پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ffl وانە‌ی ٥٦
  • پاراستنی یە‌کگرتوویی لە کۆمە‌ڵ

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • پاراستنی یە‌کگرتوویی لە کۆمە‌ڵ
  • هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • عەنوانەکان
  • ماددەی ھاوشێوە
  • زیاتر بزانە
  • لە کۆتاییدا
  • لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر
  • پشتیوانی و پشتگیری لە کۆمە‌ڵە‌کتان بکە‌ن
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • چۆن بە قسە‌کانمان یە‌هوە دڵخۆش بکە‌ین؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
  • ئایا تۆ بۆ لە ئاو هە‌ڵکێشان ئامادە‌یت؟‏
    هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
هە‌تاهە‌تایە چێژ لە ژیان وە‌ربگرە!‏—‏کۆرسی پە‌رتووکی پیرۆز
ffl وانە‌ی ٥٦
وانە‌ی ٥٦.‏ دوو خوشکی ڕە‌گە‌زی جیاواز بە‌خۆشحاڵییە‌وە سڵاو لە‌یە‌کتر دە‌کە‌ن.‏

وانە‌ی ٥٦

پاراستنی یە‌کگرتوویی لە کۆمە‌ڵ

Printed Edition
Printed Edition
Printed Edition

کاتێک لە‌گە‌ڵ هاوباوە‌ڕانمان دە‌بین،‏ ڕە‌نگە ئێمە‌ش هە‌مان هە‌ستمان هە‌بێت وە‌ک داود کە وتی:‏ «چە‌ند باشە و چە‌ند خۆشە بۆ براکان کە بە یە‌کگرتوویی پێکە‌وە نیشتە‌جێ بن!‏» (‏زە‌بوورە‌کان ١٣٣:‏١)‏ یە‌کگرتوویی ئێمە بە ڕێکە‌وت دروست نابێت،‏ بە‌ڵکو هە‌ر یە‌کێکمان دە‌بێت لە پاراستن و بە‌هێزکردندا ڕۆڵمان هە‌بێت.‏

١.‏ تایبە‌تمە‌ندییە بێهاوتاکانی شاهیدانی یە‌هوە چین؟‏

ئە‌گە‌ر لە وڵاتی تر بە‌شداری کۆبوونە‌وە‌ی شاهیدانی یە‌هوە بکە‌یت،‏ لە‌وانە‌یە لە زمانە‌کە‌یان تێنە‌گە‌یت،‏ بە‌ڵام هە‌ست بە نامۆیی ناکە‌یت.‏ بۆچی؟‏ چونکە ئێمە هە‌مان پە‌رتووکی پیرۆز و بڵاوکراوانە‌ی کە شاهیدانی یە‌هوە لە وڵاتانی تر،‏ دە‌خوێنین،‏ بە‌کار دە‌هێنن.‏ هە‌وڵ دە‌دە‌ین یە‌کترمان خۆشبوێت،‏ گرنگ نییە لە کۆی دە‌ژین،‏ هە‌موومان ‏«بە ناوی یە‌هوە دە‌پاڕێینە‌وە،‏ تاکو بە یە‌کگرتوویی بیپە‌رستین.‏»‏‏—‏سە‌فە‌نیا ٣:‏٩.‏

٢.‏ چۆن دە‌توانن لە کۆمە‌ڵ یە‌کگرتوویی پە‌رە پێبدە‌ن؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت:‏ «بە هە‌موو دڵ و بە هە‌موو گیان یە‌کترتان خۆش بوێت.‏»‏ (‏١ پە‌ترۆس ١:‏٢٢)‏ چۆن دە‌توانین بە‌پێی ئە‌م ئایە‌تە ڕە‌فتار بکە‌ین؟‏ هە‌وڵبدە‌ن لە‌جیاتی تە‌رکیز کردن لە‌سە‌ر کە‌موکوڕییە‌کانی کە‌سانی تر،‏ بە‌دوای تایبە‌تمە‌ندییە باشە‌کانیاندا بگە‌ڕێن.‏ هە‌روە‌ها هە‌وڵ بدە‌ن لە‌گە‌ڵ هاوباوە‌ڕدارانتان پە‌یوە‌ندی بکە‌ن،‏ کە کە‌سایە‌تی جیاوازیان هە‌یە،‏ نە‌ک تە‌نها لە‌گە‌ڵ ئە‌و کە‌سانە کە وە‌ک تۆ بیردە‌کە‌نە‌وە.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ش،‏ پێویستە هە‌وڵ بدە‌ین هە‌رگیز لە‌سە‌ر کە‌سانیتر حوکم نە‌دە‌ین و تە‌نانە‌ت لە دڵیشە‌وە لایە‌نگری کە‌س نە‌کە‌ین.‏—‏١ پە‌ترۆس ٢:‏١٧ بخوێنە‌وە.‏a

