ئایا مردووەکان دەتوانن جارێکی دیکە بژینەوە؟
دەشێ تۆ بڵێی...
بەڵێ؟
نەخێر؟
لەوانەیە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«زۆر لەوانەی لەناو خۆلی زەویدا ڕاکشاون هەڵدەستنەوە.»—دانیال ١٢:٢.
ئەو زیندوو بوونەوەیە بۆ تۆ چ واتایەکی هەیە
دڵنەواییمان دەداتێ کاتێک خۆشەویستێکمان لێدەمرێ.—٢ کۆرنسۆس ١:٣، ٤.
ڕزگارییە بۆ ئەو کەسانەی کە لە مردن دەترسن.—عیبرانیەکان ٢:١٥.
ئومێدی ڕاستەقینەیە بۆ بەیەکتر شادبوونەوە لەگەڵ ئەو کەسوکارە خۆشەویستانەمان کە مردوون.—یۆحەننا ٥:٢٨، ٢٩.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، لانی کەم لەبەر سێ هۆکار:
خودا ئافرێنەری ژیانە. پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ یەهوە خودا «کانی ژیانە». (زەبوور ٣٦:٩؛ کرداری نێردراوان ١٧:٢٤، ٢٥) ئەوەی کە ژیانی بە هەموو زیندەوەرێک بەخشیوە، بێگومان لە توانای دایە ژیان بۆ کەسێکی مردوو بگەڕێنێتەوە.
لە ڕابردوودا خودا مرۆڤی زیندوو کردۆتەوە. پەرتووکی پیرۆز بە لانی کەم ئاماژە بۆ هەشت مرۆڤی—لاو و پیر و ژن و پیاو—دەکات کە مردوونو سەر لە نوێ لەسەر زەوی زیندوو کراونەتەوە. هەندێ لەوان تەنها بۆ ماوەیەکی کورت مردبوون، بەڵام یەکێک لەوان چوار ڕۆژ پاش ناشرانی، زیندوو کرایەوە!—یۆحەننا ١١:٣٩-٤٤.
خودا بە پەرۆشە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەمان کار بکا. یەهوە خودا ڕقی لە مردنە؛ ئەو مردن بە دوژمن دادەنێ. (١ کۆرنسۆس ١٥:٢٦) خودا «تامەزرۆ»یە بۆ ئەوەی بەسەر ئەو دوژمنەدا زاڵ بێت، واتە بە هۆی زیندووکردنەوەوە مردن پووچەڵ دەکاتەوە. خودا بە پەرۆشی ئەو کەسانەیە کە لە بیری خۆیدا تۆماریکردوون و تامەزری ئەوەیە سەر لە نوێ لە سەر زەوی بیانبینێتەوە.—ئەیوب ١٤:١٤، ١٥.
بۆ بیر لێکردنەوە
بۆچی ئێمە پیر دەبینو دەمرین؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە لە بەشەکانی پەیدابوون ٣:١٧-١٩ و ڕۆما ٥:١٢دا دەداتەوە.