پێداچوونەوەی بەشی ٣
دەربارەی ئەم پرسیارانەی خوارەوە لەگەڵ مامۆستاکەتان گفتوگۆ بکەن:
١. پەندەکانی سلێمان ٢٧:١١ بخوێنەوە.
بۆچی دەتەوێت بۆ یەهوە وەفادار بمێنیتەوە؟
(ئاماژە بە وانەی ٣٤.)
٢. ئەگەر بۆ ئەنجامدانی کارێک لە پەرتووکی پیرۆز یاسایەکی دیاریکراو نەبێت، چۆن دەتوانیت بڕیاری دروست بدەیت؟
(ئاماژە بە وانەی ٣٥.)
٣. چۆن دەتوانیت لە هەموو شتێکدا ڕاستگۆ بیت؟
(ئاماژە بە وانەی ٣٦.)
٤. مەتا ٦:٣٣ بخوێنەوە.
چۆن دەتوانیت بە پاشایەتی خودا ئەولەویەت بدەیت و لە کار و پارە گرنگتری بزانیت؟
(ئاماژە بە وانەی ٣٧.)
٥. چەند ڕێگایەک چین بۆ ئەوەی نیشان بدەیت ژیان وەک یەهوە بەنرخ دەزانیت؟
(ئاماژە بە وانەی ٣٨.)
٦. کردار ١٥:٢٩ بخوێنەوە.
چۆن دەتوانیت سەبارەت بە خوێن گوێڕایەڵی فەرمانی یەهوە بیت؟
پێت وایە داواکارییەکانی خودا مەعقولە؟
(ئاماژە بە وانەی ٣٩.)
٧. ٢ کۆرنسۆس ٧:١ بخوێنەوە.
پاک و خاوێنی جەستەیی و ئەخلاقی مانای چییە؟
(ئاماژە بە وانەی ٤٠.)
٨. ١ کۆرنسۆس ٦:٩ و ١٠ بخوێنەوە.
بۆچوونی پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بە سێکس چییە؟ ئایا تۆ لەگەڵ بۆچوونی پەرتووکی پیرۆز هاوڕایت؟
پەرتووکی پیرۆز چ ڕێنماییەک سەبارەت بە بەکارهێنانی خواردنەوەی مەشروب دەدات؟
(ئاماژە بە وانەکانی ٤١ و ٤٣.)
٩. مەتا ١٩:٤-٦ و ٩ بخوێنەوە.
یەهوە چ پێوەرێکی بۆ هاوسەرگیری داناوە؟
بۆچی دەبێت هاوسەرگیری و تەڵاق بە شێوەیەکی یاسایی تۆمار بکەین؟
(ئاماژە بە وانەی ٤٢.)
١٠. کام جەژنەکان و ئاهەنگەکان لە لای یەهوە خودا قبوڵ نییە و دڵگرانی دەکات؟ بۆچی؟
(ئاماژە بە وانەی ٤٤.)
١١. یۆحەنا ١٧:١٦ و کردار ٥:٢٩ بخوێنەوە.
چۆن دەتوانیت لە بابەتە سیاسی و نەتەوەییەکان بێلایەن بیت؟
ئەگەر یاساکانی حکومەت دژی یاساکانی خودا بێت، چی دەکەیت؟
(ئاماژە بە وانەی ٤٥.)
١٢. مەرقۆس ١٢:٣٠ بخوێنەوە.
چۆن دەتوانیت نیشانی بدەیت کە یەهوەت خۆشدەوێت؟
(ئاماژە بە وانەکانی ٤٦ و ٤٧.)