٣.‏ کاتێک لە‌گە‌ڵ هاوڕێیە‌کی مە‌سیحی ناکۆکییە‌کتان هە‌یە،‏ پێویستە چی بکە‌ن؟‏

ئێمە شاهیدانی یە‌هوە یە‌کگرتووین،‏ بە‌ڵام ناتە‌واوین و هە‌ندێک جار یە‌کتر خە‌مبار و ئازار دە‌دە‌ین.‏ کە‌واتە وشە‌ی خودا پێمان دە‌ڵێت:‏ ‏«بە‌ردە‌وام .‏ .‏ .‏ لە یە‌کتری خۆشبوون»‏ هە‌روە‌ها دە‌ڵێت:‏ ‏«هە‌روە‌ک یە‌هوە چۆن بە ئازادی لێتان خۆشبوو،‏ ئێوە‌ش دە‌بێت هە‌مان شت بکە‌ن.‏»‏ (‏کۆلۆسی ٣:‏١٣ بخوێنە‌وە.‏)‏ بە دڵنیاییە‌وە هە‌موومان چە‌ندین جار یە‌هوە‌مان خە‌مبار کردووە،‏ بە‌ڵام یە‌هوە هە‌موو جار لێمان خۆش بووە.‏ بۆیە یە‌هوە چاوە‌ڕێی ئە‌وە‌مان لێ دە‌کات لە هاوباوە‌ڕە‌کانمان خۆش بین و ئە‌گە‌ر زانیمان ئازاری کە‌سێکمان داوە،‏ باشترە بۆ چارە‌سە‌رکردنی کێشە‌کە دە‌ستپێشخە‌ری بکە‌ین.‏—‏مە‌تا ٥:‏٢٣،‏ ٢٤ بخوێنە‌وە.‏b

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا دە‌بینین چۆن دە‌توانین ئاشتی و یە‌کگرتوویی کۆمە‌ڵ زیاد بکە‌ین.‏

وێنە:‏ برایە‌ک ئاشتی دروست دە‌کات.‏ ١.‏ برایە‌کی تر بە توندی قسە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌کات .‏ ٢.‏ بیر لە‌وە دە‌کاتە‌وە کە براکە‌ی تر چی گوتووە.‏ ٣.‏ ئە‌و ئامۆژگارییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز لە‌بە‌رچاو دە‌گرێت سە‌بارە‌ت بە‌وە‌ی کە کاتێک توڕە دە‌بێت چی بکات.‏ ٤.‏ چاوی بە براکە‌ی تر دە‌کە‌وێت بۆ قاوە و ئاشت دە‌بێتە‌وە.‏

بۆ ئە‌وە‌ی ئاشتی لە‌گە‌ڵ کە‌سانی تر دروست بکە‌یت،‏ چی دە‌کە‌یت؟‏

٤.‏ لە‌سە‌ر کە‌سانیتر حوکم نە‌دە‌ین و لایە‌نگری کە‌س نە‌کە‌ین

ئێمە دە‌مانە‌وێت هە‌موو برا و خوشکانمان خۆشبوێت،‏ بە‌ڵام ڕە‌نگە بۆمان قورس بێت ئە‌و کە‌سانە کە ڕە‌گە‌ز یان پاشخانی جیاوازیان لە‌گە‌ڵ ئێمە هە‌یە،‏ خۆشمان بوێت.‏ لە‌م حاڵە‌تە‌دا چی دە‌توانێت یارمە‌تیدە‌رمان بێت؟‏ کردار ١٠:‏٣٤،‏ ٣٥ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • یە‌هوە هە‌موو جۆرە خە‌ڵکێک وە‌ک شاهیدی خۆی قبوڵ دە‌کات.‏ ئە‌مە چۆن کاریگە‌ری لە‌سە‌ر تێڕوانینیمان بۆ کە‌سانێک هە‌یە کە جیاوازن لە ئێمە؟‏

