‌بێت،‏ تێبکۆشن

پە‌رتووکی پیرۆز هانی پیاوانی مە‌سیحی دە‌دات بۆ ئە‌وە‌ی بە‌رپرسیارێتی زیاتریان هە‌بێت،‏ بۆ پشتگیری لە کۆبوونە‌وە هە‌موو هە‌وڵێکی خۆیان بدە‌ن.‏ ئە‌وان چۆن دە‌توانن ئە‌م کارە بکە‌ن؟‏ ڤیدۆکە بکە‌وە‏.‏ دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ برایان—‏هە‌وڵبدە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی شایستە‌ی کاری باش بن (‏١٩:‏٥)‏

  • چۆن ڕایان هە‌وڵی دا بۆ پشتگیری لە کۆبوونە‌وە،‏ بە‌رپرسیارێتی زیاتر وە‌ربگرێت؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز ڕوونی دە‌کاتە‌وە کە برایان لە ڕوانگە‌ی ڕۆحییە‌وە دە‌بێ چ شایستە‌گیە‌کیان هە‌بێت بۆ ئە‌وە‌ی وە‌ک خزمە‌تکار یان پیری کۆمە‌ڵ خزمە‌ت بکە‌ن.‏ ١ تیمۆساوس ٣:‏١-‏١٣ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئە‌گە‌ر برایە‌ک بیە‌وێت وە‌ک خزمە‌تکار یان پیری کۆمە‌ڵ خزمە‌ت بکات،‏ دە‌بێت چ تایبە‌تمە‌ندی و بارودۆخێکی هە‌بێت؟‏

  • پێویستە ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ی چ سیفە‌ت و بارودۆخێکیان هە‌بێت؟‏—‏ئاماژە بە ئایە‌تە‌کانی ٤ و ١١.‏

  • ئە‌گە‌ر برایان بۆ ئە‌وە‌ی بە‌رپرسیارێتی زیاتریان هە‌بێت،‏ هە‌موو هە‌وڵێکی خۆیان بدە‌ن،‏ ئە‌ندامانی کۆمە‌ڵ چ سوودێک وە‌ردە‌گرن؟‏

برایە‌کی گە‌نج پاڵ بە کورسی کە‌مئە‌ندامی برایە‌کی بە‌تە‌مە‌نە‌وە دە‌نێت لە کاتێکدا لە ماڵێکە‌وە بۆ ماڵێکی تر ئامۆژگاری دە‌کە‌ن.‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «شاهیدانی یە‌هوە چۆن پارە‌ی چالاکییە‌کانیان دابین دە‌کە‌ن؟‏»‏

  • چۆن وە‌ڵام دە‌دە‌یتە‌وە؟‏

لە کۆتاییدا

دە‌توانین دارایی و کات و هێزی خۆمان بۆ پشتگیری لە کۆبوونە‌وە بە‌کار بهێنین.‏ یە‌هوە هە‌وڵە‌کانمان زۆر بە‌رز دە‌نرخێنێت.‏

پێداچوونە‌وە

  • چۆن دە‌توانین کات و هێزی خۆمان بۆ پشتگیری لە کۆمە‌ڵ بە‌کار بهێنین؟‏

  • چۆن دە‌توانین دارایی خۆمان بۆ پشتگیری لە کۆمە‌ڵ بە‌کار بهێنین؟‏

  • حە‌ز دە‌کە‌یت بە چ شێوە‌یە‌ک پشتگیری لە کۆمە‌ڵ بکە‌یت؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

بۆچی ئیتر یە‌هوە داوا لە پە‌رستندە‌کانی ناکات کە دە‌یە‌کی داراییان ببە‌خشن؟‏

‏«پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی یاسایی دە‌یە‌ک چی دە‌ڵێت؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

پە‌رتووکی پیرۆز هە‌ندێک ڕۆڵ بۆ پیاوانی لە ئاو هە‌ڵکێشراو دیاری دە‌کات.‏ بە‌ڵام ئە‌ی ئە‌گە‌ر ژنێکی لە ئاو هە‌ڵکێشراو پێویست بێت ئە‌م ئە‌رکانە جێبە‌جێ بکات،‏ چۆن؟‏

‏«تێگە‌یشتن لە بنە‌مای سە‌روە‌ر لە کۆمە‌ڵدا»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ فە‌وریە ٢٠٢١)‏

شاهیدانی یە‌هوە لە کۆنگۆ چ قوربانییە‌ک دە‌دە‌ن بۆ دابە‌شکردنی بڵاوکراوە‌کان لە وڵاتە‌کە‌یان؟‏

دابە‌شکردنی بڵاوکراوە‌کانمان لە وڵاتی کۆنگۆ (‏٢٥:‏٤)‏

بە چ شێوە‌یە‌ک دابینکردنی دارایی چالاکییە‌کانی ڕیکخراوە‌کە‌مان،‏ جیاوازە لە ئایینە‌کانی تر؟‏

‏«چۆن پارە‌ی چالاکییە‌کانی ڕیکخراوە‌ی شاهیدانی یە‌هوە دابین دە‌کرێت؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share