ئایا ئازارەکان هەرگیز کۆتاییان پێدێ؟
دەشێ تۆ بڵێی...
بەڵێ؟
نەخێر؟
لەوانەیە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«خودا ... هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن.»—بینین ٢١:٣، ٤.
ئەمەی باس کرا بۆ تۆ چ واتایەکی هەیە
دڵنیامان دەکات لەوەی کە خودا هەرگیز هۆکاری گرفتەکانی ئێمە نییە.—یاقوب ١:١٣.
جێگای دڵگەرمییە بزانین، خودا زۆر بە باشی لە ئێمە تێدەگا کاتێ ئازار دەچێژین.—زەکەریا ٢:٨.
هیوامان دەداتێ کە ئازارەکان کۆتاییان پێدێ.—زەبوور ٣٧:٩-١١.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، بەلانی کەم لەبەر دوو هۆکار:
خودا ڕقی لەوەیە کە ئازارچێژتنو ناڕەوایی هەیە. سەرنج بدە کە یەهوە خودا هەستی چۆن بوو کاتێ گەلی ئیسرائیل لە سەردەمی پەرتووکی پیرۆزدا هەڵسوکەوتی ناڕەوای لەگەڵ دەکرا. پەرتووکی پیرۆز دەفەرموێ کە یەزدان دڵی پێیان سووتا لەبەر «ئەوانەی تەنگیان پێ هەڵچنین».—دادوەران ٢:١٨.
خودا زۆر بە باشی ئاگاداری ئەوەیە کە هەندێ کەس ئازاری خەڵکیتر دەدەن. بۆ نموونە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ، خودا ڕقی دەبێتەوە لە «دەستێک کەخوێنی بێتاوانی ڕشتبێت».—پەندەکان ٦:١٦، ١٧.
خودا بایەخ بە هەر یەکێک لە ئێمە دەدات. نەک هەر بەتەنها «هەریەکەیان دەرد و ئازاری خۆی دەزانێت»، بەڵکو یەهوەش ئاگاداری ئازار چێژتنەکانیانە!—٢ هەواڵی ڕۆژان ٦:٢٩، ٣٠.
یەهوە بەمزووانە لە ڕێگای پادشاهێتییەکەیەوە کۆتایی بە ئازارەکانی هەر یەک لە مرۆڤەکان دەهێنێ. (مەتتا ٦:٩، ١٠) ئەو کات خودا لەسەرخۆ دڵنەوایی ئەو کەسانە دەداتەوە کە پشتیان پێی بەستووە.—کرداری نێردراوان ١٧:٢٧؛ ٢ کۆرنسۆس ١:٣، ٤.
بۆ بیر لێکردنەوە
بۆچی خودا ڕێگا بە ئازار چێژتن دەدا؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە لە بەشەکانی ڕۆما ٥:١٢ و ٢ پەترۆس ٣:٩دا دەداتەوە.