  • چ جۆرە لایە‌نگیریە‌ک باون لە‌و شوێنە‌ی کە تۆ دە‌ژیت،‏ کە دە‌تە‌وێت لێی دوور بیت؟‏

٢ کۆرنسۆس ٦:‏١١-‏١٣ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • چۆن دە‌توانن لە برا و خوشکان کە ڕە‌گە‌ز و پاشخانی جیاوازیان هە‌یە،‏ نزیک ببنە‌وە؟‏

٥.‏ لە دڵە‌وە لە یە‌کتر خۆشبن و ئاشتی دروست بکە‌ن

ئێمە‌ی مرۆڤ پێویستە لە یە‌کتر خۆش بین،‏ بە‌ڵام یە‌هوە وە‌ک ئێمە نییە کە پێویستی بە لێبوردن هە‌بێت.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌وە یە‌هوە بە بە‌خشندە‌یی لێمان خۆش دە‌بێت.‏ زە‌بوورە‌کان ٨٦:‏٥ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • یە‌هوە چە‌ندە بە‌خشندە‌یە؟‏

  • بۆچی تۆ بە شێوە‌یە‌کی تایبە‌ت لە بە‌خشندە‌یی یە‌هوە سوپاسگوزاری؟‏

  • لە چ بارودۆخێکدا ڕە‌نگە بە‌زە‌حمە‌ت لە‌گە‌ڵ کە‌سانی تر ڕێکبکە‌وین؟‏

چۆن دە‌توانین لە نموونە‌ی یە‌هوە فێربین و لە‌گە‌ڵ برا و خوشکان یە‌کگرتوویمان بپارێزین؟‏ پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٩:‏١١ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • کاتێک کە‌سێک دڵتە‌نگ یان توڕە‌ت دە‌کات،‏ چۆن دە‌توانیت کێشە‌کە چارە‌سە‌ر بکە‌یت؟‏

هە‌ندێک جار ئێمە خۆمان کە‌سانی تر دڵتە‌نگ دە‌کە‌ین،‏ ئە‌و کاتە دە‌بێت چی بکە‌ین؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ دامە‌زراندنی ئاشتی بە‌رە‌کە‌ت بە‌دوای خۆیدا دە‌هێنێت (‏٠١:‏٦)‏

  • لە ڤیدیۆکە‌دا،‏ خوشکە‌کە چۆن لە‌گە‌ڵ هاوباوە‌ڕە‌کە‌ی ئاشتی دروست کرد؟‏

٦.‏ تایبە‌تمە‌ندییە باشە‌کانی براکان و خوشکان ببینن

لە‌گە‌ڵ نزیکبوونە‌وە‌ی برا و خوشکانمان و زیاتر ناسینی ئە‌وان،‏ هە‌م تایبە‌تمە‌ندییە باشە‌کانیان و هە‌م خاڵە لاوازە‌کانیان دە‌بینین.‏ بە‌ڵام چۆن دە‌توانین سە‌رنجمان لە‌سە‌ر تایبە‌تمە‌ندییە باشە‌کانیان هە‌بێت؟‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

ڤیدیۆ:‏ بە چاوپۆشیکردن لە هە‌ڵە‌کانی کە‌سانی تر خۆت جوان بکە!‏ (‏١٠:‏٥)‏

  • چی دە‌توانێت یارمە‌تیت بدات سە‌رنجت لە‌سە‌ر تایبە‌تمە‌ندییە باشە‌کانی برا و خوشکانت هە‌بێت؟‏

