پەڕتووکخانەی سەرھێڵی شاھیدانی یەھوە
پەڕتووکخانەی سەرھێڵی
شاھیدانی یەھوە
کوردی سۆرانی
  • پەرتووکی پیرۆز
  • بڵاوکراوە‌کان
  • کۆبوونه‌وه‌‌کان
  • ت-‏٣١ لاپهڕهکان ١-‏٤
  • تۆ چۆن دە‌ڕوانیتە داهاتوو؟‏

ھەڵبژاردنی ئەم ڤیدیۆیە بۆ ئەوە لەبەردەست نییە.‏

ببورە ئەم ڤیدیۆیە بەکارناکەوێت.‏

  • تۆ چۆن دە‌ڕوانیتە داهاتوو؟‏
  • تۆ چۆن دە‌ڕوانیتە داهاتوو؟‏
  • ماددەی ھاوشێوە
  • پاشایە‌تی خودا چییە؟‏
    پاشایە‌تی خودا چییە؟‏
  • ئایا ئازارە‌کان هە‌رگیز کۆتاییان پێدێ؟‏
    ئایا ئازارە‌کان هە‌رگیز کۆتاییان پێدێ؟‏
  • ئایا جیهان لە‌بە‌ر دە‌ستی کێ دایە؟‏
    ئایا جیهان لە‌بە‌ر دە‌ستی کێ دایە؟‏
  • ئایا مردووە‌کان دە‌توانن جارێکی دیکە بژینە‌وە؟‏
    ئایا مردووە‌کان دە‌توانن جارێکی دیکە بژینە‌وە؟‏
زیاتر چاولێکە
تۆ چۆن دە‌ڕوانیتە داهاتوو؟‏
ت-‏٣١ لاپهڕهکان ١-‏٤

تۆ چۆن دە‌ڕوانیتە داهاتوو؟‏

ئایا ئە‌و جیهانە‌ی ئێمە تێیدا دە‌ژین.‏.‏.‏

  • هە‌ر وە‌ک خۆی دە‌مێنێتە‌وە؟‏

  • خرابتر دە‌بێ؟‏

  • باشتر دە‌بێ؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ

‏«خودا .‏.‏.‏ هە‌موو فرمێسکێکی چاویان دە‌سڕێتە‌وە،‏ ئیتر مردن نابێت،‏ شیوە‌ن و هاوار و ئازار نامێنن،‏ چونکە‌شتە‌کانی پێشوو بە‌سە‌رچوون.‏»—‏بینین ٢١:‏٣،‏ ٤.‏

ئە‌وە بۆ تۆ چ واتایە‌کی هە‌یە

بە ئە‌نجام‌گە‌یاندنی کاری بە سوود و ئاسوودە‌بە‌خش.‏—‏ئیشایا ٦٥:‏٢١-‏٢٣.‏

ئیتر هیچ جۆرە نە‌خۆشی و ئازار چێژشتنێک نامێنێ.‏—‏ئیشایا ٢٥:‏٨؛‏ ٣٣:‏٢٤.‏

ژیانێکی بە‌ختە‌وە‌رانە‌ی بێ کۆتایی لە‌گە‌ڵ خێزان و دۆستان بە‌سە‌ر دە‌بە‌ی.‏—‏زە‌بوور ٣٧:‏١١،‏ ٢٩.‏

ژن وپیاوێک بە‌گە‌شبینی دە‌رواننە داهاتوو؛‏ کچێکی گە‌نج درە‌ختێک ئاودە‌دا؛‏ وە‌ستاکانی خانووبە‌رە خانوێک دروست دە‌کە‌ن

ئایا دە‌توانین بڕوا بکە‌ین بە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ؟‏

بە‌ڵێ،‏ بە لانی کە‌م لە‌بە‌ر دوو هۆکار:‏

  • خودا توانای بە‌دیهێنانی بە‌ڵێنیە‌کانی هە‌یە‏.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ بە تە‌نها یە‌هوە خودا «هە‌رە بە توانا»یە،‏ چونکە هێزو توانای ئە‌و بێ‌سنوورە.‏ (‏بینین ١٥:‏٣)‏ کە‌وابوو خودا لە توانای دایە بە‌ڵێنە‌کانی خۆی بهێنێتە‌دی‌و ئە‌و جیهانە‌ی ئێمە تێیدا دە‌ژین بۆ جێهانێکی باشتر بگۆڕێ.‏ هە‌روە‌ک پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ «لە‌لای خودا هە‌موو شتێک دە‌بێت».‏—‏مە‌تتا ١٩:‏٢٦.‏

  • خودا ئارە‌زووی هە‌یە بە‌ڵێنە‌کانی بهێنێتە‌دی.‏ بۆ نموونە،‏ یە‌هوە «تامە‌زرۆ»ی ئە‌وە‌یە ئە‌و کە‌سانە‌ی کە مردوون سە‌ر لە نوێ زیندوو بکاتە‌وە.‏—‏ئە‌یوب ١٤:‏١٤،‏ ١٥.‏

    هە‌روە‌ها پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌وە ئاشکرا دە‌کات کە ڕۆڵە‌ی خودا،‏ عیسای مە‌سیح نە‌خۆشی چاک دە‌کردنە‌وە.‏ ئە‌و بۆچی ئە‌م کارە‌ی دە‌کرد؟‏ چونکە ئە‌وە خواستی ئە‌و بوو.‏ (‏مە‌رقۆس ١:‏٤٠،‏ ٤١)‏ عیسا بە‌و کارە‌ی ڕە‌نگدانە‌وە‌یە‌کی تە‌واوی لە‌سە‌ر کە‌سایە‌تی باوکی دە‌رخست،‏ چونکە خواستی باوکی ئە‌وە‌یە کە یارمە‌تی لێقە‌وماوان بدا.‏—‏یۆحە‌ننا ١٤:‏٩.‏

    کە‌وابوو ئێمە دە‌توانین متمانە‌مان بە‌وە هە‌بێ کە یە‌هوە‌و عیسای مە‌سیح،‏ هە‌ردووکیان دە‌یانهە‌وێ یارمە‌تیمان بدە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی چێژ لە داهاتوویە‌کی بە‌ختە‌وە‌رانە وە‌رگرین.‏—‏زە‌بوور ٧٢:‏١٢-‏١٤؛‏ ١٤٥:‏١٦؛‏ ٢ پە‌ترۆس ٣:‏٩.‏

بۆ بیر لێکردنە‌وە

کە‌سێک ئاماژە‌بۆ دێڕێکی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌کا

ئە‌و جیهانە‌ی کە ئێمە تێدا دە‌ژین،‏ خودا چۆن بە‌رە‌و باشتر دە‌یگۆڕێ؟‏

پە‌رتووکی پیرۆز لە بە‌شە‌کانی مە‌تتا ٦:‏٩،‏ ١٠ و دانیال ٢:‏٤٤دا وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارە دە‌داتە‌وە.‏

    بڵاوکراوە‌کانی کوردی سۆرانی (‏٢٠٠٦-‏٢٠٢٤)‏
    Log Out
    Log In
    • کوردی سۆرانی
    • Share
    • ھەڵبژاردەکان
    • Copyright © 2025 Watch Tower Bible and Tract Society of Pennsylvania
    • مەرجەکانی کەڵک وەرگرتن
    • پاراستنی زانیارییەکانی کەسی
    • ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی
    • JW.ORG
    • Log In
    Share