یە‌هوە سە‌رنج لە‌سە‌ر تایبە‌تمە‌ندییە باشە‌کانمان دە‌دات.‏ بە‌شی یە‌کە‌می ٢ پوختە‌ی مێژوو ١٦:‏٩ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌و پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • زانینی ئە‌وە‌ی کە یە‌هوە لە‌سە‌ر تایبە‌تمە‌ندییە باشە‌کانت سە‌رنج دە‌دات،‏ ئە‌مە چ هە‌ستێکە‌ت پێ دە‌دات؟‏

ئە‌نگوستیلە‌یە‌کی ئە‌ڵماس.‏

تە‌نانە‌ت ئە‌ڵماسێکی جوانیش کە‌موکوڕی هە‌یە،‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا زۆر بە‌نرخە.‏ بە هە‌مان شێوە هە‌موو برا و خوشکانمان ناتە‌واون،‏ بە‌ڵام بە چاوی یە‌هوە زۆر گرانبە‌هان

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «ئە‌گە‌ر کە‌سێک دڵتە‌نگم بکات،‏ سە‌رە‌تا دە‌بێت داوای لێبوردن بکات پێش ئە‌وە‌ی لێی خۆش بم.‏»‏

  • پێت وایە بۆچی پێویستە،‏ بە جۆش و خرۆشە‌وە لە کە‌سانی تر خۆشبین؟‏

لە کۆتاییدا

دە‌توانن بە لێبوردن و نیشاندانی خۆشە‌ویستی بۆ هە‌موو برا و خوشکانتان،‏ لە پاراستنی یە‌کگرتوویی لە کۆمە‌ڵدا یارمە‌تیدە‌ر بن.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆ دوورکە‌وتنە‌وە لە لایە‌نگیری،‏ چی یارمە‌تیت دە‌دات؟‏

  • ئە‌گە‌ر ناکۆکیت لە‌گە‌ڵ هاوباوە‌ڕێکت هە‌بوو،‏ پێویستە چی بکە‌یت؟‏

  • بۆچی گرنگە لە نموونە‌ی یە‌هوە بۆ بە‌خشینی کە‌سانی تر فێربین؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

بزانن چۆن نموونە‌ی عیسا دە‌توانێت یارمە‌تیدە‌رمان بێت بۆ ئە‌وە‌ی حوکم لە‌سە‌ر کە‌سانی تر نە‌دە‌ین؟‏

دارە‌کە لە چاوی خۆت دە‌ربهێنە (‏٥٦:‏٦)‏

ئە‌گە‌ر پێمان وایە هیچ هە‌ڵە‌یە‌کمان نە‌کردووە،‏ ئایا پێویستە داوای لێبوردن بکە‌ین؟‏

‏«داوای لێبوردن—‏کلیلی ئاشتی و ئاشتە‌وایی»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ ١ی نوامبە‌ری،‏ ٢٠٠٢)‏

ببینین و فێربین کە چۆن بە‌رامبە‌ر بە کسانی تر بێلایانە ڕە‌فتار بکە‌ین؟‏

لە سە‌ر ڕوخسارە‌وە حوکم مە‌دە‌ن (‏٠٦:‏٥)‏

بیر لە‌و ڕێگایانە بکە‌نە‌وە کە بتوانن ناکۆکیە کە‌سییە‌کان چارە‌سە‌ر بکە‌ن،‏ پێش ئە‌وە‌ی یە‌کگرتوویی کۆمە‌ڵ تێک بدە‌ن.‏

‏«ناکۆکیە‌کان بە خۆشە‌ویستی چارە‌سە‌ر بکە‌ن.‏»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ مە‌ی ٢٠١٦)‏

a خاڵی ٦ لە ڕوونکردنە‌وە‌ی زیاتر نیشانی دە‌دات کە ئە‌و مە‌سیحیانە‌ی کە نە‌خۆشییە‌کی گوازراوە‌یان هە‌یە،‏ دە‌بێت لە خۆشە‌ویستیدا چی بکە‌ن.‏

b خاڵی ٧ لە ڕوونکردنە‌وە‌ی زیاتر نیشانی دە‌دات کە چۆن دە‌بێ ناکۆکی بازرگانی یان یاسایی لە‌گە‌ڵ هاوباوە‌ڕان چارە‌سە‌ر بکە‌ین.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share